حیزبی دێمووکرات له نێوان قه‌یرانه خۆکرده‌کان و
مانه‌وه له جغزی سیاسه‌ته‌کانی پێشوودا
خالید حه‌سه‌نپوور
خالید حه‌سه‌نپوور
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێڕان له نێوان دوو ده‌یه‌ی رابردوودا، تووشی گه‌لێک هالۆزی سیاسی و رێکخراوه‌یی هاتوه که گرینگ‌ترینیان دوو جیابوونه‌وه بۆه که ئه‌وه‌ی ئاخریان به کرده‌وه ئه‌و رێکخراوه‌ی کردۆته دوو که‌رت . گه‌لوو هۆکار یان هۆکاره‌کانی هالۆزی و جیابوونه‌وه له حیزبی دێمووکراتدا بۆ چی ده‌گه‌رێته‌وه؟ پاش جیابوونه‌وه‌و لێک‌دابڕان، بۆچی لایه‌نه‌کانی دێموکرات هه‌رکام به‌ته‌نیا وهه‌ردووکیشیان به گشتی نه‌یانتوانیوه به سه‌ر گرفته‌کانی پێشوودا زاڵ‌بن و رێگای ده‌ربازبوون له‌کێشه‌کان بدۆزنه‌وه ؟ بۆ ئه‌وه‌ی له‌و باره‌وه به‌رچاوو روونێک هه‌بێ، سه‌ره‌تا پێویسته تیشک بخه‌ینه سه‌ر ئه‌و کێشانه‌ی که له دووده‌یه‌ی رابردوودا بوونه‌ته هۆی هاڵۆزی سیاسی‌و رێکخراوه‌یی له‌و حیزبه‌دا . ئینجا له ژێر رووناکی ئه‌و باسه‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین هۆکاره‌کانی مانه‌وه‌ی حیزبی دێمووکرات، له چووارچێوه وجغزی سیاسه‌ته‌کانی پێشوودا تاووتوێ به‌که‌ین .
ده‌کرێ کۆی ئه‌و قیرانانه‌ی که بوونه‌ته هۆی ته‌نگه‌ژه‌ی سیاسی رێکخراوه‌یی له حیزبی دێمووکراتدا به دوو به‌ش دابه‌شبکه‌ین . به‌شێه‌کیان ئه‌و قیرانانه‌ن که به قیرانی گشتی ده‌ژمێردرێن و له ئاکامی باروودۆخێکی سیاسی سه‌ربازیدا که هه‌موو جووڵانه‌وه‌ی کوردی رۆژهه‌ڵاتی گرتۆته‌وه، پێکهاتوون . ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و کێشانه شتێکی گشتین و هه‌موو لایه‌نه‌کانی به‌شدار له بزووتنه‌وه‌ی چه‌کداریان گرتۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌و نێوه‌دا زۆرترین شوێنه‌واری ئه‌و قیرانه‌ی لێنیشتۆه، حیزبی دێمووکراته . هۆکاری ئه‌وه‌ش بۆ ده‌ورو نه‌قشی سه‌ره‌کی ئه‌و رێکخراوه له بزووتنه‌وه‌ی چه‌کداریو پێگه‌ی کۆمه‌ڵاێه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌گه‌رێته‌وه . له دیارترینی ئه‌و قیرانانه پاشه‌کشه‌ی جووڵانه‌وه‌ی چه‌کدارانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان برامبه‌ر به ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی، کۆتایهێنان به خه‌باتی چه‌کداری له لایه‌ن حیزب‌و رێکخراوه سیاسێه‌کان و نیشته‌جێبوونیان له باشووری کوردستانه . شانبه‌شانی ئه‌و قیرانانه‌ی سه‌رێ کێشه‌ێکیتر هه‌یه که ده‌کرێ ئه‌ویش له خانه‌ی کێشه گشتێه‌کاندا دابنێن، ئه‌ویش کێشه‌ی بێ به‌دیلی یان باشتر وایه بڵێن کێشه‌ی رێکارێه . گرفتێک که به‌درێژایی زیاتر له دوو ده‌یه‌یه به‌رۆکی حیزبی دێمووکراتو باقی هێزه‌کانی دیکه‌ی به‌رنه‌داوه و ئه‌وانی خستۆته بنبه‌ستێکی سیاسی_ رێکارێه‌وه . له راستیدا ئه‌وه‌ی وایکردووه که کێشه‌و قیرانه‌کانی دووده‌یه له‌مه‌وبه‌ر شووێنه‌واره‌کانیان هه‌روا به‌ردواموو کاریگه‌ربێ، بێبه‌دیلیو بێ چاره‌ێیه، که خۆی له قیرانی شێواز‌و رێکاری خه‌باتدا ده‌بینێته‌وه.
به‌شی دووهه‌م ئه‌و قیرانانه‌ن که ده‌کرێ به قیرانی خۆکرد یان ده‌ستکرد نێوودێر بکرێن . ئه‌وانه‌ش هه‌موو ئه‌و هه‌ڵه‌و که‌موو کۆریو خه‌تایانه ده‌گرنه‌وه که به مه‌به‌ست یاخوود بێ مه‌به‌ست، به‌ده‌ست به‌رێوه‌به‌ران به‌گشتی و رێبه‌رایه‌تی به تایبه‌تی، له نێو‌و رێکخراوه سیاسێه‌کان به گشتی‌و حیزبی دێمووکرات به تایبه‌تی ئه‌نجامدراوون و له ئاکامی ئه‌و هه‌ڵانه‌دا قیرانێک پێکهاتوه که ده‌کرێ وه‌ک قیرانی خۆکرد یان ده‌ستکرد نێوودێر بکرێ . به پێچه‌وانه‌ی قیرانه گشتێه‌کان که به‌رهه‌می باروودۆخێکی سیاسی _ سه‌ربازین، قیرانه خۆکرده‌که به‌رهه‌مو خووڵقاوی ده‌ستی رێکخراوه‌کان خۆیان به تاێبه‌تی رێبه‌رانی ئه‌و رێكخراوانه‌یه . ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و کێشه‌ش به هێندێک جیاوازیه‌وه به‌شێک له لایه‌نه‌کان ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام له هه‌ر رێکخراوێکدا تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و جێپه‌نجه‌و شووێنه‌واری کلتووری زاڵێ لایه‌نه‌کانی پێوه دیاره . ده‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ش ره‌گو ریشه‌ی ئه‌و قیرانانه له نێو‌و ئه‌و لایه‌نانه‌ی که وه‌ک حیزبی دێمووکرات، خاوه‌نی رابردوێکی دوورودرێژترن، قۆڵ‌و به‌رینتره . ئه‌گه‌ر لێره‌دا بمانهه‌وێ پله‌به‌ندێک له‌و کێشانه بکه‌ین، ده‌بێ بڵێن که ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ بۆته سه‌رچاوێک بۆ زۆربه‌ی گێره‌و کێشه‌کانی رێکخراوه‌یی، هه‌ر قیرانه گشتێه‌که‌یه . چوونکه وه‌ک چه‌ترێک وایه که ئه‌وانیتر هاتوونه‌ته ژێر سێبه‌رێه‌وه . به‌ڵام ئه‌وه به هیچ جوور له ده‌وروو نه‌قشی قیرانه نێووخۆێکه که‌م ناکاته‌وه که له پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ کێشه گشتێه‌کاندا، ده‌وری یارمه‌تیده‌ر ده‌بینێ.
