له فارس بوونم شه‌رمه‌زارم
ئاره‌ش دکلان
وه‌رگێر : حوسێن به‌خشی
ئاره‌ش دکلان
وه‌رگێر : حوسێن به‌خشی
سه‌ره‌ت
هیچ باسێکم سه‌باه‌ره‌ت به کورده‌کان به بیر نایه که له‌و دا، گۆشه‌نیگایه‌کی به‌و پرسیاره که ئایا جیاوازیخوازن یان نا؟، نه‌بێ. ته‌نانه‌ت له‌و رۆژانه‌دا له وتووێژێک که ده‌نگی ئامریکا له گه‌ڵ هاوکارێکی فه‌رزادی که‌مانگه‌رکردوویه، پرسیاری کردوه که ئایا ناوبراو بیروباوه‌ری جیاوازیخوازانه‌ی هه‌بووه‌یان نا. تا ئێستا به بیرم نایه له هیچ وتووێژێکی ته‌له‌ویزیونیدا له گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رانی حیزبه کوردییه‌کان له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی جیاوازیخوازی کورده‌کان، باسێک نه‌هاتبێته ئاراوه.
گه‌رچی ده‌رئه‌نجامی لۆژیکی باوه‌ر هێنان به دێمۆکراسی دان پێداهێنان به مافی جیابوونه‌وه‌یه ،به‌ڵام ئه‌و مه‌سه‌له بۆ کورده‌کان ئه‌گه‌ر بێتوو داواشی بکه‌ن، نه‌ته‌نیا وه‌ک مافێکی دێمۆکراتیک چاوی لێناکرێ، به‌ڵکوو وه‌ک تاوان دێته ئه‌ژمار. له‌و بابه‌ته‌دا ده‌خوازم بیسه‌لمێنم که کورده‌کان مافی خۆیانه جیاوازیخواز بن.
مافێک که وه‌ک تاوان باسی لێده‌کرێ
به دوای کرده‌وه دژی ئینسانیه‌که‌ی کۆماری ئیسلامی له مه‌ڕ، له سێداره‌دانی پینج که‌س، که چواریان کوردبوون، دژکرده‌وه‌یه‌کی تووند له لایه‌ن حیزب و ڕێکخراوه سیاسیه‌کان نیشان درا. منیش بۆ ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین وێڕای کۆمه‌لێک له خه‌ڵکی وه‌زاڵه‌هاتوو، له به‌رانبه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئێران له پاریس به‌شداری خۆپێشاندانم کرد.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا هه‌ڵسووکه‌وت و چۆنێتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دانیشتوانی ناوچه جۆربه‌جۆره‌کانی ئێران سه‌باره‌ت به‌و رووداوه بۆ من سه‌رنج راکێشه. له کاتێکدا که هه‌موو لایه‌ک له‌و کاره‌ساته دڵته‌زێن و له‌ناکاوه به تووندی تووڕه و بێزار بوون، میر حوسێنی مووسه‌وی که یه‌کێک له به‌رێوه‌به‌رانی ناوبه‌ده‌ره‌وه‌ی جووڵانه‌وه‌ی سیاسی ئه‌ورۆی ئیران، ناسراو به جووڵانه‌وه‌ی سه‌وزه له به‌یاننامه‌یه‌کی کورت دا، ئێعدام کردنی ئه‌و چه‌ند که‌سه‌ی به کارێکی "ناعادلانه" وه‌سف کردوه. هه‌ڵوێستێکی ئه‌وتۆ ناتوانێ شیاوی رووداوێکی له‌و چه‌شنه بێ. کاتێک ره‌فتاری ناوبراو به‌رانبه‌ر به مه‌رگی که‌سانێک وه‌ک "سهراب اعرابی" له گه‌ڵ هه‌ڵسووکه‌وتی سه‌باره‌ت به ماموستایه‌کی وه‌ک "فرزاد کمانگر" لێکده‌ده‌یه‌وه، راستییه‌کان زیاتر ئاشکراده‌بن و پیویسته به سه‌رنجه‌وه لێی بروانیین. ناوبراو دوای مه‌رگی"سهراب"، سه‌ر له بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌دا و به فه‌رمی ئه‌و جنایه‌ته‌ی مه‌حکووم ده‌کا. ئه‌و ده‌یتوانی سه‌ر له بنه‌ماڵه‌ی "فرزاد"یش بدا. باوه‌رناکه‌م دووری ڕێگا پاساوێک بێ بۆ خۆ دزینه‌وه‌ی رابه‌رێکی سیاسی له ئه‌رکێکی ئه‌وتۆ. له‌وانه‌یه خوینه‌ر له گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌م دا نه‌بێ، له‌دواییدا هه‌وڵ ده‌ده‌م بیسه‌لمێنم، به‌ڵام له پێشدا ده‌مهه‌وێ ئاماژه به بابه‌تێکی گرینگ بکه‌م.
