چه‌ند نامه‌یه‌کی دیکه‌ی فه‌رزاد که‌مانگه‌ر له زیندانه‌وه
وه‌رگێڕانی: سیاوه‌ش گۆده‌رزی
نامه‌ی 6
نووسین له سه‌ر تۆ قه‌ده‌غه‌یه
ئه‌و کاته‌م هێشتا له بیره، که بۆ یه‌که‌مین جار به بیانووی کچ بوون، تۆیان له ڕێزی گه‌مه‌کردنمان جوێ کرده‌وه. تۆ به چاوی پڕ له گریانه‌وه، گه‌مه‌که‌ت به جێهێشت و ئیتر له‌و ڕۆژه به‌داوه‌وه، من هێشتا داخی دیتنێکی پڕ به دڵم له خاتوونه مامۆستاکه‌ی پۆلی دوومان، له سه‌ر دڵ بوو به گرێ.
نازه‌نین،
قوتابییه هۆش له‌جێی خۆنه‌بووه‌که‌ی پۆله‌که‌ی تۆ، ئێستا له بگره‌وبه‌رده‌ی گه‌ڵاڵه‌ی ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تیدا وه‌ک زارۆکان، هه‌وای گرتنی ده‌سته‌کانی تۆی له نێو ئاپۆرای خه‌ڵكی و وتنی بێژه قه‌ده‌غه‌کراوه‌کانی ئه‌ڤین و بزه‌ی پێکه‌نین له که‌له‌ی داوه. هاوگه‌مه‌که‌ی سه‌رده‌می منداڵییت، به خه‌یاڵیشیدا نایه که ساڵانێک تێپه‌ڕیوه و ده‌یان گه‌ڵاڵه‌ی جوێکردنه‌وه‌ی ژن له‌پیاو به‌ڕێوه چووه. ئه‌و تازه تازه له ده‌یه‌ی سه‌رکۆنه به‌ده‌م، سه‌رکۆنه به‌نووسراوه، ده‌سبه‌ند و ژووری مه‌حکه‌مه و عه‌با ڕه‌شه‌کان، هه‌وای یه‌کسانی له سه‌ری داوه، گۆیا بێ ئاگا له‌وه که هاوڕه‌گه‌زه‌کانی تۆ مانگ و ئه‌ستێران، زو‌حه‌ل و ناهیدیان له باوه‌ش گرتووه. له وڵاتی تۆدا پاژنه‌ی که‌وش، سایزی ده‌لینگی پاتۆڵ و ڕه‌نگی جلوبه‌رگی تۆ، پیاوانی که‌سکپۆش دیاری ده‌که‌ن که نه‌کا ئاسایشی وڵات بکه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
هاوگه‌مه هێوره‌که‌ی تۆ، وه‌ک ئه‌وه گه‌وره نه‌بووبێ، لێره له پشت دیواره‌کانی زیندانه‌وه، دڵی بۆ کۆڵانه چۆڵه‌کانی هاوینه گه‌رمه‌کانی شاره‌که‌مان لێده‌دا، بۆ ئه‌و کاته‌ی که هه‌موو له خه‌وی نیوه‌ڕۆدان و کۆڵان چۆڵ و هۆڵه. هه‌تا له هه‌لێکدا بێته لای تۆ و میوانداری بکه‌ی و ده‌ورییه شامیه‌که‌تی له ته‌ک به‌ش بکه‌ی.
نازه‌نین،
هاوگه‌مه‌که‌ت له‌م ڕۆژانه‌دا، فره تاسه‌باره، گۆیا هێشتا نازانێ که تۆ تازه، میراتی مڵک و ماڵت پێگه‌یشتووه! گۆیا نایهه‌وێ باوه‌ڕ بکا که ئێستا چه‌ند ژن چاوه‌ڕیی حوکمی به‌رده‌باران ده‌که‌ن. نایهه‌وێ باوه‌ڕ بکا له جیهانێکدا که باوه‌ڕ، هزر، ماف، ئازادی، شه‌رافه‌ت، مرۆڤایه‌تی و نیشتمان ده‌فرۆشرێ، ژن هێشتا خاوه‌نی جه‌سته‌ی خۆی نیه.
به‌ڕاستی ئه‌م هه‌موو نایه‌کسانی و جیاوازییه له کوێوه ده‌ستی پێ‌کرد؟
له‌و سه‌رده‌مه‌وه که دایه حه‌وا به "بێزوویه‌کی سه‌رکێشانه‌وه" پشتی له ئه‌مر و نه‌هیی خوداوه‌ندی خۆی کرد و زه‌وینی بۆ ڕه‌نج و کۆڵه‌مه‌رگی هه‌ڵبژارد؟
یان له‌و سه‌رده‌مه‌وه که بۆ یه‌که‌م جار که‌نیشکێک قژه‌کانی دایه ده‌ستی با، بای گه‌ڕاڵیش بۆ هه‌موو شوێنیکی برد و جارێکیش له ڕووی هه‌وسه‌وه ده‌ستێکی به زولفه‌کانیدا هێنا و ڕاز و نهێنی قژه‌کانی کچه‌که‌ی کۆ به‌کۆ به‌گوێی کێو و داردا چرپاند و ئه‌م "گوناحه مه‌زنه" بوو به هۆی تووڕه‌بوونی هۆزه‌که‌ی؟
یان نا، له‌و سه‌رده‌مه‌وه که کانییه‌ک قه‌دوباڵای شۆخ و شه‌نگی کچێكی ده‌نێو خۆدا دی و بێ ئاگا له گوناحی گه‌وره، ئه‌ڤینداری کچه‌که بوو و له په‌سنی ئه‌ودا گۆرانییه‌کی به گوێی ڕووباردا خوێند و چۆمیش له مه‌ستی به‌سه‌رهاتی ئه‌ڤینی کانیدا، چیرۆکه‌که‌ی بۆ ده‌ریا گێڕایه‌وه و ئه‌م دزکه دیتنه، غروور و شه‌ره‌فی پیاوانی ڕووشاند و ئیتر که‌نیشکه‌که له کونجی ماڵێ‌دا هێشترایه‌وه؟
یان ئه‌و سه‌رده‌مه که ده‌ستدان له گه‌ڵ فریشته نۆ ساڵانه‌کان، هه‌سوونی باوه‌ڕمانی ڕووخاند، باو و نه‌ریته‌کان بوون به پاساوێک بۆ به ڕه‌گه‌زی دووه‌م بوونی تۆ؟
یان نا، ڕه‌نگه ئه‌و وه‌خته که "عه‌تری بۆنخۆشی تۆ"، منی هاوگه‌مه‌ی منداڵیتی به‌ره‌و کۆڵانه چۆڵ و خه‌ڵوه‌ته‌کان ڕاکێشا هه‌تا به دوای سارای منداڵانه، شوێنپێیه‌ک له ئه‌ڤین له یه‌که‌م نیگا و دوایین فرمێسکتدا ببینێته‌وه‌و به‌م جۆره "یاسای نه‌نووسراوی سرووشت" پێشێل کرا و ئێمه‌ی کرده نامه‌حره‌می یه‌کتری.
