په‌یامی "ئۆباما"رووی له کێیه؟
تاهیر به‌رهوون
تاهیر به‌رهوون
په‌یامی "ئاشتیخوازانه‌ی" باراک ئۆباما سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکا، له لایه‌ن مه‌لا عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری حکوومتی ئێرانه‌وه، به شێوه‌یه‌کی نا ئاسایی و به په‌له و پێش ئه‌وه‌ی که هیچ تاقمێکی ناو ده‌زگای حکومه‌تی بیانهه‌وێ و یان بوێرن هه‌ڵوێسته‌ی له هه‌مبه‌ر بگرن، به‌رپه‌رچ درایه‌وه و له راستیدا به گرێدان له مه‌رجگه‌لێکی نه‌گونجاو وه‌ک ده‌ست به‌ردانی حکوومه‌تی ئه‌مریکا له پشتیوانی ئیسڕائییل، به‌کرده‌وه ره‌دکرایه‌وه.
په‌یامی ئۆباما له‌هه‌مان کاتدا که له چوارچێوه‌ی ده‌سته‌به‌رکردنی سیاسه‌تی نوێ و داکوژاندن و کزکردنی بڵێسه‌ی ئه‌و تووڕه‌ییه‌ی که له ئه‌نجامی چی بوونی دوو شه‌ڕی ئه‌فغانستان و عێراق، نه ته‌نیا له نێو بیرورای گشتی جیهانی، به‌ڵکوو ته‌نانه‌ت له ناو هاوپه‌یمانانی ئۆرووپائیشیدا پۆنگی ده‌خوارده‌وه، جێگای سه‌رنجی تایبه‌تی و له راستیدا خاڵی وه‌رسووڕانێکی گرینگه له رێڕه‌وی تازه‌ی ده‌زگای دیپلۆماسی ئه‌مریکادا و به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا بۆ جارێکی تریش ئه‌و راستییه‌ی سه‌لماند که له سیاسه‌تدا، ته‌نیا یه‌ک ئه‌رک نه‌گۆره و ئه‌ویش "به‌رژه‌وه‌ندی" نه‌ته‌وه‌ییه و له‌م پێناوه‌دا هه‌موو تاکتیک و پێکهاتنێک،چاوه‌روان ده‌کرێ.
ئه‌م په‌یامه وێڕای بڕێک "ته‌عاروفات" که له ره‌وانناسی خه‌ڵکانی رۆژهه‌ڵاتدا گه‌لێک گرینگن، وه‌ک هێنانه‌وه‌ی مانای"هه‌ڵبه‌ستێکی سه‌عدی" و ئاماژه به "جێگه‌ی ئێران له فه‌رهه‌نگی جیهانی" و له دوایشدا "پیرۆزبایی سه‌ری ساڵ به زمانی فارسی"، که بووه هۆی شاگه‌شکه‌ی بڕێک له "ئێرانیانی میهه‌نپه‌رست"، له راستیدا چ ئاماژه‌یه‌کی کۆنکرێت و دیاری بۆ تاوتوێ کردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌ردوولا، به‌ده‌سته‌وه نه‌داوه و ئه‌مه‌ش به رێکه‌وت نییه:
"کێشه‌ی ئێران و ئه‌مریکا" که به بارمته‌گرتنی دیپلۆماتانی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له تاران، پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ده‌ست پێده‌کا، له ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوودا به زیادبوونی تاوانگه‌لێکی وه‌ک پشتیوانی له‌و هێزانه‌ی که له روانگه‌ی رۆژئاواوه به " تێرۆریست" پێناسه ده‌کرێن و هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌کانی حکومه‌تی تاران بۆ پیتاندنی ئۆران‌یۆم به مه‌به‌ستی سازکردنی چه‌کی ئه‌تۆمی، چیتر کێشه‌یه‌کی دوو لایه‌نه نیین و سروشتێکی " نێونه‌ته‌وه‌یی" یان به‌خۆوه گرتوه. به تایبه‌ت پاش ده‌رچوونی سێ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له مه‌ڕ راگرتنی پرۆسه‌ی پیتاندنی ئۆران‌یۆم ، هه‌رچه‌شنه رێککه‌وتنێکی به " ته‌نیا دوولایه‌نه"، به پله‌ی یه‌که‌م "ئۆتۆریته"ی باڵاترین ئۆرگانی ئیجرایی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌باته ژێر هێمای پرسیاره‌وه و ئه‌مه ناتوانێ خواست و ویستی زلهێزانی سه‌رده‌م بێ.
