ئۆجه‌لان ده‌ڵێ له‌سه‌ر دامه‌زراندنی كۆنسه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركیا رێككه‌وتووین
"رووداو"
"رووداو"
عه‌بدولڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری PKK له ئیمرالی رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ شاندی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌سه‌ر دامه‌زراندنی (كۆنسه‌ی ئاشتی) گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن. هه‌ندێك له چاودێرانی سیاسی ئه‌و رێككه‌وتنه به كابوس ده‌زانن و راوێژكارێكی پێشووی (MİT)یش ده‌ڵێت "رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان، توركیا له به‌ڵا دوورده‌خاته‌وه."
هه‌ولێر (رووداو)
ئۆجه‌لان له دوا دیداری ئاسایی هه‌فتانه‌ی له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی كه رۆژی 8/7/2011 بڵاوكرایه‌وه، له‌باره‌ی گفتوگۆكانی بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له‌گه‌ڵ شاندێكی ده‌وڵه‌ت كه ماوه‌یه‌كه له میدیاكان باسی ده‌كرێ، گوتی "له دیداری دواییمان له‌گه‌ڵ شاندی ده‌وڵه‌ت له‌باره‌ی دامه‌زراندنی (كۆنسه‌ی ئاشتی) رێككه‌وتین". ئۆجه‌لان له دیداری پێشووی له رۆژی 30 حوزه‌یرانی رابردوو رایگه‌یاندبوو كه پشتگیری له بڕیاری بایكۆتی په‌رله‌مانتارانی بلۆكی كورد ده‌كات، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند ده‌بێت تا 15ی ته‌مموز بوه‌ستن تاوه‌كو ئه‌نجامی گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ شاندی ده‌وڵه‌ت یه‌كلایی ده‌بێته‌وه. به‌ڵام له دوا دیداریدا رێبه‌ری PKK گه‌شبینانه‌تر باسی له چاره‌سه‌ری كرد.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هیچ رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت واژۆ كردووه، ئۆجه‌لان گوتی كه هێشتا رێككه‌وتن ئیمزا نه‌كراوه. به‌ڵام ئاشكراكردنی ناوه‌ڕۆكی گفتوگۆكان رای گشتی توركیا و ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئه‌و وڵاته‌ی هه‌ژاند و هه‌ندێك به "بۆمبا" وه‌سفیانكرد.
محه‌مه‌د ئه‌نگین توێژه‌ر و ئه‌ندام له ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی نێونه‌ته‌وه‌یی USAK پێیوایه هیچ رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان نه‌كراوه. ناوبراو له لێدوانێكدا بۆ (رووداو) گوتی "له‌م قۆناغه‌دا ستراتیژی ئۆجه‌لان ئه‌وه‌یه نیشانی بدات كه رێككه‌وتنێكی له‌م شێوه‌یه هه‌یه، هه‌وڵده‌دات له‌ناو پارته‌كه‌ی زۆرترین پشتگیری بۆ خۆی په‌یدا بكات، هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه‌ش هه‌وڵده‌دات به‌ناوی ئه‌وه‌ی نزیكی رێككه‌وتنم پشتگیری كه‌س و لایه‌نه‌كان بۆخۆی ده‌سته‌به‌ر بكات. په‌یامی ئه‌وه ده‌دات، كه ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، پشتگیریم بكه‌ن".
به‌ڵام ماهیر كایناك، راوێژكاری پێشووی ده‌زگای ئیستیخباراتی نیشتمانی توركیا MİT، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه زۆر زه‌حمه‌ته له وڵاتێكی وه‌كو توركیا شتێك بوونی نه‌بێت له‌خۆوه دروست بكرێ. كایناك له لێدوانێكدا بۆ رووداو گوتی "پێموایه ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنێكی له‌م شێوه‌یه هه‌بێت له به‌رژه‌وه‌ندی توركیایه. چونكه شه‌ڕ له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا نییه، ئه‌گه‌رچی رێككه‌وتنه‌كه نه‌بووه‌ته نووسراوێك له‌نێوان هه‌ردوولا، به‌ڵام هه‌ردوولا په‌یامی رێككه‌وتنێكی له‌م شێوه‌یان به‌یه‌كتر داوه".