نازانم... نازانم ... له کوێوه ده‌ستی پێ‌کرد؟
به‌ڵام من هێشتا له هه‌ڵوه‌دای خه‌ونه‌کانمدا، ڕۆژێ هه‌زار جار، ره‌سته ناته‌واوێك كه قه‌رار وابوو له یه‌که‌م دیداری هاوبه‌شماندا به تۆ بڵێم، دێنمه سه‌ر زمانم، ئه‌و ده‌مه که تۆ به‌و ڕوانینیه هه‌میشه‌ییه پاکژ و بێگوناحه‌ته‌وه له چاوانم بنواڕی و منیش سه‌رخۆش له دیتینت به تۆ بڵێم: "دووشین، که‌نیشکه‌که، پێکه‌وه‌ژیانی هاوبه‌شت پیرۆز" ٭
به‌ڵام مه‌خابن نه‌یانهێشت بۆ دواین جار یه‌کتری ببینین، هه‌تا من له پشتی میله‌کانی زیندانه‌وه، گه‌وره‌یی و ئه‌ڤینی ژیان له چاوه‌کانتدا بخوێنمه‌وه و تۆش له ژێر چاوه‌دێری قورسی ئه‌واندا، هێشتا بووکه‌ڵه‌که‌ت به نیشانه‌ی پێبه‌ندی و دڵبه‌ندی خۆت به هاوگه‌مه‌که‌ت، له نێو ده‌ستتدا بووگشێری و نکۆڵی له ئه‌ڤینت نه‌که‌ی.
> به‌ڵام ئێستا له بری کێشانی هه‌زاران ساڵ ڕه‌نج و نایه‌کسانییه‌کانی ژن بوون،
له بری هه‌زاران بیره‌وه‌ری و خه‌ونی وه‌دینه‌هاتوو،
به دانانی واژوویه‌ک خۆم ده‌خه‌مه ڕیزی که‌مپه‌ینی یه‌کسانی بۆ ژنان،
"واژوویه‌ک له بری ژن‌بوون و به ژن مانه‌وه‌تان.
هاوگه‌مه‌ی منداڵی سارا
فه‌رزاد که‌مانگه‌ر
به‌ندی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه گیره‌وه‌کانی زیندانی ڕه‌جایی شه‌هر
21ی ڕێبه‌ندانی 1387
٭ شێعرێک له هاوڕێی شاعیرم، بیژه‌ن مارابی
نامه‌ی 7
بۆ قه‌قنه‌سه‌کانی وڵاتی من!1
به بۆنه‌ی 8ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن
نازه‌نینم سڵاو، ڕۆژی ژنه، هه‌مان ڕۆژێک که هه‌میشه چاوه‌ڕێیم.
له‌م ڕۆژانه‌دا له باتی ده‌سته مێهره‌بانه‌کانی تۆ، چڵه نه‌رگسی ئاڵۆزکاوتر له پرچه‌کانت ئاراسته‌ی خه‌ونه‌کانت ده‌که‌م. دوو ساڵه ده‌سته‌کانم نه ڕه‌نگی بنه‌وش و نه بۆنی گوڵی یاسیان به خۆوه دیوه. دوو ساڵه چاوانی تامه‌زرۆ، له‌خۆشیان چه‌ند دڵۆپه فرمێسکێک ده‌ڕێژێ، تۆ باشتر ده‌زانی که هه‌موو ڕۆژه‌کانی ساڵ بۆ گه‌یشتن به‌و ڕۆژه، چرکه‌ژمێری ده‌که‌م. به‌ڵام ئیمڕۆ تێداماوم بۆ ئه‌و ڕۆژه کامه دیاری شایانی تۆیه، گۆرانی ماچم بکه "مرا ببوس" 2، یان ئاوازی باغچه‌ی پاشا3، یان مۆمێک که ڕووناککه‌ره‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌کانمان بێت. به‌ڵام نازه‌نینه‌که‌م نه ده‌نگی ئاوازێکت گوێ لێده‌بێ و نه‌ش ده‌توانم مۆمێکت بۆ داگیرسێنم، لێره کوێخای دیواره‌کان، مۆمه‌کانیشی له قه‌فی زه‌نجیر به‌ستووه، شاعریش نیم هه‌تا وه‌ک "پیری ئه‌ڤیندار ڕۆحی ئه‌ڤین له جه‌سته‌ی با بده‌مێنم، هه‌تا باوه‌شێنی کراسه‌که‌ی به‌رت بکا4. یان هۆزانێکت بۆ بهۆنمه‌وه که سه‌روه‌که‌ی ژانی هه‌زار ساڵه‌ت و قافیه‌که‌شی بێتاوانی نیگاکانت نیشان بدا، تازه تۆ به زمانی دایکیشمان ناتوانێ بخوێنییه‌وه، ده‌نا هه‌روه‌ک "ناڵه‌ی هێمن" هه‌موو شه‌وان ده‌مکردیته میوانی چرای شه‌و، له ڕووی ناچارییه‌وه به زمانی "فرووغ" بۆت ده‌نووسم هه‌تا نه‌ڵێی که "که‌س له بیری گوڵه‌کاندا نیه" یان بڵێی "دڵم ته‌نگه"، بۆت ده‌نووسم هه‌تا منیش باوه‌ڕم کردبێ که "فه‌سڵی پێنجه‌م" ده‌ستیپێکردووه، به‌ڵام نهێنی بێ‌ئۆقره‌ی من و ڕۆژی تۆ: گوڵه‌که‌م من له وڵاتێک‌دا له دایک بووم که ژنانی هه‌روه‌ک هه‌موو ژنانی دنیا نه‌ک نیوه‌یه‌ک له هه‌مووان، به‌ڵکوو "نیوه‌یه‌کن له ئاسمان"، یه‌که‌مین گریانی ژیانم له‌م وڵاته‌دا هاوئاهه‌نگ له گه‌ڵ هاواری ژنانێک بوو که هاوڕێ له گه‌ڵ هه‌ڵپه‌ڕکێی بڵێسه، وانه‌ی سه‌رهه‌ڵدان و ملکه‌چ نه‌کردنیان فێری ئاگر کرد.
