به یادی شه‌هید ناسری خۆشكه‌لام كه 28 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له ڕێكه‌وتی3ی گوڵان 1362دا، به ده‌ست كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیعدامی ئیسلامی، له ته‌مه‌نی 25 ساڵیدا له شاری بانه ئێعدام كرا.
ئازیزه‌كم نیگات ئاوێته‌ی نیگاكانم بكه و له دوور بڕوانه
ئاسۆ ڕوونه،
ئاسۆ ڕوونه!
''هه‌ر شه‌و ئه‌ستێره‌یك داده‌گرن
هه‌تا ئێستاش ئه‌م ئاسمانه ماته‌مـپۆشه لێوانڕێژه له ئه‌ستێره''
نه‌هیه‌ی خۆشكه‌لام

خۆم ده‌سپێرمه ده‌ست شنه‌بای خه‌یاڵ و هێدی هێدی به كاوه‌خۆ ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ لات، به ئه‌هوه‌ندی هه‌نگاو ده‌نێم، نامه‌وێت ڕات بچڵه‌كێنم، له دووره‌وه چاوم له گڵكۆته له لای سه‌روی سڵێمانبه‌گ و ئه‌و داره‌ی كه ئاوه‌ها مات به سەرتدا نوشتاوه‌ته‌وه، ده‌ڵێی سه‌ری بۆ گه‌وره‌یی ڕۆحت دانەواندووه و چاووم له تیشكی زێڕینی خۆره‌تاوه كه چه‌پكه‌چه‌پكه به نێو لق و پۆی داره‌كه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت و گۆنای خاكت ڕاده‌مۆسێ. نامه‌وێت ئه‌و دیمه‌نه جوانەت لێ بشێوێنم، چاووم ده‌به‌ستم و چه‌پكێك تیشكی زێڕینی خۆره‌تاو ده‌چنم و به دیاری ده‌ینێمه سه‌ر گڵكۆت. به ئه‌هوه‌ندی هه‌نگاو ده‌نێم به دڵنیایه‌وه بست به بستی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده خه‌ماویه، دڵێكی گه‌نجی له ئامێز گرتووه.
پێم خۆشه لێره بوویتایه، سه‌رم بنایه سه‌ر شانت و پێت بڵیم كه چه‌نده بۆت بێ‌تاقه‌تم، به قه‌د باڵای ته‌واوی ئه‌و ساڵانه‌ی كه لێره نه‌بویت.
پێم خۆشه باسی دڵته‌نگیه‌كانمانت بۆ بكه‌م به قه‌د قورسایی سێبه‌ری خه‌مێك كه ساڵیانێكی درێژه باڵی به سه‌ر ژیانی ته‌واوی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی ئێمه‌دا كێشاوه.
پێم خۆشه پێت بڵێم كه چه‌نده پڕ له ئێش و ئازاره ته‌لاری به‌رزی ئاواته‌كانت لاواندنه‌وه، به قه‌د هاوار و شینی دایكم دوای تۆ بۆ بوكی ڕه‌ش‌پۆشی به جێ‌ماوت.
پێم خۆشه باسی قووڵی ئه‌و زامانه‌ت بۆ بكه‌م كه هیچ كاتێك سارێژ نابێته‌وه و هه‌تا هه‌تایه له گه‌ڵ خۆمان ده‌یگێڕین به قه‌د قووڵی و ئێشی برینی دڵی دایكم له دوای ئیعدامی تۆ...
پێم خۆشه لێره بوویتایه، سه‌رم بنایه سه‌ر شانت و تێر تێر بگریام.
چاووم ده‌به‌ستم و له سه‌ر په‌لكه‌ی كاڵەوەبووی بیره‌وه‌ریه‌كانم له تارمایی خه‌یاڵێكی بێكۆتایی به بێ تۆیی سه‌ر ده‌نێمه سه‌ر شانت و تێر تێر ده‌گریم...
