په‌یامی "راڤه" به بۆنه‌ی کۆچیدووایی غه‌نی بلوریان که له لایه‌ن تاهیر حیکمه‌ت له کۆڕی "یادی مامه غه‌نی" له کوێلن-ئا‌ڵمانیا خۆێندراوه.
به‌یادی مامه غه‌نی
به‌یادی مامه غه‌نی
کاتێک زستان به‌ره‌و به‌هار ده‌خوشێ، هومێدی ژیانه‌وه‌و بووژانه‌وه چرۆ ده‌رده‌کات. ئه‌مساڵ له‌و ده‌مه‌دا، پاییزی بێ ڕه‌حم گۆڵێکی هه‌ڵوه‌راند و ڕۆڵه‌یه‌کی به‌ئه‌مه‌کی ئه‌ستانده‌وه:
مامه‌غه‌نی بلوریان!
ژیانی پڕ له‌کاره‌ساتی مامه، زۆر له‌مێژوو و به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌که‌ی ده‌چێ. نه‌ته‌وه‌یه‌کی به‌ندکراوی ئازاردیتوو که‌ڕابردووی پڕه‌له‌خه‌بات و خۆڕاگری، تێشکان و هه‌ستانه‌وه، له‌ڕووناکی و تاریکیدا به‌ڕێ و لاڕێدا هه‌نگاو هه‌ڵێنانه‌وه. نه‌ته‌وه‌یه‌ک که‌له‌گێژاوی ته‌ندووره‌ی گۆمێکدا، بۆ ڕزگاری خۆی ده‌ستی بۆ هه‌موو چه‌شنه‌پنچکه‌گیا و ته‌خته‌له‌ت و تاشه‌به‌ردێک درێژ کردووه‌و به‌داخه‌وه‌هه‌تا ئێستاش هه‌ر ده‌سووڕێته‌وه.
ژیانی مامه‌غه‌نی ئاوێنه‌ی ئه‌و چاره‌نووسه‌یه. پاش زیندان و ئه‌شکه‌نجه‌و دووری له‌زێد و ئازیزانی، له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵک، ده‌ستی به‌هه‌ناسه‌یه‌کی ئازاد ڕاگه‌یشت. لێره‌شدا زوڵمێکی گه‌وره‌ی لێ‌کرا و کۆڵێکی زۆر قورسیان خسته‌سه‌ر شانی که‌هه‌ر وه‌کو خۆی زۆر جار باسی ده‌کرد "زوڵمیان لێکردم" و به‌ڕاستیش ئه‌وه‌بۆ شه‌که‌ت و ماندوویێکی ئه‌م ڕێبازه‌له‌ڕاده‌به‌ده‌ر قورس بوو. کاتێکیش زستانی سارد و سڕ وڵاته‌که‌ی گرته‌وه و"بۆن به‌ده‌می خه‌ڵکه‌وه‌ده‌کرا که‌بزانن چی‌یان وتووه" و خه‌ڵکی ده‌با "ئه‌وین له‌په‌ستووی ماڵه‌کانیاندا بشارنه‌وه"، له‌گه‌ڵ قاز و قورینگان کۆچی کرد و دوور له هێلانه‌که‌ی و له ئاره‌زووی به‌هاردا بۆ هه‌تاهه‌تایی ئارامی گرت.
ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک، له هه‌ر بوارێک‌دا هێما و نیشانه‌یه‌کی هه‌بێ، بێگومان مامه‌هێما و نیشانه‌ی خۆڕاگری، دڵسۆزی و ڕاستگۆیی نه‌ته‌وه‌که‌مانه. له‌ڕاستیشدا هه‌تا کۆتایی ژیانیشی هه‌ر ئه‌وه‌ی کرد که‌بڕوای پێی بوو و به‌به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌که‌ی ده‌زانی.
لێره‌دا جێی خۆیه‌تی رێز له نه‌خش و له‌خۆبوردوویی مه‌رزه‌خانمی خێزانی بگیرێ که وه‌کو شێره‌ژنێک له هه‌موو قۆناغه‌کانی ژیانی مامه‌دا یار و پشتیوان و هانده‌ری بوو.
وێڕای سه‌ره‌خۆشی پڕ به‌دڵمان له مه‌رزه‌خانم، خۆمان له‌خه‌میدا هاوبه‌ش ده‌زانین.
هه‌روه‌ها پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان به بنه‌ماڵه‌که‌ی، دۆستان و ئازیزانی مامه‌و به‌گشتی به‌هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نین.
ڕۆحی شاد و یادی هه‌ر له‌دڵاندا بێ.
30.3.2011