شه‌پۆلی سێهه‌می ڕه‌خنه له پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (په‌ژاک)
هادی سۆفی زاده
هادی سۆفی زاده
دروست بوونی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه حه‌ساسییه‌تێکی زۆری له لای حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و به‌شێک له که‌سانی سه‌ربه‌خۆ دروست کرد. دیارده‌ی له‌وچه‌شنه له پانتای سیاسی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش هه‌بوه و ئه‌کرێ ئاماژه به مێژووی درووست بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان له باکووری کوردستان بکه‌ین. پ کاکا له‌سه‌ره‌تای دروست بوونی دا له لایه‌ن حیزبه‌کانی باکووری کوردستان وه‌ک حیزبی کاوه، حیزبی سوسیا لیست و به‌ره‌ی ته‌ڤگه‌ر، دژایه‌تی جیددی ئه‌کرا، به‌ڵام جیدییه‌تی پ کاکا له مه‌یدانی خه‌باتدا زوو توانی به‌سه‌ر کۆسپه‌کانی سه‌ر ڕێگای دا زاڵ بێت. پارتی ژیانی ئازادی کوردستانیش سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌مو دژایه‌تییه له سفره‌وه ده‌ستی پێ کرد و ئیستا گه‌یشتوه‌ته ئاستێکی مه‌تره‌ح، به‌ڵام حیزبه‌کانی دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵات که ڕۆژانیک هه‌موو خاکی کوردستانیان به‌ده‌سته‌وه بو ئیستا گه‌یشتونه‌ته سفر. لێره‌دا هه‌وڵ ئه‌ده‌م وه‌ک که‌سێکی بێ لایه‌ن هۆکاره‌کانی ئه‌و شێوازه هه‌ڵسوکه‌وته له دژی په‌ژاک بناسێنین و نه‌تیجه بگرین که دژایه‌تی ئه‌و پارته له چییه‌وه سه‌رچاوه ئه‌گرێ و تا چه‌ند له‌گه‌ڵ حه‌قیقه‌تدا یه‌ک ئه‌گرنه‌وه.
ده‌وری دووهه‌می سه‌ر کۆماری ڕه‌فسه‌نجانی که به‌ده‌ورانی ئیستبدادی خه‌شن پێناسه ئه‌کرێ، فه‌زای سیاسی ئێران به‌گشتی و کوردستان به‌تایبه‌تی خنکاندبو. خه‌باتی حیزبه‌کانی کوردستان ده‌ورانی رکوودی خۆی ئه‌پێواو به دوای تێروری هه‌ردو ڕێبه‌ری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له ماوه‌یه‌کی که‌م دا "قحط الرجالی" باڵی به سه‌ر ئه‌و حیزبه‌دا کێشابو. ڕاپه‌ڕینی باشووری کوردستان که ده‌بو ببێته هۆی بوژانه‌وه‌ی هزری نه‌ته‌وه‌یی، به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆیی و هه‌روه‌ها فشارخستنه سه‌ر حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات ببووه مایه‌ی نائومیدی گه‌لی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان. به‌ڵام له باکووری کوردستان فه‌زاکه ئومید به‌خش تر و بوژانه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی له‌ناوخۆو و خه‌باتی پ کاکا، ئومیدیان به گه‌لی ڕۆژهه‌ڵات ئه‌به‌خشی. ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان مه‌یدانێکی به‌رین بو به شێوازی کاری رێکخراوه‌یی پ کاکا و سه‌رئه‌نجام نفووزی پ کاکا له نێو خوێندکارانی ڕۆژهه‌ڵات له شاره‌کانی دیکه‌ی ئێران ئه‌و مه‌جاله‌ی پێکهێنا که بتوانێ گۆڤارێک به‌ناوی "سه‌رهه‌ڵدان" بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ربکات. بڕوانه چاوپێکه‌وتنی "احسان هوشمند" یه‌ک له کارناسانی بواری کوردستانی کۆماری ئیسلامی که له چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی اعتماد ملی که دواتر ده‌قی ئه‌و چاوپیکه‌وتنه له ویبلاگی "روزنامک"دا ده‌رج بوه، به نیگه‌رانییه‌وه ئه‌یه‌وێ سه‌رانی کۆماری ئیسلامی وشیار بکاته‌وه که خویندکارانی کورد قیبله‌یان دیاربه‌کره و خوێندکارانی ئازه‌ریش باکۆ. ده‌رکه‌وتنی که‌ناڵی ته‌له‌ویزیونی مێد تی ڤی لوتکه‌ی ئه‌و هیوایه بو که له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌دی ئه‌کراو. ئیتر ته‌نیا خوێندکاران نه‌بوون که پ کاکایان ناسی به‌ڵکو له ئاستێکی به‌ریندا ئه‌و حیزبه جێ که‌وت. به‌حسه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، فه‌زایه‌کی لێکه‌وته‌وه که جگه له نفووزی فکری سیاسی پ کاکا، بناخه‌یه‌کی فه‌رهه‌نگی له نێوان گه‌لی کورد له باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان شکڵی گرت. ئیستا که‌م نین ئه‌و که‌سانه‌ی که له ڕۆهه‌ڵاتی کوردستان به له‌هجه‌ی کورمانجی قسه ئه‌که‌ن،که‌م نین ئه‌و که‌سانه‌ی که ئیستا شاره‌زای فه‌رهه‌نگ و دابونه‌ریتی باکووری کوردستانن. و یا به پێچه‌وانه‌وه. پارتی ژیانی ئازادی کوردستان به‌رهه‌می فه‌زای ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی کوردستانه.