مێژوو نووسین له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌کانی ژێرده‌ست مێتۆدێکی تاراده‌یه‌ک نوێیه بۆ ئاگاداری له‌و راسته‌قینانه‌ی که له هه‌ل و مه‌رجی ئاسایی‌دا وه‌به‌رچاو نایه‌ن. بۆ وێنه، نووسینی مێژووی ئه‌مریکا له روانگه‌ی سوورپێسته‌کانه‌وه، نووسینی مێژووی وڵاتانی داگیرکراو، له روانگه‌ی داگیرکراوه‌کانه‌وه و له‌و چه‌شنه کارانه که له دنیای ئه‌ورۆدا وێنه‌یان که‌م نین. ئه‌و مه‌سه‌له‌یه پێویسته له ئێران‌دا، کاری بۆ بکرێ. واته نووسینی مێژوو له روانگه‌ی کورد و تورک و ئه‌و خه‌لکانه‌ی که خۆیان له ژێر سته‌می persians ده‌بیینن.
(له مه‌ودوا له هه‌ر شوێنێک له وشه‌ی "فارس" یان "فارسه‌کان" که‌ڵک وه‌رگرم،وشه‌ی ئینگلیزی persian م مه‌به‌سته.)
ئه‌گه‌ر فارسه‌کان نازانن، ئێستا ده‌بێ بزانن، کاتێک کوردێکی ئێرانی له گه‌ڵ که‌سێکی خاریجی(بیانی) رووبه‌روو ده‌بێ، له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا Are you persian? ، وه‌ڵامی نه‌رێنی ده‌داته‌وه. راستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که کورده‌کان خۆیان له فارسه‌کان جیا ده‌زانن و ئه‌وه‌ش هیچ پێوه‌ندی به ره‌زامه‌ندی و ناره‌زامه‌ندی که‌سه‌وه نییه. به‌ڵکوو واقعێکی کۆمه‌لایه‌تی و سیاسی ئێمه‌یه. له‌وانه‌یه ئه‌و پرسیاره به‌رجه‌سته بێته‌وه که بۆ چی ئه‌و بابه‌ته‌م بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به‌و پرسیاره ورووژاندوه.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا، با چاوێک به چۆنێتی ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵک به رانبه‌ر به‌و ئێعدامانه‌دا بخشینین. سه‌رجه‌م جووڵانه‌وه‌ی سه‌وز، به دانی به‌یانێکی کورت له لایه‌ن مووسه‌وییه‌وه، هه‌ڵوێستێکی زۆر لاوازی له خۆی نیشان دا. له‌وانه‌یه بڵێن زۆربه‌ی ئه‌ندامانی جووڵانه‌وه‌ی سه‌وز له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له ریزی به‌رهه‌ڵستکاران له به‌رانبه‌ر باڵوێزخانه‌کانی ئێران‌دا خۆیان نیشان داوه. له سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش له درێژه‌ی باسه‌که‌مدا ده‌دوێم .
