نامه‌کانی فه‌رزاد که‌مانگه‌ر له زیندانه‌وه
وه‌رگێڕانی: سیاوه‌ش گۆده‌رزی
نامه‌ی 1
یه‌که‌م جار بۆ گرتنی کۆمۆنیسته‌کان هاتن، من هیچم نه‌گوت، چونکه من کۆمۆنیست نه‌بووم، دواتر بۆ گرتنی کرێکاران و ئه‌ندامانی سه‌ندیکا هاتن، من هیچم نه‌گوت، چونکه من ئه‌ندامی سه‌ندیکا نه‌بووم، پاشان بۆ گرتنی کاتولیکه‌کان هاتن، دیسان من هیچم نه‌گوت چونکه من پرۆتیستانت بووم، ئاخره‌که‌ی بۆ گرتنی من هاتن ئیتر که‌سێک نه‌بوو، قسه بکا. "بێرتولت برێشت"
کاتێک له قولینچکی چاوه‌کانمه‌وه، تابلۆی گرتووخانه‌ی "ئه‌وین"م خوێنده‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌ر له کۆنه‌وه له‌باره‌ی ئه‌م زیندانه خوێندبوومه‌وه یان له یادمدا مابوو، سه‌رله نوێ وه‌بیرم که‌وتنه‌وه. له ناکاو "خوێنی ئه‌رخه‌وانه‌کان" (سروودێک له بیژه‌نی جه‌زه‌نی) دیسان که‌وته بیرم. ئه‌م سرووده‌م زۆر خۆشده‌ویست، خۆزگه له به‌رم کردبا. هه‌رکه پێم نایه داڵانه‌کانی 209 و سلووله تاکه‌که‌سییه‌کانی، بۆنێکی نه‌ناسراو غه‌ریبم هه‌ست پێ‌کرد، به خۆم گوت ڕه‌نگه ئه‌مه بۆنی زیندان و بۆنی داپڵۆسین و خنکاندن بێت.
چاوبهستراویی هه‌تا ده‌رچوون له 209، به‌شێکی نه‌پچراو له زیندانێکه که منی وه‌بیر ئه‌و پاشایانه ده‌خست که له چاڵهڕهشهکانیاندا، چاوی به‌ندییه‌کانیان ده‌کۆڵی هه‌تا نبینن، واته زۆرترین هه‌ستی پێوه‌ندی له گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر له‌وان بگرن. ئێستاش، چاوه‌کانیان ده‌به‌ستن بێ ئاگا له‌وه‌ی که هێندێک جار دیواره‌کانیش ناتوانن پێش به بیر و دیتن بگرن.
209 یانی تاکه‌که‌سی، تاکه‌که‌سی که‌ونترین و بێناوترین ده‌سته‌واژه‌ی کتێبه یاساییه‌کانی ئێمه‌یه. 209 یانی جوێن، سوکایه‌تی، لێپرسینه‌وه‌ی چه‌ند و چه‌ند سه‌عاته، بێ ئاگایی ته‌واو، گۆشه‌گیرکردن و ته‌ریکخستنه‌وه، شکان و وردکردن به هه‌موو نرخ و هه‌موو ئامرازێک. تاکه‌که‌سی یانی ئه‌شکه‌نجه‌ی سپی، یانی شه‌وانی بێ کۆتایی و دڵه‌ڕاوکه. پاش ئه‌شکه‌نجه‌ی سپی، شه‌ووڕۆژ پێکه‌وه جیاوازیان نییه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ که نابێ هێچ زانیارییه‌ک به تۆ بگا. زانیاریی و دهنگوباسی تۆ ته‌نیا ئه‌و شتانه‌ن که ڕۆژانه چه‌ند جار له ژووری که‌سکه‌کانی لێپرسینه‌وه له نهۆمی یه‌که‌م له گوێی تۆدا ده‌زرینگێته‌وه، هه‌تا ورده ورده بتشکێنن و تۆش له سلوولهکهتدا بیر له قسه‌کانی لێپرسرهوه بکه‌یه‌وه، سبه‌یش و سبهیینێکانی دیکه‌ش هه‌روا هه‌مان شانۆ له ژووری ڕه‌نگ که‌سکی نه‌شته‌رگه‌ریدا دووپات ده‌بێته‌وه و ئه‌وه‌نده دووپات ده‌بێته‌وه هه‌تا قسه‌کانی لێپرسه‌ر له مێشک‌دا نه‌خش ده‌گرێ و به خۆت دهقهبڵێنی که تۆ چ مرۆڤێکی خراپ بووی!
ڕۆژانه که له ژووری لێپرسینه‌وه ده‌گه‌ڕێیه‌وه سلووله‌که‌ت، ئه‌وه‌ی له سلوولهکهتدایه، سه‌روژێر کراوه، یان باشتره بڵێم کێڵدراوه. ده‌رمانی ددان، سابوون، شامپۆ، په‌تووه ڕه‌شه بۆگه‌نیوه‌کان، مۆکێتی کاڵه‌وه‌بوو و ته‌نانه‌ت لیوانی یه‌کجار کهڵکلێوهرگر، به هۆی گه‌ڕان به شوێن شتێکدا له جێی خۆیان نه‌ماون، به‌ڵکوو نه‌کا بزه‌ی پێکه‌نینێک، هیوایه‌ک، شادییه‌ک یان بیره‌وه‌رییه‌کت له شوێنێکدا شاردبێته‌وه. هه‌موو شه‌وێک که له خه‌یاڵی دووباره دیتنی مانگه‌شه‌ودا، چاوت بڕیوه‌ته دیواری سلووله‌که‌ت، شتێک وه‌ک دێوه‌زمه له کونی دهرکهکهتهوه، خستوویته ژێر چاوه‌دێری که نه‌کا چووبیته "خه‌وێکی شیرین" یان له خه‌یاڵی شه‌وانه‌تدا، دایکت هاتبێته ژوور سه‌رت و له‌و تاریکستانه‌دا به وتنی گۆرانی ڕۆڵهلایلایه، مه‌رهه‌می برینه‌کانت بکا.