به پێی بریاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ، کۆمه‌ڵێک وڵاتی هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا و هه‌ر نه‌بێ واژۆکاری بڕیاره‌کان ، پێملێن به گه‌مارۆی ئابووری ئێران و له‌م رێیه‌دا له باری بازرگانییه‌وه هه‌ره‌سێک زه‌ره‌رمه‌ند بوون.
که‌وابوو به پێی سروشتی "نێونه‌ته‌وه‌یی" کێشه‌که،هیچ چه‌شنه رێککه‌وتنێکی "دوولایه‌نه" ناتوانێ له ئاڕادا بێ. رێککه‌وتن ته‌نیا ده‌توانێ له چوارچێوه‌یه‌کی گشتی و به له‌به‌ر چاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مه‌لایه‌نه و ره‌چاوکردنی ئۆتۆریته‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش،مسۆگر بێ.
وێڕای کێشه‌گه‌لێکی به‌ڕاستی دوولایه‌نه وه‌ک بلۆکه کردنی بڕێک دارایی ئێران له لایه‌ن ئه‌مریکاوه و به‌ردانه‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی سیویلی ئێرانی له‌سه‌ر ئاوه‌کانی که‌نداوی فارس و یان دیسان دوورتر ره‌وڵی ئه‌مریکا له سه‌رنگوونی ده‌وڵه‌تی موسه‌ددیق له ساڵانی ده‌یه‌ی 30 دا، ئه‌و کێشانه‌ی که ده‌بێ له چوارچێوه‌ی پێکهاتنێکی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییدا تاووتوێ بکرێن، بریتین له:
1- راگرتنی پرۆسه‌ی پیتاندنی ئۆران‌یۆم.
به پێی هه‌موو ئاگادارییه‌کانی له به‌رده‌ست، بۆ وڵاتێکی وه‌ک ئێران که سه‌رجه‌می کانگاکانی خاکی ئۆرانیۆمداری ته‌نیا بڕی 7 ساڵ ده‌کا و خۆی خاوه‌نی کانگاگه‌لی ده‌وڵه‌مه‌ند و به پیتی نه‌وت و گازه، چ گومانێک له‌وه‌دا نییه، که ئێران سه‌رقاڵی سازکردنی هه‌ر نه‌بێ ته‌نیا یه‌ک چه‌کی ئه‌تۆمییه و ئه‌م چه‌که وه‌ک گارانتییه‌ک بۆ مانه‌وه‌ی داموه‌زگای حکومه‌تی داپڵۆسێنه‌ری خۆی چاو لێده‌کا.
2-پشتیوانی ئێران له‌و هێزانه‌ی که له روانگه‌ی رۆژئاواوه به"تێرۆریست" ده‌ناسرێن، نه به‌رێکه‌وت به‌ڵکو به‌پێی ده‌سته‌به‌رکردنی دوکترینی" دفاع برون مرزی"، رێک له پێناو دوورخستنه‌وه‌ی شه‌ڕ له سنووره‌کانی خۆیه‌وه بۆ دوورده‌ست و سه‌رقاڵ کردنی لایه‌نی به‌رانبه‌ره به قیمه‌تی خوێنی هه‌زاران که‌سه و داکۆکی له مافی فه‌له‌ستین و موسوڵمانان، ته‌نیا، رووکه‌ش و رواڵه‌تی گه‌مه‌که‌یه.
