نوێترین نامه‌ی فه‌رزاد که‌مانگه‌ر له زیندانه‌وه
"ئاسۆ ڕوونه"
"ئاسۆ ڕوونه"
وه‌رگێڕانی: سیاوه‌ش گۆده‌رزی
سێ نامه‌ی دیکه‌ی فه‌رزادی که‌مانگه‌ر
تێبینی:
نامه‌ی ژماره 10، "ئاسۆ ڕوونه" نوێترین نامه‌ی فه‌رزاد که‌مانگه‌ره که حه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر هاتووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی زیندان و گه‌یشتووه‌ته ده‌ستی من. نامه‌کانی ژماره 11 "ئاغه‌ی ئه‌ژه‌یی لێگه‌ڕێ با دڵم لێ‌بدا" و ژماره 12 "دیواره‌کان دێنه گۆ" له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی زیندان، به‌ڵام تازه وه‌رمگێڕاون.
نامه‌ی ژماره‌ی 9 "ڕه‌نج و کۆڵه‌مه‌رگییه‌ک که ئێمه ده‌یکێشین" به ناته‌واوی بڵاوکرایه‌وه، دوای ئه‌وه ده‌قی ته‌واوی نامه‌که‌م وه‌ده‌ست که‌وت، به‌شه ناوته‌واوه‌که‌یم له شوێنی خوێدا پێوه زێده کردووه.
"وه‌رگێر"
نامه‌ی 10
ئاسۆ ڕوونه
کێو به یه‌که‌مین به‌رد ده‌ستپێده‌کا،
مرۆڤیش له ته‌ک یه‌که‌مین ژاندا
که‌ت
زیندانی ڕه‌جایی شه‌هر، به‌ندی 5، مخابراتی هۆڵی 14
له قه‌راخ دیواری مخابرات ڕاوه‌ستابووم، سیله‌ی ڕوانینم چوبووه سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی له ده‌وروبه‌رم دانیشتبوون، هه‌موویان سیگاریان ده‌کێشا و خه‌وه‌نووچکه ده‌یبردنه‌وه، خه‌مۆکی و دۆشداماوی به سه‌رووڕوویانه‌وه دیار بوو، جارجاره جنێویان به یه‌کتری ده‌دا، برینی قووڵ به سه‌روچاویانه‌وه دیار بوو و هیچ چه‌شنه شوێنه‌واری هیوا و هۆمێدیان پێوه دیار نه‌بوو. زۆربه‌ی به‌ندییه‌کانی ئه‌م به‌نده چاوه‌ڕێی به‌ڕێوه‌چوونی حوکمی قه‌ساسن یان ئه‌وه به نه‌خۆشییه‌کانی وه‌ک ئازاره‌باریکه، ئیدز و هیپاتیت تووش هاتوون، هه‌روه‌ک ئه‌وه له‌و کاته‌دا که ژماره‌یه‌ک له‌و که‌سانه بیریان له مردن ده‌کرده‌وه، منیش خۆبه‌خۆ بیره‌وه‌رییه‌کانی ژیانم وه‌ک شریتی فیلمێک ده‌هاته پێش چاو، ئه‌و دیمه‌نانه‌ی که زۆرتر گرێدراوی مردن بوون، خاڵی هاوبه‌شی ئه‌م به‌ندییانه و ئه‌وانه‌ی من مه‌رگیانم به چاوی خۆم دیتبوو، ئه‌مه بوو: "هه‌ر دوو قوربانی نایه‌کسانییه‌کانی کۆمه‌ڵگا بوون".
سکانسی یه‌که‌م، کێڵگه‌ی نۆک، له نێوان کامیاران- کرماشان
مه‌رگی منداڵێک ده‌توانێ، مرۆڤ له خودا‌ش وه‌رگه‌ڕێنێ (داستایۆفسکی)
هه‌تا چاو هه‌ته‌ری ده‌کرد، کێڵگه‌ی نۆک وه‌دیار ده‌که‌وت و چاوه‌ڕێی ده‌سته ماندووه‌کانی ئێمه بوو، سی هه‌تا چل منداڵ و مێرمنداڵ بووین، هه‌ر کامه‌مان یه‌ک له سێی حه‌قده‌ستی کرێکارێکمان وه‌ده‌گرت، هه‌تا خاوه‌نکار له توانای ببایه، کاریان لێ ده‌کێشاینه‌وه‌و ده‌یانچه‌وساندینه‌وه، تۆز و خۆڵی تێکه‌ڵ له گه‌ڵ تامی سوێری بنجه نۆکه‌کان، تاڵاوی ده‌یازانده ده‌ممان، به‌ڵام تامێکی ئاشنا بوو، بۆ مان، خۆره‌تاوی سووتێنه‌ری هاوین، ژانه پشت، بلۆقه‌کانی سه‌ر ده‌ست، برژانه‌وه‌ی چاو تێکه‌ڵ به گوڕه‌ی سه‌رکرێکاری کێڵگه، گوڕی زیاتری به جووڵانه‌وه‌ی ده‌سته‌کانمان ده‌دا، به‌ڵام نه زه‌ختی کار له که‌می ده‌دا و نه بنچکه نۆکه‌کانیش.