که له دیواره‌کان ده‌ڕوانی، بیرت بۆ لای ئه‌و میوانه پێشووانه، عه‌ره‌ب، تورک، کورد و به‌لووج و مامۆستا و کرێکار و خوێندکار، بگره هه‌تا چالاکی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامه‌ڤان ده‌چێ که لێره بوون و هه‌رکامه‌یان بیره‌وه‌رییه‌کیان له شوێن خۆیاندا لێره جێهێشتووه. وه‌ک ئه‌وه وایه له نێو 209دا عه‌داله‌ت له حه‌قی هه‌موو که‌سێکدا به شێوه‌ی یه‌کسان به بێ جیاوازی، ئیتنیک، ڕه‌گه‌ز، مه‌زهه‌ب و چین په‌یره‌و کراوه‌و هه‌موو که‌سێک به بێ جیاوازی و به یه‌کسانی هاتوونه ئه‌م زیندانه.
له سلووله تاکه‌که‌سییه‌کان و ته‌نانه‌ت له سلووله گشتییه‌کانیشدا، ته‌نیا سی مێترێک مه‌ودا هه‌یه که که‌سانێک به ساڵان و که‌سانێک به مانگان لێی ماونه‌ته‌وه. سلوولی گشتی یانێ دیتن و ئاخافتن له گه‌ڵ ئینسانه‌کانی وه‌ک خۆت، یانێ گوێگرتن له قسه‌ی ئه‌و مرۆڤانه که ده‌بێ گوێبیستی قسه‌کانیان بی. سلوولی گشتی یانێ خواردنه‌وه‌ی پیاڵه‌یه‌ک چایی دا‌غ، یانێ چوونه حه‌مام به که‌یفی خۆت. سلوولی گشتی یانێ سه‌روریش تاشین و بۆ هێندێکیتریش، یانێ دیتنی چاوی پڕ له خه‌می ئازیزان له پشته‌وه‌ی دیواره شووشه‌ییه‌کان و بۆ من یانێ هه‌ڵمژینی هه‌وا پاش چه‌ند مانگان. پاش چه‌ند مانگ بۆ یه‌که‌مین جار چوومه هه‌واهه‌ڵمژین، حه‌فته‌یه‌ک 3 جار و هه‌ر جارێک 20 خوله‌ک. جێگه‌ی هه‌واهه‌ڵمژین، ژوورێکی بچووکی دیوار به‌رزه که سه‌ره‌که‌ی به نه‌رده پڕ داپۆشرابوو. بۆ منێک که ئه‌ڤیندارانه، ئاسمان و خۆرم له داوێنی زاگرۆسه‌وه دیبوو، ئێره وه‌ک ئه‌وه وابوو ئاسمانیان له پشت میله‌کانه‌وه، زیندانی کردبێت. خۆر به پێدزکێ سه‌ری له سووچێکی ژووری هه‌واهه‌ڵمژین؟، وه‌ک ئه‌وه وابوو که ئه‌ویش ئاگای له‌وه بێ که نابێ له دیواره‌کانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی نزیک ببمه‌وه، دووربینێکیش به سه‌ر سه‌رمانه‌وه، خێرا خێرا ده‌سووڕایه‌وه هه‌تا هه‌موو شوێنێک بخاته ژێر چاوه‌دێری خۆیه‌وه، که نه‌کا له گه‌ڵ خاتوو ڕۆژ، یه‌کتری ببینینن و چاوبڕکێیهک پێکه‌وه بکه‌ین، که ئه‌ویش وه‌ک پێوه‌ندیگرتن به بێگانه‌کانه‌وه، بحهسبێندرێ، یان ئه‌وه به سروه بڵێم که "حاڵی هه‌موو ئێمه باشه" و ئه‌م هه‌واڵه‌ش ببێته هۆی "ئاژاوه‌نانه‌وه له زه‌ینی گشتی"دا و دیواره‌کانی ژووری هه‌وا هه‌ڵمژین ئه‌وه‌نده په‌ڵه‌ی شڵ وپڵی پێوه بوو، که ئه‌وه‌نده‌ی دیکه، ناحهزتری کردبوو "ئه‌گه‌رچی جوانترین دیوار، دیواری زیندان بێ، دیسانه‌که شایانی ڕووخانه".
دیواره‌کانی 209، ئامانجی گه‌وره‌ی خۆیان یانێ جوێکردنه‌وه‌ی زیندانییه‌کانیان له یه‌کتری، به باشی به ئه‌نجام گه‌یاندبوو. لێره‌دا دیواره‌کان ببوونه په‌یامبه‌ری دۆستایه‌تی و نامه‌به‌ر، که‌وابوو ده‌بوا جه‌زا درابان و هه‌ر حه‌فته ڕه‌نگی ڕه‌شیان تێهه‌ڵده‌سوو، هه‌تا له کۆتایدا ڕۆژێک ده‌بوونه ته‌خته به‌ردێکی ڕه‌ش. دیواره‌کانی ژووری هه‌واهه‌ڵمژین بۆ زیندانییه‌کان ببوونه ته‌خته ڕه‌شه، ڕۆژنامه‌ی دیواری و ته‌نانه‌ت درزی دیواره‌کان نه‌خشی سندووقی پۆستیان ده‌گێرا و په‌یامی زیندانییه‌کانیان ده‌گه‌یانده یه‌کتری. دیواره‌کان پڕ بوون له هه‌واڵ و ناوی خوێندکاره‌کان، ئه‌وانه‌ی که له مانگی پووشپه‌ر، نه نه .... دوورتر له 16ی سه‌رماوه‌زه‌وه هاتبوون. ئه‌وانه‌ی که به‌ساڵانه، نیشته‌جێی سلووله تاکه‌که‌سییه‌کانن و جه‌سوورانه ده‌یانووسی : "خوێندکار ده‌مرێ، خۆشی وه‌رناگرێ" و ناوی زانکۆکه‌ی خۆیان له ژێر ده‌نووسی. لاوێکی دیکه ئارمی "ئن جی