به‌ڵێنیان به مام جه‌لال دابوو له سێداره‌ی نه‌ده‌ن
حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی 17ی جوزه‌ردان له‌سێداره ده‌درێت
ئازاد كوردی

خوێندكار و چالاكڤانی مه‌ده‌نی كورد حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی، ته‌مه‌ن 26 ساڵ، له‌گه‌ڵ 17 چالاكڤانی سیاسی و مه‌ده‌نی دیكه‌ی كورد كه له‌لایه‌ن دادگاكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران به سێداره‌دان حوكمدراون، بڕیاره 17ی مانگی جوزه‌ردان له سیداره‌بدرێن. هه‌رچه‌نده پێشتر به‌رپرسانی ئێران به‌ڵێنیان به مام جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆماری عێراق دابوو، كه سزای له سێداره‌دانی حه‌بیبوڵڵا و زیندانییه‌كی دیكه‌ی كورد رابگرن.
له‌دانیشتنی هه‌فته‌ی رابردووی به‌رپرسانی ئیتلاعات و دادوه‌ری پارێزگای سنه، بڕیاری یه‌كجاری بۆ له‌سێداره‌دانی حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی دراوه‌و بڕیاره 7/6/2010 له‌سێداره بدرێ. به‌ڵام (رێكخراوی دژه ئیعدامی كوردستان) رایگه‌یاندووه كه حوكمی سێداره‌دانی حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی له 24/5/2010 له‌سنه ئه‌نجامده‌درێ. له‌گه‌ڵ ئاشكرابوونی ئه‌م هه‌واڵه، نیگه‌رانییه‌كان له‌باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌و زیندانییه سیاسییه كورده زیادبووه.
محه‌ممه‌د ساڵح نیكبه‌خت، كه پارێزه‌ری حه‌بیبوڵڵا و عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بوتمیاره، به (رووداو)ی راگه‌یاند "تائێستا دیار نییه حه‌بیبوڵڵا چ رۆژێك له سێداره ده‌درێ، ده‌زگای دادوه‌ری كوردستانیش هیچ شتێكی له‌و باره‌یه‌وه به من رانه‌گه‌یاندووه."
ئیلاهه له‌تیفی، خوشكی حه‌بیبوڵڵا، هه‌واڵی جێبه‌جێكردنی حكومی له‌سێداره‌دانی براكه‌ی بۆ (رووداو) پشتڕاستكرده‌وه و گوتی "هه‌رچه‌نده تائێستا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هیچ رانه‌گه‌یێنراوه، به‌ڵام ده‌زانین بڕیارێكی وا دراوه. له‌رۆژانی رابردوو به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی مه‌سه‌له‌كه سه‌ردانی دادگام كردووه، به‌ڵام كه‌س وه‌ڵامێكی روونی نه‌دامه‌وه."
خوشكی حه‌بیبووڵڵا له‌وه نیگه‌رانه به‌هۆی بارودۆخی سیاسی ئێران و به‌تایبه‌ت رۆژهه‌ڵاتی كوردستان براكه‌ی تووشی چاره‌نووسێكی هاوشێوه‌ی پێنج زیندانی سیاسی له‌سێداره‌دراوی 9ی ئه‌م مانگه ببێته‌وه "ده‌ترسین ده‌زگاكانی دادوه‌ری بڕیاره‌كه به‌پارێزه‌ر یان ئێمه رانه‌گه‌یێنن و به‌بێده‌نگی له‌سێداره‌ی بده‌ن.'
حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی، خوێندكاری زانكۆی ئیلامه، دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران له‌شاری سنه ده‌ستگیركرا. پارێزه‌ری حه‌بیبوڵڵا به(رووداو)ی راگه‌یاند كه چه‌ند تۆمه‌تێكی خراوه‌ته پاڵ حه‌بیبوڵڵا له‌وانه‌ش دژایه‌تیكردنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران له رێگه‌ی به‌شداریكردن له دانانه‌وه‌ی بۆمب له شوێنی پێشانگای كتێب له شاری سنه، ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌رده‌م داواكاری گشتی شاری سنه، وێنه‌گرتن له‌كاتی هێرشكردن بۆ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی كانی كۆزه‌له‌ی سنه و ناردنی بۆ یه‌كێك له حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه كوردییه‌كانی ئێران، هه‌روه‌ها تاوانی (محاربه) واته شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا، ئه‌ویش له رێگه‌ی ئه‌ندامبوون و هاوكاری له‌گه‌ڵ پارتی ژیانه‌وه‌ی ئازادی كوردستان PJAK.