"عملکرد" و"شگرد"ی ده‌زگای ئه‌منییه‌تی کۆماری ئیسلامی زیره‌کانه و به‌شناختێکی کارناسانه که له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای کورده‌واری هه‌یه‌تی، له دروست کردنی حه‌ساسییه‌ت به‌دژی په‌ژاک نه‌قشی گێڕاوه و به‌هۆی نائاگاهی کۆمه‌ڵگای سیاسی کوردستان به‌ئاسانی که‌لێنی خستوه‌ته ناو جامعه‌ی سیاسی کوردستان و بزوتنه‌وه‌ی کوردستانی لاوازکردوه. ره‌نگه به بیرهێنانه‌وه‌ی نموونه‌یه‌کی ساده و غه‌یره ئه‌منییه‌تی کافی بێت بۆ ئه‌وه‌ی که بۆ جارێکیش بێت جامعه‌ی سیاسی کورد وشیار ببنه‌وه که فه‌زای سیاسی ئه‌مڕۆی کوردستان له کونتڕوڵی "نه‌هادهای ئه‌منییه‌تی" کۆماری ئیسلامیدایه و ئه‌و ڕژیمه به‌ساده‌ترین شێواز له ئیحساسی خه‌ڵکی کوردستان که‌ڵکی خراپ وه‌رئه‌گرێت. له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری له‌ئێران، جه‌ناحی حاکم کورته ئاخاوتنێکی میرحسه‌ین موسه‌وی له یوتیوب که له قسه‌کردنێکی کورت‌دا گاڵته به سمێڵی کورده‌کان ئه‌کا، بڵاو ئه‌که‌نه‌وه تا حه‌ساسییه‌تی خه‌ڵکی کوردستان به‌دژی موسه‌وی دروست بکه‌ن و خه‌ڵک ده‌نگ به موسه‌وی نه‌ده‌ن. ئیستا "نه‌هادهای ئه‌منییه‌تی" کۆماری ئیسلامی چ پڕۆژه‌یه‌کیان بۆ شکافی زیاتر له کۆمه‌ڵگای کوردی هه‌ژاردا ته‌نیبێ، پێویستی به ته‌وزیح نییه و له هه‌ر زاویه‌یه‌که‌وه بڕوانی په‌نجه‌ی خراپکاری ئه‌وانی پیوه دیاره. به‌تایبه‌ت ئیستا که پڕۆژه‌ی "مبارزه با جنگ نرم" له لایه‌ن ده‌زگای ئه‌منییه‌تی ئێرانه‌وه هاتوه‌ته ئاراوه.
بیرهێنانه‌وه‌ی نموونه‌یه‌کی دیکه که چه‌ند مانگ به‌ر له ئیستا گۆڤاری لڤین ئاشکرای کرد که کۆماری ئیسلامی ده‌ستی له ئینشعابی ئه‌م داوییه‌ی حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران هه‌بوه، کافییه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر نه‌چینه ناو ورده‌کارییه‌وه.
به‌شێکی زۆر له‌و جه‌ره‌یانانه‌ی که ئیددعای رێبه‌ری خه‌ڵکی کوردستانیان هه‌یه، فه‌زایه‌کیان به‌دژی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان دروست کردوه که زۆر مه‌ترسیداره و ناڕاسته‌وخۆ کۆماری ئیسلامی به‌هره‌ی ئه‌و فه‌زا ناسالمه ئه‌خوات.
