پرسی کورد
حه‌سه‌ن ماوه‌رانی
نه‌ته‌وه‌ی کورد له ئاست خاک و ژماره‌وه، نه‌ته‌وه‌وی هه‌ره مه‌زنی بێده‌سه‌ڵاتی سه‌ر گۆی زه‌ویه. هۆی سه‌ره‌کی ئه‌م بنده‌ستی و بێده‌سه‌لات مانه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕای ده‌وری نا‌پیرۆزی داگیرکه‌ران و گه‌ڵاله‌کانی دژ به‌مرۆڤانه‌ی ئیستیعمارچیه‌کان، لایه‌نی ناوخۆییشی هه‌بوه و هه‌یه که ئاسانکاری ئه‌م باره‌ی بۆ به‌رداومبوونی بنده‌ست مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد رێکخستووه.
لاوازییه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کورد ، به‌تایبه‌ت له 30 ساڵه‌ی رابردوودا زه‌قتر و به‌رچاوتر خوده‌نۆینن.
کز بوونی هاوده‌نگی و یه‌کێتی، لێکدانی سنوری دۆست و دوژمن، به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و خویی له‌ربه‌رچاوگرتن و له‌بیر برده‌نه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی، ناوچه‌یی کردنی پرسی کورد، نه‌بوونی پڵانێکی خشته‌کراو و دارێژراو بو چاره‌ی مه‌سه‌له‌ی کورد به گشتی، تێکڕای لاوازیه سه‌ره‌کیه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کوردن.
بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کورد، هاوکات له‌گه‌ڵ چوزه‌ره‌دانی بیرباوه‌ر و بواڕی پێکهاتنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌ویه‌تی له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی شازده‌هه‌مه‌وه له ڕاده‌ی جیهانیدا، سه‌ری هه‌لداوه و به‌رداوام درێژه‌ی هه‌بووه هه‌تا ئێستا. واتا له شۆڕشی خانی له‌پ زێڕینه‌وه(قه‌ڵای دمدم 1605.ز) هه‌تا کاتی ئێستا.
شوڕش له‌دوای شۆڕش و سه‌رهه‌ڵدان پاش دامرکان و دیسان تێهه‌ڵچوونه‌وه، وه‌ک خولانه‌وه له ده‌وری بازنه‌دا چه‌ندپاته بۆته‌وه و سه‌رانسه‌ری میژووی نه‌ته‌وه‌ی کوردی له‌و چوار سه‌ده‌یه‌ی ڕابردوودا ته‌نیوه‌ته‌وه. دیاره ناکرێ حاشا له به‌رهه‌می ئه‌و هه‌موو خۆبه‌ختکه‌رییه بکرێ، به‌ڵام ئامانجی سه‌ره‌کی کورد واته ڕزگاربوونی نیشتمان نه‌هاتۆته‌دی.
مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد و به‌رز بوونی هه‌ستی نه‌ته‌ویه‌تی و پاراستنی زمان و گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌ده‌بی نووسین و هونه‌ر و کولتوری کورد ده‌سکه‌وتێکی له‌حاشا نه‌هاتووی ئه‌م خه‌باته‌یه. به‌رهه‌می هه‌ره مه‌زنی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی کورد که هاوکات له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی له ئه‌نجامی کۆچی میلیونی گه‌لی کورد له‌باشور و ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری له به‌شه‌کانی‌تری کوردستان و به تایبه‌ت باکووری کوردستان و که‌ڵک وه‌رگرتنی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له ماسمێدیا و رایه‌ڵه‌ی ئینتیرنێت، به‌رچاوبوونه‌وه‌ی هه‌مدیسانی پرسی کورده له ئا‌ستی نیونه‌ته‌وییدا.
ئه‌مه‌ش ده‌کرێ به ده‌سپێکی وه‌رزێکی نۆی له مێژووی هاوچه‌رخی نه‌ته‌وه‌ی کورددا له قه‌ڵه‌م درێ. وه‌رزێکی نۆی واتا به‌ناوه‌رۆکێکی نۆێ‌وه.
