ئه‌گه‌ر پیره‌كان ریفۆرم دوابخه‌ن
لاوان شۆڕش پێشده‌خه‌ن!
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق *
لاوان شۆڕش پێشده‌خه‌ن!
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق *
په‌یوه‌ندی نێوان ریفۆرم و شۆڕش په‌یوه‌ندییه‌كی پێچه‌وانه‌یه، واته هه‌تا ریفۆرم وه‌ك پرۆسه به‌رده‌وامبێ، شتێك نایێته پێش به‌ناوی شۆڕش، به‌ڵام كه ریفۆرم دوابكه‌وێت یان بوه‌ستێ، ئه‌وسا شۆڕش چه‌كه‌ره ده‌كا و ده‌رده‌كه‌وێ. بۆیه له وڵاتانی ئه‌وروپای رۆژئاوا شۆڕش بوونی نییه، چونكه ریفۆرم پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامی رۆژانه‌یه، به‌ڵام له ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات چونكه ریفۆرم بوونی نه‌بوو یان زۆر دواكه‌وت، بینیمان شۆڕش واقیعه‌كه‌ی گۆری و هه‌ڵیوه‌شانده‌وه.
لێره‌وه ئه‌و پرسیاره ره‌وایه كه ده‌ڵێ بۆچی حیزبێكی میانه‌ڕه‌و روو له تووندره‌وی ده‌كات؟ بۆچی حیزبێكی لێبڕاڵ و پارێزگار ده‌بێته حیزبێكی كۆنخواز و شۆڕشگێڕ، خۆ ئه‌م گۆڕانه هه‌روا كارێكی ئاسان و رووكه‌ش نییه، كه به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی یان حه‌زی ئه‌ندامان، یان مۆده‌ی رۆژگار و سه‌رده‌م، به‌ڕێوه‌بچێ، به‌ڵكو له وڵاتانی خاوه‌ن ئه‌زموونی سیاسی و ژیانی درێژخایه‌نی حیزبی‌دا مه‌سه‌له‌ی پۆلێنكردنی به‌پێی ئایدیۆلۆژیا نییه، به‌ڵكو به‌پێی پێوه‌ری جۆراوجۆری زانستی ئه‌وتۆیه كه دواجار ده‌توانرێ به‌خۆیه‌وه هه‌ر حیزبێكی خاوه‌ن به‌رنامه‌ی جیاجیا پۆلێن بكرێ.
یه‌كێك له‌و پێوه‌رانه، پێوه‌رێكه كه له‌لایه‌ن (لۆرانس لۆ ویل)ـه‌وه دانراوه، كه حیزبه‌كان پۆلێن ده‌كات بۆ چوار جۆر(پارێزگاران، لیبراڵ، كۆنخواز و شۆڕشگێر)، له وڵاتێكی خاوه‌ن ده‌ستوورێكی ده‌نگ بۆدراو و خاوه‌ن سیستمێكی دیموكراتی و كاركردوو به بنه‌ماكانی بازاڕی ئازاد و میدیای ئازاد، به‌جۆرێك كه پۆلێنكردنه‌كه ده‌ڕوانێته دوو ره‌هه‌ند:
یه‌كه‌م: رازیبوون یان رازینه‌بوون به ده‌ستوور.
دووه‌م: خوازیاربوونی گۆڕان یان نا.
به‌م پێوه‌ره‌ی لۆرانس:
● هه‌ر حیزبێك به‌ده‌ستوور رازی بێت و بۆ ئاینده‌ش خوازیاری گۆڕان بێت تێیدا، ده‌چێته خانه‌ی حیزبه لیبراڵه‌كانه‌وه.
● هه‌ر حیزبێك به‌ده‌ستوور رازی بێت، به‌ڵام خوازیاری گۆڕان نه‌بێت و داوای جێگیركردنی بكات وه‌ك خۆی بێ ده‌ستكاری، ئه‌وه حیزبێكی پارێزكاره (كۆنزێرڤه‌تیڤ).
● هه‌ر حیزبێك قه‌ناعه‌تی به ته‌واوی ده‌ستوور نه‌بێ و خوازیاری گۆڕانیش نه‌بێ، ئه‌وه حیزبێكی كۆنخوازه.
● هه‌ر حیزبێك قه‌ناعه‌تی به ته‌واوی ده‌ستوور نه‌بێ و له هه‌وڵی گۆڕانیش بێت تێیدا بۆ ئاینده، ئه‌وه حیزبێكی شۆڕشگێره.
دیاره ئێستا پرسیارێكی دیكه دێته گۆڕێ، ئه‌ویش ئه‌مه‌یه: بۆچی حیزبه‌كانی ئه‌وروپای رۆژئاوا له جۆری لیبراڵ یان كۆنزێرڤه‌تیڤن و حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتیش له‌جۆری كۆنخواز یان شۆڕشگێڕن؟
له‌وانه‌یه وه‌ڵامه‌كه هه‌ر ئه‌وه‌بێ كه ریفۆرمه بچووك و به‌رده‌وامه‌كانی رۆژئاوا هۆكاری ئه‌وه‌ن كه تاك و كۆمه‌ڵه‌كانیشی ئاشتیخوازانه گۆڕانكاری بكه‌ن ، به‌ڵام ئه‌وه‌ش چه‌قبه‌ستوویی و چه‌قینی حكومه‌ته‌كانی رۆژهه‌ڵاته كه تاك و كۆمه‌ڵه‌كانی به‌ره‌و كۆنخوازی یان شۆڕشگێری ده‌به‌ن.
بۆیه ئێستا حكومه‌ت و سیسته‌مه‌كانی حوكمڕانی له رۆژهه‌ڵاتدا بڕیاره‌كه له ده‌ستی خۆیاندایه، ئه‌گه‌ر تاك و كۆی ئاشتیخوازی لیبراڵ یان كۆنزێرڤه‌تیڤیان ده‌وێ، ئه‌وا ده‌بێ له‌بیری ریفۆرمی به‌رده‌وامدابن له گشت بواره‌كانی ژیاندا، ئه‌گه‌رنا ئه‌وا تاك و كۆی وڵات له نائومێدیدا ده‌بنه تووندڕه‌وی كۆنخواز یان شۆڕشگێڕ و، رۆژێك دادێ پرده‌كانی په‌یوه‌ندی ده‌رووخێنن و، به به‌رد داوای گۆڕانكاری ده‌كه‌ن، چونكه هه‌میشه شۆڕش به‌رهه‌می نائومێدی بووه له ریفۆرم.
* سه‌رۆکی سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی پرد و یه‌که‌م وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق پاش رووخانی رژێمی سه‌دام
----------------------------------------
سه‌رچاوه: هه‌فته‌نامه‌ی "رووداو"، چاپی ئه‌وروپا، پێنجشه‌ممه 2011،2،3، ژماره 81