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان تا به‌ئه‌مڕۆ له سێ قۆناغ و به‌شێوازی جۆراوجۆرکه‌وتوه‌ته به‌رڕه‌خنه‌ی دوژمن په‌سه‌ند و تێپه‌ڕبوونی زه‌مه‌ن، ناڕاستی ڕه‌خنه‌ی ڕه‌خنه‌گرانی ده‌رخستوه، که‌به‌باوه‌ڕی من کاتی ئه‌وه هاتوه که ئاوڕێک له ڕه‌خنه‌گرانی ئه‌وپارته به‌بێ ده‌مارگرژی بدرێته‌وه.
قۆناغی یه‌که‌م: په‌ژاک دروستکراوی کۆماری ئیسلامییه. حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و مافه بۆ کۆمه‌ڵگا قاییل بن که هه‌ر په‌نجا که‌س مافی دروست کردنی حیزبێکی هه‌یه، له ژێرکاریگه‌ری سیاسه‌تی ناڕاسته‌وخۆی کۆماری ئیسلامی‌دا ئیعلامیان ئه‌کرد که ئه‌و په‌ژاک عاملی کۆماری ئیسلامی یه و به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه که ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه له گونده‌کان جموجۆڵی ئاشکرایان هه‌یه و ترسیان له گرتن نییه وکه ئه‌گیرێن ئیعدام ناکرێن، به‌ڵام ئه‌ندامی حیزبه‌کانی دیکه به که‌مترین به‌ڵگه‌وه حوکمی ئیعدامیان بۆ ده‌رئه‌چێت! نه‌یارانی په‌ژاک به‌بێ له‌به‌رچاو گرتنی زه‌مینه‌ی هه‌لومه‌رجی سیاسی کوردستان که له‌سه‌ره‌وه باسم کرد‌و به بێ ده‌رک کردنی ئه‌و ڕاستییه که کۆمه‌ڵگا چاوه‌ڕێێ ئه‌وان ناکا تا له ته‌بعید بگه‌ڕێنه‌وه و حکوومه‌تی مه‌وعوودی کوردی ته‌شکیل بده‌ن!!، به‌شوێن فکری نوێ‌دا ئه‌رگه‌ڕێن "تقبل"ی حه‌ره‌که‌تێکی نوێیان پێ نه‌ئه‌کرا. .ئه‌گه‌ر بڕوانینه به‌یاننامه‌ی 07.03.1379ی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران له‌مه‌ڕ مه‌حکوومکردنی دروست بوونی حیزبێکی نوێ له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئه‌توانین به‌نه‌تیجه بگه‌ین که ده‌رکی ئه‌وان له"تعدد" و پلورالیزم! چه‌نده لاوازه. بێ حورمه‌تی کردنی کادری ده‌فته‌ر سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران به کوشتاری به‌کۆمه‌ڵی خه‌ڵکی شاری ماکۆ له لایه‌ن ڕژیمی کۆماری ئیسلامی له ساڵی 87 که بۆ هاوخه‌می له گه‌ڵ به‌ڕێز عبدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌کان و له لایه‌ن حیزبی دیموکڕاته‌وه ئه‌و خۆپیشاندانه خوێناوییه بۆ کێشه‌ی نه‌وت وگازوئیل ناوبرا، گه‌وره‌ترین ته‌وهینیان به گه‌لی کورد و ناوچه‌یه‌کی گرنگی کوردستان کرد که تا ئه‌و کاته له قامووسی ئه‌و حیزبانه‌دا چالاکی سیاسی تیانه‌کرابو؟ به‌کورتی ئیعدامی ئه‌ندامانی په‌ژاک کۆتایی به ئه‌و ڕوانگه غه‌ڵه‌ته که په‌ژاک دروستکراوی کۆماریئیسلامییه هێنا، سیاسه‌تێک که کۆماری ئیسلامی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵ به جه‌ره‌یاناتی نه‌یاری په‌ژاکی ته‌فهیم کردبو.
