قه‌یرانی باشووری کوردستان
حه‌سه‌ن ماوه‌ڕانی
حه‌سه‌ن ماوه‌ڕانی
له باشووری کوردستان پاش نزیک به بیست ساڵ ژیانی ڕه‌ها له ملهوڕی رژێمی به‌عس، گه‌نده‌ڵکاری درێژخایه‌ن و دابه‌شکردنی ده‌سته‌ڵات له‌ناو دو هێزی سه‌ره‌کی هه‌ریمی کوردستاندا، واتا پیکهاته‌ی ده‌سته‌ڵاتی حیزبی له جیاتی ده‌سته‌ڵاتی یاسایی، بوو به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ناڕه‌زایی و به‌رهه‌لستکاری به‌تایبه‌ت له ناو ئاپۆره‌ی به‌رفراوانی گه‌نجه‌کان و ڕوناکبیرانی کورددا. هاوکات له‌گه‌ڵ به‌رهه‌ڵستکاری گه‌لانی میسر، تونیس، لیبی، یه‌مه‌ن به‌حره‌ین و سوریا له شاری سلێمانی شه‌پۆلی خوپێشاندانی به‌رده‌ه‌وام ده‌ستی پێ‌کرد به‌ڵام به جیاوازیه‌کی ئاشکراوه. له وڵاتانی ناوبراودا دیکتاتوره ده‌سته‌ڵاتداره‌کان به هۆی سیاسه‌تی داپلۆسینه‌رانه و ملهوڕانه‌یان ده‌ره‌تانێکیان بۆ هێزێکی تایبه‌تی سیاسی نه‌هێشتبوو که بتوانێ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رهه‌ڵستکاری کۆمه‌ڵانی خه‌لک بکا و ته‌قینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به‌چاوه‌ڕواننه‌کراوی ڕوویدا.به‌ڵام له هه‌رێمی کوردستان به‌هۆی سیستیمی دێمۆکراتی و سه‌ربه‌ستیی حیزب و ڕیکخراوه سیاسیه‌کان، خۆپێشاندانه‌کان له‌لایه‌ن گٶران و یه‌کیێتی ئێسلامی (حیزبیکی ئیسلامی سه‌ر به عه‌ره‌بستانی سعودی) و کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان (حیزبێکی ئیسلامی سه‌ر به رژێمی کۆماری ئیسلامی ئیران)، سازدران و ئه‌و سێ حیزبه سه‌ره‌ڕای جیاوازیه‌کانی ستراتێژیکی ناوخۆیان (!) وه‌ک به‌ریوه‌به‌ری ئۆپۆزیسیون هه‌تا ئیستا به‌یه‌که‌وه خۆپێشاندانه‌کان به‌رێوه‌ده‌به‌ن و گروپی ئۆپۆزیسیۆنیان پیکهێناوه.
په‌ره‌پێدانی لیسته‌ی داواکاری له گۆڕان و چاکسازیه‌وه به‌ره‌و ڕووخان له‌لایه‌ن ئۆپۆزیسیۆنه‌وه و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی به زه‌بر و زه‌نگ و ته‌قه‌کردن له لایه‌ن میری و هه‌روه‌ها توندوتیژیی هه‌ندێک گومان‌لێکراو و سیخوری سه‌ر به داگیرکه‌رانی کوردستان له‌ناو خۆپێشانده‌ران که کاریان گه‌یانده "فیتوادان بۆ جیهاد" و له سه‌تاسه‌ت له‌ناو ده‌سته‌ڵاتیشدا، ره‌وتی خۆپیشاندانه‌کانی له مه‌سه‌له‌یه‌کی ئاسایی کۆمه‌ڵێکی دیمۆکراته‌وه، واتا خۆپیشاندان، به‌ره‌و قه‌یرانێکی بردووه که چاره‌نه‌کردنی هێمنانه‌ی هه‌ڕه‌شه له مانه‌وه و بوونی هه‌رێم ده‌کا و ئاواتی داگیرکه‌رانی کوردستان وه‌دی ده‌هێنێت.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پیداگری خۆی له‌سه‌ر وتووێژ و دانوستان له‌گه‌ل ئۆپۆزیسیۆن چه‌ندپاته کردۆته‌وه و چاوه‌ڕێ ده‌کرێ به زووترین کات دانیشتن و وتوێژ ده‌سپێبکرێ. دیاره ئۆپۆزیسیۆنیش ئاماده‌یه که وتوێژ ده‌سپێبکات (ئه‌گه‌رچی مه‌رجی داناوه).