ئۆ"که‌یانی به جوانێکی که‌م وێنه له سه‌ر دیواره‌که نه‌خش کردبوو و هه‌ر چه‌ند جارێک، پاکیان ده‌کرده‌وه و ڕه‌نگیان به سه‌ردا ده‌کرد، به‌ڵام ئه‌و دووباره‌و چه‌ند باره ده‌یکێشایه‌وه و که‌سانێکیش له سه‌ر ئه‌مه، خه‌وه‌ریان لێ ده‌دا. منیش ڕۆژێک له سه‌ر دیواری هه‌وا هه‌ڵمژین، نووسیم "سڵاو" (ئاماژه‌یه به شێعری جوانی سلام، نووسینی شاعیری سه‌رده‌م سه‌ید عه‌لی ساڵحی)، له گه‌ڵ خۆم وتم "سڵاو، پێویستی به وه‌ڵام نیه" به‌ڵام هه‌رزوو نووسیان "سڵاو، تۆ؟! دۆستایه‌تییه‌که‌مان ده‌ستی پێ‌کرد، له خوێندکار بگره هه‌تا زیندانی ئهلقاعدهیی که دواتر له زیندانی "ڕه‌جایی شار" بوو به مامۆستای زمانی ئینگلیزیم. کۆمه‌ڵێک دۆستی "دیواری"م دۆزییه‌وه و ڕۆژێک که سلووله تاکه‌که‌سییه‌کان پڕ بوبونه‌وه و جێگه‌یه‌ک بۆ تازه‌هاتووه‌کان نه‌مابوو و له ڕووی ناچارییه‌وه، کۆمه‌ڵێکیان له سلوولێک کۆکردبۆوه، وه‌ک ئه‌وه وابوو، به‌ساڵانه یه‌کتری ده‌ناسین. "پولیتێکنیکییهکان"، "ته‌حکیمی وه‌حده‌ت"، "کریستیانه‌کان"، تورک، به‌لووج، کورد و هی دیکه، وه‌ک ئه‌وه وابوو، ساڵانه یه‌کتری ده‌ناسین. یه‌کێک ببووه ده‌لاک، یه‌کێك ئاشپه‌ز، هه‌تا به‌یانی پێکه‌وه داده‌نیشتین و له سه‌ر ئازاره‌کانی کۆمه‌ڵگه له گه‌ڵ یه‌کتری ده‌دواین، هه‌ر چه‌ند ئازاره‌کانمان هاوبه‌ش بوو، به‌لام هه‌تا سه‌ر له به‌یانی هه‌ر پێکه‌وه قسه‌مان ده‌کرد و لای به‌یانی ده‌نگی گریانی سه‌ید ئه‌یوبی بهلووجی له سلوولی پهنادهستمانهوه که به ساڵان لێره بوو، به خۆوه‌ی دێناین. ئه‌وه‌نده که‌س گوێی له هاواره‌کانی نه‌گرتبوو، نامه‌ی بۆ خودا ده‌نووسی و له ژووری هه‌واخۆری دایده‌نا، به ده‌نگی گریانی سه‌ید ئه‌یوب بێده‌نگییه‌کی قورس باڵی به سه‌ر ئێمه‌دا ده‌کێشا و باسه‌که‌ی کۆتایی پێ دێناین و بڕه جارێک ده‌نگی پاژنه که‌وشی ژنێک بێده‌نگی ده‌کردین، له خۆشحاڵی و شڵه‌ژان له کونی بچووکی ده‌رکه‌وه، یان به‌لای په‌ڕه‌کانی رادیاتۆری سلوولی 121وه چاوێکمان به دهرێدا ده‌گێڕا، ژنێک بوو که به‌ره‌و ژووری لێپرسینه‌وه‌یان ده‌برد، عابایه‌کی له سه‌ر کردبوو، که ده‌یان ته‌رازووی له سه‌ر کێشرابوو، قه‌د و قامه‌تی ئه‌و ترازووه‌کانی عه‌داله‌تی خواروخێچ و لاروێر نیشان ده‌دا. ئه‌م ده‌نگه ئاشنایه‌ی پێ، نیشاندانی بوونێکی قایم و ڕاوه‌ستاو بوو و به ئێمه‌ی ده‌گوت لێره‌ش ژیان و خه‌بات به بێ ده‌نگی پاژنه‌ی به‌رز مانایه‌کی نییه، هێندێک ڕاوه‌ستان و ساعه‌تێک ڕامان، سهرهنجمانی بۆ لای ئه‌وه راده‌کێشا، که هه‌مووان یه‌کین.
ژووری لێپرسینه‌وه‌مان، هه‌مان ژوور بوو که شۆفێره‌کانی شیرکه‌تی واحید و مامۆستاکان، لێپرسینه‌وه‌یان له سه‌ر ده‌کرا. مێزی لێپرسینه‌وه هه‌مان مێز بوو، که خوێندکاره‌کان به‌سه‌رییه‌وه، بیره‌وه‌رییان نووسیبوو، ته‌ختێک که من له سه‌ری ده‌نووستم، هه‌مان ته‌خت بوو، که "عمران" جه‌وانی بهلووجی به‌ر له له‌سێداره‌دانی له سه‌ری نووستبوو "دڵم ته‌نگ بووه بۆ که‌ویر"، چاوبه‌سته‌که‌مان هه‌مان چاوبه‌ست بوو که ئه‌ندامانی یه‌ک میلیۆن واژوو "هاواری بێده‌نگ" چاوانیان پی ده‌به‌ستن، که وایه، نابێ هه‌ست به غه‌ریبایه‌تی بکه‌ی و یه‌کتری له یاد بکه‌ی، ئه‌مانه هه‌موویان به جۆرێک له ته‌ک یه‌کتری ئاشنان، لێره هه‌موو وه‌ک تۆن، به‌ڕاست به باشی بیری لێبکه‌وه، ڕه‌نگه سبه‌ی نۆره‌ی تۆش بێت....
مامۆستا و چالاکی مافی مرۆڤ، حوکمی له‌سێداره‌دان به سه‌رداسه‌پا.
به‌ندی نه‌خۆشییه گیرۆوهکانی 5ی زیندانی ڕه‌جایی شار.
فه‌رزادی که‌مانگه‌ر.