3-دژایه‌تی کردنی رۆژئاوا به گشتی و "شه‌یتانی گه‌وره"به تایبه‌ت و بانگه‌شه‌ی سڕینه‌وه‌ی ئیسڕائیل له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان، نه‌ته‌نیا هه‌ڵوێستێکی سیاسی، به‌ڵکو بنه‌مای"ئیدیۆلۆژیکی" و بنه‌ڕه‌تی هه‌یه بۆ رژیمێک که خۆی به ده‌وڵه‌تی"ئیمامی زه‌مان" ده‌ناسێنێ.
هه‌موو ئه‌و خاڵانه که ئاماژه‌یان پێ کرا، به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رسووڕهێنه‌ر، گرێدراون له بوون و مانه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی خوێنڕێژی حکومه‌تی ئیسلامی ئێران و به واتایه‌کی تر، ده‌ست هه‌ڵگرتنی له‌م گه‌مه‌یه، ناوه‌رۆکی پووچه‌ڵ ده‌کاته‌وه و ئه‌مه‌ش مانای نه‌مانیه‌تی.
ئه‌م راستیانه بۆ لایه‌نی ئه‌مریکاییش روونه و ئه‌گه‌ری رووبه‌ڕوویه‌کی سه‌ربازی، هێشتا نه‌ڕه‌ویوه‌ته‌وه و له کرده‌وه‌شدا ده‌بیندرێ که ماوه‌یه‌ك پێش ده‌رچواندنی په‌یامێکی له‌و چه‌شنه، گه‌مارۆی ئابووری یه‌کلایه‌نه‌ی ئه‌مریکا بۆ ماوه‌ی ساڵێکی‌تر درێژ کرایه‌وه و هه‌مدیسان فه‌رمانی ناردنی 30000 سه‌ربازی تازه‌نه‌فه‌س بۆ ئافغانستان و هاوکات ئاماده‌یی دانووستان له گه‌ڵ "میانه‌ڕه‌وانی تاڵه‌بان"، به کرده‌وه بریتییه له گه‌مارۆی پتری ئێران له سنووره‌کانی رۆژهه‌ڵاتییه‌وه که ئه‌مه‌ش خۆی ته‌واوکه‌ری بازنه‌ی ئه‌و گه‌مارۆ گشتییه‌یه که وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌ورگێڕی سه‌رکین تێیدا.
هه‌رچه‌ند له سیاسه‌تدا چ شتێک نییه که نه شیاو و نه گونجاو بێ، به‌ڵام من پێم وایه که په‌یامی ئۆباما پتر له‌وه‌ی که به راستی هیوای به لایه‌نی به‌رانبه‌ر تێدابێ، رووی له بیروڕای گشتی جیهان و ئێرانه و له راستیدا چه‌شنێک"ئۆلتیماتۆم" ه. هه‌ر چه‌ند بێگومان ئه‌م په‌یامه کاردانه‌وه‌یه‌کی راسته‌وخۆی ده‌بێ له ناو باڵه جیاوازه‌کانی ده‌سته‌ڵاتی تاران دا و ته‌نگ به تاقمی هه‌ره راستی ئیدیولۆژیکی،هه‌ڵده‌چنێ، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی گۆڕانکارییه‌ی به‌په‌له و بنه‌ڕه‌تی، نیشانه‌ی ساویلکه‌یی سیاسییه.
باراک ئۆباما زۆر زیره‌کانه"تۆپه‌که‌ی هاویشتوه‌ته ناو زه‌وی ئێرانه‌وه". یان ده‌توانێ ده‌زگای رێبه‌رایه‌تی ئێران راکێشێته سه‌ر مێزی دانووستان که ئه‌مه خۆی ده‌بێته هۆی رووخانی بنه‌ما ئیدیۆلۆژیکییه‌کانی رژێم، یان به مانه‌وه‌ی ده‌تسته‌ڵاتی تاران له سه‌ر هێڵی تا ئێستایی، ده‌ستی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانانی بۆ هه‌ر بڕیار و فه‌رمانێکی داهاتوو پتر ده‌کاته‌وه.