شانبه‌شانی ئه‌و قیرانانه‌ی سه‌رێ، دوو هۆکاری دیکه‌ش هه‌ن که هه‌رچه‌ند له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی حیزبی دێمووکراتو هێزه‌کانی دیکه پێکهاتوون، به‌ڵام کاریگری زۆریان له سه‌ر بارودۆخی نێو‌و خۆیی ئه‌و رێکخراوانه هه‌یه . ئه‌و هۆکارانه‌ش که ده‌کرێ به هۆکاری گووشار ناودێر بکرێن به‌و جۆره‌ن، یه‌که‌م له ماوه‌ی ئه‌وو دوو ده‌یه‌دا که حیزب و هێزه‌کانیتر له باشوور نیشته جێبوون، شه‌پۆلێک ئاڵووگۆری سیاسی کوولتوری رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی گرتۆته‌وه . ئه‌و شه‌پۆله که له شکڵ‌و شێوه‌ی جۆراوجۆری وه‌ک ئه‌نجوومه‌نی سیاسی و فه‌رهه‌نگیدا خۆده‌نوێنێ و له زۆر شوێندا هه‌تا ئاستی پێکهاتنی حیزبی سیاسیش چۆته پێش، ئینتیمای سیاسی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی، له خه‌باتی چه‌کدارێه‌وه بۆ خه‌باتی سیاسی _ جه‌ماوه‌ری گۆریوه . ( به‌ڵام گۆران له شێواز و رێکاری خه‌باتی خه‌ڵکدا، به مانای گۆران له نێوه‌رۆکی سیاسی رێژیمی کۆماری ئیسلامی‌دا نێه) . له راستیدا جووڵانه‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا، چۆته نێو‌و قۆناخێکیتر له ژیانی خۆیه‌وه، به چه‌شنێک که ته‌می ئه‌و قیرانانه‌ی که به هۆی کۆتایهاتن به خه‌باتی چه‌کداری، لێه‌ینیشتبوو، خه‌ریکه له خۆی دوورده‌کاته‌وه . له حالێک‌دا که کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ئیمانێكی زیاتر به هێزی خۆیان پیداده‌که‌نو به‌ره‌و ئاستێکی به‌رزتر له خه‌باتی سیاسی جه‌ماوه‌ی ده‌رۆون، حیزب‌و رێکخراوه‌کانی رۆژهه‌ڵات هه‌تا ئێستاش نه‌یانتوانیوه شووێنه‌واری قیرانه‌کانی پێشوو _ که به هۆی پاشه‌کشه و کۆتایهێنان به خه‌باتی چه‌کداری تووشی ببوون _ له خۆیان دوور که‌نه‌وه . ئه‌وه‌ش به نۆره‌ی خۆی بۆته هۆی پێکهاتنی که‌له‌به‌رێکی گه‌وره له نێوان خه‌ڵكو هێزه‌سیاسێه‌کاندا . به جۆرێک که هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵات نه‌ک هه‌رنه‌خشی پێشره‌وو بوونی خۆیان له‌ده‌ستداوه به‌ڵکوو له خه‌باتی خه‌ڵکێش به‌جێماوون . ئه‌و باروودۆخه بۆته سه‌رهه‌ڵدانی که‌شێکی سیاسی نوێ له نێو‌و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌گشتیو نووخبه‌ی سیاسی به تایبه‌تی . گرینگ‌ترین تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه گووتاری زاڵی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه که حیکایه‌ت له خوێندنه‌وێکی نوی و تێروانینێکی نوی بۆ سیاسه‌ت، حیزبایه‌تی، کاری رێکخستن‌و رێکاره‌کانی نوی خه‌بات ده‌کات . سه‌رهه‌ڵدانی ده‌یان رێکخراوی سیاسی _ مه‌ده‌نی له نێو‌و خۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات نیشانه‌ی گۆران له بیری خه‌ڵك به گشتیوو نووخبه‌ی سیاسی به تایبه‌تی، له به‌دیله کۆنه‌کان به‌ره‌وو به‌دیله نۆێه‌کانه .
هۆکاری دووهه‌م ئه‌وه‌یه هێزه‌کانی کوردی رۆژهه‌ڵاتیش که له باشوور ده‌ژین له‌و ئالووگۆرانه‌ی که ئه‌و به‌شه له کوردستانیان گرتۆته‌وه بێبه‌ری نه‌بوون . ئه‌و ئاڵووگۆرانه ئه‌گه‌رچی چووارچێوه‌ی سیاسه‌ت له‌و هێزانه‌دا ناگرێته‌خۆ و سیاسه‌ت هه‌روه‌کوو پێسوو له ده‌ست بازنه‌ی رێبه‌رانی له مێژینه‌ی ئه‌و رێکخراوانه‌دایه، به‌ڵام پێکهاته‌ی ئه‌و رێكخراوانه و له نێو‌و ئه‌وانیشدا حیزبی دێموکراتی به هه‌ردووک به‌شه‌وه زۆر گۆریوه . به‌شێکی به‌رچاوو، نیزیکه‌ی 70 له سه‌دی ئه‌و هێزه‌ی که دوای شۆرشی گه‌ڵانی ئێران هاتوونه‌ته رێزی رێکخراوه سیاسێکان و له خه‌باتی چه‌کدارای چه‌ند ساڵی رابردوودا به‌شدار بوون، ئێستا نیشته‌جێه‌ی وڵاتانی ئورووپایی و ئه‌مریکان . له جێگای ئه‌و جیله که به جیلی خه‌باتی چه‌کداری ده‌ناسرێ، جیلێک پێه‌ی ناوه‌ته ناو‌و گۆره‌پانی سیاسی له نێو‌و رێکخراوه سیاسێه‌کاندا که زۆربه‌یان به خه‌باته سیاسێه - کلتووریه‌ی ده‌یه‌ی حه‌فتای ئێران په‌روه‌رده بوون . ده‌کرێ بلێن نیزیکه‌ی 70 له سه‌دی، بۆ وێنه حیزبی دێمووکرات ، له‌و جیله نوویه پێکدێ . ئه‌و گۆرانکارێه پێکهاته‌ێه له حیزبی دێمووکراتدا، بۆته هۆی خوڵقانی گه‌ڵێک ته‌نگه‌ژی سیاسی و رێکخراوه‌یی . ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که جله‌وی سیاسی له حیزبی دێمووکراتدا، هه‌تا ئێستاش به‌ده‌ست ئه‌و تووێژه له رێبه‌رانه‌ویه که به‌رهه‌می خه‌باتی شاخ و سووننه‌ته‌کانی حیزبیه، قه‌واری رێکخراوه‌یی له خوارێرا به‌و هێزه چنراوه که به نه‌وی نوێ ده‌ناسرێ . ئه‌م گۆرانکارێه له پێکهاته‌ی حیزبی دێمووکراتدا، بۆته هۆی پێکهاتنی دوو گوتاری سیاسی و دوو خوێندنه‌وه‌ی جیاواز و ته‌نانه‌ت دژبه‌ێک . هه‌رچی جیله نوێه‌که‌یه خوازیاری گۆرانکاری بناخه‌یی له سیاسه‌ت، ستروکتوور و رێکاری خه‌باته، له حالێک‌دا جیله کۆنه‌که سووره له سه‌ر ئه‌و ئه‌سڵ و بنه‌مایه‌نه‌ی که هه‌تا ئێستا له ژیانی حیزب‌دا پێره‌وو کراون.
له پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ قیرانی نێوخۆیی رێکخراوه‌کاندا، فاکتۆری ژینگه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌وری کاریگه‌ری بینیوه . ئالوگۆر له ژینگه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵاێه‌تی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتدا، بۆته هۆی پێکهاتنی گه‌ڵێک دیارده‌ی نامۆ به کلتووری رێکخراویی که له‌وانه سه‌رهه‌ڵدانی دیکتاتۆری رێکخراوه‌یی، په‌ره‌ئه‌ستاندنی"کیشی شه‌خسێت"، پێکهاتنی مۆنۆپۆلی ئابووری و کۆبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له نێو‌و سه‌رکرده‌کانی رێکخراوه سیاسێه‌کاندایه . و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی پێکهاتنیو سه‌رهه‌ڵدانی کێشه‌ی ده‌سه‌ڵات له نێو‌و رێکخراوه سیاسێه‌کاندا . کاتێکش له ئاکامی ئه‌و وزعه‌دا گێره‌و کێشه درووستبوو، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی نێو‌و رێکخراوه‌کان، له‌لاێک بۆ ئه‌وه‌ی له برامبه‌ر کێشه‌گه‌لی نێووخۆیدا مه‌شرووعیێت بدا به خۆی _ له جیاتی خه‌ڵکی خۆی _ پشت وه‌ده‌سه‌ڵا‌ت واتا ساحیب ماڵ ده‌دا و له‌لاێکیتره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئتۆریته و ده‌سه‌ڵاتی خۆی بپارێزێ، ناچار به وه‌ژێر پێنانی بنه‌ماکانی دێمووکراتیکی رێکخراوه‌که‌ی ده‌بێ . له راستیدا ده‌بی به راشکاوی بڵێن که ئاڵووگۆر له ژینگه‌ی سیاسی‌دا بۆته هۆی گۆران له ئه‌قلێه‌تی سیاسی زاڵ به سه‌ر ئه‌ووهێزانه‌دا، له ئه‌قڵێه‌تی حیزبی به په‌رۆشوو به‌رپرسیاره‌وه بۆ ئه‌قڵێه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیخوازی ده‌سته‌و و گرووپوو تاقمه‌وه . دابرانێکی بیستوو چه‌ند ساڵه‌ی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵات به گشتی و حیزبی دێمووکرات به تایبه‌تی، ناکرێ ئه‌و رێکخراوانه‌ی ده‌گه‌ڵ گه‌ڵێک ناته‌به‌یی سیاسی و فه‌رهه‌نگی قووڵ روبه‌روو نه‌کردبێ . ئه‌وه‌ش له هه‌ڵسو که‌وتو کرداری رێبه‌ری ئه‌و رێکخراوانه ده‌رحه‌ق به ێه‌کتر و ده‌ر حه‌ق به ریزه‌کانی خوارێ به جووانی ده‌بیندرێ.
قیرانه گشتێه‌که که خۆی له پاشه‌کشه‌ی جووڵانه‌وه‌ی چه‌کدارانه و پاشه‌کشه و پاسیوو بوونی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵتدا ده‌بینێته‌وه، هه‌رچه‌نده‌ش مه‌زنو کاریگه‌ر بێ، مادام هۆکاری دیکه‌ی یارمه‌تیده‌ر _ که خۆی له هه‌ڵه و خوارێکانی نێووخۆییدا ده‌بینێته‌وه _ نه‌بێ، کاریگه‌رێکه‌ی به‌وراده‌یه نابێ که ئێستا هه‌یه‌تی . ئه‌وه‌ی هه‌رده‌م بۆته چاشنێک بۆ قیرانه گشتێه‌که و سووته‌مه‌نێکه بۆ کێشه‌که، ئه‌و هه‌ڵه چه‌وتیانه‌ن که به ده‌ستی به‌رێوه‌به‌رانی رێکخراوه‌کان و له نێو‌و ئه‌وانیشدا، به‌رێوه‌به‌رانی حیزب به‌رێوه چوون.
هه‌روه‌ک له به‌شی پێوه‌ندیدار به قیرانه گشتێه‌کاندا ئاماژه‌مان کرد، حیزبی دێمووکرات به نیسبه‌تی ده‌ورو به‌رپرسایه‌تی و نه‌خشێکی سه‌ره‌کی که له جووڵانه‌وه‌ی چه‌کدارانه‌ی گه‌لی رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا هه‌یبۆه، سرووشتێه که باری هه‌ره گرانی ئه‌و قیرانه‌شی بکه‌وێته سه‌ر شانی . لێره‌شدا و له‌به‌شی قیرانه خۆکرده‌کانیشدا ده‌بێ بلێن، به نیسبه‌تی ئه‌وه‌ی ئه‌و حیزبه خاوه‌ن رابدووێکی دوور‌و درێژه پڕ گێره‌و کێشه‌یه، سرووشتێه که بارستایی هه‌ڵه که‌مووکۆرێه‌کانیشی له هه‌موو لایه‌نه‌کانیتر قووڵتر بێ . هه‌تا ئێستا به ده‌یان کێشه‌ی وه‌ک کێشه‌ی ئه‌حمه‌د تۆفیق، ده‌رکردنی به تاک و به کۆمه‌ڵی جیابیران، خستنه‌ژێر گووشار و په‌راوێز خستنی رووناکبیرانی نێووخۆی وڵات له سه‌رده‌مێكدا و رودانی چه‌ند جیابوونه‌وه و ته‌نانه‌ت راگه‌یاندنی شه‌ر دژیان که دزێوترینیان شه‌ر دژی رێبه‌راێه‌تی شۆرشگێر بۆه و...... هتد، به هه‌ڵاوه‌سراوی ماونه‌وه.
