سه‌رۆكی پژا‌ك:
ئێمه دروشمی رووخاندنی كۆماری ئیسلامیمان به‌رزنه‌كردووه‌ته‌وه
رووداو

عه‌بدولڕه‌حمان حاجی ئه‌حمه‌دی، سه‌رۆكی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژا‌ك). له‌م هه‌ڤپه‌یڤینه تایبه‌تیه‌دا له‌گه‌ڵ (رووداو) روونیده‌كاته‌وه كه ئه‌وان هه‌رگیز بانگه‌وازی “رووخاندنی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان نه‌كردووه”،هه‌ر بۆیه هه‌میشه ده‌ر‌گایان بۆ دیالۆگ له‌به‌رامبه‌ر ئێران‌دا ئاواڵا‌یه. هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یێنێ كه شكیان له هه‌ڵوێستی ئه‌مر‌یكایه “ هیچ به‌دووری نازانم كه ئه‌مریكا‌له پشت په‌رده‌وه له‌گه‌ڵ ئێران كه‌ین و به‌ینێكیان هه‌بووبێت” . له هه‌مانكاتیشدا ره‌خنه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێت و پێیوایه هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران “ له‌راستیدا بۆ سه‌ر ئه‌وان بوون، به‌ڵام به‌هانه‌كه پژا‌ك بوو.”
پرسیار: ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران داوای دانیشتن بكات، ئێوه ئاماده‌ن بۆ دانوستان له‌گه‌ڵیان، سه‌رباری ئه‌وه‌ی چه‌ندین گه‌ریلا و ئه‌ندامی پژا‌كی كوشتووه؟
سه‌رۆكی پژا‌ك: ئه‌وه‌له‌ن خه‌ساره‌تی گیانی هه‌ر له‌لایه‌ن ئێمه‌وه نه‌بووه، سوپای پاسداران به‌ده‌یان به‌رابه‌ری ئێمه‌یان لێكوژراوه. ئه‌گه‌ر به‌ده‌یان ساڵی دیكه شه‌ڕی یه‌كتر بكه‌ین، به‌ده‌یان هه‌زار كه‌سیتر له‌یه‌كتر بكوژین، نه ئه‌وان ده‌توانن ئێمه له‌نێوبه‌رن، نه ئێمه ده‌توانین ئه‌وان تێكشكێنین، ئه‌وپه‌ڕی ده‌توانین ببینه فاكتۆرێك بۆ رووخانی ئه‌وان. له كۆتاییدا ئێمه مه‌جبورین رێگه‌چاره‌یه‌كی سیاسی و ئاشتییانه بگرینه‌به‌ر، ئه‌و كێشه‌یه‌ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی دایالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌بێ. ئێمه شیعاری رووخانی رژێمی كۆماری ئیسلامیمان نه‌داوه. بۆیه ده‌رگای ئێمه بۆ دیالۆگ ئاواڵا‌یه.
پرسیار: پژا‌ك داوای سیسته‌مێكی فیدراڵی ده‌كات بۆ كورد له ئێران، پێتانوایه هه‌لومه‌رجی فیدرالی بێته ئاراوه له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا؟
سه‌رۆكی پژا‌ك: له سیاسه‌تدا هیچ شتێك غه‌یری مومكین نییه. ئێران وڵاتێكی فره نه‌ته‌وه و فره ئاین و ئاینزایه و سنووری نێوان ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ش‌سنووری چه‌ند سه‌د ساڵه‌ن، بۆیه ئێمه سیسته‌می كۆنفیدرالیزمی دیموكراتیك بۆ ئێران به گونجاوترین سیسته‌م ده‌زانین، به‌ڵام دژی سیسته‌می فیدرالیزمیش نین.
پرسیار: هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن، له كاتێكدا زۆر كه‌س پێیوایه له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و ئابوورییان زیاتر “بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد” له‌مه‌ڕ هێرشه‌كانی ئێران بۆسه‌ر پژا‌ك و خه‌ڵكی ناوچه سنوورییه‌كان؟
سه‌رۆكی پژا‌ك : ده‌بێ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و ئابووری بێت. نابێ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی بكرێته فیدای به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و ئابووری. ئێمه ره‌خنه‌مان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، پێویستبوو هه‌ڵوێستیان روونتر و جیددی‌تر بووایه، چونكه ئه‌و هێرشه له‌ڕاستیدا بۆسه‌ر ئه‌وان بوو، به‌ڵام به‌هانه‌كه پژا‌ك بوو.