له راستیدا جووڵانه‌وه‌ی سه‌وز دژکرده‌وه‌یه‌کی زۆر لاوازی له خۆی نیشاندا، له حالێک‌دا که شاره کوردنشینه‌کان له رۆژی پێنج شه‌مۆ 13ی مانگی مای له مانگرتنی سه‌راسه‌ریدا بوون، له شوێنه‌کانیتری ئێران ده‌نگی ناره‌زایه‌تی نه‌بیسرا. له‌و رووداوه‌دا ولاتی ئێران دوو شه‌قه واته دوو‌له‌ت بوونی خۆی نیشان دا. به‌رێوه‌به‌رانی جووڵانه‌وه‌ی سه‌وز نیشانیاندا که له سێداره‌دانی کوردێک به ئه‌ندازه‌ی مه‌رگی "سهراب اعراب"ی بایخی نییه. له نێوان "ندا اقا سلتان" و"شیرین علم هولی"دا فه‌رق و جیاوازی بنه‌ره‌تی هه‌یه، ئه‌گه‌ر وانییه بۆچی موسه‌وی و رێبه‌رانی‌تری جووڵانه‌وه‌ی سه‌وز سه‌باره‌ت به‌و کاره‌ساته کارێکی ئه‌وتۆیان نه‌کرد؟ نه ده‌نگی ناره‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و نه مانگرتنێکیان وه‌رێخست. ئه‌وه له حالێکدایه که ته‌نانه‌ت خه‌لکی ئه‌فغانستانێ به هاوارکردنی"ئه‌من شیرنم" بێزاری خۆیان ده‌ربڕی. چ شتێک ده‌بته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌فغانه‌کان وه‌ده‌نگ بێن، به‌ڵام ئێرانییه‌کان له شاره گه‌وره‌کانی وه‌ک تاران و ئیسفه‌هان و شیراز و هتد وه‌ک هه‌میشه بێده‌نگ دانیشن؟
به باوه‌ری من، ئه‌فغانه‌کان و کورده‌کان یه‌ک شتی هاوبه‌ش لێکیان نزیک ده‌کاته‌وه، ئه‌ویش به‌که‌م گرتن و سووک کردنیان له لایه‌ن فارسه‌کانه‌وه‌یه.
ئایا ئه‌گه‌ر ژماره‌یه‌ک فارس له تاران له سێداره درابان، هه‌ر به‌و شێوه ده‌جووڵانه‌وه. مێژوو به پێچه‌وانه‌که‌ی نیشان داوه. با ئاماژه‌به دوو نموونه‌ی دیکه له‌و چه‌شنه بکه‌ین. له مانگی پووشپه‌ری 1384 لاوێکی کورد به ناوی "شوانه‌ی قادری" به شێوه‌یه‌کی دڕندانه به ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌کانی کۆماری ئیسلامی له مه‌هاباد شه‌هید ده‌کرێ و له ئاکامدا له هێندێک شوێن وه‌ک مه‌هاباد و سنه خه‌ڵک به راده‌یه‌ک تووڕه ده‌بن که ته‌نانه‌ت هێرش ده‌که‌نه سه‌ر چه‌ند پێگه‌ی نیزامی رژێم.
له‌مانگی ڕه‌شمه‌ی ساڵی 1377دا به دوای له دا‌و خستنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، له شاره‌کانی مه‌ریوان و سنه خۆپێشاندانێکی گه‌وره به‌رێوه چوو، له سنه خه‌ڵکێکی زۆر کوژران که ژماره‌یان زیاتر له سه‌رجه‌م کوژراوانی رووداوه‌کانی ئه‌و دوایانه‌ی تاران بوو.
دۆستانی فارسمان به راده‌یه‌کی که‌م ئاگاداری ئه‌و باروودۆخه بوون و به ئاسانی و به خه‌یاڵی ئاسووده‌وه، هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ی که ناره‌زایه‌تیان به‌رانبه‌ر به گرتنی ئۆجه‌لان ده‌ربڕی، به جیاوازیخواز له قه‌له‌م دا، به بێ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت یه‌کجاریش گۆی بۆ قسه‌کانیان راگرن.
له زۆر کێشه‌ورووداوی دیکه‌شدا که له ناوچه کوردنشینه‌کان روویان داوه، برایانی فارس وه‌ک نه بای هاتبێ نه باران گۆی خۆیانیان لێ ئاخنیوه و بێده‌نگ دانیشتوون.
هه‌ڵوێستی مووسه‌وی و جووڵانه‌وه‌ی سه‌وز له‌و به‌ستێنه مێژووییه‌دا، بۆ کورده‌کان روون و ئاشکرایه. به باوه‌ری ئه‌وان، هه‌ڵوێستێکی لاوازه. له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌داکه بۆ چی به‌رێوه‌به‌رانی جووڵانه‌وه‌ی سه‌وز به‌رانبه‌ر به له سێداره‌دانی مامۆستایه‌کی کورد به و چه‌شنه ده‌جووڵێنه‌وه،ده‌ڵێن: "چوونکه ئێمه کوردین و ئه‌وان فارسن".