که‌ت
سکانسی دووه‌م، له ئاوایی دره‌ویان، نێوان جاده‌ی کامیاران- ڕه‌وانسه‌ر، به‌هاری 1385
هه‌تاو به دوایین ڕوانینی، عه‌رزی به جێ ده‌هێشت و کێوه‌کان ماندوو له کاری ڕۆژێکی به‌هاری پشتیان ڕاست کردبۆوه هه‌تا گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵک بۆ ماڵه‌کانیان و ئاوابوونی جوانی خۆر ببینن.
له ژێر دار شێڵانه‌کاندا، مێرمنداڵێک له قه‌راخ داره‌کاندا به ده‌م قسه‌کردن له ته‌ک خۆیدا، پیاسه‌ی ده‌کرد، دوا تۆوه‌کانی زرک و خه‌یاری چاندبوو، ئه‌و تۆانه‌ی که دایکی به‌ڵێنی دابوو، ئیمساڵ بێستانه‌که‌ی ئه‌وان، بۆن‌خۆشترین خرچه‌و زرکی ناوچه وه‌به‌رهه‌م بێنێت، ئێستا بیری له باوکی بێ‌کاری، له داهاتووی خۆی و له داخی کڕینی که‌مپیۆترێک ئیتر چ پێنتیۆمێکی هه‌بی قه‌ی ناکا، ده‌کرده‌وه.
ئاگرێکی کرده‌وه، وا وێده‌چوو بڕیاری خۆی دابێ، شه‌و داهات، دایک که له دره‌نگ گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕۆڵه‌که‌ی و مالئاواییه غه‌ریبه‌که‌ی، دڵه کوته‌ی گرتبوو، به‌ره‌و کێڵگه بچکۆله‌که‌یان وه‌ڕێکه‌وت، له بێده‌نگی ترسناکی شه‌و، له مه‌یتی هه‌ڵواسراوی ڕۆڵه‌که‌ی ده‌ڕوانی که به دوایین بڵێسه‌کانی ئاگر و له‌رینه‌وه‌ی هێوری گه‌ڵاکان، به ئارامی ده‌جووڵا و کۆتایی به ژیانی خۆی هێنابوو.
که‌ت
سکانسی سێهه‌م، گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه، پووشپه‌ڕی 1385، داڵانی کۆتایی
من له به‌ره‌ی داره‌کانم،
هه‌ڵمژینی هه‌وای کۆن، مه‌لوولم ده‌کا
باڵنده‌یه‌کی مردوو، ئامۆژگاری کردم، هه‌ڵفڕینم له بیر بێ (فرووغ)
به هه‌موو بوونمه‌وه، گوێم بۆ ده‌نگی سروودی کچێکی به‌ندی (هانا یان ڕووناک)، شل کردبوو
ئه‌ی مانگی جوانی ئاسمان
بۆ جارنه‌جارێک خۆم پیشان ناده‌ی
بازه جارێک وه‌ره ژووری سلووله‌که‌ی من،
و سلووله تاریکه‌که‌م وه‌ک ڕۆژ ڕووناک بکه...