مێژووی دوور‌و درێژی حیزبی دێموکرات، ئه‌گه‌رچی له لا‌ێک هۆکارێکی پۆزتیڤ و له‌باره بۆ ناو‌و ناوبانگی ئه‌و حیزبه، به‌ڵام له لاێکیتره‌وه بۆته سه‌رچاوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی گه‌ڵێک دیارده‌ی ناله‌بار که له تۆی سه‌رفرازێه‌کانی ئه‌و حیزبه‌دا خۆیان حه‌شار داوه . که ده‌ڵێن مێژووی دوور‌و درێژ، مه‌به‌ست ئه‌وه نیه که بڵێن چوونکه ئه‌وو مێژۆه دوور‌و درێژه، که‌وابوو نیگاتیڤیشه . به‌ڵکوو مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که بڵێن له درێژایی ئه‌و مێژوه‌دا، به‌ده‌یان کاری باش‌و خه‌راپ، هه‌ڵوێستی دروست‌و نادروست، سیاسه‌تی راست‌و چه‌وت، به‌رێوه چوون که پێویسته به‌بێ ده‌مارگرژی له هه‌ڵه‌و چه‌وتێه‌کان ره‌خنه بگرین و له سیاسه‌ته راست‌و درووسته‌کانیش به‌رگری بکه‌ین . به درێژایی ته‌نه‌نی حیزبی دێمووکرات به ده‌یان کێشه‌ی کۆن و نوێ که‌وتوونه‌ته‌وه سه‌رێک و بوون به هۆی نه‌خۆشی کاریگه‌ر له جه‌سته‌ی ئه‌و حیزبه‌دا و ئه‌مرۆ به‌شێکی ئه‌و نه‌خۆشیانه، نه‌ک هه‌ر وه‌ک نه‌خۆشی نابیندرێن، به‌لکوو وه‌ک که‌له‌پوورێک له سترۆکتووری حیزب‌دا نه‌هادینه بوون . هه‌ر بۆیه چاکسازی له پێکهاته و سیاسه‌ت و کلتووری ئه‌و حیزبه‌دا بۆته زه‌رووره‌تێکی مێژوویی . چوونکه حیزبی دێمووکرات به مانای واقعی خۆی، هیچکات چاکسازی به خۆیه‌وه نه‌دیووه . ئه‌وه‌یکه هه‌تا ئێستا له حیزبی دێمووکرات به هه‌ردووک به‌شێه‌وه نه‌بۆته نه‌ریت، ئه‌وه‌یه که ره‌وتێک له ئاستی رێبه‌رایه‌تیدا پێکنهاتۆه که به هه‌لسو که‌وتی ئه‌و حیزبه له برگه جۆراوجۆره‌کانی مێژوودا بچێته‌وه و به چاوێکی ره‌خنه‌گرانه لێیان بروانێ وله‌وانه‌ش گرینگتر بیانرخێنێ . هه‌تا زه‌مانێک ئه‌و حیزبه به هه‌ردووک به‌شێه‌وه نه‌بێته خاوه‌نی ئه‌و چه‌که شارستانیه ( چه‌کی ره‌خنه )، ناتوانێ به سه‌ر دێوه‌زمه‌ی له‌تبوون و جیابوونه‌وه‌دا زاڵبێ . ئه‌و سیاسه‌ته نه‌ک هه‌ر له حیزب‌دا باو‌و نه‌بۆه، بگره به پێچه‌وانه، که‌شێک به‌سه‌ر حیزب‌دا زاڵبۆه که به هه‌موو چاکه و خه‌راپه‌کان وه‌کووێه‌ک هه‌ڵده‌ڵێ . به چه‌شنێک که زۆرجار له کارێکی نادروست ئه‌وه‌نده به‌رگری کراوه _ ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌ران زانیویانه که کاره‌که هه‌ڵه‌یه _ به‌ڵام به خۆشیان باوه‌ریان به درووستی کاره‌که هێناوه . هه‌تا ئه‌و ساڵانه‌ی دوایی ره‌وتێک له حیزب‌دا باو‌و بوو که به ئاشکرا حیکایه‌تی له نه‌گۆری و چه‌قبه‌ستوویی حیزب ده‌کرد . ئه‌ویش ئه‌وه بوو که ده‌بوو له ئاخری هه‌موو کۆنگره و کۆنفرانسێکدا، دووپاتی که‌ینه‌وه که سیاسه‌ته‌کانمان وه‌کوو رابردوو درووست‌و ئووسولین و له‌و باره‌وه ده‌بوو ته‌نانه‌ت په‌سه‌ندیان که‌ینه‌وه.
به‌شی دووهه‌م
له به‌شی ێه‌که‌می ئه‌و نووسراوه‌دا باسی قه‌یرانه گشتێه‌کان و قه‌یرانه خۆکرده‌کانمان کرد و شوێنه‌واری ئه‌و قه‌یرانانه‌مان له سه‌ر جیابوونه‌وه‌ی حیزب و رێکخراوه سیاسێه‌کان به گشتی و حیزبی دێمووکرات به تایبه‌تی لێکدایه‌وه . له‌و به‌شه‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین به‌درێژه له سه‌ر قه‌یرانه خۆکرده‌که که پێوه‌ندی راسته‌وخۆی به کلتور، پێکهاته( ساختار ) و ستروکتووری حیزبه‌وه هه‌یه برۆین . به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ودای باسه‌که‌مان لێوون نه‌بێ، به هێنانه‌وه‌ی چه‌ند رسته‌ێک له ئاخرین پاراگرافی به‌شی ێه‌که‌می ئه‌و نوسراوه، باسه‌که ده‌ستپێده‌که‌ین.
''ئه‌وه‌یکه هه‌تا ئێستا له هه‌ردووک به‌شی حیزبی دێمووکراتدا نه‌بۆته نه‌ریت ئه‌وه‌یه که ره‌وتێک له ئاستی رێبه‌رایه‌تیدا پێکنهاتوه که به هه‌ڵسوو که‌وتی ئه‌و حیزبه له برگه جۆراوجۆره‌کانی مێژوودا بچێته‌وه و به چاوێکی ره‌خنه‌گرانه لێیان بروانێ و له‌وانه‌ش گرینگتر بیانرخێنێ . هه‌تا ئه‌و ساڵانه‌ی دوایی ره‌وتێک له حیزب‌دا باو‌و بوو که به ئاشکرا حیکایه‌تی له چه‌قبه‌ستووی حیزب ده‌کرد''.
هۆکاری بنه‌ره‌تی ئه‌و به‌سته‌ڵه‌که سیاسێه له حیزبی دێمووکراتدا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ مه‌سه‌له‌ی رێبه‌ری که بۆته شتێکی نه‌گۆر له‌و رێکخراوه‌دا . ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌مان قه‌بووڵبێ که ئه‌وه گۆرانی جیله که ده‌بێته هۆی گۆرانکاری له سیاسه‌ت و کلتوری کۆمه‌ڵ یان رێکخراوی سیاسی‌دا، ئه‌م گۆرانی جیله له حیزبی دێمووکراتدا، به مانای راستودرووستی وشه _ ئه‌گه‌ر نه‌ڵێن هیچکات روینه‌داوه _ ده‌بێ بڵێن که زۆر به ده‌گمه‌ن رویداوه . چوونکه سیاسه‌تو سوونته‌کانی بنه‌ره‌تی ح. د به پۆزتیڤ و نیگاتیڤه‌وه، هه‌میشه له رێگای ئاڵقه‌ی رێبه‌رانی له‌مێژینه‌ی حیزب گوێزراوه‌ته‌وه ناو‌و ئه‌و جیله‌ی نۆیه‌ی که به‌ره به‌ره وه‌ک کادری ناوه‌ندی هاتوونه‌ته ناو‌و رێبه‌رێه‌وه . ئه‌و به‌شه له کادره لاوه‌کانیش که هاتوونه‌ته ناو‌و کۆمیته‌ی ناوه‌ندێه‌وه ده‌کرێ به سێ ده‌سته‌ن دابه‌شبکرێن . به‌شی ێه‌که‌م ئه‌وانه‌ن که له سه‌ره‌تاوه ده‌گه‌ڵ سیاسه‌تی زاڵدا رێککه‌وتوون و له‌و باره‌وه جیاوازێکی ئه‌وتۆیان ده‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات نه‌بۆه . به‌شی دووهه‌م ئه‌وانه‌ن که زیاتر ژێستێكی روناکبیری به خۆیانه‌وه ده‌گرن و ئه‌وه‌نده‌ی پێێان خۆشه درووشم بده‌ن ئه‌وه‌نده نێوانیان ده‌گه‌ڵ کرده‌وه نێه و هه‌رله به‌ر ئه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵگای حیزبی ئه‌وانه و دروشمه‌کانیان به جیدی ناگرن . به‌شی سێهه‌م که به هێزی گۆران دێنه ئه‌ژمار، دوای ماوێک سه‌ر لێرو له‌وێدان، ده‌روه‌ستی سیاسه‌تی زاڵ به سه‌ر رێبه‌ریدا نایه‌ن و له ئاکامدا یان ده‌بێ به لاره‌ملی ده‌گه‌ڵ وه‌زعه‌که برۆن یان هه‌ر جۆرێکبێ ره‌وته‌که به‌جێبهێلن.