10ی جۆزه‌ردانی
نامه‌ی 2
ئه‌وه‌ی له بنج و بناوانه‌وه، مامۆستایه، هه‌موو شتێک له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ قوتابییه‌کانیدا به هێند وه‌رده‌گرێ. (نیچه)
بیر له‌و ڕۆژانه ده‌که‌مه‌وه، که ده‌بوو مامۆستای ئه‌و منداڵانه بوومایه که له ته‌مه‌نی منداڵییدا، ده‌بوو ده‌رد و ڕه‌نج و کۆڵه‌مه‌رگی گه‌وره ساڵان هه‌ڵگرن و له ته‌مه‌نی گه‌وره ساڵیدا، ئاواته وه‌دینه‌هاتووه‌کانی سه‌رده‌می منداڵیان له منداڵه‌کانیان وه‌شێرن. مامۆستای ئه‌و کچانه بوومایه که به ده‌سته ڕه‌نگینه‌کانیان، سۆمای چاوه‌کانیان له بن پێی داری فهرشکردندا
بڕوا هه‌تا هونه‌ره‌کانیان ڕازاندنه‌وه‌ی ماڵی خه‌ڵکانی دیکه بێ و مزگێنی نان بۆ سه‌رخوانی بنه‌ماڵه بێ.
مامۆستای منداڵانێک که زاده‌ی ده‌رد و ڕه‌نج بوون، به‌ڵام هیوا و ڕاچه‌نین سروودی هه‌میشه‌ییان بوو، که‌سانێک که تێکۆشانی سه‌خت و دهستئاواڵهیی له سرووشته‌وه بۆیان به میرات گه‌یشتبوو. ئه‌وان که‌سێکیان ده‌ویست، له خۆیان بێ و بۆنی خاکی ئه‌وان بدا. که‌سێک که مانای هه‌ژاری و نایه‌کسانی بزانێ. هه‌ڤاڵێک که تێکه‌ڵ به گهمهکهنیان بێ و متمانه به هیواکانیان بکا. له گه‌ڵیان پێبکه‌نێ و له ته‌کیان بگری. ئه‌وان، دۆستێک، به‌ردی سێبوورییهک و هاوڕازێکیان ده‌ویست که هه‌روه‌ک خۆیان بێ قه‌رار، تامه‌زرۆی کرانه‌وه‌ی قوتابخانه بێ، که‌سێک که به مانه‌وه بیر بکاته‌وه نه‌ک به چوون. زۆری پێنه‌چوو له ته‌نیشت ئه‌واندا، خۆم نه‌ک وه‌ک مامۆستا، به‌ڵکوو وه‌ک قوتابییه‌ک که زۆر دره‌نگ ڕێگه‌ی قوتابخانه‌ی گرتۆته به‌ر، دیته‌وه.
کتێبه‌کانم به‌ست که نه‌کا مردن و هیوابڕاوی له دووتوێی لاپه‌ڕه ڕه‌شه‌کانیان به بازنه‌ی شادی و جیهانی هیواکانیان دزه بکا. هه‌موو ڕۆژێک کلاسه‌کانمان ده‌سپارده ده‌ستی ئومید و خه‌یاڵه‌کان و به خوێندنه‌وه‌ی چیرۆکه‌کان که‌یفمان ده‌کرد. هاوڕێ له گه‌ڵ "ماسییه ڕه‌شه بچکۆڵه‌که" به‌ڵام ئه‌مجاره نه له ڕێگه‌ی ئاراس به‌ڵکوو له ڕێی سیروانه‌وه، توێژینه‌وه‌ی ده‌ریای ژیان و ڕاستیمان ده‌کرد. هاوڕێ له گه‌ڵ چیرۆکی "ڕیبواره بچکۆڵه‌که" بۆ دیتنه‌وه‌ی دۆست ده‌چووینه سه‌فه‌ر، هه‌تا ئه‌وان خۆشی سه‌فه‌ر لانیکه‌م له خه‌یاڵه‌کانیاندا ته‌جرووبه بکه‌ن و راهێنانی "من له ته‌ک خهڵکبووندا" بکه‌ن. هه‌ر چیرۆکێکم که ده‌خوێند، ڕۆڵی قارهمانهکانیانم به ئه‌وان ده‌سپارد بێ ئاگا له‌وه که ئه‌وان هه‌ر کامه‌یان قاره‌مانی داستانی پڕ له ده‌رد و کۆڵه‌مه‌رگی ژیانی خۆیان بوون. هه‌موو ڕۆژێک چه‌ند کاتژمێرێک، ره‌نجی نایه‌کسانییه‌کان و ده‌ردی ناخۆشییه‌کانمان، له پشتی دیواری قوتابخانه له بیر ده‌کرد و پێکه‌وه داده‌نیشتین. گه‌رمای کلاسه‌که‌مان، بۆنی نانی گه‌رم بوو که به‌رهه‌می دهستقڵهشیووی باوک بوو و دایک به‌و په‌ڕی پاکی و سانایی، نیوه‌ڕۆیه دهیهێنانهیه قوتابخانه، ئێمه‌ش تێر له هه‌ڤدیتنی یه‌کتری، کۆڵانه‌کانی پڕ له هه‌وراز و نشێوی ژیانمان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌رکه‌کانی قوتابخانه ده‌پێوا و هه‌تا دیداری دووباره‌ی سبه‌ی وه‌دوای مه‌شق و ئه‌رکه‌کانی دیکه‌ی ژیان ده‌که‌وتین.
کاوه به‌و له‌شه لاوازه به‌ڵام خۆڕاگره‌وه، به بێ نانی نیوه‌ڕۆ خواردن له جێگه‌ی باوکی نه‌خۆشی ده‌بووه شوان، ئێواره کاتێک مه‌ڕه‌کانی به‌ره‌و گوند ده‌هێنایه‌وه، دایکی به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که‌وه ده‌چوو پێشوازی نان ده‌رهێنه‌ری بنه‌ماڵه هه‌تا ماندوویه‌تی کاوه ده‌ربکا، مه‌ڕه‌کان بدۆشێ و بۆ فرۆشتنی شیر بچێته شار، کاوه مه‌ست و شاد له ڕازی بوونی دایکی زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی ده‌هاتێ، به‌ڵام کاتێک چاوی ده‌بڕیه کیفی قوتابخانه و ئه‌رکه‌کانی سبه‌ینێی، زه‌رده‌خه‌نه شیرینه‌که‌ی ده‌ڕه‌ویه‌وه.
