رژێمی كوده‌تایی ئێران "شه‌ڕ" ده‌فرۆشێ
نه‌یكڕین!
تاهیر به‌هوون
نه‌یكڕین!
تاهیر به‌هوون
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابوردودا و به شێوه‌یه‌كی سه‌رسووڕهێنه‌ر و گوماناویی، ژماره‌ی كه‌سانی "تێرۆر" كرا‌و له شاری سنه، له "شه‌ش" لای دا و له كاتێكدا كه راده و ده‌ره‌جه‌ی به كرێگیراوی یان گرێدراویان له سیسته‌می ده‌سته‌ڵات، جیاواز و نابه‌رانبه‌ره،خامنه‌یی به شیوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ،لایه‌نێكی "ئائینی" توندڕه‌وی تاوانبار كرد و جێگری یه‌كه‌می به‌ناو سه‌رۆككۆماریش، به‌ڵێنی" تۆڵه و سزای" راگه‌یاند.
ته‌نیا لایه‌نێك كه تا ئێستا به ڕه‌سمی به‌ر پرسیاریه‌تی خۆی له بڕیك له‌م "تێرۆر"انه‌دا راگه‌یاندوه بریتییه له: "له‌شكری پێشمه‌رگه‌ی كوردستان"!؟
تاو و توێكردنی چه‌ند پارچه‌یه‌ك له "پازل"ی ئاڵۆزی ئاسۆی لێڵی سیاسی ناوچه‌كه،به پێی توانا : 1- حكومه‌تی خوێنڕێژی ئیسلامی ئێران به تایبه‌ت پاش ئاكامه‌كانی ده‌هه‌مین خۆلی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری و كودتای باندی خامنه‌یی-ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی ده‌سته‌ڵاتێكی به ناو یه‌كپارچه،به‌ره‌و ڕووی شه‌پۆلی به‌رینی سه‌رهه‌ڵدان و به‌رخۆدانی به‌رینی گه‌لانی ئێران و له ده‌ستدانی پاشماوه‌ی " مه‌شروعییه‌ت" بوه‌ته‌و و له ئاست ناوخۆی وڵات تووشی نسكۆ و ئاشبه‌تاڵ هاتوه.
2- پاش هاتنه سه‌ركاری ده‌زگای نوێی رێبه‌رایه‌تی سیاسی له ئه‌مریكا و له پێشگرتنی سیاسه‌تێكی ژیرانه و دیپلۆماسییه‌كی به هێزی ئۆباما و له ده‌ست ئه‌ستاندنه‌وه‌ی هه‌ر چه‌شنه بیانوویه‌ك بۆ دانه‌نیشتن له سه‌ر مێزی دانووستان له مه‌ڕ ده‌وسییه‌ی ئه‌تۆمی ئێران و به تایبه‌ت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پلانی دامه‌زراندنی سیسته‌می " پاراستنی دژه مووشه‌كی" له رۆژهه‌ڵاتی ئۆروپا و راكێشانی رای روسییه بۆ نه‌فرۆشتنی سیستمه‌كانی مووشه‌كی پاراستنی S300 به ئێران و دوورنمای لانی كه‌م ده‌رچواندنی بڕیارنامه‌یه‌كی تری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و گه‌مارۆی ئابوری و به تایبه‌ت وزه‌یی و ته‌نانه‌ت وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی(له پله‌ی یه‌كه‌م دا له لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه)، رژیم هه‌م دیسان له ده‌ره‌وه‌ش توشی نسكۆ و نه‌هات و قه‌یرانه.
3- به هۆی هه‌ره‌سهێنانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه، رژیم به په‌له پێویستی به "سه‌ر كه‌وتنێك" هه‌یه. سه‌ركه‌وتنێك له‌و چه‌شنه‌ی كه پاش خواردنه‌وه‌ی جامی ژه‌هری مل ڕاكێشان بۆ بڕیاری 598ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و كۆتایی پێهێنانی شه‌ڕی عێراق بوو: كوشتاری زیندانیانی سیاسی 1367 به هیوای چه‌واشه‌كردنی بیر وڕای گشتی له شكه‌ست و داماوی. له‌م بواره‌دا پێشینه‌ی رژیم بۆ نانه‌وه‌ی گێچه‌ڵ و ئاژاوه له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی وڵات، گه‌لێك پڕشنگدار و به پێزه.
4- به لێكدانه‌وه‌ی رژیم ، له‌بارترین ناوچه‌ی به‌رده‌ست بۆ ئه‌م جینایه‌ته، كوردستانه!
بۆ؟.
پاش لێدان و قه‌ڵاچۆكردنی تاقمی تێرۆریستی "ئه‌نسارئه‌لاسلام"ی سه‌ر به ئه‌لقائیده به ده‌ستی له‌شكری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم، پاشماوه‌ی ئه‌م ره‌وته كه پێشتریش به یارمه‌تی و پشتیوانی ده‌وڵه‌تی ئێران، دزه‌یان كردبووه ناو خاكی هه‌رێم،خۆیان له‌م په‌ڕی سنووره‌وه گرته‌وه و له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان گه‌رایان خست و خۆیان سازدایه‌وه. هه‌ڵسوكه‌وتی رژیم له‌گه‌ڵ ئه‌م تاقمه كه هه‌م"سوننین" وهه‌م سه‌ر به رێكخراوێكی تێرۆریستی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانن، نموونه‌یه‌كی بێوێنه‌ی "ماكیاویلیسم" و هه‌لپه‌رستی سیاسییه. بۆ وێنه تا ئێستا ته‌نانه‌ت یه‌ك كه‌سیش له‌م بانده تێرۆریسته ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌كراوه. بێگومان له به‌رانبه‌ر ئه‌م جوانمێرییه‌ی! رژیم دا،جێی خۆیه‌تی براده‌رانی! ئه‌نساریش ره‌وڵی ئاژاوه‌گێڕی و گێره‌شێوانی خۆیان به باشی بگێڕن،هه‌رچه‌ند به دروشم و دمامكی دژی رژیمه‌وه. ئاماژه و گومانی سه‌ره‌كی خامنه‌یی، ئه‌م تاقمه‌یه.
