تاوانکارییه‌کانی تورکیا و ئێران له قه‌ندیل
کاتی کۆتاییهێنان به هه‌راسانکارییه‌کان هاتووه
هێمن عه‌بدوڵڵا
هێمن عه‌بدوڵڵا
هه‌فته‌ی رابردوو پرسی بۆمبارانکردنی قه‌ندیل له‌لایه‌ن تورکیاوه که‌وته قۆناخێکی نوێوه. پێده‌چێ ئه‌وه‌ی گومانی لێده‌کرا، راست ده‌رچێت. پسپۆڕی ئه‌ڵمانی ده‌ڵێن "تورکیا له‌و هێرشانه‌دا چه‌کی کیمیاویی دژی PKK به‌کارهێناوه". به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌و چه‌که به‌کارهاتبێت، ئه‌وه دژی خه‌ڵکی سڤیلی دانیشتووی قه‌ندیل و گوندنشینانی دیکه‌ش به‌کارهاتووه. ئێستا کاتی هاتووه ئه‌و خه‌ڵکه له رێگه‌ی یاساییه‌وه کۆتایی به‌و ده‌ستدرێژییه بێنن که چه‌ندین ساڵه تورکیا و ئێران ده‌یکه‌نه سه‌ریان و داوای قه‌ره‌بووش بکه‌نه‌وه.
. له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا هه‌فته‌نامه‌ی (رووداو) زه‌نگی خه‌ته‌رناکی ئه‌و چه‌کانه‌ی لێدا که تورکیا و ئێران له قه‌ندیل به‌کاریان دێنێت. هاونیشتمانییانی دانیشتووی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه ئاماژه‌یان به‌و نه‌خۆشییانه ده‌کرد که به‌م دواییانه پێیه‌وه گیرۆده بوون: هه‌ناسه‌ته‌نگی، چاوسووربوونه‌وه و کۆکه‌ی زۆر، که چه‌ند که‌سێکی شاره‌زاش وه‌ک ده‌رهاویشته‌کانی هێرشه ئاسمانییه‌کانی تورکیا و تۆپبارانی ئێران ناساندیانن. ئه‌وه جگه له مردنی ئاژه‌ڵه ماڵییه‌کان.
ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ی له‌لایه‌ن پسپۆڕێکی ئه‌ڵمانی له‌سه‌ر وێنه‌ی چه‌ند گه‌ریلایه‌کی کوژراوی قه‌ندیل کراوه، ده‌ریده‌خات که تورکیا له‌وێ چه‌کی کیمیاویی به‌کارهێناوه. ئه‌وه‌ش بۆ تورکیایه‌ک که ئه‌ندامی رێکخراوی قه‌ده‌خه‌کردنی چه‌که کیمیاوییه‌کانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (OPCW)ه، ده‌ره‌نجامی باشی نین. تورکیا له‌لای خۆیه‌وه ره‌تیده‌کاته‌وه که چه‌که‌که‌ی به‌کارهێنابێت. به‌ڵام که له پابه‌ندییه یاساییه‌کانی ئه‌و وڵاته به رێککه‌وتننامه‌ی قه‌ده‌خه‌کردنی چه‌که کیمیاوییه‌کان ده‌ڕوانین، تێده‌گه‌ین ره‌تکردنه‌وه‌که شتێکی چاوه‌ڕواننه‌کراو نییه.
تورکیا به‌وه‌دا که‌وتووه‌ته هه‌ڵوێستێکی دژواره‌وه چونکه لێکۆڵینه‌وه‌که له وڵاتێکی ئه‌وروپایی و له نێوه‌ندێکی ئه‌کادیمیی سه‌ربه‌خۆدا ئه‌نجامدراوه. له گۆڤارێکی به‌نێوبانگ و خاوه‌ن کاریگه‌ریی وه‌ک (دێر شپیگڵ)یشدا بڵاوبووه‌ته‌وه، که وا ده‌کات ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی مه‌زنتری هه‌بێت.