..... له‌یلاش به‌و چاوه پر له پرسیارانه‌وه و نیگایه‌ک که هه‌تا قوڵایی بیر، بڕی ده‌کرد، مرۆڤی، وه‌دوای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خه‌یاڵه بێ بنه‌کانی ده‌خست، کیفی قوتابخانه‌ی داده‌نا و ته‌شییه‌که‌ی هه‌ڵده‌گرت هه‌تا یارمه‌تییه‌کی گچکه بۆ په‌یداکردنی نانی سبه‌ی به دایکی بکا، ته‌شیه‌که‌ی هاوکات له گه‌ڵ هیوا گه‌وره و بچووکه‌کانی له ده‌ستیدا هه‌تا کۆتایی ده‌سووڕاند، هه‌تا خورییه‌که وه‌ک تاڵه جوانه‌کانی خه‌یاڵی خۆی باریکتر و باریکتر ده‌بوو و دیسان ته‌شیه‌که‌ی خول ده‌دا و خول ده‌دا هه‌تا ڕه‌نگه ڕۆژێک سووری دنیاش به دڵی ئه‌و و دایکی خول بخوا.
... فهریادیش به دیتنی په‌ڵه هه‌ورێک ده‌چووه سه‌ر بان و کاگڵهکهی خۆشه ده‌کرد هه‌تا دڵۆپه باران فه‌رشه کۆنه‌که‌یان کاڵتر و کاڵتر نه‌کا. له‌م کاره‌دا وه‌ها بلیمه‌تێکی لێدهرهاتبوو که له ته‌ک باوکییدا سه‌ربانی هه‌موو ماڵه‌کانی گوندیان بانه‌ناو ده‌کرد و به‌و شێوه‌یه دڵۆپه بارانه‌کان، مزگێنی نانی سبه‌ینێیان بوون. ته‌نیا وه‌ختانێک له نێو چزووی سه‌رما و نانی سبهیناندا ڕاده‌ما که بۆ بارینی به‌فر و باران بپاڕێته‌وه یان نا؟ ... یاسریش پاش مردنی باوکی کاری ده‌کرد هه‌تا جێگه‌ی به‌تاڵی ئه‌و پڕ بکاته‌وه و بتوانێ بۆ براکه‌ی قه‌ڵه‌م ڕه‌نگ و ئاوڕه‌نگ بکڕێ هه‌تا ڕه‌نگه، هیوای بوونه نیگارکێشی خۆی له سه‌ر ئه‌و وه‌دیبێنێ.
... ئیدریسیش که له وه‌رزی به‌هاردا نه‌ده‌هاته قوتابخانه، هه‌موو ڕۆژێک کۆڵێک به کۆڵه‌وه، خۆشحاڵ له‌وه که سرووشت له خوانی فراوێنی خۆی بێبه‌شی نه‌کردووه، چه‌ند کیلۆیه‌ک گیای له شار ده‌فرۆشت و ده‌گه‌ڕایه‌وه ئاوایی.
منیش که تاوانبار بووم هه‌ر ڕۆژ ئۆقره لێبڕاو له نایه‌کسانی و بێزار له هه‌رچی ئه‌وه که چاره‌نووسیان ناو ڵێنابوو، له به‌رانبه‌ریان ڕاوه‌ستم و مه‌یلی به‌رته‌سکی هومێد له چاوه‌کانیاندا به‌دی بکه‌م، به‌سه‌ر کاوه‌دا، شۆڕ ده‌بوومه‌وه و دهفتهرهکهیم که به سه‌ریدا خه‌وی لێکه‌وتبوو، له‌ژێر ده‌موچاوی لهبهرتاو سوورهوهبوویدا، ده‌ردێنا و له ژێر دیکته نهنووسراوهکهیدا ده‌منووسی: " شوانه بیچکۆڵانهکه، نمره‌ی بیستیش بۆ تۆ هه‌ر که‌مه". له ته‌نیشت له‌یلای شه‌رمێون له ماندوویه‌تی دوێنێی، ده‌سته زبر و قڵهشیووهکانیم له نێو ده‌ستم ده‌نا، هه‌تا نه‌رمی ده‌ستی فریشته ئاساکه‌ی هه‌ست پێبکه‌م، به‌ر له‌وه‌ی شتێک بڵێم، ڕووانینی قووڵ و پڕبهزهییانهی هه‌زاران پرسیاری له مێشکمدا ده‌ورووژاند و منیش بێده‌نگ ده‌مام، له نزیک ئیدریسی دووره‌په‌رێز له ئه‌رکی دووپاتکراوه‌ی دوێنێی، له ده‌سته بلۆقهکراوهکانیم ده‌ڕوانی و هاوڕێ له گه‌ڵ ئه‌و له په‌نجه‌ره‌وه له دوور دوورم ده‌ڕوانی، ئه‌و له به‌سه‌ر چوونی به‌هار دڵته‌نگ ده‌بوو و منیش له ڕه‌نگ و رووی زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاوی ئه‌و.
ئیمڕۆ له ته‌ک دنیایه‌کدا شانازی، شادی، قین و داخ و کۆڵێک بیره‌وه‌ری تاڵ و شیرین، بیر له‌و ڕۆژانه ده‌که‌مه‌وه. له ڕۆژی مامۆستا بوو که پڕ بایه‌خترین دیارییه‌کانی ژیانم له مامۆستایانی گه‌وره وه‌رگرت: له له‌یلا 3 دانه هێلکه، له ئیدریس دوو کیلۆ که‌نگر ده‌سڕه‌نجی ڕۆژێک، له فریشته دوو چڵ گوڵی هه‌ڵاڵه، له نیدا بوکه‌ڵه‌یه‌کی له دار‌و په‌ڕۆ چێکراو و له یاسریش نهقاشییهک.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژانه له یاده‌وه‌رییه‌کانماندا زیندوو ڕابگرین، قه‌رار درا که هیواکانیان به قه‌ڵه‌م ڕه‌نگه‌کانیان بنه‌خشێنن. کاوه له کاتێکدا بیری له باوکی ده‌کرده‌وه، نه‌خۆشخانه‌یه‌کی کێشا و له بنی نووسی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه هه‌موو نه‌خۆشه هه‌ژاره‌کانی جیهان ده‌رمان ده‌کا.