هۆره‌یه‌کت بۆ بچڕم
خونچه‌ی یه‌که‌م بزه‌ی منداڵانه کاتێک له سه‌ر لێوم پشکوت که داره پێره به‌ڕووه‌کان وه‌ک چیرۆکی مانه‌وه و له سه‌رپێبوونی ژنانی وڵاته‌که‌م لێکهاڵابوون و یه‌که‌مین هه‌نگاوه‌کانی ژیانم به هه‌مان ڕێچکه‌دا هه‌ڵنێردرا که پێشتر گوڵاڵه‌کان، هه‌نگاوه قایمه‌کانی ژنانیان له ڕژد و سه‌خترین لووتکه‌کانی ژیان و دیرۆکدا له گه‌ڵ شه‌ونمی به‌یانیان ڕازاندبۆوه. ئه‌و ژنانه‌ی که ئیمڕۆش سروودی ئه‌ڤین و خۆڕاگری ده‌چرپێننه گوێی دیواردا. لایه‌لایه‌ی منداڵانی وڵاتی من هه‌مان سروودن که مرۆڤه‌کان له به‌رانبه‌ر "ئاسرۆیدیته‌کان" و "ئیشتاره‌کان" ده‌یانخوێند. که‌وابوو، چلۆن ده‌لوێ که ڕۆژی تۆ وه‌ک ڕۆژی "قوربان" و "نه‌ورۆز" بۆ من نه‌بێ، فره که‌سان وه‌ک تۆ ساڵانێکه له پشت په‌نجه‌ره‌کانیان چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئازیزانیان ده‌که‌ن، ئیتر که‌ی، که‌س نازانێ .... هاوڕێ له گه‌ڵ یه‌که‌مین به‌فری زستاندا به گوێله گه‌نمێک چۆله‌که‌کان ده‌که‌نه میوانی ته‌نیایی خۆیان، یان ئه‌و کاته‌ی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌ره‌سێلکه‌کان گه‌زسک و ئاوپرژێنی ماڵ ده‌که‌ن یان نا، یان ئه‌و کاته‌ی خودا میوانی سفره‌ی پارشێویان ده‌که‌ن... تۆش له چاوه‌ڕێی ڕۆژێکی وادا کراسێک له ڕه‌نگی ئاسمان و له نه‌رمی سیاچه‌مانه5 و چڵه "به‌ڕه‌زا"6 له‌به‌ر بکه و ملوانکێك له مێخه‌ک له‌مل بکه و چاوه‌ڕێم بکه. بۆنی مێخه‌ک بۆ من بۆنی ژن، بۆنی وڵات، بۆنی هه‌میشه زیندوویی و له تاقه وشویه‌کدا بۆنی تۆ ده‌دا.
هه‌تا ئه‌و ده‌م به خوڵقێنه‌ری شه‌ونم و بارانت ده‌سپێرم.
1/ نامه‌که ئاماژه‌یه‌که به ئاماری به‌رزی خۆسووتاندنی ژنان له نێو ژنانی شاره‌که‌ی مندا که هه‌ر له منداییه‌وه وه‌ک ژانێکی جه‌رگبڕ، هزرم ئازار ده‌دا.
2/ مرا ببوس، ماچم بکه گۆرانییه‌کی ناسراوی شۆڕشگێری فارسییه، هی ئێحسانی گولنه‌راقییه.
3/ شێعری گۆران و ئاواز و گۆرانی هۆمه‌ر دزه‌یی.
4/ ئاماژه‌یه به شێعری قوبادی جه‌لیزاده.
5/ گۆرانییه‌کی هه‌ورامی که له وێناکردنی سرووشت و ئه‌ڤیندا ده‌خوێندرێ.
6/ به‌ڕه‌زا گیاییه‌کی زۆر بۆنخۆش وکه‌م دیتراوی چیای شاهۆیه که به قه‌د شاخه سه‌خته‌کانه‌وه ده‌ڕوێ.