قۆناغی دووهه‌م: په‌ژاک درووست کراوی ده‌ستی پ کاکایه. دوای ماوه‌یه‌ک له چالاکی ئه‌و حیزبه و ڕه‌وینه‌وه‌ی ئه‌و ڕوانینه که په‌ژاک دروستکراوی کۆماری ئیسلامییه، ئه‌مجار په‌ژاک به‌تاوانی وابه‌سته‌یی به پ کاکا که‌وته به‌ر ڕه‌خنه و له ئاستی سه‌رانی ئه‌حزابی کوردی که‌وته به‌ر هێرش که په‌ژاک تا سه‌ربه‌خۆیی خۆی نه‌پاریزی مافی چالاکی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان نییه! ئه‌حزابی سوننه‌تی کوردستان که وجوودی خۆیان له‌شکستی جه‌ره‌یانێکی وه‌ک په‌ژاکدا ئه‌بیننه‌وه به‌شیوازی جۆراوجۆر و "سلطه مابانه" له موساحبه له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌کان و یا تلویزیۆنی بی بی سی خه‌نجه‌ریان له رووه‌وه له‌دژی ئه‌و حیزبه‌به‌ست. بۆ شڕۆڤه کردنی ئه‌م مه‌سه‌له چه‌ند لاپه‌ڕه له‌مێژوو هه‌ڵ ئه‌ده‌ینه‌وه تا بزانین بیانووی ئه‌و حیزبانه تاچه‌ند له جێگای خۆیدایه.
له مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ڕۆژهه‌ڵآتی کوردستان، شۆڕشی ساڵی 1880ی شێخ عوبیدوڵڵای نه‌هری که به باوکی ناسیونالیسمی کوردی پێناسه ئه‌کرێ. شیخ عوبیدوڵڵای نه‌هری (شه‌مزینی) له خاکی ئیمپراتوری عوسمانییه‌وه هێرشی کرده سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که سه‌ر به حکوومه‌تی قاجار بو و جگه له ناوچه‌یه‌کی به‌رفراوانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان تا شاری مه‌راغه‌ی ڕزگار کرد. عین الدوله له کتێبی بیره‌وه‌رییه‌کانی خۆیدا شۆڕشی ساڵی 1880 کورده‌کان به گه‌وره‌ترین مه‌ترسی ئه‌و سه‌رده‌مه باس ئه‌کا. هاوکاری بارزنییه‌کان له جه‌ره‌یانی کۆماری کوردستان هه‌میشه به موسبه‌ت له نوسراوه و به‌ڵگه نامه‌کانی ئه‌حزابی کوردی‌دا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه و به جێگای شانازیی ئه‌زانن، به‌ڵام که دێته سه‌ر ئه‌ندیشه‌ی مودێڕنی پارتی کریکارانی کوردستان به ده‌خاڵه‌ت له ڕۆژهه‌ڵات و په‌ژاک به داتاشراوی ناوئه‌برێ!!؟ لێره‌دا "تناقض"یکی مێژوویی له بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌حزابی سوننه‌تی کوردستان ئه‌بیندرێ که چ مانایه‌کی هه‌یه که قیامی نه‌هری و هاوکاری بارزانییه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌رز ئه‌نرخینن به‌ڵام حه‌ساسییه‌تیان به نیسبه‌ت پ کاکاوه هه‌یه!! جگه له‌وه‌ی که ئه‌وان سنووره ده‌ستکرده‌کان قبووڵ ئه‌که‌ن؟ دیاره گه‌لێک نموونه‌ی تاریخی هه‌ن که ئه‌کرێ نیشان بدرێن که ده‌وڵه‌تانی سه‌رده‌ست بۆ دژایه‌تی کورد چه‌ند زیره‌کانه جوڵاونه‌ته‌وه و سه‌ره‌ڕای ئیددعای وه‌ته‌ن په‌ره‌ستی و پاراستنی "تمامیت ارضی" حازربوون که خاکی کوردستان به یه‌کتر ببه‌خشن بۆئه‌وه‌ی که بزوتنه‌وه‌ی کورد بڕوخێنن. مه‌سه‌له‌ن حکوومه‌تی تورکیه بۆ شکست پێهێنانی کۆماری ئاڕارات به‌شێک له خاکی خۆی له نزیک ماکۆ ئه‌دا به ئێران و ئێرانیش بۆ لاواز کردنی کورد له ناوچه‌ی ورمێ ناوچه‌یه‌ک به تورکیه ئه‌به‌خشی!