پرسیار: بۆچوونتان له‌سه‌ر ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و یه‌كێتی‌ئه‌وروپا چۆنه، زۆربه‌یان رایانگه‌یاندووه كه دژی هێرشه‌كانی ئێرانن بۆ سه‌ر كوردستان، به‌ڵام له هه‌مانكاتیشدا ئێوه به رێكخراوێكی تیرۆریستی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن؟
سه‌رۆكی پژا‌ك : پژا‌ك له لیستی تیرۆری هیچ یه‌ك له‌و وڵاتانه‌دا نییه. پژا‌ك ته‌نیا له لیستی ره‌شی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكادایه. هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا و ئینگلته‌ره و یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌تایبه‌تی هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا بۆ ئێمه جێگه‌ی شك و شوبهه بوو، چونكه ئه‌مریكا مه‌سئولی پاراستنی سنوره‌كانی عێراقه. هیچ به‌دووری نازانم كه ئه‌مریكا‌له پشت په‌رده‌وه له‌گه‌ڵ ئێران كه‌ین و به‌ینێكیان هه‌بووبێت.
پرسیار: لایه‌ن و باڵه سه‌ربازییه‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان وه‌ك پارته‌كانی كۆمه‌ڵه و دیموكرات تاوه‌كو چه‌ند پاڵپشتییان لێكردوون، داوای ئێوه له‌وان چییه، درووستكردنی به‌ره‌ی نیشتمانی بۆ به‌رگرتن له هێرشه‌كانی ئێران یان پاڵپشتی مه‌عنه‌وی ئه‌وان بۆ پژاك‌به‌سه؟
سه‌رۆكی پژا‌ك : پشتیوانی حیزبه‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ته‌نیا له‌چوارچێوه‌ی به‌یاننامه‌دا بوو، بۆ مه‌حكومكردنی هێرشی جمهوری ئیسلامی بۆ سه‌ر باشووری كوردستان . دیاره ئه‌و هێرشه ته‌نیا بۆسه‌ر پژا‌ك و باشووری كوردستان نییه، به‌ڵكو بۆسه‌ر هه‌موو گه‌لی كورد و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورده له‌هه‌موو پارچه‌كانی كوردستاندا. ئه‌وانیش به‌شێكن له گه‌لی كورد، بۆیه ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆ له پاراستنی گه‌لی كورد و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورددا به‌شداری نه‌كه‌ن، گه‌لی كورد لێیان قبوڵ ناكات و له دواڕۆژدا ده‌بێ له به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد وه‌ڵامێكیان هه‌بێت.
پرسیار: به‌پێی روانینی شه‌قامی كوردی پژاك‌باڵێكی پارتی كرێكارانی كوردستان PKKیه، ئایا ئه‌مه تاچه‌ند راسته؟
سه‌رۆكی پژا‌ك : ئه‌وه روانینی شه‌قامی كوردی نییه، به‌ڵكو ئه‌وه پڕوپاگه‌نده‌ی پووچی كۆماری ئیسلامییه. ئیتر نه‌ك هه‌ر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌و پڕوپاگه‌نده‌ی كۆماری ئیسلامی باوه‌ڕیان كردبوو، به‌ڵكو بۆ دونیا روونبۆته‌وه كه پژا‌ك چییه، چۆنه، چی ده‌وێ؟ تازه خودی كۆماری ئیسلامیش دانی به‌و راستیه‌دا هێنا، كه پژا‌ك، PKK نییه.
پرسیار: ئه‌و داواكارییه‌ی كه ئێران له ئه‌ڵمانیای كردووه بۆ ده‌ستگیركردنی ئێوه و كادیرانی پژا‌ك، وایكردووه ئه‌ڵمانیا هیچ جۆره گوشارێك بخاته سه‌ر ئێوه؟
سه‌رۆكی پژا‌ك: تا ئێستا ئێمه شتێكی ئه‌وتۆمان هه‌ست پێنه‌كردووه.
سه‌رچاوه: هه‌فته‌نامه‌ی "رووداو"، ژماره، چاپی ئه‌وروپا، 2011.08.18 .