فه‌ریاد که هه‌موو کاتێک ئاسمانی ساف و بێ هه‌وری نه‌خش ده‌کرد هه‌تا ئیتر ده‌ست و پێی که‌سێک له سه‌رمادا نه‌ڕچێ، دیسان ئاسمانێکی کێشا و هه‌تا توانی ماڵی بچکۆڵانه و جوانی له بن کێشا و له ژێری نووسی ئه‌م ماڵانه بۆ ئه‌و که‌سانه‌یه که خانوویان نییه، ئاسمان هه‌م گه‌وره و هه‌میش به‌ربڵاوه، وه‌ک عه‌رز بچووک نییه که هه‌تا ناچار بین بۆ ژیان له سه‌ری، پاره بده‌ین، له ئاسماندا جێگه بۆ هه‌موو که‌سێک هه‌یه و من ده‌توانم دیسان خانووی تێدا بکێشمه‌وه.
فریشته‌ش که هه‌میشه بۆ خۆی و خوشکه‌کانی برایه‌کی بچکۆلانه‌ی ده‌کێشایه‌وه، ئه‌م جاره پێموت که فریشته‌ی جیهان سه‌ر له نوێ بکێشه‌وه له به‌ر ئه‌وه که‌سێک تۆ له به‌ر کچ بوونت به‌که‌م نه‌زانێ، تۆ وه‌ک خۆت و له ته‌ک خۆت بتبینێ، ئه‌ویش کۆمه‌ڵێک زۆر بووکه‌ڵه‌ی کێشا که به ده‌روری گۆی زه‌ویدا ده‌ستیان گرتبوو و گۆرانیان ده‌خوێند. یاسریش هه‌میشه هیواکانی باوکی ده‌کێشایه‌وه، وانێتبارێکی ڕه‌نگ شین که ئه‌و له کۆڵبه‌ری ڕزگار بکا. قه‌رار درا یاسر سه‌ر له‌نوێ وڵاته‌که‌مان به بێ هه‌ژاری و نایه‌کسانی، به بێ ئه‌وه کۆڵبه‌ره بانهییهکان، مه‌ریوانییه‌کان و کامیارانییهکان ناچار بن بۆ گوێستنه‌وه‌ی 10 کیلۆ چای له بری دوو هه‌زار تمه‌ن، گیانی خۆیان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه، بکێشێته‌وه. ئه‌و نیگارێکی جوان و ڕازاوه‌ی سرووشتی کێشایه‌وه که خه‌ڵک تێیدا خه‌ریکی کارکردن بوون و له ژێری نووسی: " بۆ ڕۆژێک که ئیتر مردن له بۆسه‌ی ناندا دانه‌ده‌نیشت".
به‌شی 5، زیندانی ڕه‌جایی شاری که‌ره‌ج
8ی گوڵانی 2008
نامه‌ی 3
رهنجنامه،
بەشێک لە نامەی فەرزاد کەمانگە
من ناوم فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، ناسراو به سیامه‌نده و دوازده ساڵ ڕابردووی کاری مامۆستاییم له شارستانی کامیاران هه‌یه. ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ئه‌نجومه‌نی مه‌ده‌نی مامۆستایانی شاری کامیاران بووم و هه‌تا کاتی قه‌ده‌غه کردنی تێکۆشانه‌کانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه، به‌رپرسی پێوه‌ندییه گشتییه‌کانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه بووم. ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی مانگنامه‌ی فه‌رهه‌نگی/ بارهێنانی روویان بووم که دواتر ئه‌م گۆڤاره‌ش له لایه‌ن ده‌سته‌ی چاوه‌دێری په‌روه‌رده و بارهێنانه‌وه داخرا. ماوه‌یه‌کیش ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی ژینگه‌ی ئاسک بووم. له ساڵی 1384 هه‌ر به دوای دامه‌رزانی کۆمه‌ڵه‌ی چالاکڤانانی مافی مرۆڤ له ئێران، بووم به ئه‌ندام.
له مانگی گه‌لاوێژی ساڵی 1385 کاتێک بۆ مه‌سه‌له‌ی به‌دواچوونی ده‌واوده‌رمان بۆ براکه‌م که یه‌کێک له چالاکڤانانی سیاسی کورده، له تاران بووم، گیرام و بۆ شوێنێکی نادیار و ژێرزه‌مینێکی ته‌نگ و تاریک ڕاگوێزرام. سلووله‌کان به‌تاڵ بوون، نه په‌توو نه ڕایه‌خێک و شتێکی دیکه‌ی لێ نه‌بوو. کاتێک ناوونیشان و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی منیان ده‌نووسی و پرسیان خه‌ڵکی کوێی، هه‌ر که وتم کوردم، به شه‌لاقێک که له شیلانگ چێ کرابوو، که‌وتنه گیانم، به هۆی مهزههبهکهشمه جنێویان پێدام و لێیان دام. به هۆی ئه‌وه موسیقای کوردی له سه‌ر زه‌نگی مۆبایله‌که‌م بوو، هه‌تا له توانایاندا بوو، لێیان دام.
ده‌سته‌کانیان ده‌به‌ستم، له سه‌ر کورسییه‌ک دایاندهنیشاندم و له سه‌ر شوێنه پڕههستیارهکانی له‌شم ته‌وژمیان ده‌خست. هه‌موو جله‌کانیان له به‌ر دادهکهندم و مه‌ترسی ده‌ستدرێژی جنسیان وهبهردهنام و به دار و باتۆم ئازاریان ده‌دام.