که گۆرانییه‌که‌ی ته‌واو بوو، مشته‌کۆڵه‌کوتانه‌کانی نادر له دیواری سلووله‌که‌م، منی بۆ لای ده‌ربیجه‌ی سلووله‌که‌م برد (نادر زیندانی به ئێعدام حوکمدراوی سلووله‌که‌ی ته‌نیشتی من بوو که چه‌ند ڕۆژیک ده‌بوو، بوبووینه ئاشنا، ئه‌و ئاگای له لێدان و نه‌خۆشییه‌که‌ی من هه‌بوو)
- سڵاو کاک فه‌رزاد، حاڵت خاس نه‌وگه؟
- نا، ژانم هه‌س، حاڵم فره خراوه
- قه‌وی وه، مامۆسا، قه‌رار بوو بچیته ده‌رۆ و ده‌نگی ئێمه بگه‌یه‌نیته دنیای ده‌ره‌وه، ئاوا گه‌رکته بچیته ده‌رۆ؟ (پێکه‌نین)
- نادر گیان ژانم هه‌س، له سه‌روچاویان داگم
- ئه‌زانم مامۆسا، وه‌لێ ژانی من و تۆ ژانی گه‌لێکه، له ڕاسیا هه‌م ده‌رده‌و هه‌م ده‌رمان، که‌واته به گشت وجودتۆ قه‌بووڵی بکه‌و لێگه‌ڕێ ژانی جیلی داهاتووش با ئێمه بیکێشین
سه‌ر له به‌یانی مانگی ڕه‌مه‌زان، کرانه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی سلوولی نادر وه‌خه‌به‌ری هێنام، نادریان برد و ئیتر نه‌گه‌ڕایه‌وه، هه‌ر چه‌نده دیواره‌که‌م کوتا و وتم "نادر، نادر، گۆرانییه‌ک بێژه، قسه‌یه‌ک بکه، پێبکه‌نه" به‌ڵام نادر له حاڵێکدا ژانی ڕۆڵه‌کانی وڵاته‌که‌ی به کۆڵه‌وه گرتبوو، له سێداره درابوو.
که‌ت
سکانسی چواره‌م، زیندانی ڕه‌جایی شه‌هر، به‌ندی 5
نیوه شه‌و، شوێنی ته‌م و سه‌رتاسه‌ر دووکه‌ڵاوی هۆڵه‌که‌م به ناچاری به‌جێهێشت، له ئاماری چوارسه‌د و په‌نجا به‌ندی، به‌ندییه‌کمان که‌م بوو و ده‌بوا هه‌رجۆرێک بوایه، وه‌ده‌رکه‌وتبا، فه‌رقی نه‌بوو مردوو یان زیندوو، ته‌نیا ده‌بوا په‌یدا ببا، هه‌موو شوێنێک ژوور به ژوور گه‌ڕان، هه‌تا له هه‌مارێکی بچووکدا، جه‌وانه‌که‌یان دیته‌وه، خۆی هه‌ڵواسیبوو، سه‌ربازه‌کان زۆر ئاسایی و به بزه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتووانه و خۆشحاڵ له‌وه‌ی لێوونبووه‌که‌یان دیوه‌ته‌وه، مه‌یته‌که‌یان برد، به‌ندییه‌کانیش گه‌ڕانه‌وه ژووره‌کانی خۆیان، وا وێده‌چوو، هیچ ڕووی نه‌دابێ، یان ئه‌وه مرۆڤێک خۆی نه‌کوشتبێ، لێره مردن ده‌سته‌واژه‌یه‌که که بوونی زۆر جار و زۆر جار هه‌ستی پێده‌کرێ، سێبه‌ری قورس و گرانی به سه‌ر هه‌موو که‌سێکه‌وه‌یه، له بنه‌ڕه‌تدا لێره مردن ئاسایی‌ترین و سرووشتیترین بێژه‌یه و که‌س ڕق و ترسی له مردن نیه، هیچکاتێک من ئه‌وه‌نده له ته‌ک مردن‌دا تێکه‌ڵاو نه‌بووم، که‌وایه پێویست به که‌تی دووایش ناکات.