ئه‌گه‌ر سه‌رنجماندابێته ریزه‌کانی رێبه‌راێه‌تی له هه‌ردووک به‌شی دێمووکراتدا، ( ئه‌من هه‌وڵمداوه له‌و نوسراوه‌دا جیاوازیان بۆ دانه‌نێم، چوونکه لێکدابرانێکی سێ ساڵه ناتوانێ دوو لایه‌نی دێمووکرات سه‌باره‌ت به پرسه‌گشتێه‌کان ئه‌وه‌نده لێکهه‌ڵاوێرێ، به تایبه‌تی که خۆیان گووته‌نی " کێشه‌ی سیاسیشیان نه‌بێ . ) ده‌بینین که به‌شێک له ئه‌ندامانی رێبه‌راێه‌تی به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له بازنه‌ی بنه‌ره‌تی ده‌سه‌ڵاتدان، هه‌رێه‌که‌ی بیست تا سی ساڵه که بێ پشوو ئه‌ندامی رێبه‌رین . ئه‌گه‌ر فه‌سادی سیاسی، ئیداری و ماڵێشی لێده‌ر که‌ین، _ وافه‌رز بکه‌ین چوونکه خه‌باتکارن تووشی ئه‌و نه‌خؤشێه نه‌بوون _ بۆ ماوه‌ی سی ساڵ ێه‌ک ئینسان، ێه‌ک بیروبۆچوون، ێه‌ک توانا‌و داهێنه‌ری حیزبێک به‌رێوه به‌رێ، چاوه‌روانی چ ئاڵوگۆرێکی لێده‌که‌ی ؟ لێڕه‌دا پێویسته ئاماژه به‌و گۆرانکایه‌ش بکرێ که له قووچکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی دێمووکراتی کوردستان _ پاش له‌تبوون _ روویدا . کورد گووته‌نی به گۆڵێک به‌هار نایه، به‌ڵام ده‌کرێ ئه‌و گۆرانکارێه که گۆرانکارێه‌کی دڵخوازانه بوو به شتێکی ئیجابی به حیساب بهێنین . به‌ڵام نابێ له بیرمانبچێ که مه‌رجی بنه‌ره‌تی بۆ گۆرانێکی له‌م ده‌سته، ئاماده کردنی کۆمه‌ڵانی حیزبی و فه‌رهه‌نگسازی درووست و خۆ دوور را‌گرتن له ده‌سه‌ڵات _ نه‌ک سیاسه‌ته _,
ڵێره‌دا ره‌نگبێ ئه‌و پرسه بێته‌گۆرێ که داخوا نه‌قشی پێره‌وپرۆگرام و له‌وانه‌ش گرینگتر گۆنگره له حیزبی دێمووکراتدا چێه ؟ له وڵـامی ئه‌و پرسیاره‌دا ده‌بێ بڵێن که سنووری ده‌سه‌ڵاتو سه‌ڵاحیه‌تی ئه‌و بازنه له رێبه‌رانی حیزب به هه‌ردووک به‌شیه‌وه شتێک نێه که بتوانرێ به پێره‌وی ناوخۆ‌و کۆنترۆڵ بکرێ . پێره‌وی ناووخۆ بۆخۆی وه‌ک مێوێک وایه به ده‌ستیانه‌وه، به جۆرێک که له هه‌ر جێگاێک پێان خۆشبێ لێه‌ی ده‌ر دێنن و له هه‌ر جێگاێک پێانخۆشبێ لێه‌ی زیاد ده‌که‌ن . کۆنگره‌ش که قه‌راره به‌رزترین ئۆرگانی حیزیبی بێ، خشتبه خشتی به‌ده‌ستی ئه‌و توێژه له به‌رێوه‌به‌ران ده‌چندری و له باشترین حاڵه‌تدا، مه‌شرووعێه‌تی دووباره ده‌داته‌وه به‌و سیاسه‌تانه‌ی که هه‌تا ئێستا به‌رێوه چوون . بۆیه ده‌کرێ بڵێن که له حیزبی دێمووکراتدا بێجگه له هێندێک سه‌رده‌م که تێدا پێره‌وی ناووخۆ سه‌روه‌ر بۆه، به‌تایبه‌تی له دووده‌یه‌ی رابردوودا که کێشه‌ی جه‌ناحی که‌وتۆته ناو‌و حیزبه‌وه، پێره‌وو سه‌روه‌ری خۆی له ده‌ستداوه . پێڕه‌وی ناووخۆو له‌و کێشه‌یه‌دا، بۆته پێخووستی لایه‌نه‌کانی ناو‌و حیزب و ئه‌وه ئیراده‌ی تووێژ یان تووێژگه‌ڵێک له ناو‌و رێبه‌ریدا بۆه که بۆته یاسا‌و مامه‌له‌ی ده‌گه‌ڵ پێشهاته رێکخراوێێکان کردۆه . ئه‌و ره‌وته ئه‌گه‌رچی له سه‌ره‌تاوه که‌موزۆر له حیزب‌دا هه‌بۆه، به‌ڵام به ده‌رچوونی حیزب له ناووخۆی وڵات و نیشته جێ بوونی له باشووری کوردستان رۆژبه‌رۆژ زیاتر په‌ره‌ی گرتوه.
له راستیدا ده‌بێ به راشکاوی بڵێن که ئه‌وانه‌ی جله‌وی سیاسی حیزبی دێووکراتیان به ده‌سته‌وه‌یه، به هۆی مانه‌وه‌ی دوورودرێژیان له ناو‌و ده‌سه‌ڵات له لاێکو پارستنو په‌ره‌پێدانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له ڵاێکیتره‌وه، بوونه‌ته تووێژێکی تایبه‌ت و جیاواز له ناو‌و حیزب‌دا . ئه‌وو تووێژه له رێگای زاڵبوون به سه‌ر سه‌رچاوه‌کانی ماڵی و بازنه‌ێکی به‌رینتر له نێو‌و ته‌شکیلاتی حیزب‌دا، ده‌سه‌ڵاتی هه‌تاهه‌تایه‌ی خۆیان سه‌پاندۆه . لێره‌دایه که پرسی دێمووکراسی له نێو‌و حیزب‌دا به شێوه‌ێکی جیدی هاتۆته ژێر پرسیاروه . چوونکه له‌لاێک بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات، به‌ده‌ست خستنه ناو‌و رێکخراوه‌کانی حیزب و رێژه‌ێکی ئامانجدار بۆ دیاریکردنی نوێنه‌رانی کۆنگره، زه‌مینه‌ێکی وا پێکدێنێ که له خۆی و لایه‌نگرانی خۆی زیاتر که‌س له سندووقه‌کانی ده‌نگدان سه‌ر وه‌ده‌ر نه‌نێ و له لاێکیتره‌وه ده‌رگاکانی حیزبی به سه‌ر هێزی فکری ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا وه‌ها گه‌ڵاداوه که بێجگه له خۆی هیچ ئالترناتیووێکی دیکه بۆ ئینتخاب له مه‌یداندا نیه . هه‌ر بۆیه گرتن و به‌رێوه‌بردنی زووبه‌زووی گۆنگره له حیزب‌دا، به‌ر له‌وه‌ی نیشانه‌ی دێمووکراتیک بوونی حیزببێ، نیشانه‌ی ژێستێکی دێمووکراتیکه.
