تکایه، کوردستان مه‌که‌نه "نیشانه" بۆ "ئه‌لقاعیده"
تاهیر به‌رهوون
تاهیر به‌رهوون
هه‌فته‌نامه‌ی "ڕووداو" چاپی ئاڵمان له وتارێکدا به ناونیشانی: ئۆسامه بن لادن به هۆی کورده‌وه ناسرا و کوژرا، له راستیدا و وێڕای نییه‌تی،خاکی کوردستانی پێشکه‌ش به ڕێکخراوی ئه‌لقاعیده و ته‌وژمی تۆڵه‌ی ڕاستڕه‌وانی ئیسلامی کردوه.
به‌پێی ئه‌م هه‌واڵه که چ ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی له چ مێدیایه‌کدا نه‌بوو، به‌رپرسێکی ده‌زگای دژه‌تێرۆری هه‌رێمی کوردستان به ناوی لاهوور تاڵه‌بانی ئیدعا ده‌کا که گۆیا به ده‌ستبه‌سه‌رکردنی "په‌یک"ێکی نێوان "بن لادن" و "زه‌رقاوی" له ناوچه‌ی که‌لار، و راده‌ستکردنی بۆ مقاماتی سیا،شوێنی بن لادن که‌شف کراوه و له ئه‌نجامدا ناوبراو کوژراوه. ئه‌م په‌یکه هه‌ڵگری نامه‌یه‌کی 7 لاپه‌ڕه‌یی بووه!!!
دیاره من نامه‌وێ بچمه ناو تاووتوێ کردنی ئه‌و هه‌واڵه له ڕوانگه‌ی ئه‌منییه‌تییه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌ره‌جه‌ی ڕاستی و درۆیی ئه‌م که‌یسه. دایده‌نێن که له سه‌داسه‌دی داستان راست بێ.
جێگای تێڕامان و پرسیاره که له هه‌لومه‌رجێکدا که ده‌وڵه‌تی پاکستان وه‌ک لایه‌نی سه‌ره‌کی کێشه‌که و له حاڵێکدا که ساڵانه نزیکه‌ی دوو میلیارد دولار به به‌هانه‌ی شه‌ڕی دژه تێرۆر له ئه‌مریکا دائه‌پاچێ، به هه‌موو توانایه‌وه به‌شداری خۆی له ئۆپێڕاسیۆنی کوژرانی بن لادن دا، له زمان سه‌رۆک وه‌زیر" گه‌یلانی" وه‌ک مه‌قامی به‌رپرسی ده‌وڵه‌تی، له به‌رانبه‌ر پاڕلێمان و بیروڕای گشتی جیهانیدا، وه‌درۆ ده‌خاته‌وه، به‌رپرسێکی پایه چه‌نده‌می هێزی ئاسایشی کوردستان تێده‌کوشی به‌شداری کوردستان له کوشتنی بن لادن دا بسه‌لمێنێ.
دیاره بۆ ئێمه‌ی کورد که له ڕه‌وتی ئاڵۆزی "سیاسه‌ت و دیپلۆماسی و که‌یسه ئه‌منییه‌تییه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان " دا هێشتا له قۆناخی داره‌داره و پێگرتنداین،به‌شداری له ئاوه‌ها فایل و ده‌وسییه‌یه‌کدا، تووشی شاگه‌شکه و خۆهه‌ڵکێشان بکا.
به‌ڵام له قاودانی هه‌ر هاریکارییه‌کی له‌و چه‌شنه، دووپاتی ده‌که‌مه‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له سه‌داسه‌دیش ڕاست بێ،نیشانه‌ی ساویلکه‌یی سیاسی و ئه‌منییه‌تیییه و چ ئاکامێکی نابێ غه‌یری بانگهێشتنی "ئه‌لقاعیده" بۆ تۆڵه ساندنه‌وه له کوردستان و سازکردنی پاساوی ئه‌خلاقی بۆ دژایه‌تی راستڕه‌وانی ئیسلامی ناوخۆ له به‌رانبه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم دا.
"ئه‌مروڵڵاه ساڵح" به‌رپرسی پێشووی ئاسایشی ئه‌فغانستان له وتووێژ له گه‌ڵ CBS. ده‌ڵێ: که لا‌نی که‌م چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر که ئه‌و سه‌رۆکی ده‌زگای ئه‌منییه‌تی وڵاته‌که‌ی بووه، خۆی زانیاری ده‌رباره‌ی شوێنی خۆشاردنه‌وه‌ی بن لادنی به مه‌قاماتی ئه‌مریکایی راگه‌یاندبوو.
ئۆپێراسیۆنی ده‌ستبه‌سه‌رکردنی بن لادن، کاتی خۆی به فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی ڕامسفێڵد وه‌زیری دیفاعی ئه‌مریکا،ڕاوه‌ستا و بووه هۆی کێشه له نێوان پێنتاگۆن و سازمانی سیا دا.