بیره‌وه‌رییه‌کانم یه‌ک به یه‌ک ده‌هاته پێش چاو، که ده‌نگی فرۆشیاری گه‌ڕۆکی به‌نده‌که‌مان که له هۆڵی سه‌ره‌وه ده‌هاته نێو هۆڵه‌که‌ی ئێمه، ڕشته‌ی بیره‌وه‌ریه‌کانی لێ بچڕاندم، "مه‌نجه‌ڵ، پانتۆڵی شیرازی، حه‌شیش، "شیشه"، کراک، مه‌لافه، تریاک، تاوه، شیره‌ی باش و ..." له به‌رده‌م ئێمه‌وه تێپه‌ڕی و ئه‌وانه‌ی که چاوه‌ڕێی ته‌له‌فوون بوون، وه‌دوای که‌وتن، ئیتر نۆره‌م گه‌یشت، ته‌له‌فوونه‌که‌م هه‌ڵگرت:
- ئه‌له‌و، سڵام که‌یوام گیان
- سڵام فه‌رزاد، حاڵت چۆنه
- که‌یوان گیان، خه‌وه‌ری ده‌ره‌وه چییه؟
- دوو که‌س له ناوچه کوردنشینه‌کان، حوکمی ئێعدام‌یان بۆ بڕدراوه‌ته‌وه، بۆ که‌سێکیش حوکمی بڕانه‌وه‌ی ده‌ست و قاچێک، یه‌کێکیش حوکمی دوورخرانه‌وه‌ی وه‌رگرتووه، هه‌روه‌ها له گرتووخانه‌ی ورمێ‌ش، مردنێکی گوماناویمان هه‌یه.
- چ خه‌وره‌گه‌لێک، خه‌وره‌کانی تۆ گشتی بۆی مه‌رگ ئه‌ده‌ن
- فه‌رزاد گیان من چی بکه‌م، دارۆغه‌کانی وڵاته‌که‌ت له‌م ڕۆژانه‌دا هه‌ر په‌یتا په‌یتا حوکمی ئێعدام ده‌سه‌پێنن...
ڕاست‌یه‌کی، خاتوونێک له سلێمانییه‌وه، په‌یامێکی بۆ ناردووی، نازانم مانای چییه، نووسیوییه که پێت بێژم "خه‌م مه‌خۆ ئاسۆ ڕوونه"
منیش خۆشحاڵ له‌وه که هێشتا خۆر له کێوه‌کانه‌وه هه‌ڵدێ، ده‌م به بزه‌ی پێکه‌نین، ته‌له‌فوونه‌که‌م داخست و له ژێر لێوه‌وه وتم "که‌واته هێشتا ئاسۆ ڕوونه" چ خه‌به‌رێک له‌مه خۆشتر ...
مامۆستای ئێعدامی، فه‌رزادی که‌مانگه‌ر
به‌ندی نه‌خۆشییه گیره‌وه‌ییه‌کانی زیندانی ڕه‌جایی شه‌هری که‌ره‌ج
3ی ڕێبه‌ندانی 1387
نامه‌ی 11
ئاغه‌ی ئه‌ژه‌یی لێگه‌ڕێ با دڵم لێ‌بدا
مانگانه له زیندانم، زیندانێک که واتان دانابوو که ئیراده‌م، ئه‌ڤینم و مرۆڤایه‌تیم تێک‌بشکێنێ. زیندانێک که ده‌بوا وه‌ک "کۆیله‌یه‌کی گوێڕایه‌ڵ" هێور و ده‌سته‌مۆم بکا، مانگانه به‌ندی زیندانێکم که دیواره‌کانی به قه‌رای بڵیندی مێژوو به‌رزن.
زیندانێک که دیواره‌کانی ده‌بوا، مه‌ودای نێوان من و خه‌ڵکه‌که‌م بێت، که خۆشیانم ده‌وێ. مه‌ودای نێوان من و منداڵانی وڵاتی من هه‌تا هه‌تایی بێت، به‌ڵام من هه‌موو ڕۆژێک له ده‌ربیجه‌ی سلووله‌که‌مه‌وه ده‌چوومه شوێنه دووره‌کان و خۆمم وه‌ک ئه‌وان و له نێو ئه‌واندا هه‌ست پیده‌کرد و ئه‌وانیش ده‌رد و ژانه‌کانی خۆیان له منی زیندانیدا ده‌دی و زیندان پێوه‌ندییه‌کی له ڕابردوو قووڵتری له نێوان ئێمه‌دا چێ کرد.
به ته‌ما بوون تاریکایی زیندان، هه‌تاو و تیشک له لای من بێ واتا بکا، به‌ڵام من له زینداندا به دیار ڕووانی وه‌نه‌وشه له تاریکایی و بێده‌نگیدا دانیشتم.
قه‌رار وابوو زیندان مانای زمان و بایه‌خ له زه‌ینمدا بسڕێته‌وه، به‌ڵام من له گه‌ڵ ساته‌کاندا له ده‌روه‌ی زیندان ژیاوم و سه‌رله‌نوێ جارێکی دیکه بۆ هه‌ڵبژاردنی ڕێگایه‌کی نوێ له دایک بوومه‌ته‌وه.