ئه‌و جێگا‌و پێگه ده‌گمه‌نه‌ی که له ناووحیزبدا که به‌و به‌شه له رێبه‌ری ده‌برێ، ده‌گه‌ڵ خۆی ژوومارێک ئیمتیازی وردوودرشت بۆ ئه‌و تووێژه به دیاری دێنێ . ئه‌وه‌ش واده‌کات که له لا‌ێک کێشه‌ی ده‌سه‌ڵات له نێو‌و ئه‌و به‌شه له رێبه‌رایه‌تی له مێژینه‌دا په‌ره‌بگرێ و له لاێکتره‌وه ملبه‌ملانه‌ێکی له‌وه‌ش ناسالمتر ده‌خاته ناو‌و بازنه‌ێکی به‌رینتر له ئه‌ندامانی حیزب بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات . له راستیدا ێه‌کێک له دیارده ناله‌باره‌کانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتخوازێه، په‌ره‌پێدان به کێبه‌رکێێکی ناسالمو له چووارچێوه ده‌رچووی ئه‌ندامانی حیزب به‌گشتی بۆ پۆستی رێبه‌ریه . هه‌تا ئێستا به ده‌یانجار دیتراوه که کابرا خۆی له ئاو‌و ئاوور داوه هه‌تا به پۆسته بگا . ته‌نه‌نه‌ت هی واهه‌بۆه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌بۆه یان نه‌یانکردۆته ئه‌ندامی رێبه‌ری، یان به‌ێکجاری وازی له حیزب هێناوه یان بۆته دووژمنی حیزب . لێره‌دا ده‌بێ ئاماژه به‌وه‌ش بکرێ که ئه‌و خه‌راپراهێنانه، (بدآموزی) به ته‌نیا ناگه‌رێته‌وه سه‌ر ئه‌ندامی حیزب خۆی . چوونکه ئه‌ندامی حیزب که هاتۆته رێزی حیزبه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هاتوه که له نێو‌و حیزب‌دا به پله‌وپایه‌ێک بگا . به‌ڵکوو بۆ ئه‌وه‌ی هاتوه که له رێگای حیزبه‌وه خزمه‌تێک به گه‌له‌که‌ی بکا . به‌ڵام وه‌ختێک دێته ناو‌و سیستمه‌که‌وه، له لا‌ێک ده‌که‌وێته ناو‌و ملبه‌ملانێکی نه‌خوازراوه‌وه و له لاێکیتریشه‌وه به کرده‌وه ده‌بینێ که ئه‌گه‌ر نه‌بێته خاوه‌نی پۆستێک له ناو‌و حیزبه‌که‌دا، نه جێگه‌و پێگه‌ێکی دروستی و حیسابی هه‌یه و نه قسه‌ی ده‌روا . بۆیه ئه‌وه که هه‌موو شتێک له ناو‌و حیزبی دێمووکراتدا له رێبه‌راێه‌تێکه‌دا خۆڵاسه کراوه‌ته‌وه‌و، له‌و پۆسته سه‌رۆک عه‌شیره‌تێکی مۆدێرنی درووستکردوه . ئه‌وه‌ش بێجگه له‌ویکه بۆته هۆی خۆکووتانی به هه‌ر قیمه‌تێكی ئه‌ندامانی حیزب بۆ ئه‌و پۆسته، بۆته هاتنه خواری ئاست و پله‌و پاێه‌ی ئه‌ندامی حیزب به گشتی و ئۆرگانیزمی حیزب به تایبه‌تی و له باشترین حاڵه‌تدا سیاهی له‌شکرێکی لێ درووست کردوون . ئه‌و ره‌وته به نۆره‌ی خۆی بۆته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین نه‌خۆشی کووشه‌ندا له پیکه‌ری حیزب‌دا که دیارترینیان، ریایی، ماستاوکه‌ری، نانبه‌قه‌رزدان و پێهه‌ڵاگووتنه.
بۆ ئیسپاتی ئه‌وه که هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به مه‌سئوولێت بۆته هه‌وین و ئه‌نگیزه‌ی ئه‌سڵی فه‌رد له کاری حیزبی‌دا، ده‌کرێ سه‌رنجبده‌ینه راپۆرتی کار و تێکۆشانی به‌رپرسانی حیزب به گشتی و به‌رپرسانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له هه‌ردووک به‌شی حیزب‌دا به تایبه‌تی، ده‌بینین که چوون و به چ شێوێک به‌و کارانه‌ی که کردوویانه هه‌ڵده‌ڵێن و له کاێک کێوێک درووست ده‌که‌ن . '' حاشێه '' نوسی له راپۆرته‌کانیاندا، هه‌میشه چه‌ند به‌رامبه‌ری ئه‌سڵی مه‌تله‌به‌که‌یه . به تایبه‌تی راپۆرتی کاری به‌رپرسانی ده‌ره‌وه له‌و باره‌وه جێگای سه‌رنجه که راپۆرتێکی فه‌ردێه و ئامانجی ئاگراندیسمان کردنی کاره‌که‌یه . بێجگه له هه‌مووی ئه‌وانه‌ش به‌شێکی زۆری کاره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات کارێک ئامانجداری سیاسی نین و به‌رهه‌مێکی ئه‌وتۆشێان لێناکه‌وێته‌وه، زیاتر به مه‌به‌ستی راپۆرتی باڵابلیند و چاو و راو‌و درووستکردن ده‌کرێن . ده‌گه‌ڵ ئه‌ویکه نکۆڵی له زه‌حمه‌ت و تێکۆشانی پێرسۆنێلی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ناکرێ، به‌ڵام ئه‌نگیزه‌ی زاڵ به سه‌ر ئه‌و شێوازه له حیزبایه‌تیدا، بێجگه له قازانجی شه‌خسی و مه‌سره‌فی نێووخۆیی حیزب، نه‌وعێک چه‌واشه‌کردن و به که‌م زانینی کۆمه‌ڵانی حیزبێه.