به هۆی ئه‌شکه‌نجه‌ی گرانه‌وه، ناچار بوون بمبه‌نه لای دوکتۆر. دوکتۆر شوێنه‌واری لێدان و شێنههڵگهڕانی له سه‌ر که‌مه‌ر، مل، سه‌ر، پشت، ڕان و لاقه‌کانم دی. بۆ ماوه‌ی دوو مانگ له سلوولی تاکه‌که‌سی ژماره 43 بووم. له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌ی گران و ئازاردانم له ڕاده‌به‌ده‌ر بوو، بۆ ماوه‌ی 33 رۆژ مانم له خواردن گرت. کاتێک بنه‌ماڵه‌که‌میان ئازار ده‌دا و مه‌ترسیان وه‌به‌ر دهخهستن بۆ ڕزگاری له‌و هه‌موو ئه‌شکه‌نجه‌و هه‌روه‌ها ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به ئازار و گوشار بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌که‌م، به مه‌به‌ستی خۆکوشتن خۆم له سه‌ر پلیکانه‌کانی زیندانه‌وه فڕێ دایه خوارێ. بۆ ماوه‌ی مانگێک له سلوولێکی بچووک، تاریک و بۆگه‌ن حه‌بسیان کردم. له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌نانه‌ت له ڕێگه‌ی ته‌له‌فوونیشه‌وه بۆم نه‌بوو له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌م پێوه‌ندی بگرم. بۆ ماوه‌ی 3 مانگ ئیزنی هه‌واخۆریم نه‌بوو. پاشان گوێزرامه‌وه بۆ سلوولێکی چه‌ند که‌سی و دوو مانگ له‌وێ ڕاگیرام به بێ ئه‌وه‌ی بتوانم پارێزه‌ر یان بنه‌ماڵه‌که‌م ببینم.
له نێوه‌ڕاستی به‌فرانباردا له زیندانی 209ی تارانه‌وه بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی کرماشان ڕاگوێزرام. هه‌تا ئه‌و کاته تۆمه‌تێکیان نه‌خستبووه پاڵم و نه‌مده‌زانی بۆ گیراوم.
له گرتووخانه‌ی کرماشان‌دا هه‌موو جله‌کانیان له به‌ر ده‌رهێنام و جڵێکی بۆگه‌نیان پێدام. به لێدان و کوتان خستمیانه سلوولێکی تاکه که‌سییه‌وه که نهێنی بوو و که‌س پێی نه‌ده‌زانی و ده‌نگم به هیچ کوێ نه‌ده‌گه‌یی.
سلوولهکه دوو لامپی بچووکی تێدا هه‌ڵواسرا بوو، هه‌واکه‌شی نه‌بوو، پێشتر ئه‌و سلووله گۆیا ئاوده‌ست بووه، زۆر تاریک و بۆگه‌ن بوو. له 24 ساعه‌تدا ته‌نیا دوو جار ئیزنی چوونه ئاوده‌ستم هه‌بوو، مانگی جارێک بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌کێک ئیزنی خۆشوتنیان پێ ده‌دام.
ئه‌و ئه‌شکه‌نجانه‌ی له گرتووخانه‌ی کرماشان کرام، بریتی بوون له:
1- گه‌مه‌ی فوتبۆڵێن: ئه‌مه ده‌سته واژه‌یه‌ک بوو که لێپرسه‌کانی گرتووخانه به کاریان دێنا. جله‌کانیان له به‌ر دهردێنام، چوار پێنج که‌س ده‌وره‌یان ده‌گرتم و به مسته‌کۆڵه و پێلاقه به‌ره‌و لای یه‌کتری دهیاناردم. کاتێک توانام نه‌ده‌ما و ده‌که‌وتم به پێکه‌نین و جنێودان له سه‌رم ڕاده‌وه‌ستان.
2- به سه‌عات له سه‌ر پێیه‌ک ڕایان ده‌گرتم، ده‌سته‌کانیان پێ به‌رز ده‌کردمه‌وه‌و کاتێک ماندوو ده‌بووم و ده‌که‌وتم، لێیان ده‌دام. ده‌یانزانی پێی چه‌په‌م زه‌ربه‌ی دیووه، زیاتر له‌و پێیان ده‌دام. له‌و ده‌مه‌دا ده‌نگی قورئانیان به‌رز ده‌کرده‌وه هه‌تا ده‌نگ و هاواری ژێر ئه‌شکه‌نجه‌م به شوێنێک نه‌گا.
3- له کاتی لێپرسینه‌وه دا مسته‌کۆڵه و شهقازلهیان له دموچاوم ده‌دا.
4- ده‌ست و لاقمیان به سه‌ر ته‌ختێکه‌وه ده‌به‌ست و به شه‌لاقێک که ناوی زولفه‌قار بوو لێیان ده‌دام، له ژێر پێ، ڕهقینهی لاق، ڕان و که‌مه‌ریان ده‌دام و ئه‌وه‌نده‌یان لیده‌دام که تا چه‌ند ڕۆژێک نه‌مده‌توانی بڕۆم.
5- به‌رده‌وام شۆکی ئیلێکتریکیان له شوێنه هه‌ستیاره‌کانی له‌شم ده‌دا.
لێره‌ش ئیزنی دیتنی بنه‌ماڵه‌یان پی نه‌دام، ته‌نانه‌ت دۆست کچه‌که‌شمیان گرت، براکانیان گرتم. به هۆی نه‌بوونی پاک‌وخاوێنی له سللولهکهمدا تووشی نه‌خۆشی کارگی پێست هاتم، به‌ڵام نه‌یانهێشت چاوم به دوکتور بکه‌وێ. به هۆی ئه‌شکه‌نجه و گوشاری له ڕاده‌به‌ده‌ر ناچارمام لێره‌ش بۆ ماوه‌ی 12 ڕۆژ مان له خواردن بگرم. به‌ڵام له باتی باشترکردنی باروودۆخم بۆ سلوولێکی زۆر خراپتر، پیستر و ساردتر ڕایانگوێستم. به‌رده‌وام لێیان ده‌دام، جارێک به هۆی زهربهوێکهوتن له هێلکه‌کانم بێ هۆش که‌وتم. مه‌ترسی ده‌سدرێژی جنسیان وه‌به‌ر ده‌نام. دایم ده‌نگی ئاهوناڵه‌ی سلووله‌کانی دیکه‌م وه‌به‌ر گوێ ده‌که‌وت.
له 28ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌دا جارێکی دیکه بۆ گرتووخانه‌ی 209ی تاران ڕایانگوێستم. هه‌ر چه‌نده له سلوولی چه‌ند که‌سیدا بووم، به‌ڵام ئیزنی دیتنی بنه‌ماڵه‌که‌م نه‌بوو.
