135 سزای لەسێدارەدان
پەرلەمانی کوردستان له ههوڵی ههڵوهشاندنی دایه
عەلی حەمە ساڵح

لە مانگی 8ی 2006دا پەرلەمانی كوردستان بڕیاری دەستكردنەوە بە جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدانی لە هەرێمی كوردستاندا دەركرد، بەپێی ئەو زانیاریانەی لە راپۆرتێكی وەزارەتی مافی مرۆڤی كابینەی پێنجەمی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتوون، لە ساڵی 2006 تاوەكو 2008، 13 كەس لە هەولێر و 9 كەس لە سلێمانی و 12 كەس لە دهۆك سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە، بەڵام سزاكە جێبەجێنەكراوە.
كاتێك دادوەر بڕیاری لەسێدارەدان دەدات بڕیارەكە دەچێتە دادگای پێداچوونەوە(تمیز)، ئەگەر دادگای پێداچوونەوە پەسەندی كرد لە رابردوودا دەچووە وەزارەتی داد، بەڵام ئێستا دەچێتە ئەنجوومەنی دادوەری و پاشان دەچێتە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و ئەگەر سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەسەندی كرد لیژنەیەكی تایبەت بڕیارەكە جێبەجێدەكات.
بەپێی هەندێ زانیاری دیكەی نێو هەمان راپۆرت، لەدوای راپەڕینەوە بەهۆی ئەوەی تاڵەبانی تاوەكو یەكگرتنەوەی هەردوو ئیدارە، سەرۆكی هەرێم بووە لە سلێمانی، ئامادەنەبووە واژۆ لەسەر سزای لەسێدارەدان بكات، هیچ كەسێك لەسلێمانی لەسێدارە نەدراوە، بەڵام لە پارێزگای هەولێر 27 كەس بەپێی ماددەی 206 لە یاسای سزادانی عێراقی لەسیدارە دراون و لەدهۆكیش تەنیا یەك كەس لەسێدارە دراوە.
بەپێی ئاماری وەزارەتی پێشووی مافی مرۆڤی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەدوای راپەڕینەوە تاوەكو 1/7/2008 ژمارەی ئەو كەسانەی سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە 89 كەس بوون كە 3كەسیان ژنن، بەڵام لەم دووساڵەی دواییدا ئەم ژمارەیە زۆر زیادی كردووە.
سالار مەحمود، سەرۆكی لیژنەی مافی مرڤ لە پەرلەمانی كوردستان بە(رووداو)ی راگەیاند “135 كەس ئێستا لە كوردستاندا سزای لەسێدارەدانیان هەیە.”
راگرتنی جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدانی ئەو 135 گیراوە، بووەتە یەكێك لە دۆسییە سەرەكییەكانی لیژنەی مافی مرۆڤ كە پەرلەمانی كوردستان بەدواداچوونی بۆ دەكات.
تارا تەحسین، ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان بە(رووداو)ی راگەیاند “ لە روانگەی یاساییەوە نابێ مرۆڤێك ئەوەندە ساڵ بمێنێتەوەو سزاكەی جێبەجێنەكرێت، ئێمە بەردەوام دەبین لە بەدواداچوونی ئەو دۆسییەیە تاوەكو چارەسەرێكی پێویستی بۆ دەدۆزینەوەو داواكاری گشتیشمان لەو دۆسیەیە ئاگادار كردووەتەوە.”
لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان كوردستان، ئێستا دۆسییەی ئەو 135 كەسەی كە سزای لەسێدارەدانیان هەیە، بەسەرەكیترین كاری خوایان دەزانن كە بەدواداچوونی بۆ بكەن و ئاماژە بەوەش دەدەن كە ئەوەی هەیە “دوورە لە بنەماكانی مافی مرۆڤ”، سەرۆكی لیژنەكە، دەڵێت “ئێستا مرۆڤ هەیە 9 ساڵ و هەیە 8 ساڵە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووەو جێبەجێنەكراوەو، ئێستا لەبارێكی دەروونی خراپدان و كەسوكار و خێزانەكانیشیان لە حاڵەتێكی دەروونی ناجێگیردان و ئەم بابەتەش پەیوەستە بەكۆی كۆمەڵگەوە نەك تەنیا ئەو 135 كەسە.”
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست (رووداو) كەوتوون پەرلەمانی كورستان لە رێگەی لیژنەی مافی مرۆڤەوە لە هەوڵی هەڵوەشاندنەوەو پێداچوونەوەی سەرجەم ئەو بڕیاریانەدایە كە بۆ ئەو 135 زیندانییە دەرچوون.
سەلار مەحمود، دەڵێت» بۆچوونی خۆمان داوەتە سەرۆكایەتی پەرلەمان و ئەنجوومەنی دادوەری و لایەنە پەیوەندیدارەكان كە ئەو پرسە بەزوویی چارەسەر بكرێت.” ئاماژە بەوەشدەكات كە ئەوان چەند لایەنێكیان روونكردووەتەوە كە دەكرێ وەك چارەسەر سوودی لێوەربگیرێت “ئەو بنەمایانەی حوكمڕانی هەرێمی كوردستان لە سەری دامەزراوە لەگەڵ بڕیاری لەسێدارەدان یەكناگرێتەوە و ئەم ئەزموونەی كوردستان كە زیاتر بەرەوە دیموكراسی هەنگاو دەنێت لەگەڵ سزای لەسێدارەدان كۆك نییە، بۆیە داوامان كردووە جارێكی دیكە پێداچوونەوە بەو بڕیارەدا بكرێتەوە ئەویش بەسوككردنی بڕیارەكە بێت یان چارەسەرێكی یاسایی دیكە.”
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان، ئاماژە بەوەش دەكات كە ئێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان دركی بەوەكردووە كە جێبەجێكردنی ئەم بڕیارانە كارێكی ئاسان نییە و پێویستی بە لێوردبوونەوەی زیاترە “ ئەم درك پێكردنە وایكردووە چەند ساڵە ئەم سزایانە جێبەجێنەكرێن، بەڵام مانەوەیان بەم شێوەش بەبێ چارەسەر خزمەت بە رەوشی مافی مرۆڤ ناكات و جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدانەكەش چارەسەر نییە.”
بەڵام ههفتهی رابردوو پەرلەمانی كوردستان یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە هەرێمی كوردستانی درێژ کردهوه، كە سزای لە سێدارەدانی تێدایە، ئەوەش پێچەوانەی ئەو هەوڵانەیە كە بۆ نەهێشتنی سزای لە سێدارەدان لە هەرێمی كوردستان دەدرێن.
ئێستا لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی هەرێمی كورستان پرۆژە یاسایەكی بۆ لێبووردنی گشتی داوەتە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤیش لەبارەوە بە (رووداو)ی راگەیاند “هیوامان وایە بابەتی لەسێدارەدانیش لە چوارچێوەی ئەو پرۆژە یاسایەدا بخەینە گفتوگۆوەو بڕیاری پێویستی بۆ دەربكرێت، ئێمەش لەكاتی گفتوگۆكردنی ئەو پرۆژە یاسایەدا بەدڵنیاییەوە ئەم بابەتە دوروژێنین.”
سهرچاوه: ههفتهنامهی رووداو چاپی ئهوروپا، ژماره 51