شیرێن، فه‌رزاد، فه‌رهاد و عه‌لی
له‌کاتی سێداره‌دان سروودی ئه‌ی ڕه‌قیبیان وتووه‌ته‌وه

هه‌فته‌ی دووای له سێداره‌دانی 5 گیراوی سیاسی که 4 له‌وان کورد بوون، هه‌واڵنێری هه‌رانا، چۆنیه‌تی له‌سێداره‌دانی ئه‌و گیراانه‌ی ئاشکرا کرد.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌که 4 گیراوی سیاسی کورد له کاتی جیبه‌جێکردنی سزاکانیان سروودی ئه‌ی ڕه‌قیبیان وتووه‌ته‌وه، لێره‌دا سه‌رنجتان بۆ سه‌ر ڕاپۆرتی چونیه‌تی له‌سێداره‌دانی ئه‌و 5 گیراوه سیاسیه ڕاده‌کێشین.
مه‌هدی ئیسلامیان،کاتژمێر 10 به‌یانی ڕۆژی 18ی گوڵان به بیانویه‌ک گوازرایه‌وه بو به‌ندی جێبه‌جیکردنی سزاکانی گرتووخانه‌ی ڕه‌جایی شه‌هر و له‌ویه‌وه ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئێوین کرا و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که چه‌ندین جار داوای کرد به ڕێگای ته‌له‌فوون په‌یوه‌ندی بکات به بنه‌ماڵه‌که‌یه‌وه،کاربه‌ده‌ستانی گرتووخانه‌ی بێ گوێدان به‌و داخوازیه ڕاگوێزی یه‌کێک له ژووره تاکه‌که‌سیه‌کانی به‌ندی 240 یان کرد.
کاتژمێری شه‌ش و نیوی پاس نیوه‌ڕۆی هه‌مان ڕۆژ له پێشدا عه‌لی حه‌یده‌ریان له هه‌واگۆڕکێ ساڵۆنی 6 و دوواتر فه‌رزاد که‌مانگه‌ر که له کتێبخانه‌ی به‌ندی 7ی ئامۆژگاری بوو، له ژێر ناوی نه‌خۆشی بانگهێشتی به‌ندی 240 کرا، ئه‌مه له کاتێکدا بوو که ته‌له‌فوونه‌کانی گرتووخانه‌ی ئێوین له کاتژمێر 4ه‌وه پچڕابوو.
فه‌رهاد وه‌کێڵیش له به‌ندی 350ی گرتووخانه‌ی ئێوین له ژێر ناوی بانگهێشت کردن، گوازرایه‌وه بۆ به‌ندی ئاسایشی 209 و هه‌مان ڕۆژ ڕاگوێزی ژووره‌کانی تاکه‌که‌سی به‌ندی 240ی گرتووخانه‌ی ئێوین کرا.
به پێ شاهیدان له دووای کۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌و گیراوه سیاسیانه له به‌ندی 240 و کاتێک، که ئیتر ئاشکرا بوو به مه‌به‌ستی له‌سێداره‌دان ڕاگوێزی به‌ندی 240 کراوان، گیراوانی کورد ده‌ستیان کرد به سروود وتنه‌وه و له کاتژمێر 11 شه‌وه‌وه سه‌رجه‌م گیراوانی به‌نده‌که گوێان له سروود خوێندنی ئه‌و گیراوانه بووه.
شاهیدان ڕایانگه‌یاندووه، تا کاتژمێر 4 به‌یانی دووجار که‌سانی نه‌ناسراه به ئه‌رکی دادستانی سه‌ردانی ژووری تاکه‌که‌سی گیراوانی سیاسیان کردووه، که دووربینی فیلم هه‌ڵگرتنه‌وه‌یان پێ بووه، به‌ڵام له وتووێژ و کرده‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه هیچ زانیاریه‌ک نه‌زانراوه.