له لایه‌كی تره‌وه ئه‌گه‌ر رژیم بتوانێ و بۆی بلوێ جموجووڵی چه‌كداری-تێرۆریستی ئه‌م ره‌وته گرێ بدا له جووڵانه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی گه‌لی كوردستان،كه وێڕای پێشینه‌یه‌كی چه‌كداری، سیاسی ترین مه‌ڵبه‌ندی ئێرانه و ئاگری خه‌باتی ته‌نیا بۆ یه‌ك چركه‌ش دانه‌مركیوه، ئه‌وا ڕیك ئامانجی پێكاوه.
ئه‌م مه‌ترسییه كاتێك به‌رجه‌سته‌تر ده‌بێته‌وه كه تامه‌زرۆیی ساویلكانه‌ی بڕێك له پارته سیاسییه چه‌كداره‌كانمان، ته‌نیا بۆ نواندنێكی "سه‌مبۆلیك"ی هه‌بوونی سه‌ربازی له ناوچه‌كه‌دا و به به‌هانه‌ی به‌رزگرتنی یادی رۆژی 28ی گه‌لاوێژ و وێڕای پاساوگه‌لێكی خه‌ڵه‌تێنه‌ر، گیانی پاكی 11 رۆڵه‌ی به ئه‌مه‌گی نیشتمانیان له قومارێكی بێ ئه‌جامدا دۆڕاند. نیگایه‌كی به‌په‌له له هه‌موو راگه‌یه‌نه‌ره‌كانی ته‌نانه‌ت ئۆپۆزیسیۆنی رژیمیشدا، ئه‌م راستییه ده‌ر ده‌خا كه ئه‌و "ئۆپێڕاسیۆنه" گرانبه‌هایه چ ده‌نگێكی نه‌دایه‌وه و دیزه به ده‌رخۆنه كرا. له راستیشدا ئه‌گه‌ر 11000 جاش و به‌كرێگیراوی رژیمیشیان كوشتبایه،ده‌بووه بایه‌خی 11 نینۆكی پێشمه‌رگه!
ئه‌گه‌ر له لایه‌ك شاهیدی هه‌ڵوێستی ژیرانه و لێپرسراوانه‌ی "كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران"ین كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه وێڕای تاوانباركردنی " تێرۆر" داوای هۆشیاری گه‌ل و وڵاتی كرد، له لایه‌كی تره‌وه شاهیدی له دایكبوونی "له‌شكری پێشمه‌رگه‌ی كوردستان"ین!! كه خۆی له"بڕیك" له‌م "تێرۆرانه" دوور ده‌خاته‌وه. واته بڕێكییانی پێ باشه!
له نیگایه‌كی دوورتردا و به له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌و راستییه كه بنكه و باره‌گای پارته سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵات له خاكی هه‌رێم دایه، مه‌ترسی ته‌شه‌نه‌ی تێكهه‌ڵچوون و تێوه‌گلاندنی هه‌رێم به به‌هانه‌ی په‌نادانی ئه‌م هێزانه، ئه‌وا قووڵایی و به‌رینایی ئه‌و پلانه زه‌قتر ده‌كاته‌وه.
5- له‌م ناوه‌دا هه‌ڵوێستی "خۆشنشینان" و "هه‌ڵپه‌سێردراوان"ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه بانگه‌شه‌ی شه‌ڕ و "خه‌باتی چه‌كداری" ده‌كه‌ن، به‌ڕاستی جیگای تێڕامان و دۆشدامانه. له كاتێكدا ئه‌وه‌ی ده‌نگ و زایه‌ڵه و سكاڵای ناوه‌وه‌ی نیشتمانه، داوای هۆشیاری و خۆلادان له شه‌ڕه. نه ته‌نیا بۆ پێش‌گرتن له هه‌مدیسان وێران بوونه‌وه‌ی وڵات، به‌ڵكوو بۆ نه‌دانی مه‌ودا و ده‌رفه‌تی ده‌ربازبوونی رژیم له ده‌ست گه‌لانی ئێران.
سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شه‌ڕی چه‌كداری له كوردستان رژیمی كودتایی ئێران ده‌خه‌لسێنێ، لانی كه‌م ئه‌مه هیوای رژیمه.
به‌تاو دان و به‌هێزكردنی خه‌باتی مه‌ده‌نی، به گرێدانی ده‌نگی خۆ له ده‌نگی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات دژ به رژیمی كودتایی ئێران، به "خۆ دزینه‌وه‌ی هۆشیارانه" له تێكهه‌ڵچوونی چه‌كداری، بڕستی رژیم ببڕین و ڕیگای هه‌ڵاتنی له ده‌ست گه‌لانی ئێرانی لێ كوێركه‌ینه‌وه.
22/09/2009