ئه‌گه‌ر ناساندنی کورد و مافی نه‌ته‌وایه‌تی کورد له ساڵه‌کانی پێشوودا دروشمی سه‌ره‌کیی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی بوو، ئێستا ناوه‌رۆکی پرسی کورد مه‌سه‌له‌ی خاک و نیشتمانه. که‌رکوک، دیاربه‌کر، قامیشلی و کرمانشان و ورمێ هه‌رکامیان به‌شێکی دانه‌بڕاوی نیشتمانی کوردانن. ئه‌مه‌ش جگه له دابینکردنی سه‌روه‌ری نه‌ته‌وایه‌تی کورد له زید و نیشتمانی خۆیدا واتایه‌کی‌تری نییه که خود مافێکی ره‌وا و ئاشکرایه.
خه‌باتی کورد له‌م وه‌رزه نۆیه‌دا جیاوازی بنه‌ڕه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می پێشوودا په‌یدا ده‌کات. ئه‌مه‌ش پێویستی به که‌ره‌سه و ئامرزای مودیڕن و ئه‌وڕۆیی هه‌یه. به کورتی و کوردی، حیزبه سیاسیه‌کانی کوردستان ده‌بێ خۆ نوێژه‌ن که‌نه‌وه و پێکهاته‌کانی ڕێکخراوه‌یی خۆییان سه‌رله‌نۆی دارێژنه‌وه به چه‌شنیک که توانای به‌ره‌نگاری و سه‌رکه‌وتنیان له گۆره‌پانی به‌ربه‌ره‌کانیی سیاسی له‌به‌رانبه‌ر داگیرکه‌راندا له به‌ره‌ی شه‌ڕی نۆیدا که ئیتر به‌شێکی سه‌ره‌کی له چیابه‌رزه‌کانی نیشتماندا نییه، به‌لکو مه‌یدانی سیاسه‌تی نیونه‌ته‌وه‌ییه، هه‌بێ. سه‌رکه‌وتن له‌م خه‌باته‌دا پێویستێکی گه‌وره‌ی به یه‌کگرتنی هه‌موو لایه‌نه‌کانی به‌شداری خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیمان له تاک و حیزبه‌ه‌وه‌یه.
پێکهێنانی ده‌زگایه‌کی ده‌سته‌لاتداری سیاسی کورد له ده‌ره‌وه که له‌باری ناوه‌رۆک و قه‌واره‌وه بتوانێ کێشه‌ی کورد له ئا‌ستی سیاسیی نێونه‌ته‌وه‌ییدا به‌ڕێوه‌به‌رێ ئه‌رکی پێویستی رۆژه بۆ سه‌رجه‌م بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد.
ده‌زگایه‌کی ئه‌وتۆ پێویستی به کارزانانی لیهاتوو هه‌یه که شاره‌زای یاساکانی نێونه‌ته‌وه‌یی له هه‌موو بواره‌کانی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیدا بن، هه‌روه‌ها هیزی پشتگری گه‌ره‌که که ده‌بێ تێکرای هێزه‌کان و تاکه‌کانی خه‌باتکاری کورد بن.
با به دروستی له مێژووی ڕابردوومان که‌ڵک وه‌رگرین و نه‌هێڵین جارێکی‌تر دوژمن به‌ره‌وڕوی یه‌کترمان کاته‌وه و ناکۆکیمان توند و تیژترکات و شه‌ڕی کورسیمان بۆ دامه‌زرێنێ. سه‌ره‌ڕای ڕێز و حورمه‌ت بۆ تێکڕای به‌رپرسه‌کانی حیزبه‌کان و قه‌در و قیمه‌تی خه‌باتی ئه‌وان، پێویستیی توانای کارناسانه بۆ هه‌لسوڕاندنی ده‌زگاییه‌کی ئه‌وتۆ له‌وانه‌یه زۆربه‌ییان له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و کۆڕه وه‌ک پاڵپشت بهێڵێته‌وه، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌پارێزێ.
به ڕای من هه‌ر ساتێک دره‌نگتر به‌ره‌و پێکهێنانی ئه‌م ده‌زگایه هه‌نگاو هه‌لگرین، مانه‌وه‌ی کورد له بنده‌ستیدا درێژتر ده‌که‌ینه‌وه.