داوای سه‌ره‌کی ئۆپۆزیسۆن هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی شه‌شه‌مه به‌ڵام گه‌ڕانتیی ئه‌وه هه‌یه که ده‌وڵه‌تی حه‌وته‌م گرێی سه‌ره‌کی مانه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵکاری واتا ده‌سته‌ڵاتی حیزبایه‌تی، چاره ده‌کا یان ته‌نیا حیزبه‌کانی ئۆپوزیسیۆن له سفره‌ی ده‌سته‌ڵاتدا به‌شدار ده‌کا؟ ئه‌گه‌ر ته‌نیا مه‌به‌ست ئه‌و به‌شداریی یه که پێشوتریش له‌ملاولا له زارێ هه‌ندێک له که‌سانی ئۆپۆزیسۆنه‌وه ده‌رپه‌ڕیبوو، ده‌بێ بلێین که ئاپۆره‌ی گه‌نج و رووناکبیران بوونه وه‌ره‌قی کایه‌ی هه‌ندێ به‌ڕیوه‌به‌ری شاره‌زا له گه‌مه سیاسیه‌کاندا و ئاوات و ئامانجه‌کانی گه‌یشتنیان به کۆمه‌لگایه‌کی شارستانیانه و پێشکه‌وتوو پشتگوێ ده‌خرێ.
ئه‌وه‌ی که له کوردستان پێویسته و له دڵی زۆرینه‌ی گه‌ل، سه‌ره‌ڕای لایه‌نگرییان له خۆپێشانده‌ران یان ده‌سته‌ڵاتداران دا هه‌یه، گه‌یشتنه به دامه‌زراندنی وڵاتێکی پێشکه‌وتوو و سه‌قامگرتوو و مرٶڤانه که دادپه‌روه‌ری کٶمه‌ڵایه‌تی له‌ودا دابین بکرێ. ئه‌و به‌شه که‌مه‌ی که له داهاتی کانگاکانی کوردستان ده‌درێ به کورد، که له بودجه‌ی زۆر وڵاتی سه‌ربه‌خۆ زیاتره، بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه و وه‌پیشکه‌وتنی کوردستان سه‌رف بکرێ. بواری په‌روه‌رده بۆ گه‌نجان دابین بکرێ. هه‌ر دانیشتن و پێکهاتنێک ده‌بێته‌وه گه‌ڕان و خولدان به‌ده‌وری خۆدا، گه‌ر دابینکه‌ری ئه‌و ویسته سه‌ره‌کیانه نه‌بێ که هه‌ر کوردێکی دڵسۆز ئاواته‌خوازێتی.