نیكبه‌خت له باره‌ی حوكمدانی له‌تیفی ده‌ڵێت "له‌تیفی له یه‌كه‌م دادگاییكردن به له سێداره‌دان حوكمدرا، دادگای پێداچوونه‌وه‌ش حوكمه‌كه‌ی په‌سه‌ندكردووه، به‌ڵام ساڵی رابردوو دایك و باوكی داوای لێبووردیان بۆ كردووه له رێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران عه‌لی خامنه‌یی."
له مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوودا، جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌ركۆماری عێراق، له كاتی سه‌ردانێكی بۆ ئێران له‌سه‌ر داوای كه‌سوكاری هه‌ردوو زیندانی، حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی و شێركۆ مه‌عارفی، داوای له كاربه‌ده‌ستانی ئێران كرد، كه حوكمی له‌سێداره‌دانی ئه‌و دوو زیندانییه هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه، به‌رپرسانی ئێرانیش به‌ڵێنیان به تاڵه‌بانی دابوو حوكمی له سێداره‌دانی ئه‌و دوو زیندانییه رابگرن.
روقیه، كه دایكی شێركۆ مه‌عارفییه، به‌وپه‌ڕی نا ئومێدییه‌وه باسی له رزگاربوونی كوڕه‌كه‌ی كرد له په‌تی سێداره و به(رووداو)ی راگه‌یاند "ئێمه سوپاسی ئه‌و هه‌وڵه مرۆڤدۆستانه‌یه‌ی مام جه‌لال ده‌كه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌وڵه‌كانی هیچ ئاكامێكی لێنه‌كه‌وته‌وه."
ساڵح نیكبه‌خت، پارێزه‌ری له‌تیفی گوتی ده‌ڵێت به‌ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌و داوایه‌ی تاڵه‌بانی گه‌شبین نین "ئه‌و داوایه‌ی مام جه‌لال هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆسیه‌ی له‌تیفی نه‌بووه."
نازم عومه‌ر، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران له لێدوانێكدا بۆ (رووداو) گوتی كه كاتی خۆی ئه‌و به ده‌ستی خۆی ئه‌و داواكارییه‌ی گه‌یاندووه‌ته ده‌ستی كاربه‌رده‌ستی ئێران و گوتی "ئه‌و رۆژه‌ی من نامه‌كه‌م گه‌یاند، بڕیاربوو ئه‌و دوو گه‌نجه رۆژی دواتر حوكمه‌كه‌یان جێبه‌جێبكرێت، به‌ڵام له‌سه‌ر داوای مام جلال بڕیاره‌كه راگیرا، كۆماری ئیسلامی به‌ڵێنی دابوو له قۆناغی یه‌كه‌مدا حوكمه‌كانیان رابگرێ و گوتیان هه‌وڵده‌ده‌ین گۆڕانكاری له حوكمه‌كانیاندا بكه‌ین.” نازم عومه‌ر گوتیشی "به‌دواداچوون بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌كه‌ین و هه‌ولأده‌ده‌ین داواكارییه‌كه‌ی به‌ڕێز مام جه‌لال جێبیه‌جێبكرێ."
سه‌باره‌ت به كاریگه‌رنه‌بوونی داواكارییه‌كه‌ی مام جه‌لال له‌سه‌ر حكومی ئه‌و دوو زیندانییه نازم عومه‌ر گوتی "له ئێران كاتێك دادگا بڕیارێك ده‌رده‌كات، كه‌س ناتوانێ بڕیاره‌كه بگۆڕێ، جگه له رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران."