ڕایان سپاردوم كه له بیره‌وه‌ریه‌كانم له گه‌ڵ تۆدا بۆیان بدوێم، به‌ڵام ئازیزم هه‌ر چی بیر ده‌كه‌مه‌وه خۆ ته‌مه‌نی ئه‌وساڵانه‌ی كه بێ تۆ تێپه‌ڕمان كرد زۆر درێژخایه‌نتره تا ئه‌و ساڵانه‌ی كه پێكه‌وه بوین. بۆیه بڕیارئه‌ده‌م نیگام بكه‌مه میوانداری نیگاكانت، به زه‌رده‌خه‌نده‌یك له سه‌ر ده‌ست بێم به‌ره‌و پیرت، به‌ره‌و وڵاتی خۆر و بۆ ساتێك بتهێنمه‌وه بۆ ناو كاتەکانی به بێتۆیی، بۆ ناو ئه‌و بۆشاییه بێ كۆتاییه...
زه‌رده‌په‌ڕی ده‌مه‌و ئێواره‌ی دوایین ڕۆژه‌كانی وه‌رزی به‌هاره، دوایین تیشكه‌كانی خۆره‌تاوی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده خوێناویه سوجده ده‌باته به‌ر شه‌و و ڕێگه ئه‌دات به ئاسمانی ئه‌ستێره‌چنی شه‌و كه پشوو بدات به جه‌سته‌ی ماندووی زه‌وی و به تروسكه تروسكی ئه‌ستێره‌كانی، ئامێزی بۆ له خۆگرتنی هه‌وێنی ڕۆژێكی نوێ ده‌كاته‌وه و خێوه‌تێ ڕه‌شی ئاسمان خه‌رامان خه‌رامان باڵ به سه‌ر دونیادا ده‌كێشێت.
له ماڵی ئێمه تازه ژیان ده‌ستی پێ كردووه، یه‌كێك ماڵ خاوێن ده‌كاته‌وه، یه‌ك په‌رده‌كان چاك ده‌كات و یه‌ك چای و شیرینی بۆ میوانیێكی گه‌وره ئاماده ده‌كات و باوكم تۆی ڕاسپاردبوو بچیت بۆ لای ئیمام جومعه‌ی شار و بانگهێشتی بكه‌یت و پێی بله‌یت كه ئه‌و شه‌وه شه‌وی ماره‌برینته....، به‌ڵام زۆری پێ نه‌چوو كه هه‌واڵیان هێنا كاك ناسر گیراوه بۆ ساتێك هه‌موومان بێده‌نگ بوین، بێده‌نگیكی مات و سه‌رسوڕهێنه‌ر وڵاتی داگرت هه‌ر كه‌سه له جێگای خۆی دانیشت و بزه له سه‌ر لێوی هه‌مووان بزر بوو، زۆر جاریتریش تۆ گیرابوویت و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه كرابوویت، به‌ڵام نازانم بۆ ئه‌مجاره‌یان له‌وه ده‌چوو له گه‌ڵ جاره‌كانی‌تر فه‌رقی هه‌بێت، ده‌تگوت ئه‌م جاره‌یان گه‌وره‌یی بڕیارێكی پیرۆز شكاوه. چه‌ند سه‌یره له‌م وڵاته خهمگرتووه، چه‌نده كورته مه‌ودای نێوان پێكه‌نین و گریان. سه‌ره‌ڕای هه‌موو شتێك یه‌كترمان دڵخۆشی ئه‌دایه‌وه، هیچ نیه ئه‌م جاره‌ش هه‌ر وه‌ك جاره‌كانی‌تره، خۆ ئه‌مه هه‌وه‌ڵین جار نییه كه كاك ناسر گیراوه... به دڵنیایه‌وه ئه‌م جاره‌ش ئازاد ده‌بێت.