له‌وانه‌یه که‌سێکی فارس له وه‌ڵامی وه‌ها ره‌خنه‌یه‌کدا بڵێ، نه‌چوونی مووسه‌وی بۆ کوردستان له به‌ر هۆی ئه‌منییه‌تی بووه. باشه خۆ ده‌یتوانی نامه‌ی سه‌ره‌خۆشی بۆ کۆمه‌ڵی مامۆستایان و دایکی فه‌رزادی که‌مانگه‌ر بنێرێ. ده‌یتوانی ده‌سته گولێک بۆ دایکی شیرن ره‌وانه‌کا. ناوبراو زۆر کاریتری له‌ده‌ست ده‌هات وبه پێچه‌وانه‌ی چاوه‌روانی کورده‌کان، نه‌ی کرد. که وابوو، ئایا کورد مافی ئه‌وه‌ی نییه، جیاوازیخواز بێ؟ گه‌ر من کورد بایه‌م ده‌بوومه جیاوازیخواز.
ئێستا دێمه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی هۆی به‌شداریکردنی فارسه‌کان و ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تیان له به‌رانبه‌ر باڵوێزخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی له ده‌ره‌وه‌ی ولات. کورده‌کان له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن که ته‌نیا هانده‌ری فارسه‌کان بۆ به‌شداری له‌و خۆپێشاندانانه‌دا، ئه‌وه‌یه که له‌مێژه هیچ بیانوویه‌کیان بۆ خۆ نیشاندان له مه‌یدانی نێونه‌ته‌وه‌ییدا به ده‌سته‌وه نه‌بووه. به سه‌داقه‌ته‌وه ده‌یڵێم که کورده‌کان کاتێک هه‌ڵوێستی مووسه‌وی سه‌باره‌ت به کوشتنی "سهراب اعرابی" و ئێعدامی "فرزادکمانگر" به یه‌که‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنن، کاتێک که هه‌میشه له ته‌نگانه‌دا خۆیان به ته‌نیا ده‌بینن و به مێژووی ته‌نیابوونیاندا ده‌چنه‌وه و سه‌رئه‌نجام کاتێک ده‌بینن کوردستان به گشتی له مانگرتندایه و ناوچه‌کانیتری ئێران به تایبه‌ت ناوچه‌ی فارسنشینه‌کان بیده‌نگن. ئه‌و هه‌ڵسووکه‌وته‌ی، به کرده‌وه‌یه‌کی هه‌لپه‌رستانه ده‌زانن.
ئێستا فارسێک ده‌توانێ، ئه‌و بۆ چوونه‌ی کورده‌کان به خه‌راپ حاڵی بوون وه‌سف کا و به هه‌زار شێر و ڕێوی پاساوی بۆ بێنێته‌وه، به‌ڵام هیچکام ناتوانێ بۆشایی نێوان کورد و فارس پڕ کاته‌وه.
له کۆتاییدا به پیویستی ده‌زانم بڵێم که فارسه‌کان پێیان خۆش یان ناخۆش بێت، کورده‌کان و ئازه‌ریه‌کان و... خۆیان به نه‌ته‌وه ده‌زانن نه‌ک به قه‌وم.
ئه‌گه‌ر بێتوو بواری باس و دیالۆگێکی هه‌مه‌لایه‌نه و به‌که‌ڵک له نێوان فارسه‌کان و خه‌لکانیتری ئێران که خۆیان"به نه‌ته‌وه‌یه‌کی ئێرانی" و نه "قه‌ومێه‌کی ئێرانی" ده‌زانن به مه‌به‌ستی لێک تێگه‌یشتن، نه‌ره‌خسێ، به هه‌زار جووڵانه‌وه‌ی سیاسی وهه‌زار ره‌نگی جۆراوجۆر ناتوانرێ دێمۆکراسی بۆ ئێران به دیاری بێنی.
له کۆتاییدا، من به نۆبه‌ی خۆم له به‌ر ئه‌وه‌ی به تاکی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌ژمێردرێم که به‌رانبه‌ر به چاره‌نووس و ئه‌و شتانه‌ی له ولاته‌که‌تان روو ده‌دا، بێ هه‌ڵوێستن، داوای لێبووردن له دۆستانی کوردم ده‌که‌م.
-------------------------------------------
پاش بڵاوبوونەوەی ئەم نووسینەی (دەکلان) لە ماڵپەڕی (کوردانە)دا، زۆر لە ماڵپەڕە فارسییەکانیش بڵاویان کردەوە. بەڵام دواتر بەهۆی ئەو ناڕەزاییەی نووسینەکە لای خوێنەرە فارسەکانی درووستی کرد، هەندێکیان لایانبرد. نووسەر خۆیشی باس لەوە دەکات کە زۆر نامەی تووند و هەڕەشەئامێزی بەدەست گەیشتووە.- وه‌رگێڕ