هه‌ر بۆیه هه‌رکه‌س له هه‌ر به‌شێک کار ده‌کات، هه‌وڵده‌دا له‌و به‌شه‌دا به‌ته‌نێه بێ و هاوکاری دیکه‌ی نه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئێفتخاراتی ئه‌و به‌شه _ ئه‌گه‌ر هه‌یبێ _ به نیسێبی خۆی بکا . به کورتی و به کوردی به‌هره‌به‌رداری له‌و به‌شه ده‌کات که پێه‌ی ئه‌سپێردراوه . ئه‌و شێوازه له کاری رێکخراوه‌یی که تێیدا له جیاتی کۆمه‌ڵانی حیزبی، چه‌ند که‌ه‌سێک ده‌بنه شاکلیلو هه‌موو ده‌رگاێکیان پێده‌کرێته‌وه، له کۆمه‌ڵگه‌ی حیزبی کۆمه‌ڵگه‌ێکی ته‌نبه‌ل ته‌وه‌زه‌ڵ درووست ده‌کات . کۆمه‌ڵانی حیزبی له سیسته‌مێكی ئه‌وتۆدا له جیاتی خۆدانه به‌رکارو تێکۆشان، کاریان ده‌بێته زه‌م یان پێهه‌ڵاگووتنی ئه‌و چه‌ند که‌سه‌ی که قه‌راره ببنه ده‌مراستیان . ئه‌وه‌ش کۆمه‌ڵگه‌ی حیزبی، له کۆمه‌ڵگه‌ێکی ئه‌کتیوو و شوێندانه‌ره‌وه، به‌ره‌وو کۆمه‌ڵگه‌ێكی پاسیڤ‌و پاشه‌رۆ پاڵپێوه‌ده‌نێ . بێجگه له‌وه‌ش ئه‌و قه‌ده‌غه‌و قۆرغه له کاری رێکخراویدا، ده‌گه‌ڵ ئه‌ویکه گیانی به‌رپرسیاری و به‌رپرساێه‌تی له کۆمه‌ڵانی حیزبی وه‌رده‌گرێته‌وه، ده‌بێته هۆی به فیرۆدانی هه‌موو پتانسێله‌کان . به کورتی ئه‌و ره‌وته ده‌بێته هۆی پاوانخوازی له هه‌موو ئاستێک‌دا و به شێوێکی گشتی گیانی '' مشاره‌که‌تی سیاسی '' له حیزب‌دا ده‌کوژێ _ هه‌روه‌ک کووشتووێه‌تی _ و زه‌مینه بۆ دووره‌په‌رێزی ئه‌ندانی حیزب پێکده‌هێنێ.
گرفتی پێکهاته‌ی حیزب ( ساختار ) هه‌ر به ته‌نیا له شێوازی کارگووزارێه‌که‌یدا کوورت نابێته‌وه که له کرده‌وه‌دا پاوانخوازی له حیزب‌دا په‌ره پێێده‌دا، به‌ڵکوو له چوارچێوه‌ی ئه‌و پێکهاته خۆیدایه که ئێستا بۆته گرفتێکی بنه‌ره‌تی . به گوێره‌ی ئه‌وو پێکهاته‌یه، حیزب به سه‌ر سێ یان چوار ده‌سته دابه‌شبکراوه . له سه‌ر سه‌رێ تووێژی رێبه‌ری جێده‌گرێ، پاشان له نێوه‌راستێ تووێژی کادره‌کان که بریتین له کادری ده‌ره‌جه 1، ده‌رجه 2، و ده‌ره‌جه 3، له لای خوارێش توویژی پێشمه‌رگه‌کانو ئه‌ندامانی حیزب . ئه‌و دابه‌شکردنه که هاورێیه ده‌گه‌ڵ جیاوازی حقووقی سیاسی و ماڵی، بۆته هۆی پێکێنانی سنوورێک له نێوان ئه‌و به‌شانه‌دا که قه‌راره به هه‌موویان رێکخراوێک پێکبهێنن . سنووری نێون ئه‌و به‌شانه‌ی حیزب نه‌ک هه‌ر به‌ر به تێکه‌ڵاوی ئه‌وو لایه‌نانه ده‌گرێ، به‌ڵکوو زۆر جار بۆته هۆی دژاێه‌تی له نێوانیاندا . له‌و باره‌وه ده‌کرێ ئاماژه به کێشه‌گه‌لی وه‌ک به‌شی سیاسی دژی نیزامی، پێشمه‌رگه دژی کادر و به‌ده‌نه دژی رێبه‌ری بکه‌ین.
له راستیدا به‌رێوه‌به‌رانی حیزب به‌ده‌ستی خۆیان له کۆمه‌لگه‌ی حیزبی، کۆمه‌لگه‌ێكی _ ئه‌گه‌ر نه‌ڵێن چیناێه‌تی _ ده‌کرێ بڵێن شێوه چیناێه‌تیان پێکهێناوه . ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڵ ره‌ساله‌تی حیزبێکی وه‌ک حیزبی دێمووکرات له بنه‌ره‌تدا ناته‌بایه . چوونکه ناکرێ ئه‌تۆ له دژی ژێرده‌ستی و ناعه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی_ هه‌روه‌ک له به‌رنامه‌که‌تدایه _ خه‌بات بکه‌ی، به‌ڵام بۆخۆت که قه‌راره فاکتۆری گۆرانبێ، له ده‌ست هه‌مان نابه‌رابه‌ری ره‌نج ببه‌ی . له سیته‌مێکی ئاوادا، له جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌فراد بیریان به کێشه‌ی سه‌ره‌کی که کێشه‌ی زه‌وتکردنی ماف‌و ئازادێکانه خه‌ریکبێ، بیریان به کێشه‌ی لاوه‌کی و دژاێه‌تی ده‌گه‌ڵ ێه‌کتره‌وه خه‌ریکه . له ئاکامی ئه‌و ره‌وته‌شدا که‌شێک زاڵده‌بێ که تێیدا له جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی حیزب بۆ چوونه پێشی حیزب تێ‌بکۆشێ، بۆ چوونه پێشی خۆی هه‌وڵده‌دا و هێزو وزه‌ی ئه‌ندامانی حیزب له جیاتی که‌وتنه سه‌رێک دابه‌شده‌بێ و له نیهاێتدا ئه‌وه‌ی زیانی پێدگا حیزبه‌که‌یه.
له دوو ده‌یه له‌به‌وبه‌ره‌وه که ملبه‌ملانه‌ی ده‌سه‌ڵات له نێو‌و رێبه‌رایه‌تی حیزب‌دا بوو به هۆی تێکدانی باڵانسی سیاسی و رێکخراوه‌یی، کێشه‌ی پله‌و پاێه‌ش که‌وته قۆناغێکی دیکه له ژیانی خۆی . له‌و دوه‌ره‌یه‌دا بوو که جیناحه‌کانی نێو‌و ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی حیزبی دێمووکراتی کوردستان به لای خۆیاندا بشکێنه‌وه، به لێشاوو پۆست‌و پله‌و پایه‌یان دایه ئه‌فرادی سه‌ر به‌خۆیان . ( وه‌ک ئه‌وه‌ی بیانهه‌وێ سه‌نگه‌ران لێک بگرنه‌وه.)
گوێهه‌ڵکێشان گه‌یشته جێگاێک که ته‌نانه‌ت ئه‌فرادی گووماناویش پێیان بۆ نێو‌و ده‌سه‌ڵات بکرێته‌وه . له راستیدا ئه‌وه‌ی ئه‌وو ده‌وره‌یه گێره‌و کێشه‌ی ده‌سه‌ڵات به حیزبی دێمووکراتی کرد با به ده‌واری شڕی نه‌کردبێ . به‌شێک له دابوو نه‌ریتوو شوێنه‌واره هه‌ره جووانه‌کان که به سێڵاوی خووین له ناو‌و حیزب‌دا جێگیر ببوون له ناووچوون . شووێنه‌واره‌کانی ئه‌و چه‌وتیوو خوارێه‌ش به جۆرێک له ناو‌و هه‌ردووک به‌شی ئه‌و حیزبه‌دا ره‌گێ داکووتاوه، که له لا‌ێک پێویستی به خه‌سارناسێکی کارناسانه هه‌یه و له‌لاێکیتره‌وه بۆ له نێو‌و بردنی ئه‌و ئاسه‌واره، پێویست به کارێکی زۆر، رێبه‌راێه‌تێکی بێڕمه‌ند و ساختارشکێن و به‌ده‌نه‌ێکی زیندوو شوێندانه‌ر هه‌یه.