نامه‌ی 8
بابه ئاوی دا!؟
نامه‌یه‌ک بۆ قوتابییه‌کانی
منداڵان سڵاو،
دڵم بۆ هه‌مووتان ته‌نگ بووه، لێره شه‌و و ڕۆژ به‌یاد و بیروه‌رییه‌کانی ئێوه‌وه، شێعری ژیان ده‌هۆنمه‌وه، هه‌موو ڕۆژێک له بری ئێوه ڕۆژباش له گه‌ڵ خۆردا ده‌که‌م، له په‌نای ئه‌م دیواره بڵیندانه له ته‌ک ئێوه‌دا له خه‌و هه‌ڵده‌ستم، له ته‌ک ئێوه پێده‌که‌نم و له ته‌ک ئێوه‌ش ده‌نووم. بڕه جارێك "شتێک وه‌ک دڵته‌نگی" هه‌موو گیانم داده‌گرێ. ئای که ده‌کرا وه‌ک جاران ماندوو له گه‌ڕێک که ناوی "گه‌ڕی زانستی"یمان لێنابوو، ماندوو له هه‌موو هه‌راوبه‌زمه‌کان، تۆز و عاره‌قه‌ی ماندوویه‌تیمان به چوونه سه‌ر کانییه ڕوون و بێگه‌رده‌که‌ی گوند له بیر کردبا، کاشکێ وه‌ک جاران ده‌کرا گوێمان به "ده‌نگی پێی ئاو" و له‌شمان به لاوانه‌وه‌ی گوڵ و گیا ده‌سپارد و هاوڕێ له گه‌ڵ سێمفۆنیای جوانی سرووشت پۆلی وانه‌مان داده‌نا و کتێبی حه‌سێومان به هه‌موو ونبووه‌کان "مه‌جهووله‌کان" ده‌خسته ژێر به‌ردێک. چوونکه کاتێک بابه نانێکی نیه که بیخاته نێو سفره، ئیتر چی ده‌گۆڕدرێ که "پی"، سێ مومه‌یز چوارده‌یه، یان سه‌د مومه‌یز چوارده‌یه، ده‌رسی "زانسته‌کان"مان به هه‌موو ئاڵووگۆڕه شیمیایی و فیزیکییه‌کانی جیهان ده‌نایه لاوه و به هیوای گۆڕانێک له ڕه‌گه‌زی "ئه‌ڤین و مۆعجیزه" په‌ڵه‌کانی هه‌ورمان له ئاسمان وێرای شنه‌ی با ڕه‌وانه ده‌کرد و چاوه‌ڕێی ئاڵووێرێک ده‌ماین که کوورشی هاوپۆلی پڕوزه‌تان له پۆله‌وه نه‌چێته کرێکاری و له مێرمنداڵیدا له‌سه‌ر بینایه‌کی به‌رزه‌وه، هه‌ڵوه‌دا به شوێن ناندا، به‌رنه‌بێته‌وه‌و به یه‌کجاره‌کی به جێ‌مان نه‌هێڵێ، چاوه‌ڕێی ئاڵووگۆڕێک که له جێژنی نه‌رۆزدا جووتێک پێڵاوی نوێ و ده‌ستێک جلووبه‌رگی باش و سفره‌یه‌کی پڕ له نوقڵ و شیرینی بۆ هه‌موومانی به‌دواوه بێت.
ئه‌ی کاشکێ دیسان به دزی و نهێنی و دوور له چاوی چاوه‌دێری تووڕه‌وتۆسنی قوتابخانه، ده‌وره‌ی ئه‌لفووبێی کوردیمان ده‌کرد و به زمانی دایکی بۆ یه‌کتری شێعر و گۆرانیمان ده‌وت و دواتر ده‌ست له نێو ده‌ستی یه‌کتری هه‌ڵده‌په‌ڕین و هه‌ڵده‌په‌ڕین و هه‌ر هه‌ڵده‌په‌ڕین.
ئه‌ی کاشکێ دیسان له نێو کوڕانی هاوپۆلی، پۆلی یه‌که‌مدا، ده‌بوومه گۆڵچی و ئێوه له بیری ڕؤناڵدۆبووندا، گوڵتان له مامۆستاکه‌تان ده‌کرد و یه‌کتریتان له ئامێز ده‌گرت، به‌ڵام مه‌خابن نازانن که له وڵاتی ئێمه‌دا، خه‌ونه‌کان و هیواکان پێش له قاپی وێنه‌کانمان تۆزی بیرچوونه‌وه ده‌گرن.
ئه‌ی کاشکێ جارێکی دیکه ده‌بوومه ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی بازنه‌ی "عمو زنجیرباف"ی پۆلی یه‌که‌می کچانه، هه‌ر ئه‌و کچانه‌ی که ساڵانێک دواتر له گۆشه‌ی ده‌فته‌ری بیره‌وه‌ریه‌کانیاندا ده‌نووسن خۆزگه وه‌ک کچ له دایک نه‌ده‌بووین. ده‌زانم ئێستا گه‌وره‌ن، مێرد ده‌که‌ن به‌ڵام بۆ من هه‌مان فریشته‌ی پاک و بێخه‌وشن که هێشتا "جێگه‌ی ماچی ئاهورا مه‌زدا" به نێوچاوانی جوانیانه‌وه ده‌بیندرێ. راستی کێ ده‌زانێ که ئه‌گه‌ر ئێوه فریشته‌گه‌لی زاده‌ی هه‌ژاری و ڕه‌نج نه‌بوون، کاغه‌ز به‌ده‌ست بۆ که‌مپیه‌ینی ژنان واژووتان کۆ نه‌ده‌کرده‌وه، یان ئه‌وه ئه‌گه‌ر له‌م سووچه له خاکی "له‌بیرکراوه‌ی خودا" له دایک نه‌ده‌بوون، ناچار نه‌بوون له ته‌مه‌نی سێزده ساڵیدا به چاوانی پڕ له فرمێسک و خه‌م "بچنه ژێر تۆڕی سپی ژن بوون" و بۆ دواجار ماڵئاوایی له قوتابخانه بکه‌ن و "چیرۆکی تاڵی بوون به ڕه‌گه‌زی دووه‌م" به هه‌موو بوونتانه‌وه ببێته ئه‌زموونتان. کچانی وڵاتی ئه‌هوورا، کاتێک سبه‌ی ویستان له داوێنی سرووشتدا بۆ منداڵه‌کانتان پونگه بکه‌نن یان له گوڵه وه‌نه‌وشه تاجه گوڵینه‌یه‌کیان بۆ چێ بکه‌ن، ده‌بێ هه‌موو به سه‌رهاتی پاکی و شادی سه‌رده‌می زارۆکیتان بۆ وان وه‌گێڕن.