هه‌روه‌ها ژینڕاڵ "ئه‌سه‌د ده‌ورانی" سه‌رۆکی پێشووی ده‌زگای ئاسایشی پاکستان له وتووێژ له گه‌ڵ به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنی HARDTALK دا،شاردنه‌وه‌ی هاوکاری ده‌وڵه‌تی پاکستان، له کوشتنی بن لادن دا به کارێکی عاقڵانه و سیاسیانه ده‌زانێ. له کاتێکدا که پێیوایه ته‌نانه‌ت له شه‌وی ئۆپڕاسیۆنه‌که‌شدا، لا‌نی که‌م به‌شێک له سوپای پاکستان و چه‌ندین هه‌لیکۆپته‌ر له ئاسمانی ناوچه‌که‌دا، له حاڵی ئاماده‌باش دا بوون. ده‌وڵه‌تی پاکستان ده‌بوو له نێوان دوو حاڵه‌تدا، یه‌کیانی هه‌ڵبژێرێ:
-یان خۆڕاگرتن له به‌رانبه‌ر سه‌رکۆنه و تیروتوانجی هه‌موو لایه‌ک بۆ شکانی سه‌روه‌ری خاک و لاوازی هێزه‌کانی ئه‌منییته‌تی و بێ خه‌به‌ری له شوێنی بن لادن له په‌نا گوێی خۆیدا.
-یان بێ خه‌به‌ری له ئۆپێڕاسیۆنی ئه‌مریکا بۆ کوشتنی بن لادن.
دیاره ده‌وڵه‌تی پاکستان، دووهه‌مینیانی هه‌ڵبژارد تا نه‌که‌وێته به‌ر شه‌پۆلی تۆلی ئه‌لقاعیده و نه‌فره‌تی خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی خۆی.
راست ئه‌وه‌ی که له سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلی دیمۆکڕاسیخوازی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا،له هیچ شوێنێک نه وێنه‌ی "بن لادن" و نه دروشمی دژی "ئه‌مریکا" به‌رز نه‌کرایه‌وه و ئه‌مه ببووه هۆی قه‌یرانێکی فیکری و ته‌نانه‌ت گومانی ئه‌وه ده‌کرا که "ئه‌لقاعیده" لا‌نی که‌م بیر له تاکتیکی نوێ و ته‌نانه‌ت گۆڕینی ئیستراتیژی بکاته‌وه. دیاره ئه‌م خه‌ته فیکرییه له ناو ئه‌لقاعیده دا، لا‌نی که‌م تا ماوه‌یه‌کی درێژ ده‌چێته‌وه بن. به‌ڵام به پێچه‌وانه، ته‌وژمی تۆڵه په‌ره ده‌ستێنی و له یه‌که‌م نموونه دا لا‌نی که‌م گیانی 80 که‌سی له پاکستان ئه‌ستاند. بن لادن گرینگتر له سه‌رانی ئاڵمانی نازی نه‌بوو که له به‌رانبه‌ر دادگایه‌کی ئاشکرا و نێونه‌ته‌وه‌ییدا، بوه‌ستاندرایه و به تۆڵه‌ی هه‌زاران جینایه‌تێک که کردوویه‌تی به ره‌سمی هه‌ڵاوه‌سرایه. به‌ڵام ئه‌و ده‌بوو نوقمی بن ئاو بکرایه تا هه‌زاران رازی سه‌ر به مۆر و ئه‌و جینایه‌تانه‌ی که کاتی خۆی به ڕاسپارده‌ی وڵاته‌نی ڕۆژئاوایی و له پێش هه‌موواندا ئه‌مریکا،کردبووی دیزه به ده‌ر خۆنه بکرێ.
دیاره حکومه‌ت وئاسایشی هه‌رێم بۆیان هه‌یه و ده‌بێ له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تییدا، وێڕای هه‌موو چه‌شنه هاوکارییه‌ک له گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی خۆیان، هاریکاری ئه‌منییه‌تیشیان هه‌بێ. به‌ڵام سروشت و ته‌بیعه‌تی کاری ئه‌منییه‌تی، تایبه‌تییه. جیاوازی هه‌یه له گه‌ڵ وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ و ڕێگاوبان. گه‌لێک ڕاز هه‌ن که ده‌بێ له گه‌ڵ هه‌ڵگره‌کانی بچنه ژێر خاک.
داخوا باشتر نییه که "ئاسایشی هه‌رێم" به جێگای گه‌مه له یارییه‌کی ئاوا گه‌وره و گوماناوییدا، ئاوڕێک له دزه و ته‌شه‌نه‌ی سیخوڕانی تورکییه و به‌تایبه‌ت ئێران بکاته‌وه که له هه‌موو بواره‌کانی سیاسی و ئابووری و کولتووری و ئائیینی دا، کۆمه‌ڵگای باشوریان ته‌نیوه‌ته‌وه و بێگومان ده‌و‌رێکی گرینگ‌یان له ڕووداه‌کانی چه‌ند مانگی ڕابردوودا هه‌بووه.
18.05.2011
تێبینی: ئه‌م نووسراوه پێش ڕووداوه خوێناوییه‌که‌ی که‌رکووک به ده‌یان کوژراو و برینداره‌وه، ئاماده کراوه.