"قاز" و "باز"
ئایا "پژاک" خۆی به "پ.ک.ک."ی رۆژهه‌ڵات ده‌زانێ، یان "ئێران" به "تورکییه"؟
تاهیر به‌رهوون

ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر، پژاک به ده‌رکردنی "به‌یان"ێکی 7 خاڵی، به‌ڵگه‌یه‌کی تری له ساکاری سیاسی و لانی که‌م خۆشخه‌یاڵیه‌کی خێرخوازانه‌ی خۆی، تۆمار کرد و هه‌روا که چاوه‌ڕوان ده‌کرا چ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی شیاوی له نێو که‌شی سیاسی رۆژهه‌ڵاتدا نه بوو.
ئه‌مه ته‌نیا و یه‌که‌م داهێنانی پژاک نییه که ووشه‌ی ره‌سه‌ن و جێکه‌وتووی کوردی به دانانی ووشه‌گه‌لێکی نامۆ و ناپێویست ده‌گۆڕێ: پێشمه‌رگه به: گریلا، جاش به: کۆنتراگریلا ، ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر به: کۆئۆردیناسیۆن (که هه‌مـوو جاریش به هه‌ڵه ده‌نووسرێ کوردیناسیون) و ئێستاش به‌یان به: دێکلاراسیۆن.
پژاک به لاسایی کردنه‌وه‌یه‌کی ناشیانه‌ی ره‌فتاری پ.ک.ک. له به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌تی تورک دا، که به هه‌ر حاڵ هه‌ڵقوڵاوی هه‌لومه‌رجی تایبه‌تی کۆمه‌ڵگای باکوور و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی که‌شی سیاسی تورکییه و بارته‌قایی سیاسی-سه‌ربازی ئه‌وێنده‌رێیه و که ئه‌ویش خۆی هێشتا له ژێر ئه‌زموونێکی گه‌وره‌ی مه‌یدانیدایه، له راستیدا وه‌بیر هێنه‌ره‌وه‌ی ئه‌و مه‌ته‌ڵه به ناوبانگه‌ی کوردییه که ده‌ڵێت: "قاز هات لاسایی باز بکاته‌وه، رێروشتنی خۆیشی له بیر چووه‌وه".
وه‌نه‌بێ که پژاک له‌م 7 خاڵانه‌دا که ئاراسته‌ی ده‌وڵه‌تی ئێرانی کردوه ،شتی ناڕاست و لابه‌لای داهێنابێ . به‌ڵام له مه‌یدانی سیاسه‌تدا، نه ته‌نیا "وشه" و "ڕسته" و " دروشمی بریقه‌دار" ، باش و به که‌ڵکه، به‌ڵکوو داهێنانی ئه‌م "داوا" و ته‌مه‌نایه بۆ دیالۆگ و دانووستان له سه‌ر چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به گشتی و کێشه‌ی کورد به تایبه‌تی، ده‌بێ له که‌شووهه‌وایه‌کی له‌بار و گونجاوی ناوه‌کی و ده‌ره‌کی دا بێته ئاڕاوه.
پژاک جێگه و پێگه‌ی خۆی و پ.ک.ک.ای، لێگوردراوه، هه‌روا که هه‌لومه‌رج و چۆنیه‌تی دوو ده‌وڵه‌تی ئێران و تورکییه‌شی، لێ گوردراوه.
ئه‌مه راسته که هه‌ر دوو ده‌وڵه‌تی ئێران و تورکییه، نه‌یار و دوژمنی نه‌ته‌وه‌ی کوردن، به‌ڵام ئه‌مه‌ش راسته که ره‌فتار و هه‌ڵسوکه‌تی ئه‌م دوو وڵاته له گه‌ڵ کێشه‌کانیان و یه‌ک له‌وان کێشه‌ی کورد، به‌گشتی لێک جیاواز و دوورن.
دوژمنایه‌تی ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته له‌گه‌ڵ کورد، هیچ له‌م راستییه ناگۆڕێ که ئاڕاسته و ره‌وتی گشتی گه‌شه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌م دوو وڵاته‌دا، به دوو رێباز و رێچکه‌ی به گشتی جیاوازدا تێپه‌ڕ ده‌بێ.
له حاڵێدا که تورکییه به تێپه‌ڕاندنی ده‌ورانی ده‌سته‌ڵاتدارییه‌تی ژینڕاڵه‌کان له ساڵانی 80 دا و لێدانی رێکخراوێکی جینایه‌تکاری وه‌ک "ئه‌رگه‌نه‌کۆن" که به راسپارده‌ی ده‌سته‌ڵاتی راستڕه‌و و فاشیست-که‌مالیستی تورکییه ، به‌رپرسی سه‌ره‌کی هه‌زاران جینایه‌ت له دژی هه‌موو ره‌وتێکی ئازادیخواز و مافخوازی کۆمه‌ڵگای تورکییه‌یه و بڕێک چاکسازی له یاسای بنه‌ڕه‌تیدا، به هیوای ئه‌ندامه‌تی له یه‌کییه‌تی ئۆروپادایه، به پێچه‌وانه رژیمی ئێران تازه وا خه‌ریکی کودیتای سه‌بازی و چێ‌کردنی ریکخراوه‌گه‌لێکی جینایه‌تکارتر له ئه‌رگه‌نه‌کۆن، به ناوی " لباس شخصی" و ته‌یار کردنی "به‌سیج" وه‌ک باڵی چالاکی سوپای پاسدارانه.