نزیک کاتژمێر 4ی به‌یانی ڕۆژی 19ی گۆڵان، نزیکه‌ی 25 تا 30 لکه له هێزه‌کانی ڕژیم به فه‌رمانده‌یی که‌سێک به ناوی" کورگل" بۆ گواستنه‌وه‌ی گیراوانی بۆ پای په‌تی سێداره چوونه‌ته به‌ندی 240ی گرتووخانه‌که. له‌و کاته‌دا فه‌رزاد که‌مانگه‌ر یه‌کێک له‌و 5 گیراوه سیاسه‌یه‌ی که بڕیاره له‌سیداره بدرێت، چه‌ند دانه شۆکۆڵاتی پێبووه،داویه‌ته ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له‌وێ بوون، به‌ڵام له وه‌ڵامدا له لایه‌ن که‌سیک به ناوی" ئه‌ناره‌کی" ڕووبه‌ڕووی سووکایه‌تی پێکردن ده‌بێته‌وه، به‌ڵام له دووای مشت و مڕیکی زۆر به ده‌ستێوه‌ردانی یه‌کێک له‌و به‌رپرسانه‌ی له‌وی ئاماده بووه، ڕی پێده‌ده‌ن تا شکۆلاته‌کان له نێوان ئه‌و 4 گیراوه‌که‌یتردا دابه‌ش بکه‌ن.
دواتر گیراوان دووای ئه‌وه‌ی که ده‌ست و پێیان ده‌به‌سترێته‌وه ده‌برێنه حه‌وشه‌ی ئه‌سڵی گرتووخانه‌ی ئێوین، له نێوان ده‌رگاکانی یه‌که‌م و دووه‌می گرتووخانه‌که. ئه‌مه له کاتێکدا بووه که فه‌رزاد که‌مانگه‌ر وفه‌رهاد وه‌کێڵی به هۆی ئازاری ئه‌و ئهشکه‌نجانه‌ی که پێشتر کرابوون له ڕێگه چووندا، کێشه‌یان هه‌بووه.
له ناو حه‌وشه‌ی سه‌ره‌کی، له نزیک پارکیگ موتوری ئه‌و گرتووخانه‌یه، پێویستیه‌کانی له‌سیداره‌دان پێشتر ئاماده کرابوو و گیراون بێ هیچ پێشه‌کیه‌ک گوازرانه‌وه بۆ سه‌ر ئه‌و نیمکه‌تانه‌ی دانرابوون.
چه‌ند خۆله‌کێک پێش جێبه‌جێکردنی سزاکان، له کاتێکدا به دووربین دیمه‌ن له‌و کرده‌وه‌یه هه‌ڵ ده‌گیرا، ژماره‌یک له گیراوان خوازیاری کردنه‌وه‌ی که‌لبچه‌ی ده‌ست و پایان کرد و خوازیاری ئه‌وه بوون که خۆیان په‌تی سێداره بکه‌نه گه‌رده‌نیان، به‌لام ڕووبه‌ڕووی سوکایه‌تی کاربه‌ده‌ستان بوونه‌وه، هه‌ر بوێه گیراوان ده‌ستیان کرد به سروود وتنه‌وه، به سه‌رنجدان به‌وه‌ی که تیمی له‌سێداهره‌دان ئاشنای زمانی کوردی نه‌بوون، هه‌ر ئه‌و زانراوه که سرووده‌که ، سووردیکی کوردی بووه به ناوی ئه‌ی ڕه‌فێق که شیمانه ده‌کرێت هه‌مان ئه‌ی ڕه‌قیب بووبێت.
له کاتێکدا گیراوان ئاماده نه‌بوون بێ ده‌نگ ببن، پێش کاتژمێر 5ی به‌یانی ڕۆژی 19ی گۆلان سزای 5 گیراوی سیاسی بێ ئه‌وه‌ی که هیچ خاڵیکی یاسایی تێدا بێت له حه‌وشه‌ی گرتووخانه‌ی ئێوین جێبه‌جیکراوه.
له دووای جیبه‌جیکردنی سزاکان و هاوردنه خواره‌وه‌ی ته‌رمه‌کان و پشکنینی پزیشکێک به ناوی" شاوه‌یسی" ته‌رمه‌کان ڕاگوێزی شوێنێکی نادیار کران و تا ئیستاش ده‌زگای داد، ته‌رمه‌کانی ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌کان نه‌کردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌ی فارسی: هه‌والنێری "هرانا"
وه‌رگێرانی: پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان