رێفۆرمخوازان له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی پارلمانی ئێران دا
سمایل شه‌ره‌فی
سمایل شه‌ره‌فی
هه‌رچی کێشه‌ی نێوان پاوانخوازانی ده‌وڵه‌تی و پارلمانی په‌ره‌ده‌ستێنی، کورسیه‌کانی پارلمانی ئه‌م وڵاته له هه‌لومه‌رجی قه‌یراناویی ئێستا دا زیاتر له هه‌میشه سه‌رنجی چاودێرانی سیاسیی بۆ لای خۆیان راده‌کێشن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که قۆڵی بناژۆخوازی ده‌وڵه‌تی به سه‌رۆکایه‌تی ئهحمهدینژاد ــــ مه‌شایی بۆ بردنه پێشی پلانه سیاسییه‌کانیان زۆر گوێ ناده‌نه یاسا‌و رێساکان و خۆیان له به‌رانبه‌ر ده‌زگای یاسادانان (پارلمان)دا به به‌رپرسیار نازانن، به‌ڵام کێشه‌کانی نێوان ده‌وڵه‌ت و پارلمان بۆ ده‌وڵه‌تییان زۆریش که‌م تێچوو نه‌بووه. ئاغای مه‌شایی وه‌ک تیئوریسێنی قۆڵی بناژۆخوازی ده‌وڵه‌تیش وێڕای داننان به‌م تێچووانه‌دا، راشکاوانهــ چه‌ندین جار ــ رایگه‌یاندووه که: "به‌و هه‌مووه دژبه‌ره‌وه، ناتوانین به‌رگه‌ی ئه‌و تێچووانه بگرین و ده‌بێ هه‌وڵ بۆ که‌مکردنه‌وه‌یان بده‌ین". ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی مه‌شایی وا ناگه‌یه‌نێ که ئه‌وان ده‌یانه‌وی له به‌رانبه‌ر به‌یتی رێبه‌ری و ئۆڕگانه‌کانی دیکه‌ی وه‌ک پارلمان دا دۆش دابمێنن و به‌م جۆره "تێچووه‌کان" که‌م بکه‌نه‌وه. مه‌شایی و به‌گشتی "باندیی ده‌وڵه‌تی" پێوه‌ن له رێگای به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ناوه‌نده‌کانی وه‌ک پارلمان و به‌سیجه‌وه، ئه‌م تێچووانه که‌م بکه‌نه‌وه. که وابوو مه‌یدانی نه‌زۆر دووری کێبڕکێی هه‌ردوو باڵێ بناژۆخوازی "ده‌وڵه‌تی" و "پارلمانی"، هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارلمانییه که‌وا بڕیاره له کۆتایی ئه‌م ساڵدا به‌ڕێوه‌بچێ.
بۆ هه‌ردوو لای ئه‌م ره‌وته که هه‌ر وه‌ک دیتمان له خولی ده‌یه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماری دا له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه نمره‌ی قبوڵیان وه‌رنه‌گرت، به‌شداریی خه‌ڵکی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارلمانی دا گرینگ و چاره‌نووسسازه. که بێ گومان به بێ ئیزن دان به خۆپاڵاوتنی نویێهرانی خه‌ڵک له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا، به‌شداریی خه‌ڵک و ده‌نگده‌ران زۆر له‌وه که‌متر ده‌بێ که ئه‌وان چاوه‌ڕوانی ده‌که‌ن.
پێش‌گرتن له به‌شداریی رێفۆرمخوازان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارلمانی و ره‌دی سه‌لاحییه‌تی کاندیداکانی ئه‌م ره‌وته، بایکۆتێکی گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی لێ ده‌که‌وێته‌وه که نه‌ته‌نیا ناتوانێ کۆتایی به کێشه‌کانی هه‌ردوو ره‌وتی بناژۆخواز بێنی و پارلمان یه‌کده‌ست بکرێته‌وه به قازانجی باندی ده‌وڵه‌تی، به‌ڵکوو ئه‌م دوو ره‌وته ده‌خاته‌وه نێو کێشه‌یه‌کی دوور‌و درێژتر که، داهاتووی پرسه ئهسڵییهکهــ که هه‌مان کێشه‌ی خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆرییهـــ لێڵ و ناڕوون دێته به‌رچاو.