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی له‌وكاته‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد بووه‌ته مه‌سه‌له‌یه‌كی سه‌ره‌كی له سیاسه‌تی ناوخۆیی توركیا، ژماره‌یه‌كی زۆر له چاو‌دێر و پسپۆرانی سیاسی له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی توركیا رێنوێی حكوومه‌ت و كاربه‌ده‌ستانی توركیا ده‌كه‌ن تا له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان بكه‌وێته گفتوگۆ. له كۆتایی مانگی رابردووش نووسه‌ری ناوداری تورك جه‌نگیز چاندار له راپۆرتێكدا به‌ناوی (چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد و PKK چۆن ده‌ستبه‌رداری چه‌ك ده‌بێت؟) ئاماژه به‌وه ده‌كات و پێیوایه به‌بێ گفتوگۆی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر نابێت. به‌ڵام ئه‌و ئه‌ندامه‌ی USAK له‌دژی ئه‌و بیرۆكه‌یه ده‌وه‌ستێته‌وه پێیوایه رێككه‌وتنێكی له‌م شێوه‌یه نییه و نابێت "به گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی باسی ده‌كه‌ن، هه‌موو داواكارییه‌كانی PKK-BDP په‌سه‌ند كراوه. ئایا ده‌كرێ به‌بێ ئه‌وه‌ی PKK چه‌ك دابنێ، رێككه‌وتن بكرێت. بۆ قۆناغی رێككه‌وتن پێویسته هه‌ردوولا ئاماده‌بن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوولاش ئاماده‌بن پێویسته PKK چه‌ك دابنێت. به پێچه‌وانه‌شه‌وه ناتوانرێ باس له رێككه‌وتن بكرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌وه هه‌بێت، رێككه‌وتن نییه كابوسێكه. ئه‌وكات ده‌بێ بگوترێ هه‌موو داواكارییه‌كانی رێكخراوێكی تیرۆریستی په‌سه‌ند كراوه".
له دوا كۆبوونه‌وه‌ی نێوان جه‌میل چیچه‌ك، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا و كه‌مال كلیچدارئۆغڵو، سه‌رۆكی CHP، ئه‌وه‌ی دووه‌میان جۆرێك له نه‌رمی نواند كه په‌رله‌مانتاره‌كانی سوێند بخۆن. هه‌روه‌ها سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش په‌رله‌مانتاری جۆله‌مێرگ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه هاوشانی گوڵتان كیشاناك په‌رله‌مانتاری سێرت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا كۆبوونه‌وه و دواتریش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی "ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان ده‌ستبه‌رداری مه‌رجه‌كانیان ببن، ئێمه‌ش ئاماده‌ین به‌شداری له‌و پڕۆسه‌یه بكه‌ین". بۆیه پێشبینی ده‌كرێت لێدوانه‌كه‌ی ئۆجه‌لان رۆڵێكی ئه‌رێنی له‌چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانه بگێڕێت. به‌ڵام محه‌مه‌د ئه‌نگین پێیوایه لێدوانه‌كه‌ی ئۆجه‌لان دره‌نگ وه‌خته "ئه‌و لێدوانه‌ی ئۆجه‌لان له كاتێكدا دێ كه CHP نه‌رمی پێوه‌دیاره بۆ سوێند خواردن، بۆیه لێدوانه‌كه‌ی ئۆجه‌لان دره‌نگ كه‌وتووه. ئه‌گه‌ر پێش ئه‌و به‌رواره بووایه له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه رۆڵی ده‌بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ قه‌یرانه‌كه ته‌واوبووه".
"ئه‌گه‌ر تورکیا له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان رێکنه‌که‌وێ، پشێویی رووده‌دات"
راوێژكاری پێشووی ده‌زگای MİT رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان به پێویست ده‌زانێ و ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر ئه‌مه جێبه‌جێ نه‌كرێت پشێویی رووده‌دات. ئه‌وان دێن هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر سه‌ربازه‌كانمان. ئه‌و رێككه‌وتنه توركیا له‌م به‌ڵایه دوور ده‌خاته‌وه". له‌گه‌ڵ ئه‌و لێدوانه‌ی ئۆجه‌لان، هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی په‌رله‌مانی توركیا چڕتر ده‌بنه‌وه كه له ئه‌نجامی بڕیاره‌كانی YSK هاتنه ئاراوه و په‌رله‌مانتارانی بلۆكی كوردی و CHP سوێندیان نه‌خوارد.
----------
سه‌رچاوه: هه‌فته‌نامه‌ی "رووداو"، ژماره 104، چاپی ئه‌وروپا، 2011.07.14