9 مانگ تێپه‌ر بوو، 9 مانگی پڕ له خه‌م و خه‌فه‌ت و چاوه‌ڕوانی تا كو دیسا‌نه‌وه له ڕۆژێكی وه‌رزی به‌هاردا له‌و كاته‌دا كه بۆنی ژیان دونیا مه‌ست ده‌كات و دار و ده‌وه‌ن چرۆ ده‌كات و چیرۆكی كۆنی ژیانه‌وه و له دایك بوون به گوێی دونیادا ده‌چرپێنێت، ئێمه‌یان له قوتابخانه بۆ ماڵه‌وه بانگهێشت كرد، پێم سه‌یر بوو له ڕێگه‌دا هه‌ستم ده‌كرد كه خه‌ڵكی شار هه‌ر ئه‌وانه‌ی كه هه‌موو ڕۆژێك به به‌ر ده‌میاندا تێپه‌ڕ ئه‌بووین و چاك و خۆشیمان لێیان ده‌كرد كاتێك ئێمه‌یان ئه‌دیت ڕوویان وه‌رده‌گێڕا و نیگاكانیان ئه‌دزیه‌وه. له خوشكم پرسی بڵێی چی بووبێت یان بڵێی ئێمه چیمان كردبێت كه ئه‌م خه‌ڵكه وا ڕوومان لێ وه‌رده‌گێڕن و قسه‌مان له گه‌ڵ ناكه‌ن ئه‌و كات نه‌مده‌زانی كه ئه‌و خه‌ڵكه ڕوویان وه‌رده‌گێڕن تا ئێمه فرمیسكه‌كانیان نه‌بینین. له دووره‌وه دیمه‌نی ماڵه‌وه‌م سه‌یر ده‌هاته به‌ر چاو. له به‌ر ده‌رگا و له سه‌ر بان پاسدار چوارده‌وری ماڵه‌كه‌یان گرتبووین، به‌ندی جه‌رگ و دڵمان پچرا و ڕه‌نگمان په‌ڕی ، بڵێی چ قه‌ومابێت؟! كه نزیك كه‌وتینه‌وه به ده‌م شنه‌بای وه‌رزی ئه‌م به‌هاره خهمگرتووه، گوێمان له ده‌نگی لاواندنه‌وه‌یك بوو... ناسینه‌وه‌كه‌ی سه‌خت نه‌بوو، ئه‌و ده‌نگه، ده‌نگی دایكم بوو... دایكم بەخێرهاتنه‌وه‌ی پێ وتین و وتی بەخێر بێنه‌وه بۆ زه‌ماوه‌ند و خه‌نه‌به‌ندانی براكه‌تان، ئاخ خه‌نه‌ی ئه‌و خه‌نه‌به‌ندانه چه‌نده به نرخ بوو... خوێنی كاك ناسر.
له‌و ڕۆژه‌وه زۆرم هه‌وڵدا و به ناو ته‌وای قاموسه‌كاندا ده‌گه‌ڕێم بۆ وشه و بۆ ڕه‌سته‌یەك، به‌ڵكو بتوانم دیمه‌نی ئه‌و كاتانه‌ی پێ بكێشمه‌وه، به‌ڵام بڕوا بكه هیچ وشه‌یەێك نییه كه بتوانێت چیروكی بڕیار و ئه‌وینی به‌ئه‌نجام نه‌گه‌شتووی ئێوه و ته‌لاری ڕووخاوی ئاواته‌كانی ئێوه و ئێمه بگێڕێته‌وه.
بڕوا ناكه‌م هیچ وشه‌یه‌ك ببێت له دونیادا بتوانێت قووڵایی ده‌رد و ئازاری دڵی دایكێكی جه‌رگ سوتاو كه ته‌رمی ڕۆڵه‌ی 25 ساڵه‌ی دێته‌وه به‌ر ده‌ست و بۆ خۆی خوێنی جێ گولله‌ی ناوچاوانی پاك ده‌كاته‌وه، بگێڕێته‌وه.
ئه‌و كاته من نه‌مده‌زانی مانای بوونی تۆ چیه، له نه‌بوونتدا تازه ئه‌مزانی كه كێمان له ده‌ست‌داوه و كه چ كاره‌ساتێكمان لێ‌قه‌وماوه. مخابن، داخ و ده‌رد ئیتر ئێجگار درنگ بوو. له ژێر چاودێری چه‌ك‌به‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی نانی زه‌ماوه‌نده‌كه‌تمان له ماته‌مینیه‌كه‌تدا خوارد و بووكی به جێ ماوتمان ده‌وره گرت...