قۆناغی سێهه‌م: ئێعدامی ئه‌ندامانی په‌ژاک و ره‌خنه له‌و حیزبه. به هه‌رحاڵ قۆناخی دوایی ڕه‌خنه‌کان ئه‌مجاره که‌وتوه‌ته سه‌ر شێوازی "عملکرد"ی ئه‌و حیزبه و هه‌رچه‌ند که‌م نین ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌به ناوی نهێنی و جۆراوجۆر له‌دژی په‌ژاک شتیان نوسیوه ، به‌ڵام که‌سانی وه‌ک کاک تاهیر به‌رهوون، خانمی شه‌هلا ده‌باغی وکاک ئاسۆساڵح که‌سانی خاوه‌ن پێناسه و سه‌ربه‌خۆن که ڕه‌خنه‌یان له بواری کرداری په‌ژاک گرتوه. ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی کورت له ڕه‌خنه‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه یارمه‌تیمان ئه‌دا که فه‌زایه‌کی شه‌فاف له عه‌رسه‌ی نه‌قد و ڕه‌خنه دروست بکرێ و قه‌زاوه‌تێکی عادڵانه‌مان له سه‌ر ئه‌و پارته هه‌بێت. گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه ڕه‌خنه‌گرانی قۆناغی سێهه‌م بۆمان ده‌رئه‌که‌وێ که په‌ژاک به کرده‌وه‌ی دروستی خۆی ئیسپاتی کرد که شکستی به ڕه‌خنه‌گرانی قۆناغی یه‌که‌م هێنا که ئه‌وانیان به‌دروستکراوی کۆماری ئیسلامی نیشان ئه‌دا.
کاک تاهیر به‌رهوون له‌سه‌ر به‌کارهێنانی کۆمه‌ڵیک وشه‌ی نوێ که پ کاکا هێناویه‌تییه ناو ئه‌ده‌بیاتی سیاسی کوردستانه‌وه له وتارێک دا له‌ژێر ناوی "قاز و باز" که به‌ڕاستی چاوه‌ڕوانی نوسینێکی ئاوا کاڵوکرچی لێ نه‌ئه‌کرا، ره‌خنه له په‌ژاک ئه‌گرێ و لای وایه که ئه‌و ده‌سته‌واژانه موناسبی کۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان نین. له حاڵێکدا که یه‌ک له ته‌ئسیراتی حه‌ره‌که‌تی پ کاکا ئه‌ده‌بیاته‌که‌یه‌تی که ئیستفاده‌ی لێ ئه‌کا. پ کا کا زۆر وشه‌ی جوانی وه‌ک وڵاتپارێژ، باکوور، باشوور، ڕۆژهه‌ڵات هێنا ناو ئه‌ده‌بیاتی سیاسی کوردستانه‌وه که له‌وه پێش که‌متر بیسترابوون. بزوتنه‌وه‌ی پ کاکا ئه‌بعادی فه‌رهه‌نگی، هونه‌ری وه‌سیعی هه‌یه که پێویسته ببیندرێ و نرخی بۆ دابندرێ. کاک تاهیر حه‌ساسییه‌تی به‌ناوی گه‌ریلا هه‌یه و لای وایه که‌پێشمه‌رگه موناسبی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه و ئیستاش به چاوی سه‌رده‌می کۆماری کوردستان ئه‌ڕوانێته پێشمه‌رگه، بێ خه‌به‌ر له‌وه‌ی که ئیستا وشه‌ی پێشمه‌رگه که له باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌کار دێت، ئیستا له باشووری کوردستان وه‌ک مووچه‌خۆر و پێشتر ڕه‌شترین مێژووی له جه‌ره‌یانی شه‌ڕی براکوژی تۆمارکرد. له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش ساڵانێکه ناوێ نه‌ماوه و نه‌سڵی ئه‌مڕۆی کوردستان که‌مترین ته‌ئسیرپه‌زیری له پێشمه‌رگه‌هه‌یه. مه‌گه‌ر هه‌ر به ناوی پێشمه‌رگه‌وه کۆمه‌ڵه له‌سه‌ره‌تای شۆڕشی 57دا له‌شاری سنه 22گه‌نجی ئه‌وشاره‌یان ئیعدام نه‌کرد. (بڕوانه کتێبی محمدسیار "تنهاسنگربازمانده ازقیام" لاپه‌ڕه‌ی 