به کورتی و به کوردی ئه‌و سیستم و پێکهاته‌یه، به‌رهه‌می سه‌رده‌مێکی مێژووێه که لانیکه‌م نێو‌و سه‌ده ده‌گه‌ڵ ئێستا جیاوازی هه‌یه . ئه‌وه نه‌ک هه‌ر بۆ ئێستای خه‌باتی حیزبی دێمووکرات و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک وڵامده‌ر نێه، به‌ڵكوو به‌و پێشکه‌وتنه خێراێه‌ی که له پێوه‌ندێه کۆمه‌ڵاێه‌تێه‌کانی کوردستاندا پێکهاتووه و به‌و فره چه‌شنێه‌ی که له رووی سیاسی و فکرێه‌وه درووستبۆه، ناتوانێه ئاوێنه‌ێکی باڵانوێن له پتانسێل و داهێنه‌رێه‌کانبێ. بێجگه له‌وانه‌ش کارکردی ئه‌و سیتمه جێگای سه‌رنجه که وه‌ک جادێکی ێه‌ک ته‌ره‌فه وایه و له سه‌ر بنه‌ره‌تی پاوانخوازی سیاسی و ئیداری دامه‌زراوه و بۆ هه‌لوومه‌رجی ئێستا، نه‌ک هه‌ر رێگره به‌ڵکوو قه‌یرانخووڵقێنێشه.
ده‌گه‌ڵ ئه‌ویکه هانده‌ری سه‌ره‌کی قه‌یران له حیزبی دێمووکراتدابۆ وێککه‌وتنی دوو رێچکه‌ی فکری، واتا ئاڵووگۆرو په‌ره‌ئه‌ستاندنه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له لا‌ێک و به‌جێمان و به‌سته‌ڵه‌کی سیاسی له‌و حیزبه‌دا ده‌گه‌رێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه هه‌رده‌م کێشه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئتۆریته‌یه که ده‌بێته ئه‌کته‌ری سه‌ره‌کی و چاره‌نووسی لێکدابرانه‌کان دیاری ده‌کات . گه‌فته‌کانی سیاسی _ رێکاری له حیزبی دێمووکراتدا هه‌رچه‌نده به‌ربڵاو و قوڵبن، ناتوانن دڕ به کێشه‌ی ده‌سه‌ڵات بده‌ن و بێنه‌ناوو رۆژه‌وی سیاسی حیزبه‌وه . هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌وه‌ش له لا‌ێک بۆ چۆنێه‌تی پێکهاته و دارشتی ده‌سه‌ڵات له حیزبی دێمووکراتدا ده‌گه‌رێته‌وه که له حووکمی قه‌ڵغانێکدایه، بۆ به‌رگریکردن له کێشه‌گه‌لی سیاسی و بنه‌ره‌تی . له راستیدا کێشه‌ی ده‌سه‌ڵات له حیزب‌دا، له سه‌ر بنه‌ره‌تی گرفته سیاسی و رێکارێه‌کان که ساڵهایه په‌نگی خواردۆته‌وه ده‌ستپێده‌کات و سه‌رئه‌نجام عه‌ینی ئه‌م گرفتانه که بوونه‌ته ژێڕخانێک بۆ کێشه‌ی ده‌سه‌ڵات، به‌لارێدا ده‌بات . ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵات له هه‌ردووک به‌شی حیزب و له جه‌نگه‌ی کێشه‌کاندا، به سانایی رێچکه فکرێه‌کانی ناو‌و حیزب لغاوو ده‌کات و سواری شه‌پۆلی نارازێه‌کان ده‌بێ و بۆ ئامانجه‌کانی خۆی که ملبه‌ملانه‌ی ده‌سه‌ڵاته، که‌ڵکیان لێوه‌رده‌گرێ.
به سه‌رنجدان به‌وه، له‌تبوونی ئه‌م دوایانه‌ی حیزبی دێمووکرات به مانای راسته‌قینه‌ی خۆی له‌تبوونی حیزبه به هه‌موو میراته پۆزتیڤ و نیگاتیڤه‌کانه‌وه . ئه‌م جیابوونه‌وه به‌و په‌رێزه سیاسێه‌ی که له‌و سێ ساڵه‌دا له خۆیبه‌جێهێشتوه، به‌ر له‌وه‌ی وڵامێکبێ به گرفته بنه‌ره‌تێکانی حیزببێ که خۆی له بنبه‌ستی سیاسی _ رێکاریدا ده‌بینێته‌وه، وڵامێکه به کێشه‌ی ده‌سه‌ڵات . ئه‌زموونی کێشه‌ی ده‌سه‌ڵات له حیزبی دێمووکراتدا نیشانده‌دا که به‌رێوه‌به‌رانی حیزب له جه‌نگه‌ی کێشه‌کاندا، ناکۆکێه‌کانیان قووڵتر له‌وه که نیشان ده‌ده‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ن به‌رگێکی سیاسی به‌به‌ر ناته‌باێه‌کاندا بکه‌ن . هه‌ر کات به مرامه‌کانی خۆیان گه‌یشتن، له قه‌ول و به‌ڵێنێه‌کانیان په‌شیمانده‌بنه‌وه و ئه‌مجار ده‌که‌ونه که‌مره‌نگ کردنه‌وه‌ی کێشه‌کان . هۆکاری ئه‌وه‌ش بۆ سرووشتی کێشه‌ی ده‌سه‌ڵات له حیزب‌دا ده‌گه‌رێته‌وه که ئامانجی خۆپێکسه‌لماندنه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رانه . نکۆڵی له‌وه‌ناکرێ که حیزبی دێمووکراتی کوردستان له بواری ئازادی راده‌ربرینی ئه‌ندامانه‌وه هێندێک هه‌نگاوی پۆزتیڤی هه‌ڵێناوه‌ته‌وه، (هه‌ر چه‌ند ئه‌وه‌ش قسه‌ی له سه‌ره ) به‌ڵام ئه‌و هه‌نگاوه نه‌ته‌نیا له ئاستی پێداویستێه‌کانی جووڵانه‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵات به گشتی و حیزبی دێمووکرات به تایبه‌تی نێه، به‌ڵکوو ته‌نانه‌ت له ئاستی په‌سه‌ندکراوه‌کانی ئه‌و ره‌وته و رووحی '' خه‌ته‌گشتێه‌کانیشدا '' نێه که بووبه هۆی پشتیوانی نێوه‌ی ئه‌و حیزبه.
ماوه‌ته بڵێن که هه‌تا کێشه‌ی سیاسی و رێکاری که ره‌گ و ریشه‌یان له قه‌یرانه‌کانی حیزبدایه، نه‌ێته ناو‌و رۆژه‌وی سیاسی حیزبه‌وه و کێشه‌ی ده‌سه‌ڵات له حیزب‌دا وه‌بن خۆینه‌دا، زۆر زه‌حمه‌ته که ئاسۆێکی روون بۆ ده‌ربازبوونی حیزبی دێمووکرات له قه‌یرانه‌کان پێشبینی بکرێ.
ئاڵمان27.02.2011