منیش وه‌ک زیندانیانی پێش خۆم، سووکایه‌تییه‌کان، جنێوه‌کان و ژانه‌کانم له سه‌ره‌وه تا کۆتایی به دڵ وه‌رگرتووه هه‌تا ڕه‌نگه ببمه دواین که‌سێک له جیلی ئه‌و ڕه‌نجبه‌رانه‌ی که تاریکای زیندانیان به خۆشی دیتنی شه‌فه‌ق له دڵدا زیندوو ڕاده‌گرن.
به‌ڵام ئه‌و ڕۆژه‌ی به "کافر"یان ناساندم و پێیانوابوو چوومه‌ته شه‌ڕی "خودا"که‌یان و ته‌نافی عه‌داله‌تیان بۆ هۆنیمه‌وه هه‌تا له شه‌فه‌قێکی به‌یانیدا کۆتایی به ژیانم بێنن و منیش له‌و ڕۆژه‌وه به بێ دڵخوازی چاوه‌ڕیی جێبه‌جێکردنی ئه‌و حوکمه‌م. به‌ڵام ئیمڕۆ که ده‌یانهه‌وێ ژیان له من بستێنن، هاوڕێ له گه‌ڵ "ئه‌ڤین به هاوڕه‌گه‌زه‌کانم" بڕیارم داوه که ئه‌ندامانی له‌شم بده‌م به‌و نه‌خۆشانه‌ی که مه‌رگی من بتوانێ ژیانێک به‌وان ببه‌خشێت، وه‌ک دیاری پێشکه‌ش بکه‌م و دڵم به‌و هه‌موو "ئه‌ڤین و خۆشه‌ویستیه‌ی" که تێدایه وه‌ک سه‌قاتێک ده‌م به منداڵێک. فه‌رق ناکا ئه‌و منداڵه له کوێ بێت له ڕۆخی کاروون، یان داوێنی سه‌به‌لان یان له قه‌راخ وشکانی ڕۆژهه‌ڵات یان به منداڵێک که چاوه‌ڕێی هه‌ڵاتنی خۆره له سه‌ر کێوی زاگرۆس، ته‌نیا دڵی سه‌رکێش و بێ ئۆقره‌م له سینگی منداڵێک‌دا لێ‌بدا که سه‌رکێشتر له من هیواکانی منداڵی شه‌وانه له ته‌ک مانگ و ئه‌ستێره باس بکا و ئه‌وان به شایه‌ت بگرێ که له گه‌وره‌ساڵیدا، خه‌یانه‌ت به خه‌ونه‌کانی سه‌رده‌می منداڵی نه‌که‌ن، دڵم له سینگی که‌سێکدا لێ‌بدا که له بیری ئه‌و منداڵانه‌دا بێت که شه‌وانه به زگی برسییه‌وه سه‌ر له سه‌ر سه‌رین ده‌که‌ن و یادی "حامید" قوتابی 16 ساڵه‌ی شاره‌که‌ی من له دڵیدا ڕابگرێ که نووسیبووی: "چکۆڵه‌ترین هیوام له‌م ژیانه‌دا وه‌دی نایه" و دواتر خۆی هه‌ڵواسی.
لێگه‌ڕێن دڵم له سینگی که‌سێکدا لێ‌بدا، گرینگ نیه ئه‌و که‌سه به چ زمانێک ده‌په‌یڤێ، یان پێستی چ ڕه‌نگه، ته‌نیا منداڵی کرێکارێک بێت هه‌تا ده‌سته قڵه‌شیوه‌کانی باوکی، شه‌راره‌ی سه‌رهه‌ڵدانێکی دووباره له به‌رانبه‌ر نابه‌رانبه‌رییه‌کاندا سه‌ر له نوێ له دڵمدا زیندوو بکاته‌وه.
دڵم له سینگی منداڵێک‌دا لێ‌بدا هه‌تا له داهاتوویه‌کی نزیکدا ببێته مامۆستای گوندێکی بچکۆڵانه و هه‌موو ڕۆژێک سه‌ر له به‌یانی به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی جوانه‌وه، بچێته پێشوازی منداڵان و ئه‌وانیش ئه‌و به شه‌ریکی هه‌موو خۆشی و گه‌مه‌کانی خۆیان بزانن، ڕه‌نگه هه‌تا ئه‌و ده‌م منداڵان تامی هه‌ژاری و برسییه‌تی نه‌زانن و له جیهانی ئه‌واندا بێژه‌گه‌لی "زیندان، ئه‌شکه‌نجه، سته‌م و نایه‌کسانی" مانایه‌ک نه‌دا.