ئه‌و وڵاتانه‌ی له OPCW ئه‌ندامن، به‌پێی خاڵی 1 تا 25ی مادده‌ی 9 ی رێککه‌وتننامه‌که بۆیان هه‌یه داوای لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر وڵاتێکی دیکه‌ی ئه‌ندام بکه‌ن که گومانی لێده‌کرێ پابه‌ندی رێککه‌وتننامه‌که نه‌بووبێ. پوخته‌ی نێوه‌ڕۆکی رێککه‌وتننامه‌که‌ش ئه‌وه‌یه که وڵاتانی ئه‌ندام به هیچ شێوه‌یه‌ک نه بازرگانی به چه‌که کیمیاوییه‌کانه‌وه ده‌که‌ن، نه ده‌یشارنه‌وه و نه به‌کاریدێنن. جا به‌پێی ئه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا یه‌کێکه له وڵاتانی ئه‌ندام و ئێستا ئه‌و پرسه له‌وێدا هاتووه‌ته رۆژه‌ڤه‌وه، ده‌کرێ ده‌وڵه‌ته‌که‌ی له‌ژێر گوشاری رای گشتیدا داوای لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی له‌وجۆره سه‌باره‌ت به تورکیا بکات. هه‌ڵبه‌ت عێراقیش ئه‌ندامی ئه‌و رێکخراوه‌یه و ئه‌ویش ده‌توانێت له‌به‌ر رۆشنایی ده‌ره‌نجامه‌کانی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه داوای لێکۆڵینه‌وه بکات. به‌ڵام عێراقێک هێشتا هه‌ڵوێستی روون نه‌بێت سه‌باره‌ت به پێشێلکردنی سه‌روه‌ریی خاکی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی به‌هۆی تۆپباران و بۆمبابارانی ئێران و تورکیاوه، چاوه‌ڕێی هه‌ڵهێنانی هه‌نگاوێکی له‌وجۆره‌ی لێده‌کرێ؟
هه‌ر به‌پێی رێککه‌وتننامه‌که، ئه‌گه‌ر ده‌ره‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌ریخه‌ن که وڵاتی سکاڵالێکراو چه‌کی کیمیاویی به‌کارهێناوه و پابه‌ندی مه‌رجه‌کانی ئه‌ندامێتیی نه‌بووه، ئه‌وه راسپارده و بڕیاری پێویستی له‌باره‌وه ده‌رده‌چێ و کۆنگره‌ی وڵاتانی ئه‌ندام ده‌بێت به‌و بڕیاره‌وه پابه‌ند بێت. به مانایه‌کی دیکه، ده‌کرێ وڵاته‌که له ئه‌ندامێتی ده‌ربکرێ و سزا بدرێت.
ئه‌وه دیوێکی مه‌سه‌له‌که‌یه که بۆ تورکیا زیانمه‌نده. دیوێکی دیکه‌ی زیانمه‌ندی ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر بسه‌لمێ تورکیا چه‌کی کیمیاویی به‌کارهێناوه، به‌تایبه‌تیش دژی خه‌ڵکی سڤیل، ئه‌وا پێگه‌ی تورکیا له ئه‌وروپادا، وه‌ک پاڵێوراوێکی ئه‌ندامێتیی یه‌کێتییه‌که‌یان، لاوازتر ده‌بێت و ده‌بێته له‌مپه‌رێکی نوێ له‌به‌رده‌م وه‌رگیرانی له یه‌کێتییه‌که‌دا. سێیه‌مین زیانیش قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی زیانلێکه‌وتووانی چه‌که به‌کارهاتووه‌کانه که ده‌بێ تورکیا، وه‌ک وڵاتی به‌کارهێنه‌ری چه‌کی کیمیاوی، بیدات.
بۆیه پێموایه ئێستا کاتی هاتووه هاووڵاتییانی زیانپێکه‌وتووی قه‌ندیل و گوندنشینانی ناوچه‌کانی دیکه له که‌ناڵی جیاوازه‌وه پشتیوانی بکرێن تا له مافی خۆیان بپرسنه‌وه. له‌بیرتان نه‌چێت ئێرانیش ئه‌ندامی OPCW یه و ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ی له پێنجوێن و پشده‌ر و باڵه‌کایه‌تی کردوونی، ئه‌گه‌ر وه‌ک ده‌گوترێ چه‌کی قه‌ده‌خه‌کراویان تێدا به‌کارهاتبێ، ده‌ره‌نجامی باشیان بۆی نابێ. هه‌ر هیچ نه‌بێت ئه‌و هه‌وڵانه ده‌بنه سه‌ره‌تایه‌ک بۆ سنووردانان بۆ هه‌راسانکردنێکی چه‌ندین ساڵه که ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته ده‌رهه‌ق به گوندنشینانی باشووری کوردستان ده‌یکه‌ن و ناچاریشیان ده‌کات قه‌ره‌بوویان بکه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌فته‌نامه‌ی رووداو ژماره 126 چاپی کوردستان