کوڕانی سرووشتی خۆر، ده‌زانم که ئیتر ناتوانن له ته‌ک هاوپۆله‌کانتان دابنیشن، بخوێنن و پێبکه‌نن، چوونکه پاش "کاره‌ساتی به پیاوبوون" تازه "خه‌می نان" به‌رۆکتان ده‌گرێ، به‌ڵام له بیر مه‌که‌ن که پشت له شێعر، له گۆرانی، له لایلایه‌کانتان و له خه‌ونه‌کانتان مه‌که‌ن، منداڵانتان فێر بکه‌ن که بۆ وڵاته‌که‌یان بۆ ئیمڕۆ و داهاتوو، ڕۆڵه‌ی ڕه‌گه‌زی "شێعر و باران" بن.
ده‌تانسپێرمه ده‌ستی با و خۆر، هه‌تا سبه‌ینێیه‌کی نه زۆر دوور، وانه‌ی ئه‌ڤین و پاکی بۆ وڵاته‌که‌مان فێر بن.
هه‌ڤاڵ، هاوگه‌مه و مامۆستای سه‌رده‌می منداڵیتان
فه‌رزاد/ زیندانی ڕه‌جایی شه‌هری که‌ره‌ج
9ی ڕه‌شه‌مه‌ی 1386
نامه‌ی 9
"ره‌نج و کۆڵه‌مه‌رگییه‌ک که ئێمه ده‌یکێشین"
په‌ره‌ده‌ی یه‌که‌م:
وڵاته ئوروپاییه‌کان جارجار تووشی ئاڵۆزی و ناڕه‌زایه‌تی به‌رفره ده‌بن که بۆ ئێمه ده‌کرێ جێگه‌ی ڕاوه‌سته‌کردن و ئه‌زموون لێوه‌رگرتنی گه‌وره بن. وه‌ک ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه‌ی له فه‌رانسا ڕوویاندا، هه‌ڵسووکه‌وتی توندی هێزه‌کانی به‌ستراوه به ده‌وڵه‌ت وه‌ک به‌رهه‌می ده‌نگدانی خه‌ڵک (پۆلیس) له گه‌ڵ گه‌نجێکی قه‌راخنشینی پاریس هه‌لێکی بۆ ده‌سپێکی ناڕازییه سه‌ندیکاییه کرێکارییه‌کان و خه‌ڵکی ئاسایی ڕه‌خساند که ئێمه شایه‌تی له ژێرپێخستنی هزره کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کان به هۆی داموده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌کانه‌وه بووین. ناڕه‌زایه‌تیی و نائارامییه‌کان له هه‌موو وڵات‌دا بڵاۆ بۆوه و بۆ ماوه‌یه‌کیش هه‌روا درێژه‌ی هه‌بوو.
یان له یۆنان کوشتنی جه‌وانێک به ده‌ستی پۆلیس به شێوه‌یه‌ک ڕووبه‌ڕووی ناڕه‌زایه‌تییه به‌ربڵاوه‌کانی جه‌ماوه‌ر بوو که خه‌ریک بوو ده‌وڵه‌ت سه‌روژێر بکا و وڵاتی یۆنانیش تووشی داماوی بکا.
لایه‌نی هاوبه‌شی هه‌ر دوو ڕووداو، یاساشکێنی و کرده‌وه‌ی خۆسه‌ری هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی له دژی هاووڵاتییه‌ک بووه. کۆمه‌ڵگایه‌ک که خاوه‌نی ستانداردگه‌لێکی به‌رز له بواری یاسای بنچینه‌یی و داموده‌زگا ناده‌وڵه‌تییه‌کان و یاساکانی پاراستنی مافی هاووڵاتییه‌تییه، که چکۆڵه‌ترین لاڕێی له یاسا و ڕێسا په‌سه‌ند ناکا و هه‌موو ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا له به‌رانبه‌ر ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر مافی خه‌ڵک له ده‌وری یه‌کتری کۆ ده‌کاته‌وه هه‌تا جێبه‌جێکردنی داوخوازی خه‌ڵک، مافی ره‌خنه و ناڕه‌زایه‌تی بۆ کۆمه‌ڵگا بپارێزێ.
په‌رده‌ی دووه‌م:
له ئێران: له به‌ندی 22ی یاسای بنچینیه‌ییدا هاتووه: ئابڕوو، گیان، ماڵ، ماف، خانوو و پێشه‌ی که‌س له به‌رانبه‌ر ده‌ستدرێژیدا ده‌پارێزرێ مه‌گه‌ر ئه‌وه یاسا ڕێگه به‌م کاره بدا.
له ڕێنوێنییه شه‌رعییه ئیسلامییه‌کانیشدا هاتووه پاراستنی گیان، ماڵ، نامووس و ئابڕووی که‌سێک که شایه‌توومانی هێناوه له ئه‌ستۆی کۆمه‌ڵگا و حکوومه‌ته و ده‌ستدرێژکه‌ر حوکمی قه‌ساسی به سه‌ردا ده‌سه‌پێ.
په‌رده‌ی سێهه‌م:
وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران، سه‌رده‌می گۆڕان له زستانی 1377، له ڕاگه‌یاندراوێکدا ڕایگه‌یاند که ژماره‌یه‌ک له هێزه‌کانی خۆبه‌خۆ و به بێ فه‌رمانی وه‌زاره‌تخانه ژماره‌یه‌ک هاووڵاتیان کوشتووه، ئه‌و که‌سانه ئه‌و هاووڵاتیانه بوون که له ڕێگای ناتووندوتیژی ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان له هه‌لومه‌رجی سه‌پێندراو به سه‌ر کۆمه‌ڵگادا ده‌ربڕیبوو. ئه‌و کوشتنانه له ژێر ناوی وه‌ک خۆکوژی، ڕاوه‌ستانی دڵ، کوشتن به ده‌ستی دز و جه‌رده و ڕاوه‌ستانی دڵ له کاتی وه‌رزشکردن و ... داپۆشران.