زۆرمان هه‌وڵدا كه به هێز و به قووەت بین و له سه‌ر داوا و وه‌سیه‌تی خۆت دوژمن شاد نه‌كه‌ین، به‌ڵام هه‌یهات، چ داوایه‌كی دژوارت كردبوو. مه‌گه‌ر ده‌كرا بە هێز بین و سه‌ر خۆمانی نه‌هێنین ئه‌و كاتانه‌ی كه دایكم ده‌یكردیه‌وه به كۆرپه‌یكی ساوا و له ئامێزی ده‌گرتی و برینه‌كانی سارێژ ده‌كرد و ده‌ی‌لاواندیه‌وه، مه‌گه‌ر ده‌كرا؟
هیچ ده‌زانی ئێستاش ڕقم له وه‌رزی به‌هارە، هیچ ده‌زانی پشكوتنی گوڵه ئه‌رخوانه‌كان، گوڵه‌كانی سه‌ر گڵكوتم بێر ده‌هێنێته‌وه و چیروكی ته‌مه‌نی كورتی گوڵ، هیچ ده‌زانی ئێستاش دوای ئه‌و هه‌مووه ساڵه كه تێپه‌ڕبووه كاتێك گوێم له وشه‌ی ئیعدام و سێداره ده‌بێت زه‌مین و زه‌مانم لێ ته‌نگ ده‌بیت و ژیانم لێ تاڵ ده‌بێت، هیچ ده‌زانی له دوای تۆ كازێوه و ده‌سپێكی هه‌ر به‌ره به‌یانێك كاتێك گوێمان له ته‌قه‌ی گولله‌یه‌ك ده‌بوو، هه‌موو دیمه‌نی گولله‌بارانی تۆمان له به‌ر چاوی خۆمان ده‌كێشاوه و ڕۆژی دوایی به دڵێكی پڕ له ناسۆره‌وه به بێ ئه‌وه‌ی به یه‌كتری بڵێین چاوه‌ڕێ بیستنی خه‌به‌ری ناخۆشمان ده‌كرد و هیچ ده‌زانی كاتێك هه‌واڵی ئیعدامی یه‌كێكیان ده‌هێنا له ماڵی ئێمه دوباره وه‌ك سه‌ره‌خۆشی ده‌چوو. ئاخ ئازیزه‌كه‌م! چ داوایه‌كی دژوار و ئه‌سته‌مت كردبوو.
ئازیزه‌كه‌م! ئه‌مه بوو چیرۆكی من، ئه‌مه بوو چیرۆكی ئێمه و به دڵنیایه‌وه چیرۆكی هه‌زاران خوشكی وه‌ك من ، هه‌زاران بنه‌ماڵه‌ی وه‌ك ئێمه. بۆیه له‌و ڕۆژه‌وه كه تۆ نه‌مای له گه‌ڵ پشكوتنی هه‌ر سوێسنه و گوڵه گه‌زیزه‌یه‌ك خه‌م دام ده‌گرێت، له‌و ڕۆژه‌وه كه تۆ نه‌ماویت قورسایی سێبه‌ری خه‌می نه‌بوونت له ناو ڕۆحمدا بووه به هه‌وێنی بڕوایه‌كی پێرۆز بۆ به‌شداربوون له خولقاندنی دونیایه‌كی میهره‌بانتر، جیهانێك كه تێیدا چیتر ده‌سپێكی به‌رە به‌یان مانای سه‌مای مه‌رگ له پای داری سێداره‌دا نه‌دات...
دڵم كرده لانكه‌یه‌ك بۆ لاواندنه‌وه‌ی برینه‌كانت و به مه‌كۆی عه‌شق و ئه‌وین و هیوا، بۆ داڕشتنی ئاسۆیێكی ڕوون و ڕێبوارێكم له گه‌ڵ ئه‌م كاروانه بێ‌كۆتاییه و به‌ره‌و شه‌فه‌ق هه‌نگاو ده‌نێین، به‌ره‌و ئاسۆ، ئاسۆیەک كه تێیدا چیتر دایكیك به خوێنی ڕۆڵه‌كه‌ی خه‌نه‌به‌ندان بۆ بوكی به جێماوی نه‌گرێت.
ئازیزه‌كم! نیگات ئاوێته‌ی نیگاكانم بكه و له دوور بڕوانه...
ئاسۆ ڕوونه،
ئاسۆ ڕوونه!
19/04/2011