340). مه‌گه‌ر هه‌ر به‌ناوی پێشمه‌رگه‌وه حیزبه‌کان که نه‌یانتوانیبو پێگه‌یه‌کی شیاو بۆ خۆیان له ناو خه‌ڵکدا به‌ده‌ست بێنن به زۆر پاره‌یان له خه‌ڵک نه‌ئه‌سه‌ند. کاک تاهیر ئه‌وه بزانێت که ئیستا خه‌ڵک به ویستی خۆیان یارمه‌تی گه‌ریلا ئه‌یه‌ن. هه‌ڵسوکه‌وتی پێشمه‌رگه له زۆرناوچه‌ی کوردستان زۆرترین نه‌قشی له دروست کردنی جاشدا له کوردستان هه‌بووه، ئیستا هۆی چییه که ناوی گه‌ریلا داتاشراوه‌وه ناوی پێشمه‌رگه پێرۆزه؟ کاک تاهیر به‌رهوون به بێ ئه‌وه‌ی ڕیز له وشیاری سه‌رانی په‌ژاک بگرێ که له هه‌مبه‌ر هه‌ڵوێستی ژه‌هراوی "روشنفکران"ی دینی وه‌ک "ماشاءالله شمس الواعظین" و "علیرضاعلوی تبار" و یا "ابراهیم نبوی"، هه‌ڵوێستێکی ئاگاهانه‌یان نیشان دا و له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا داوا له ڕوناکبیرانی ئێرانی ئه‌کا مه‌سئولانه بجوڵێنه‌وه که کاک تاهیر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که وشه‌ی دیکلوراسیونی پێ هه‌زم نابێ هه‌مو شته‌کان ڕه‌ش ئه‌بینێ. ئه‌وه له حاڵێکدایه که هیچکام له‌حیزبه‌کانی دیکه‌ی کوردستان ئاگاداری ئه‌وه نین له فه‌زای سیاسی ئێران چی ئه‌گوزه‌رێ.
خانمی شه‌هلا ده‌باغی که له پێوه‌ند له گه‌ڵ پڕوگرامێکی نه‌ورۆز تی ڤی ئیعترازی خۆی له سایتێک داده‌ربڕی که مه‌رجه‌کانی پاراستنی حورمه‌ت و که‌رامه‌تی مرۆڤه‌کان په‌یڕه‌و ناکا. هه‌رچه‌ند خانمی ده‌باغی دوایی خۆی له پێوه‌ندییکی ته‌له‌فۆنیدا له گه‌ڵ من وتی که یه‌که‌م جاره پێوه‌ندیم به‌و ساسیته هه‌بوه و بمزانیبا، قه‌ت حازر نه‌ده‌بووم له‌وسایته‌دا نه‌زه‌ری خۆم ده‌رببڕم. به‌ڵام ده‌ربڕینی ڕه‌خنه مافی هه‌رکه‌سێکه، به‌ڵام وشه‌ی قورسی وه‌ک بێ ئه‌خلاقی سیاسی که به‌ڕێزیان نیسبه‌تی ئه‌دا به سه‌رانی په‌ژاک ناچێته خانه‌ی ڕه‌خنه‌وه. به‌تایبه‌ت بۆ که‌سێک که له لایه‌که‌وه چالاکی "حقوق بشری" ئه‌نجام بدا به‌ڵام له لایه‌کی دیکه‌وه به بریندار کردنی که‌سیه‌تی که‌سانی دیکه "ناقضی حقوق بشر" بێت.
به باوه‌ڕی من سروشتییه که په‌ژاک له مه‌یدانی کرده‌وه‌دا فه‌ولیی ببێت، و ئه‌وه له‌بیر نه‌که‌ین که ئه‌گه‌ر ئه‌و حیزبه‌ش وه‌ک حیزبه‌کانی دیکه‌ی کوردستان ببوایه‌ته حیزبێکی به‌یانییه‌یی، ئه‌وکات که‌س عملکردی ئه‌وحیزبه‌ی به‌هه‌ند نه‌ده‌گرت. ڕوانگه‌ی "منزه‌طلبانه" له پانتای سیاسی کوردستان و ئیڕان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا له خۆ فریودان زیاتر نییه. کاک ئاسۆ ساڵح له میانه‌ی ڕه‌خنه‌کانی له په‌ژاک ئه‌ڵقه‌یه‌کی پێوه‌ندی نێوان ئه‌و حیزبه و ئه‌ندامه‌کانی له نه‌زه‌ر نه‌گرتوه، که ئه‌گه‌ر ئیحتمالی ئه‌وه‌ی لێ بدایه که ئه‌و پارته ته‌علیماتی پێویست به ئه‌ندامه‌کانی له کاتی گیراندا ئه‌دات، ئه‌بێ ئه‌و مافه به‌و حیزبه بدات تاخۆی به خاوه‌نی چاره‌نووسی ئه‌ندامه‌کانی بزانێ.