لێگه‌ڕێن دڵم له قوژبنێکی ئه‌م جیهانه پان و به‌رینه‌دا لێ‌بدا، ته‌نیا ئاگاتان له‌وه بێت که دڵی مرۆڤێکه که ڕاز و قسه‌نه‌گوتراوه‌کانی خه‌ڵکێکی زۆر و وڵاته‌که‌می تێدا په‌نگ خواردۆته‌وه، ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که دیرۆکه‌که‌یان لیپاولیپه له ڕه‌نج، خه‌م و ده‌رد.
لێگه‌ڕێن دڵم له سینگی منداڵێک‌دا لێ‌بدا، که سبه‌ینانێک له گه‌روویه‌که‌وه به زمانی دایکیم هاوار بکه‌م:
"من ده‌مه‌وێ ببمه باییه
خۆشه‌ویستی مرۆڤ به‌رم
بۆ گشت سووچی ئه‌م دنیانه"
فه‌رزاد که‌مانگه‌ر
به‌ندی نه‌خۆشییه‌کانی گیرۆده‌یی، زیندانی ڕه‌جایی شه‌هری که‌ره‌ج
ڕێکه‌وتنی نووسین: 2ی به‌فرانباری 1387 به‌ندی ئاسایشی 209ی ئیڤین
ڕێکه‌وتی 8ی به‌فرانباری 1387
نامه‌ی 12
دیواره‌کان دێنه گۆ
پێشکه‌شه به چاوانی چاوه‌ڕێی بنه‌ماڵه‌کانی ئیبراهیم، که‌یومه‌رس، نادر و عه‌لی
له ژێر خاکه به خه‌وتوویی نامێنییه‌وه
ئه‌ی برا، ئه‌ی هه‌ڤاڵ
دڵت خه‌وره‌ی هاتنی به‌هارت ده‌داتێ
و وه‌ک تۆ له ته‌ک بادا دێ 1
ئیبراهیمی ئازیز، ئه‌و شه‌وه‌ی که هاواره‌کانت به‌دوای کرانه‌وه‌ی کڵاوڕۆژنه‌یه‌که‌وه، گوێی فه‌ڵه‌کی که‌ڕ ده‌کرد، هه‌تا ڕێگایه‌ک بۆ ئاسمان بکاته‌وه، ناجوامێرانه هاوارتیان له گه‌رووتدا تاساند، هه‌تا که‌سێک گوێی له‌وه‌ی تۆ بیستبووت نه‌بێ و جلی سوورت نه‌بینێ.
برا، ده‌زانم چیت به‌سه‌ر هاتووه، به‌ر له تۆش دیواری سلووله‌کان چیرۆکی نه‌گێڕدراوه‌کانیان بۆ گێڕاینه‌وه. دیواره‌کان وتیان، له ده‌نگدانه‌وه‌ی "مریه‌مه پیرۆزه‌کانی کوردستان" ئه‌وانه‌ی که مێژوو سبه‌ی سه‌باره‌ت به پیرۆزییان بۆ خۆ ده‌نازێ، چوونکه له به‌رانبه‌ر چاوانی چڵێسی گورگه‌کاندا به "ژن بوون" واتایان به‌خشی، دیواره‌کان وتیان له دوایین چاوه‌ڕێی چاوه‌کانی که‌یومه‌رس و نادر(2)دا، ئه‌وانه‌ی که له قولینچکی چاوه‌کانیانه‌وه به ته‌ما بوون که ڕه‌نگه بۆ دواجار ئازیزانیان ببین و سروودی "ئه‌ی هه‌ڤاڵ" (3) یان له ژێر لێوه‌وه ده‌وته‌وه هه‌تا ئه‌وه نه‌ک داری سیداره سروودی سه‌ر له به‌یانیان لێبستێنێته‌وه، دیواره‌کان وتیان که ئه‌و شه‌وه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان چۆن ئه‌وان، بزه له سه‌ر لێوان چوونه پێشوازی سه‌حه‌ره‌وه، ڕه‌نگه نادر گوێی له سروودی سێداره(4)ی مه‌حمه‌دڕه‌زا بووبێ که به‌وجۆره به‌شوێن ونبووه‌که‌یدا ئۆقره‌ی لێ‌بڕابوو.