ئه‌گه‌ر کاک عه‌بدوللا ئۆجه‌لان ده‌توانێ چاوپێکه‌تنی هه‌فتانه‌ی له گه‌ڵ پارێزه‌رانیدا هه‌بێ و له رێی ئه‌وانه‌وه ڕا و بۆچوون و ئامۆژگاری ده‌رباره‌ی هه‌موو ئه‌رکه سیاسی و رێکخراوییه‌کانیه‌وه ده‌بڕێ ،ئه‌وا له ئێران مافخوازانی کورد جه‌ڵه‌ی مه‌یدانی سێداره ده‌کرێن ته‌نانه‌ت ته‌رمی کوژراو و له سێداره دراوه‌کانیش ناده‌نه‌وه به بنه‌ماڵه‌کانیان و رێگای به‌پاکردنی کۆڕێکی ماته‌مینیشیان لێ ده‌به‌ستن.
ئه‌گه‌ر پ.ک.ک. داوای دیالۆگ له ده‌وڵه‌تی تورک ده‌کا، پشتئه‌ستووری خه‌باتێکی مه‌ده‌نی به‌رفراوانی کۆمه‌ڵگای باکووره که ده‌توانێ له هه‌ڵبژاردنێکی نیوه ئازادیشدا، سه‌رکه‌وتووی سه‌ره‌کی شاره‌وانییه‌کانی کوردستان بێ . ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی تورک وێڕای هه‌موو یاسایه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤایه‌تی، یه‌ک له رێبه‌رانی گه‌لی کورد ده‌ستبه‌سر ده‌کا و به‌ڵام هێشتا نایکوژێ، ئه‌وا رژیمی ئێران له سه‌ر مێزی دانووستانی ئاشتی و به ره‌سمی رێبه‌رێکی تری گه‌لی کورد تێرۆر ده‌کا.
له دوه‌ایین رێفڕاندۆمی یاسای بنه‌ڕه‌تی له تورکییه، وێرای هه‌موو که‌مایه‌سییه‌ک، ره‌وتی گشتی به‌ره‌و سنووردارکردنی ده‌سته‌ڵاتی ژێنڕاله‌کان و ئاسانکاری بۆ رێکخراوه‌کانی مه‌ده‌نی و سه‌ندیکایی و سیاسی بوو ، له حاڵێکدا له ئێران له دوواترین هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆککۆماری دا، به بێ چ شه‌رم و شووره‌ییه‌ک، ئاڕای گه‌لیان وه‌لا نا و ده‌سته‌ڵاتیان "داگیر" کرد و به هه‌زارانیان گرت و کوشت و بێ سه‌روشوێن کرد.
له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم که پژاک ئه‌م راستییه به‌ر چاو و زه‌قانه، نه‌زانێت و نه بینێت. ده‌مێنێته‌وه ئه‌و پرسیاره که چما ده‌ست ده‌داته ده‌رکردنی "دێکلاراسیۆن" و داوای دانووستان؟ ئه‌ویش له هه‌لومه‌رجی ئێستای رژیم دا که تیغی خه‌باتێکی به‌رفراوانی کۆمه‌ڵگای له سه‌ر مله.
ته‌نیا وه‌ڵامێک که به بیر و هزری مندا شۆڕ ده‌بێته‌وه: ئامۆژگاری برای گه‌وره‌تر واته پ.ک.ک. یه که له زمانی کاک موراد قه‌ره‌یلانه‌وه، ده‌مێک له کوشتنی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران زیز ده‌بێ و ده‌مێک له زمانی کۆنگره‌ی گه‌له‌وه داوا له پژاک ده‌کا که خوو بداته خه‌باتی سیاسی.
دیاره من کێشه‌یه‌کم له گه‌ڵ خه‌باتی سیاسی نییه و سه‌د بریا خه‌باتی سه‌ره‌کی هه‌موو لایه‌ک بوایه، مه‌به‌ست چاوله‌به‌ری و گوێڕایه‌ڵی هێزیکی سیاسییه که له هه‌لومه‌رجی ناسکی سیاسی دا ده‌تانرێ به لاڕێدا ببردرێ و تێکه‌ڵی کایه و گه‌مه‌ی ئاڵۆزی ناوچه‌که بێ، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماده‌ی ئه‌و مه‌یدانه بێ.
27/11/2010