یه‌که‌م: به‌نه‌زه‌ری من کارکردن به فه‌رهه‌نگی سیاسی حاکم له ئێران و بێده‌نگ بوون له ئاست گیراوانی سیاسی خه‌تایه و ئه‌کرێ به خاوه‌ن ده‌رکه‌وتن له هه‌ربه‌ندییکی سیاسی لانی که‌م مه‌علوماتی ده‌قیق به ئه‌فکاری عموومی بدرێ. به باوه‌ڕی من ڕژیم زیاتر له فه‌زای خودسانسوری ئیستفاده ئه‌کا و ئه‌و شێوازه فه‌رهه‌نگییه زاڵه که له کۆمه‌ڵگای ئێران‌دا حاکمه، کولتوورێکی ناشه‌ففافه و پێویسته په‌یڕه‌و نه‌کرێت. به‌باوه‌ڕی من ئه‌ڵقه‌ی ونبووی قه‌زاوه‌تی کاک ئاسۆ له ته‌علیماتی ته‌شکیلاتی ئه‌و پارته له‌گه‌ڵ ئه‌فراده‌کانیدایه. مومکینه ئه‌و پارته له‌سه‌ر گیرانی ئیحتمالی ئه‌فراده‌کانی ڕێنوێنی بدات. مومکینیشه له کاتی گیران و له ژێر شکه‌نجه‌دا که‌سانێک هه‌بن به‌هۆی فشاری له ڕادده به‌ده‌ر نفره‌ت له حیزبه‌که‌ی خۆیان بکه‌ن، مومکینه که سانێک هه‌بن که تا دوا هه‌ناسه وه‌فادار بن به ڕێبازی سیاسی خۆیان. به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه که تا ئیستا نه‌بیستراوه که‌سێکی په‌ژاکی هاتبێته سه‌ر تلویزیون وبه ئیعترافاتی ته‌سویری له ئه‌هدافی خۆی پاشگه‌ز بێته‌وه، ئه‌و ئیحتماله ئه‌گه‌یه‌نێت که ئه‌وان خاوه‌ن وره‌یه‌کی به‌هێز بن له زینداندا. هێنانه‌وه‌ی نموونه‌یه‌ک به‌پێویست ئه‌زانم که له شاری بانه به ده‌یان که‌س له لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه ئیعدام کراون به‌ڵام ئیعدامی شه‌هید جه‌لال که‌ریمی یه‌ک له‌و ئیعدامانه‌یه که تا ئیستاش له‌بیر خه‌ڵکی بانه نه‌چوه‌ته‌وه، چونکه له‌کاتی ئیعدامدا به‌دروشمی بژی حیزبی دیموکراتی ئه‌دا.
دووهه‌م: به‌دوای ئیعدامی فه‌رزاد که‌مانگه‌ر و وهاوڕێیانی و په‌یوه‌ست بوونی کۆمه‌ڵێکی زۆر گه‌نجی شاره‌کانی سنه و کامیاران به په‌ژاک (به قسه‌ی ئه‌ندامانی باوه‌ڕپێکراوی په‌ژاک) نیشان له‌وه‌یه که پارتی ژیانی ئازاد ئیعتمادی خه‌ڵکی کوردستانی له‌گه‌ڵه. وه ئه‌و شێوازه نه‌قد گرتنانه له په‌ژاک ته‌نیا له فه‌زای ڕه‌سانه‌یی ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه. ڕاسته که تائیستا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ئه‌ندامانی په‌ژاک ئیعدامکراون وه یا له ژێر تیغی ئیعدام دان، به‌ڵام به‌رجه‌سته کردنه‌وه‌ی دۆزی گیراوانی په‌ژاک بۆ بیروڕای گشتی ئه‌و جیاوازییه‌یه که تا ئیستا له مێژووی سیاسی حیزبه‌کانی دیکه‌دا نه‌بیندراوه. ئه‌گینا ئێعدام کراوانی په‌ژاک ناگاته ڕێژه‌ی ئه‌و تیعداده پێشمه‌رگه‌ی جه‌ره‌یانه‌کانی دیکه که له شاره‌کانی سنه، سه‌قز، مه‌ریوان و سه‌رده‌شت شه‌هیدکران. مه‌سه‌له‌ی ئیمزا کۆکردنه‌وه و داوا له سازمانهای به‌شه‌ر دۆست به‌هیممه‌تی په‌ژاک که‌وته ڕۆژه‌ڤی کاری سیاسی حیزبه‌کانه‌وه. پێش ئه‌وه کام حیزب بیری له ئیمزاکۆکردنه‌وه وه‌ک کارێکی جه‌معی و مه‌ده‌نی ئه‌کرده‌وه؟ له‌ژێر ته‌سیری ئه‌و فه‌زا ڕه‌سانه‌ییه که دۆزی گیراوانی په‌ژاک به‌و چه‌شنه گرنگی په‌یا کردوه، ئه‌گینا پرسیار له کاک ئاسۆ ئه‌وه‌یه که ئایا ڕێکخستنی مانگرتنی 40 ڕۆژه‌ی زندانیانی سیاسی زیندانه‌کانی ئێران به ئیبتکاری زندانیانی دۆزی په‌ژاک نه‌بو که هه‌م خلیل بهرامیان و هه‌م دادخواه ئه‌و مانگرتنه‌یان له موساحبه له‌گه‌ڵ رادیو فه‌ردا له‌گه‌ڵ شیرین فامیلی ته‌ئیدکرد؟ ئایا مانگرتنی 3رۆژه‌ی ستۆکهولم بۆ هاوپێوه‌ندی له‌گه‌ڵ "اعتصاب"ی زندانیانی سیاسی به ئیبتکاری په‌ژاک نه‌بو که به‌رێزتان شاهیدی نزیکی ئه‌و حه‌ره‌که‌ته بوون؟ ئه‌ی بۆ ئه‌وکات ئه‌و کاره‌ت نه‌ک هه‌ر پێ خه‌ته‌رناک نه‌بوو، به‌ڵکو لات موسبه‌ت بو؟ شه‌هیدکرانی "ابراهیم لطف الهی" هیچ خه‌تایه‌کی په‌ژاکی تیا نه‌بو، کاتێک که احسان فتاحیان ئیعدام کرا، هاوخه‌می ته‌له‌ویزیۆنی نه‌ورۆز له ئاسۆسات که‌متر نه‌بو. پاشان له ساڵی 2010دا ئاماری ئیعدام له‌ئێران گه‌یشتوه‌ته 107 که‌س که ته‌نیا حسین خزری سه‌ر به‌په‌ژاکه. شیرین عه‌له‌م هوولی کاری ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه. چ په‌ژاکی بێ، چ سه‌ر به لایه‌نێکی دیکه بێت هیچ له مه‌سه‌له‌که‌ناگۆرێ.
ئه‌و حیزبه چی بکاباشه؟
په‌ژاک گه‌ر ببێته ته‌نیا حیزبی به‌یانییه سادر کردن، ئه‌وه حیزبی به‌یانییه‌یی زۆره، بیه‌وه سه‌ربه‌خۆیی سیاسی خۆی له پ کاکا ئیسپات بکا، ئه‌وه گروپی کاک عوسمان جه‌عفه‌ری ئه‌و کاره‌ی کرد. گه‌ر ته‌نیا چالاکی نیزامی بکا، پێشتر ئه‌وکاره کراوه و نه‌تیجه‌ی نه‌بوه. ڕاستی ئه‌وه‌یه له حه‌ره‌که‌تی په‌ژاک و حیزبی دایک واته پ کاکا، کوردایه‌تی به سه‌ر عاتفه‌دا زاڵه، ئه‌بێ نه‌سڵێک قوربانی ببێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌سڵه‌کانی داهاتوو ئاسووده ببن. که واته، پێویسته قه‌زاوه‌تێکی عادڵانه‌مان به‌نسبه‌ت فه‌عالییه‌تی په‌ژاکه‌وه ببێت. شه‌هید دکتور قاسملو قسه‌یه‌کی هه‌یه که ئه‌ڵی هێچ میلله‌تێک به بێ خه‌بات و قوربانی دان ڕزگار نابێت. حه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه که گه‌لی کورد بۆ ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی خوێنی نه‌داوه. گه‌لی تورک له تورکیه حه‌قیانه فه‌خر به وڵاته‌که‌ی خۆیانه‌وه بکه‌ن چونکه بۆ پاراستنی ئه‌و قه‌واره‌یان که‌ئه‌مڕۆ ناوی تورکیه‌یه، زیاتر له 250هه‌زار قوربانیان داوه. ئێمه‌ی کورد چی؟ 27.01.2011