دیواره‌کان له سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی شه‌رافته‌مندانه ژیان و له به‌رانبه‌ر گه‌رده‌لوولی نایه‌کسانییه‌کاند پشتیان نه‌چه‌مانده‌وه‌و به بێ پێ، سه‌ریان سپارده سێداره و ژێرده‌سته‌ییان په‌سه‌ند نه‌کرد، دوان، دیواره‌کان دیسان ده‌یلێنه‌وه که وتبووتان "بۆ گه‌یشتن به کانیاوی ڕوون، حه‌وجێ به بوونی ده‌ست و پێ ناکا"، ئه‌م کاروانه سه‌ری ده‌وێ و دڵی گه‌ره‌که، به بێ پێ، به جه‌رگه‌وه خۆتان له دڵی ده‌ریا دا و سه‌رتان سپارده سێداره.
ئه‌ی هه‌ڤاڵ، دیواره‌کان دیتیان، له شه‌فه‌قی داری سێداره‌دا که چۆن ئاهورامه‌زدا له ئاسمان هاته خوارێ و له بری مه‌ڵهه‌می برینه‌کان، چه‌ند دڵۆپه فرمێسکێکی وه‌ک ڕوونی ئاوی سیروان، فورات و هیبل ڕژاند و ئاهوراییترین و به‌هێزترین هۆره‌ی بۆ تۆ چڕێ، هه‌تا خاکی کوردستان سه‌رکه‌شانه و سه‌ربه‌رزانه جگه‌رگۆشه‌یه‌کی‌تری له باوه‌ش بگرێ، ئه‌م دایکه هه‌میشه سه‌رکه‌شه، باشترین ڕۆڵه‌کانی داوه‌تی لای خۆی ده‌کا هه‌تا به هێمنی و هیوری له ته‌کیان بژی.
ئه‌ی هه‌ڤاڵ، له شه‌فه‌قی ماڵئاوییدا ئه‌و کاته‌ی غه‌ریوانه به دوور له چاوی دایک و خۆێشکه‌کانت به‌ره‌و کاروان ده‌چووی، ئاوییه‌ر به نیگای سه‌رتاپاوه به ڕێی ده‌کردی و به‌داخ و حه‌سره‌تی له‌دڵدا بوو که به تۆ بێژێ: ئیبراهیم، مزگانی "له خانۆچکه‌یه‌کی ساردووسڕدا و ده نێو بارانی ترس و دڵه‌خورپه‌دا، منداڵێک بۆ بوون به پێشمه‌رگه بوون له دایک ده‌بێ" (5)
به‌ڵام تۆ رۆیشتی و ئاوییه‌ر داخی وتنی ڕه‌سته‌ی " سه‌فه‌ره‌ت وه‌خه‌یر ئیبراهیم"ی له سه‌ر لێوان وشک بوو.
سه‌فه‌رت وه‌خه‌یر ئیبراهیم و به ئاسمانێکی پڕ له ئه‌ستێره و زه‌وینێکی پڕ له وه‌نه‌وشه‌وه به ڕێت ده‌که‌م.
زیندانیی سیاسی فه‌رزادی که‌مانگه‌ر
زیندانی ڕه‌جایی شه‌هری که‌ره‌ج
1ی ڕێبه‌ندانی 1386
1/ سروودێک له ویکتۆر خارا، شاعیر و سترانبێژی شۆڕشگێری شیلی که له سه‌رده‌می پینۆشه‌دا، پێش کوشتن هه‌ردوو باسکیان به مشار بڕییه‌وه.
2/ که‌یومه‌رس و نادر دوو جه‌وانی کورد بوون که له مانگی ڕه‌مه‌زانی ساڵی 1386دا له گرتووخانه‌ی سنه‌دا به زمانی به ڕۆژووه‌وه له سێداره دران.
3/ ئه‌ی هه‌ڤاڵ، سروودێکی شۆڕشگێری کوردییه.
4/ سێداره یه‌کێک له سرووده‌کانی خه‌باتگێڕانی کورده که پێش له‌وه‌ی له سێداره بدرێن، خوێندرابوو و موحمه‌دڕه‌زا، سترانبێژی کورد کردی به سروودێکی هه‌میشه زیندوو.
5/ ئیلهامێکه له شێعری به‌سیر سابر