دابینکردنی ده‌سه‌ڵاتی یاسا، دانانی ده‌ستورێکی شارستانیانه، سه‌ربه‌خۆیی دادپه‌روه‌ری له میری، جیاکردنه‌وه‌ی حیزب و ئایین له ده‌سته‌ڵات، کۆنترۆلی دارایی تاقه تاقی حیزبه‌کان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داراییی نه‌ته‌وه بۆ خه‌زانه‌ی گشتی و ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی داراییه گۆمانلێکراوه‌کانی حیزبه‌کانی سه‌ر به بێگانه، پێره‌و کردنی به‌رنامه‌یه‌کی ئابووری بۆ دامه‌زراندنی ئینفراسترۆکتوره‌کان واتا رێگاوبان و کاره‌با و ئاو و پێشه و كشتوکاڵ به مه‌به‌ستی کۆتاییهێنان به به‌ستراوه‌یی بازاڕی کوردستان به که‌لوپه‌لی بێ قیمه‌تی تورکیا و ئێرانه‌وه، به هێزکردنی سپا و ئاسایشی یه‌کگرتوو و کۆتاییهێنان به چه‌کداری حیزبه‌کان. گه‌ڕاندنه‌وه‌ی که‌رکوک و ناوچه داگیرکراوه‌کان بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و گه‌رانتی میدیای سه‌ربه‌خۆ و هتد.. به تیکڕایی ویسته‌کانی نیشتمانپه‌روه‌رانی کوردن به‌بێ جیاوازی و به‌ستراوه‌یی سیاسیان به‌م لایه‌ن یان ئه‌ولایه‌نی تر.
وتووێژی میری و ئۆپۆزیسیۆن گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه دانوستان نه‌کا، بێفایده‌یه و گۆڕانی ده‌وڵه‌تی شه‌شه‌میش به حه‌وته‌م ده‌بێته هه‌مان تاس و هه‌مان حه‌مام.
گرفتێکی گه‌وره‌ی دیکه‌ی باشووری کوردستان که ڕه‌گاژووی له ڕابردووی ئالٶزی نیشتمانه‌کماندا کردووه، پاوانخوازیه که سه‌رچاوه‌ی گه‌لێک له گه‌نده‌ڵکاریه‌کانی ئیشتایه. به هۆی ئه‌و پاوانخوازیانه‌وه سه‌دان جار کورد به ده‌ستی کورد کوژراوه، میره‌کانی کورد ده‌یان ساڵ شه‌ری براکوژیان کردووه و به میرات بۆ حیزبه‌کانی کوردیان جێهێشتووه. لایه‌نه دژبه‌یه‌که‌کانی کورد ته‌نانه‌ت بۆ شه‌ڕی براکوژی پالیان وه دوژمن داوه و به یارمه‌تی داگیرکه‌ران برای خۆیان کوشتووه. به داخه‌وه ئه‌و ئاکاره رژده بۆته خوویه‌کی پیس له‌ناوماندا، سۆران و بابان دژ به یه‌ک، سۆران و کرمانج دژ به یه‌ک و له ڕه‌وشی ئیستادا حیزب له دژی حیزب. شوێن په‌نجه‌ی دوژمن له هه‌موو ئه‌و دژایه‌تیانه‌دا به ڕاشکاوی دیاره. هه‌ر بۆیه‌ش سه‌رۆکی کوردستان و میری و پارلێمان به تیکڕاییه‌وه به‌رپرسن بۆ کۆتاییهینان به‌م نه‌خۆشیه پیس و داپلۆسه‌ره. دانانی یاسا بۆ به‌رپرچدانه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانی داگیرکه‌ران له‌م بواره‌دا و ڕاوه‌دوونان و ناساندن و سزادانی خۆفرۆشان له هه‌ر پله و پایه‌یێکی حیزبی و ئایینی‌دا و سه‌ر به هه‌رلایه‌نێک بن، ئه‌رکێکی نیشتمانییه. چاره‌کردنی ئه‌م لاوازیه نه‌ک بنه‌بڕ کردنی پیلان ده‌کا به‌ڵکو ده‌بیته هۆی تیگه‌یشتنی هه‌ر چه‌شنه خۆپێشاندانێکی نارازیانه‌ش له لایه‌ن ده‌سته‌ڵاته‌وه.
حیزب ده‌زگایه‌که که ده‌بێ له خزمه‌ت نه‌ته‌وه‌دا بێ نه‌ک سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه. با له جیاتی بیر له حیزب، بیر له نیشتمان بکه‌ینه‌وه!