به‌کارهێنانی توندووتیژی به بێ هۆ، وشکارۆیی کوێرکوێرانه و نه‌زانانه، هه‌ڵسووکه‌وتی توند له دژی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی که وایان ده‌زانی له کۆمه‌ڵگایه‌ک ده‌ژین که له‌ودا یاسا سه‌روه‌ره و دڵیان به یاسای بنچینه‌یی خۆش کردبوو که هه‌موو هاووڵاتیانی خستبۆوه ژێر پارێزگاری داموده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌کان.
وه‌شوێنکه‌وتن و به‌دواچوونی ئۆرگانه جۆراوجۆره حکوومه‌تییه‌کان وه‌شوێن ئه‌م ڕووداوانه‌دا، ئه‌و هیوایه‌ی ده‌دا که سه‌رئه‌نجام کاری خۆبه‌خۆ و یاساشکێنی ئه‌و ده‌سته‌و تاقمانه کۆتایی پێهاتووه‌و ده‌وڵه‌ت به له‌نێو بردنی ئه‌و دمه‌ڵه چڵککردووه، ڕێگه‌ی له به‌رانبه‌ر سه‌ره‌ڕۆی و کاری نایاسایی به‌ربه‌ست کردووه.
په‌رده‌ی چواره‌م:
کۆنفرانسی چاپه‌مه‌نی ئه‌حمه‌دینژاد، 26ی به‌فرانباری 1387، له ئێران‌دا ئازادی ته‌واو هه‌یه.
به‌ڵام مه‌بست له‌م سه‌ره‌تایه، پێداچوونه‌وه‌یه‌کی خێرا به ناڕه‌زایه‌تییه خه‌ڵکی و مه‌ده‌نییه‌کان یان وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی قه‌تڵه زه‌نجیره‌ییه‌کانی له ئێران و چۆنییه‌تی هه‌ڵسووکه‌وت له گه‌ڵ ئه‌وو قسه‌کانی هه‌ر دوو سه‌رۆکۆمار نه‌ک به مه‌بستی به‌راوه‌ردکردنیان له گه‌ڵ یه‌کتری و یان له ته‌ک ئوروپاییه‌کانه، به‌ڵکوو مه‌به‌ست وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی پێگه و هه‌ڵکه‌وته‌ی هاووڵاتیان له به‌رانبه‌ر یاسا و ڕێنوێنییه ئیسلامییه‌کان و ڕێزگرتنی مرۆڤه‌کانه هه‌تاکوو به‌و سه‌ره‌تایه، پێداچوونه‌وه‌یه‌کمان هه‌بێ به سه‌ر شێوه‌ی مردنی ئیبراهیم لوتفوڵاهی له یه‌که‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی ئه‌و زینده‌یاده‌دا.
هه‌ر چه‌نده وه‌زاره‌تی ئیتلاعات هێشتا ئاکامی په‌روه‌نده‌و چۆنییه‌تی کوشتن یان خۆکوشتنی ئیبراهیم لوتفوڵاهی نه سه‌لماندووه و نه ڕه‌دیشی کردۆته‌وه. لێره‌دا لێکۆڵینه‌وه و قه‌زاوه‌ت دێڵینه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی ئیتلاعات وه‌ک ده‌زگایه‌کی ده‌وڵه‌تی یه‌کسان! و قوه‌ی قه‌زاییه، به‌ڵام ڕووبوونه‌وه‌ی ڕاستی ئه‌و په‌روه‌نده‌یه ده‌توانێ ببێته خاڵێکی کۆتایی بۆ مردنی له‌و شێوه‌یه و هه‌روه‌ها به‌کارهێنانی توندوتیژی له گرتووخانه‌کاندا که مه‌خابن له‌م ڕۆژانه‌ی دوایشدا مه‌رگی گوماناوی هاشم ڕه‌مه‌زانی له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری ورمێ‌دا له ڕاگه‌یاندنه‌کاندا بڵاو کرایه‌وه، وا وێده‌چی ئه‌م باغه هه‌ر رۆژه‌و به‌رێک ده‌دا و هه‌ر به‌رێک، به‌رێکی نوێی به‌دوادا دێت.
ئێستاش پێداچوونه‌وه‌یه‌ک به سه‌ر به‌سه‌رهاتی ئیبراهیم لوتفوڵاهی
جه‌مشیدی، وته‌بێژی قوه‌ی قه‌زایه، سه‌باره‌ت به مردنی گوماناوی ئیبراهیم لوتفوڵاهی له زیندانی سنه وتی: به پێی ڕاپۆرتێک که له ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه و ده‌زگای دادی سنه بڵاوکراوه‌ته‌وه، کاتێک ده‌چنه سلوولی ئه‌و که‌سه (ئیبراهیم لوتفوڵاهی)، ده‌رده‌که‌وێ که خۆی هه‌ڵواسیووه، و ده‌سبه‌جێ ته‌رمه‌که‌ی بۆ پزیشکی یاسایی ڕاده‌گوێزرێت.
ساڵح نیکبه‌خت، پارێزه‌ری بنه‌ماڵه‌ی ئیبراهیم لوتفوڵاهی له‌م باره‌وه ده‌ڵێ: هه‌تا ئێستا دادسرای گشتی و دادگای شۆڕشی سنه به بیانووی ئه‌وه که ده‌مانهه‌وێ په‌روه‌نده‌که‌ی موتاڵا بکه‌ین یان ئه‌وه ئه‌وه‌ی که ئێمه ده‌ڵێین، ببینین، ئێوه ده‌ینووسن یان نا، خۆیان له لێکۆڵینه‌وه پاراستووه.
ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌و فه‌رزه وه‌ک خۆکوژی دابنێن و جا چ له ڕووی ناچاری و یان چ له ڕووی به‌رژه‌وه‌ندییه‌وه، ئه‌مه په‌سه‌ند بکه‌ین، ده‌سبه‌جێ ئه‌م پرسیارانه قوت ده‌بنه‌وه:
یه‌که‌م: ئایا خوێندکاری تۆمه‌تبارکراو له ماوه‌یه‌کی کورتی ڕاگیران له گرتووخانه‌دا، وه‌ها زوو که‌وتۆته سه‌ر ڕێگای ڕاست و هه‌موو گوناحه کۆن و نوێیه‌کانی وه‌بیری خۆی هێناوه‌ته‌وه تا به هۆی شه‌رم و په‌ژیوان بوونه‌وه، دڵخوازانه دنیا به جێ بێڵێ و ئیتر باری قورسی گوناحه‌کانی نه‌که‌وێته سه‌ر شانی؟
دووه‌م: ئایا زه‌ختی لێپرسینه‌وه ئه‌وه‌نده قورس بووه که ناوبراو بۆ ڕزگاری له‌و، مردنی هه‌ڵبژرادووه و مه‌رگی له‌وه پێ باشتر بووه؟
سێهه‌م: له بنه‌ڕه‌تدا خوێندکارێک ده‌توانێ چ زانیارییه‌کی وا گرینگی له‌لا هه‌بێت که بۆ پێشگیری له خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و ئاشکرابوونی نهێنییه‌کان، خۆکوژی بکا؟
چواره‌م: که‌سێک که خۆکوژی بکات، شوێنه‌واری په‌ت له سه‌ر ملی ده‌مێنێته‌وه، چ پێویست ده‌کا که به شێوه‌ی چاوه‌روان نه‌کراو و نائاسایی، به بێ ئه‌وه ته‌رمه‌که‌ی بۆ به‌جێهێنانی ڕێوڕه‌سمی ناشتن بدرێته‌وه به بنه‌ماڵه‌که‌ی، له تاریکایی شه‌و و له ژێر چاوه‌دێری هێزه سه‌ربازی و ئاسایشییه‌کاندا، زینده یاد ئیبراهیم لوتفوڵاهی له ژێر خه‌روارگه‌لێک له بێتۆندا بشاردرێته‌وه، ئایا کاری ئاوا نهێنی و به‌په‌له، ئاساییه؟
پێنجه‌م: ئایا دیسان کێشه‌ی لێدانی سه‌ر له ته‌ک شتی ره‌ق (و شتی ڕه‌ق له ته‌ک سه‌ر) له گۆڕێ دایه؟ که مرۆڤ وه بیری مه‌سه‌له‌ی به‌نێوبانگی مریشک و هێلکه ده‌خاته‌وه.
وه‌رن با ڕووداوه‌که به وردی چاو لێبکه‌ین و ئێوه له سه‌ر بنه‌مای "سوڕانی کار"1 قه‌زاوه‌ت بکه‌ن.
ئه‌م ڕاپۆرته‌ی به‌رده‌ستان به‌رهه‌می زیاتر له چوار مانگ ئه‌زموون و شایه‌تی گرتن و ته‌حه‌مولی سه‌خترین گوشاره‌کانه له سه‌ر من له گرتووخانه‌کانی کرماشان و سنه:
1/ بینای گرتووخانه‌ی سنه نزیک به دوو ساڵ و نیوه که سه‌رله‌نوێ سازکراوه‌ته‌وه و ئاڵووگۆڕی به‌رچاوی تێدا کراوه. په‌نجه‌ره بچووکه‌کانی له به‌رزی 3 میتری عه‌رز هه‌ڵکه‌وتووه‌و به هێچ شێوه‌یه‌ک ده‌ستی پێ راناگا و پێگه‌یشتنی شیانی نیه.
2/ هه‌ر له چوونه ژووره‌وه‌ی گرتووخانه، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که به‌ندییه‌ک بتوانێ خۆی پێ بریندار بکا، وه‌ک که‌مه‌ربه‌ند، سه‌عات و چاویلکه، لێی وه‌رده‌گیردرێت و به تاقه کراس و بیجامه‌یه‌که‌وه ده‌نێردرێته ژووری سلوول.
3/ له سلووله‌کاندا ته‌نیا 2 یان 3 په‌تووی کۆنه‌ی سه‌ربازی لێیه که پارچه‌ی قه‌راخ په‌تووه‌کان لێکراونه‌ته‌وه‌و ئه‌گه‌ر که‌سێک بیهه‌وێ، په‌تووه‌که بدڕێنێ و په‌تک و شیتاڵی لێ درووست بکا، ناکرێ چوونکه تان و پۆی په‌تووه‌کان له به‌ریه‌ک هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه.
4/ ئه‌و لووله پلاستیکییانه‌ی حه‌مامی سلوول که به پێی قسه‌ی به‌رپرسانی زیندان ئیبراهیم لوتفوڵاهی خۆی پێ هه‌ڵواسیووه، توانای ڕاگرتنی پارچه جلێکی ته‌ڕ یان دوو کیلۆ قوراساییان نیه.
5/ من له ماوه‌ی دوو مانگدا که له گرتووخانه‌ی سنه بووم، ته‌نانه‌ت جارێکیش لێپرسینه‌وه‌م لێنه‌کرا، به‌ڵام زۆر جار به هۆی پاسه‌وانه‌کان و به‌رپرسی زیندان که‌وتمه به‌ر کوتان و لێدان و ته‌نانه‌ت بێهۆشیش که‌وتم، ئه‌و پاسه‌وانانه‌ی که به‌رپرسی پاراستنی گیانی به‌ندییه‌کانن!!
ئێستا قه‌زاوه‌ت ده‌سپێرمه ئێوه، تۆمه‌تبارێک که لێپرسینه‌وه‌شی لێکراوه، ده‌بێ چ به‌ڵایه‌کیان به سه‌ر هێنابێت.
6/ گرتووخانه دوورکه‌وتووه‌کانی شارستانه‌کانی دوور له تاران وه‌ک سنه و کرماشان و... له ده‌ره‌وه‌ی چاوه‌دێری قوه‌ی قه‌زاییه، له چوارچێوه‌ی ڕێسا و یاسای تایبه‌تدا به‌ڕێوه ده‌چن و وه‌ک گرتووخانه‌کانی تاران له ژێر وردبینی دامه‌زراوه‌کانی مافی مرۆڤ و ڕاگه‌یاندندا نین و ئه‌مه نه‌بوونی چاوه‌دێرییه ده‌ستی ژماره‌یه‌کی بۆ یاساشکێنی، تۆڵه و به‌کاربردنی مه‌یلی که‌سیی ئاواڵه کردووه.