له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ری هاتنه‌پێشی وه‌ها بارودۆخێک به‌دڵی لایه‌نگرانی به‌یتی رێبه‌ری و ره‌وتی پارلمانیانی ئێستا بێ و، بۆ رزگاربوون له "ره‌وتی ئینحرافی" کاتیان ده‌ست بکه‌وێ و قه‌یرانه‌که تا خولی یازدهههمیی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماری ــ که کۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی ئهحمهدینژاد دێ ــــ درێژ بکه‌نه‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م چه‌ند مانگه‌ی دوایی دا له کێشه‌کانی نێوان ئه‌م دوو ره‌وته بناژۆخوازه بینراوه، وێناچێ مه‌سه‌له‌که هه‌روا به‌سانایی لێک بدرێته‌وه. باڵی مه‌شایی ـ ئهحمهدینژاد که له‌سه‌ر ئیستراتژیی وه‌ده‌سهێنانی پۆستی سه‌رکۆماریی داهاتووی ئێران کار ده‌کا و ده‌یه‌وێ نه‌ک له رێگای ته‌سلیم بوونه‌وه، به‌ڵکوو له رێی وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌هرۆمه‌کانی دیکه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه، هه‌زینه‌کان له‌سه‌ر خۆی که‌م بکاته‌وه، وێناچێ هه‌روا به‌ئاسانی چاوه‌ڕوانی رووداوه‌کان بێ.
پارلمان بۆ هه‌ردوو ره‌وتی ناوبراو ـــ له قۆناغی ئێستای کێشه‌کان دا ــ کلیلی سه‌رکه‌وتنه. که وابوو هه‌ر وه‌ک وترا خولی نۆهه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارلمانی که له‌مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ئه‌مساڵ به‌رێوه ده‌چێ گرینگیی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه. هیچکام له‌م دوو ره‌وته، به‌سه‌رنجدان به‌راده‌ی نفوز و ئێعتباریان له‌نێو خه‌ڵک دا، له خۆیان رانابینن که به‌پشت به‌ستن به‌نفوز و ئێعتباری خۆیان به‌ته‌نیا واردی ئه‌م گۆره‌پانه بن. لێره‌دایه که باسی ئه‌گه‌ری به‌شداریدانی لایه‌نی رێفۆرمیسته‌کان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارلمانی له خولی نۆهه‌م دا دێته‌گۆڕێ.
تا ئێستاش جیا له هێندێک مۆره که قسه و لێدوانه‌کانیان ته‌نیا له‌م نوێژی هه‌ینیه‌وه تا ئه‌وی دی بڕ ده‌کا، به‌شێوه‌ی ره‌سمی باس له پێش‌گرتن له به‌شداری کردنی رێفۆرمیسته‌کان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی پارلمانی ئێران دا نه‌کراوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا که تا ئێستاش هیچ باسێک له لایه‌ن رێفۆرمیسته‌کان سه‌باره‌ت به به‌شداریکردن یان نه‌کردنیان له هه‌ڵبژاردنه‌کان دا نه‌کراوه، به‌ڵام هه‌ست ده‌کرێ مه‌جال و ده‌رفه‌ت بۆ سازان و مامه‌ڵه‌ی دوو لایه‌نه له ئارا دا بێ.
باڵێ مه‌شایی ــ ئهحمهدینژاد که هه‌ست به‌م سازانه ده‌کا و دڵنیایه له‌وه‌یکه ئه‌وان له‌م بازنه‌یه‌دا ناخوێندرێنه‌وه، هه‌ر له‌ئێستاوه ره‌وته‌که‌ی دیکه به‌تایبه‌ت لاریجانی، سه‌رۆکی پارلمان و ده‌وروبه‌ره‌که‌ی به‌وه تاوانبار ده‌که‌ن که گوایا سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارلمانیهوه به‌نهێنی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی رێفۆرمخواز که‌وتوونه‌ته وتوێژه‌وه.
هه‌رچه‌ند به‌شی پێوه‌ندییه گشتییه‌کانی پارلمانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئیدیعای ده‌وڵه‌تی ئهحمهدینژادی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دانووستانی نوێنه‌ری لاریجانی و نوێنه‌رانی رێفۆرمیستی ره‌د کردۆته‌وه، به‌ڵام وێده‌چێ ئه‌مجاره‌یان ئیدیعای ده‌وڵه‌ته "درۆزنه‌که‌ی" ئهحمهدینژاد راست بێ و به فه‌رمانی به‌یتی رێبه‌ری چرا سه‌وزێک به رێفۆرمیسته‌کان نیشان درابێ یان له داهاتوودا بدرێ.