تاوانی(محاربه) واته شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا تۆمه‌تێكه كه له یاسای بنه‌ڕه‌تی و سزایی ئێران‌دا هاتووه و زۆربه‌ی جار ئه‌وانه‌ی به‌و تۆمه‌ته ده‌ستگیرده‌كرێن، به سێداره‌دان حوكم ده‌درێن. پارێزه‌ری ئه‌و زیندانییه سیاسییه ده‌ڵێ ناڕه‌زاییان به‌رامبه‌ر ئه‌و حوكمه ده‌ربڕیوه و داوای به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنراوی یاساییان كردووه "حه‌بیبوڵڵا ده‌ڵێ له‌كاتی روودانی ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه‌یه‌دا له شاری پیرانشار بووه و ئه‌و ماڵه‌ی لێی بووه ئاماده‌ن شایه‌تی بۆ بده‌ن.” حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی به‌پارێزه‌ر و كه‌سوكاری راگه‌یاندووه كه به‌زۆر و له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا ئه‌و تۆماتانه‌یان به‌سه‌ریدا سه‌پاندوون.
ساڵح نیكبه‌خت ترسی له‌وه هه‌یه كه له‌تیفی، به هه‌مانشێوه‌ی ئه‌و پێنج زیندانییه‌ی 5/5/2010 له‌سێداره‌دران، به‌بێ ده‌نگی و ئاگادار كردنه‌وه‌ی ئه‌وان له سێداره بدرێن و به (رووداو)ی راگه‌یاند "زۆر نیگه‌رانی به‌ڕێوه‌بردنی حوكمی سێداره‌دانی ئه‌و زیندانییه‌م. من داوای پێداچوونه‌وی دووباره‌م به‌و حوكمه‌دا كردووه، به‌ڵام قبوڵنه‌كراوه.” نیكبه‌خت به‌وپه‌ڕی هیوابڕاوییه‌وه گوتی "چاره ته‌نیا لێبووردنه.”
ئیلاهه له‌تیفی، خۆشكی حه‌بیبوڵڵا كه له‌گه‌ڵ كه‌سوكاره‌كه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه رابردوو چاویان به حه‌بیبوڵڵا كه‌وتووه و به‌ته‌له‌فۆنیش قسه‌یان له‌گه‌ڵ كردووه، گوتی ساڵی رابردوو له كاتی سه‌ردانی عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران، بۆ شاری سنه، نامه‌یه‌كیان ئاراسته كرد‌و داوای لێبووردنیان بۆ كوڕه‌كه‌یان كردبوو، ئیلاهه كه تائێستاش به‌دواداچوونی ئه‌و نامه‌یه ده‌كات، گوتی "تائێستا وه‌ڵامی ئه‌و داواكارییه‌مان نه‌دراوه‌ته‌وه."
خوشكی حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه به‌سه‌ر برایه‌كه‌ی سه‌پێندراون، به ناڕ است و بێ بنه‌ما داده‌نێ و ده‌ڵێ "ئه‌و تۆمه‌تانه هیچ بنه‌مایه‌كی دروستیان نییه و ته‌نیا تۆمه‌تی ناڕه‌وا و په‌روه‌نده‌سازیان بۆ كردووه، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه نییه كه خراونه‌ته پاڵ براكه‌م."
ئیلاهه، بانگی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات داوا له حكومه‌تی ئێران بكه‌ن به‌ر له‌وه‌ی براكه‌ی له‌سێداره بدرێ، داوای لابردنی ئه‌و حوكمه بكه‌ن. هه‌رچه‌نده خۆشی قه‌ناعه‌تی پێ نییه، به‌ڵام داوا له كاربه‌ده‌ستانی ئێران ده‌كات كه به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌لمێندراو براكه‌ی له سێداره نه‌ده‌ن "به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی ئێران هه‌ر له‌سه‌ر قسه و تۆمه‌ته‌كانی سه‌پێندراوه بێ به‌ڵگه‌كانی خۆیان پێداگیری ده‌كه‌ن و هیچ بایه‌خێك به‌داواكاری و ره‌خنه‌كانمان ناده‌ن."
سه‌رچاوه: هه‌فته‌نامه‌ی رووداو چاپی ئه‌وروپا، ژماره 46