7/ به‌داخه‌وه لێپرسه‌ره‌وه‌و لێپرسراوانی گرتووخانه‌کانی ناوچه کوردنشینه‌کان، به ئه‌نقه‌ست یان به هه‌ڵه له نێو ئه‌و لێپرسه‌ره‌وانه‌ی چه‌ند شارێکی تایبه‌تدا هه‌ڵده‌بژێردرێن که به زۆر هۆکاره‌وه که له بابه‌تی دوایدا ده‌چمه سه‌ری و ڕوونکردنه‌وه‌ی زیاتر ده‌ده‌م، به شوێن تۆڵه‌ئه‌ستاندنه‌وه‌و ترساندن و سه‌پاندنی خۆیان و نکۆڵی که‌سانی دیکه به هۆی ڕق و قینی که‌سیی، کرده‌وه توندوتیژییه‌کانیان هه‌تا شوێنی گونجاندن له ڕۆژه‌ڤی کاره‌کانی خۆیان داناوه.
8/ ئه‌گه‌ر خۆکوژی له گرتووخانه‌ی سنه‌دا له ڕاده‌ی یه‌ک له هه‌زاریش به‌و شێوه‌یه‌ی له سه‌ر ئیبراهیمی لوتفوڵاهی وتراوه، شیانی هه‌بایه، به بێ شک من بۆ ریسواکردنی ئه‌شکه‌نجه‌ی گران، ریسوام ده‌کرد. ئێستا قه‌زاوه‌ت به ئێوه ده‌سپێرم، ئایا ئیبراهیم خۆی کوشتووه یان نا؟
مه‌خابن، زوڵملێکراوی ئیبراهیمی لوتفوڵاهی ته‌نیا له ده‌سته قڵه‌شیوه‌کانی ئه‌وو ژیانی کڕیکارانه‌ی بۆ دابینکردنی بژیویی و خه‌رجی زانکۆ یان شێوازی به‌خاکسپاردنه‌که‌ی نه‌بوو. به‌ڵکوو به‌دواداچوونی که‌م بایه‌خانه‌ی دامه‌زراوه‌کانی مافی مرۆڤ له ناوه‌و ده‌روه و پارێزه‌ره‌که‌ی ئه‌وه‌نده‌ی دیکه زوڵملێکراوی ئه‌وی چه‌ند قات به‌رز کردۆته‌وه. هه‌ر به‌م هۆیه ئیبراهیمی لوتفوڵاهی سیمبۆلی زوڵملێکراوی زیندانیانی سیاسی و قوربانییه‌کانی توندوتیژی و ئه‌شکه‌نجه و یاسا شکێنییه‌و نابێ له بیر بکرێ.
به ساڵان بێ موبالاتی و پێڕانه‌گه‌یشتن به ناوچه سنووری و له قه‌راخ خراوه‌کان و به ئاسایشیکردنی پرسگره ئێتنیکی و هاووڵاتیه‌تیه‌کان، له لایه‌که‌وه بووه‌ته هۆی نایه‌کسانییه سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و کولتوورییه‌کان و له لایه‌کی دیکه‌وه ڕێگه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی توندوتیژی و یاساشکێنی له گرتووخانه‌کان و کۆمه‌ڵگادا ئاواڵه کردووه و هه‌موو جارێکی به که‌ڵکوه‌رگرتن له قه‌وانی کۆنی جیاوازیخوازی له هه‌ر چه‌شنه ناڕه‌زایه‌تییه‌کی مه‌ده‌نی و هاوده‌ردی و هاوئاهه‌نگی چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا پێشگیری ده‌کرێ، به‌داخه‌وه تۆمه‌تی درۆینه و کاڵه‌وه‌بووی جیاوازیخوازی ئیمڕۆکه بووه‌ته ئامرازێک بۆ ده‌رکردنی حوکمی قورس و دوورله‌ڕاستی له لایه‌ن بازه که‌سێکه‌وه. بێ ئاگا له‌وه که توندوتیژی و له سێداره‌دان هیچکاتێک خاڵی کۆتایی بۆ هێچ چه‌شنه ده‌سپێکێک نه‌بووه‌و له داهاتووشدا نابێ.
هیوادارم که له ژێر سێبه‌ری یاسا و به‌دواداچوونی دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌کاندا، به زوویی ناڕوونییه‌کانی په‌روه‌ندی ئیبراهیمی لوتفوڵاهی ڕوون بکرێته‌وه‌و ببێته کۆتاییه‌ک بۆ خه‌مساردی و یاسا شکێنییه‌کان. هه‌ر چه‌نده ده‌زانم گوێ ئه‌گه‌ر گوێی تۆ بێت و هاواریش هاواری من بێت، ئه‌وه‌ی به جێگه‌یه‌ک نه‌گا، هاواره.
فه‌رزادی که‌مانگه‌ر
به‌ندی نه‌خۆشییه گیرۆده‌ییه‌کان/ زیندانی ڕه‌جایی شه‌هر
10ی ڕێبه‌ندانی 1387
1/ ئه‌م نووسراوه پێشکه‌شه به جه‌وادی عه‌لیزاده، هاوولاتییه‌ک که له ڕیوره‌سمی یه‌که‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی ئیبراهیمی لوتفوڵاهیدا بۆ هاوده‌ردی کردن له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی زینده‌یاد به‌شداری کرد و هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه گیرا و ئێستا له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه‌دایه.
2/ سووڕی کار: ڕاپۆرتێکه که به هۆی لێپرسره‌وه‌کانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه ده‌نووسرێ و ده‌بێته بنه‌مای ده‌رکردنی حوکمی قه‌زایی.