رۆژنامه‌ی ئاڵمانی TAZ
له "پ.ک.ک."دا، به‌بێ ئۆجه‌لان چ به‌ڕێوه ناچێت!

له ئه‌سته‌مبووڵه‌وه: یورگن گۆتشلیش
وه‌رگێڕانی: تاهیر به‌رهوون
ماوه‌ی ده ساڵه سه‌رۆکی پارتی قه‌ده‌غه کراوی کرێکارانی کوردستان، له دوورگه‌ی ئیمڕاڵی، به‌ندییه‌کی ته‌ریکه. به‌ڵام توانیویه‌تی کارتێکه‌ری خۆی له سه‌ر لایه‌نگرانی ڕاگرێ.
ئه‌وکات که ئۆجه‌لان پێش له کۆتایی پڕۆسه‌ی دادگاییه‌که‌ی، له سه‌رسه‌رای دادگادا، ڕایگه‌یاند که داوا له خه‌باتکارانی چه‌کدار ده‌کات که چه‌که‌کانیان دابنێن، به‌و هیوایه بوو که ببێته نلسۆن ماندێلای تورکییه. له "ترۆریسته‌وه" به‌ره‌و "سیاسه‌توانێک" که بتوانێ له به‌ندیخانه‌وه به‌ره‌و مێزی وتووێژ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورکییه، ڕێگا ببڕێ و ئه‌ویش له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا.
به‌ڵام ئه‌نجامی دادگاکه به‌ڕوونی ده‌ریخست که لایه‌نی به‌رانبه‌ر واته ده‌وڵه‌تی تورکییه نه‌ته‌نیا چ داهاتوویه‌کی سیاسی بۆ ئۆجه‌لان پێشبینی ناکات، به‌ڵکو مه‌حکووم به مه‌رگیش کرا و ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که پێشمه‌رجی ئه‌ندامییه‌تی ده‌وڵه‌تی تورکییه له یه‌کیه‌تی ئۆروپادا، لابردنی گشتی سزای مه‌رگ بوو، خه‌لسا و نه‌جاتی هات. به‌ڵام پارلمانی تورکییه به په‌سه‌ند کردنی خاڵێکی تایبه‌تی، ئۆجه‌لانی له هه‌موو ئه‌گه‌ری لێخۆشبوونێکی پاشه‌ڕۆژ، هه‌ڵاوێرد و به‌م پێیه‌ش ئه‌و ده‌بێ تا دوایین رۆژی ژیانی له به‌ندیخانه‌دا بمێنێته‌وه.
ماوه‌ی ده ساڵه که ئۆجه‌لان له دوورگه‌ی ئیمڕاڵی له که‌ناره‌کانی ده‌ریای مه‌رمه‌ره‌دا، به‌ندییه و پێشبینیش ناکرێ که ئه‌م بارودۆخه له داهاتوووویه‌کی نزیکدا وه‌رسووڕێ. هه‌رچه‌ند کورده‌کانی تورکییه له ئۆروپا به به‌رده‌وامی بۆ ئازادی ئۆجه‌لان، خۆ پیشاندانیان هه‌یه و هه‌مدیسان ئه‌ویش هێشتا له ناو کۆمه‌ڵگای کورد له تورکییه خاوه‌نی پێگه و جێگه‌یه، به‌ڵام هێشتاش زۆر دووره له‌وه‌ی که وه‌ک لایه‌نێکی دانووستان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکییه‌وه وه‌رگیرێت.
وێڕای هه‌موو به‌ڵێنێک که له‌مه‌ڕ ئاسانکاری و ئاسایی‌کردنی بارودۆخی به‌ندیخانه‌که دراوه، به‌ڵام به‌کرده‌وه چ نه‌گۆڕدراوه. ئۆجه‌لان بۆی هه‌یه له مانگدا دوو یان سێ جار بنه‌ماله و وه‌کیله‌کانی ببینێ و بدوێنێ که ئه‌مه‌ش زۆرجار به بیانووگه‌لێکی لاسارانه، وه‌ک هه‌ستانی ئاوی ده‌ریا و نه‌توانینی په‌ڕینه‌وه‌ی به‌له‌می هه‌ڵگری موسافیران، پشتگوێ ده‌خرێت.
پاش ئه‌وه‌ی که نه‌ته‌نیا کورده‌کان، به‌ڵکوو ته‌نانه‌ت کۆمیته‌ی دژی ئه‌شکه‌نجه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئۆروپاش – که ته‌نیا رێکخراوی بێلایه‌نه توانیویه‌تی تا ئێستا پاش ده ساڵ دیداری ئۆجه‌لان بکات- له دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا ئاسه‌واری داپڵۆسێنه‌ری ڕۆحیان له ئۆجه‌لاندا به‌دیکردوه که ئاکامی ڕاسته‌وخۆی ته‌ریکمانه‌وه و بێئاگاییه. بڕیاره به‌بردنی به‌ندییگه‌لێکی‌تر بۆ ئه‌وێنده‌رێ، که‌شی مردو و ته‌ریکانه‌ی ئه‌م دوورگه‌یه بگۆڕدرێ و به‌ناو، ئینسانی بکرێت.
وێڕای هه‌لومه‌رجی ناله‌باری به‌ندیخانه، ئۆجه‌لان توانیویه‌تی له ڕێگای وه‌کییله‌کانیه‌وه، کارتێکه‌ری و نفووزی خۆی به‌سه‌ر پ.ک.ک. دا به‌رده‌وام بهێڵێته‌وه. به بێڕه‌زامه‌ندی "ئاپۆ"، چ کارێک ناچێته پێش و ئه‌وه که هێشتاش بڕیارده‌ره بۆ هه‌موو هێرش و پاشه‌کشێ و ئاگربه‌ستێک.
له هه‌موو ئالۆزتر، ڕه‌فتار و هه‌ڵسوکه‌وتی ئۆجه‌لانه له گه‌ڵ پارتی یاسایی گه‌لی کورد DTP. له کاتێکدا که داواکاری گشتی له ئانکارا، به به‌هانه‌ی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پ.ک.ک. له دژی د.ت.پ. داوا به‌رزده‌کاته‌وه و به‌نیازن ئه‌ویش قه‌ده‌غه بکه‌ن، ئۆجه‌لان و "پ.ک.ک."ش پارتی گه‌لی کورد تاوانبار ده‌که‌ن به هاوده‌ستی و رێککه‌وتن له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورکییه.
له ڕاستیدا کار و خه‌باتی یاسایی و به نیسبه‌ت سه‌رکه‌وتوانه‌ی "د.ت.پ."، به‌دڵی "پ.ک.ک." نییه. هه‌ربۆیه ئۆجه‌لان و لایه‌نگرانی، تا کاتێک که بۆخۆیان له‌سه‌ر مێزی دانووستان نه‌بن، خوازیاری چ پێشکه‌وتێک له بارودۆخی ئێستادا نین. هه‌رچه‌ند ئۆجه‌لان ده‌بێ هێشتا زۆر چاوه‌ڕوان بێت، به‌ڵام نلسۆن ماندێلاش 27 ساڵی کیشا تا له‌پڕ که‌وته ناوه‌ندی جه‌غزی سیاسی ئافریقای باشووره‌وه.