دۆسیه‌که‌م پاش چه‌ند مانگ نادیاری، مانگی جۆزه‌ردانی 1386 بۆ دادگای شۆڕشی ژماره 30 نێردرا. لێپرسه‌کان ده‌یانگوت هه‌موو هه‌وڵه‌کانی ئه‌وان ئه‌وه‌یه که حوکمی ئێعدام یان زیندانی درێژماوه به‌سه‌رمدا بسه‌پێنن، ئه‌گه‌ر هاتووش ئازاد کرام ئه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی زیندان حیسابی خۆیان له گه‌ڵم پاک ده‌که‌نه‌وه.
لێپرسه‌کانی گرتووخانه ڕقێکی تایبه‌تیان له من پێش هه‌موو شتێک وه‌ک کوردێک و دواتر وه‌ک ڕۆژنامه‌نووس و چالاکی مافی مرۆڤ هه‌بوو. سه‌ره‌ڕای هه‌موو گوشاره‌کان، ئهشکهنجهکرانم هه‌روا به‌رده‌وام بوو.
دادگای تاران نه‌بوونی سه‌لاحییه‌تی خۆی له سه‌ر دۆسیه‌که‌ی من ڕاگه‌یاند و هه‌ربۆیه دۆسیهکهمیان نارد بۆ دادگای سنه. هه‌ر کاتێک خه‌ڵک و ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ له به‌رانبه‌ر گیران و ئه‌شکه‌نجه‌ی مندا ناڕهزایهتینا ده‌رده‌بڕی و پشتگریان له من ده‌کرد، کاربه‌ده‌ستانی زیندان زیاتر توڕه‌تر ده‌بوون و گوشاره‌کانیان بۆ سه‌ر من زێده‌تر ده‌کرد. له پووشپه‌ڕی ساڵی 86دا بۆ گرتووخانه‌ی سنه ئه‌و شوێنه‌ی که بووه‌ته مۆته‌یه‌کی ترسناک و قه‌د له بیر و ژیانمدا ناسڕدرێته‌وه، ڕاگوێزرام. له کاتێکدا هه‌ر به پێی یاسای خۆیان تۆمه‌تێکی تازه‌م له سه‌ر نه‌بوو، هه‌ر به گه‌یشتنم بۆ ئه‌وێ لێدان و ئازاری ڕۆحی و جه‌سته‌یی ده‌ستیپێکرد.
سلوولهکهمیان زوو زوو ده‌گۆڕی. ڕۆژێک به‌رپرسی گرتووخانه و چه‌ند که‌سێکی دیکه هاتن و به بێ هۆ که‌وتنه کوتان و لێدانم و له سلووله‌که‌یان بردمه ده‌رێ، له پشته‌وه زه‌ربه‌یه‌کی توندیان له سه‌رم دا، به‌رچاوم ره‌ش بوو و که‌وتمه سه‌ر عه‌رز، به سه‌ر پلیکانێکدا که له 18 پله پێکهاتبوو به‌ره‌و ژووری لێکۆڵینه‌وه‌ی گرتووخانه ڕایانکێشام. کاتێک وه‌هۆش خۆم هاتمه‌وه و چاوانم کرده‌وه، هه‌موو له‌شم به تایبه‌تی سه‌ر و دم و چاو و لای چه‌په‌م ژانی ده‌کرد. هه‌ر که زانیان وه‌هۆش هاتوومه‌ته‌وه، دیسان که‌وتنه کوتان و لێدانم. بۆ ماوی سه‌عاتێک لێیاندام، دیسان به خشکه‌خشک به سه‌ر پلیکانه‌کاندا بردمیانه سه‌ره‌وه‌و فڕێیان دامه نێو سلوولێکی بچووکه‌وه. دوو که‌سی دیکه هاتن و ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌یان لێدام هه‌تا سه‌رله‌نوێ بێهۆش که‌وتمه‌وه. لای ئێواره، به ده‌نگی بانگی عهسهر وه‌خه‌به‌ر هاتم، دموچاو و جله‌کانم خوێناوی بوون. دموچاوم هه‌ڵمسا بوو. هه‌موو له‌شم شین و ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕابوو. توانای بزووتنم تێدا نه‌بوو. پاش چه‌ند سه‌عاتێک به زۆر خستمیانه حه‌مامێکه‌وه که جل و به‌رگه خوێناوییه‌که‌م پاک بکه‌مه‌وه. جله ته‌ڕه‌کانیان له به‌رم کرد. سه‌عات 12 شه‌و چاویان به‌ستم و چه‌ند کاربه‌ده‌ستێکی ئیتلاعات هاتنه لام. به هۆی باروودۆخی خراپی جه‌سته‌ییم، ڕوژی دوایی ناچار مان بمبه‌نه لای دوکتور له ده‌ره‌وه‌ی گرتووخانه له زیندانی ناوه‌ندی. به هۆی زهربهوێکهوتن به شه‌ویلکه و ددانه‌کانم هه‌تا چه‌ند ڕۆژ نه‌مده‌توانی خواردن بخۆم. شه‌وانه په‌نجه‌ره‌ی سلووله‌که‌یان ده‌کرده‌وه هه‌تا له به‌ر سه‌رما ئازار بچێژم. پهتویان پێ نه‌دابووم، به ناچاری مۆکێتی ژووره‌که‌م به ده‌وری خۆم دهپیچا. ئیزنی ههواخوهری، ته‌له‌فوون و چاوپێکه‌وتنی بنه‌ماڵه‌م نه‌بوو. زۆر جار له ژووری لێپرسینه‌وه‌دا لێیان ده‌دام. هه‌ر به‌و هۆیه ناچار بووم، 5 ڕۆژ مان له خواردن بگرم. زۆر جار سه‌رمیان له دیواری ژێرزه‌مین ده‌دا و له‌وێوه هه‌تا سلووله‌که‌م به لێدان و کوتان ڕایانده‌کێشام. هه‌تا ئه‌و ده‌مه چ له کرماشان و چ له سنه هیچ تۆمه‌تێکیان نه‌دابووه پاڵم.
ئه‌شکه‌نجه‌ی ناسراو به مریشکی بر‌ژاو ده‌سته‌واژه‌یه‌ک بوو که سه‌رۆکی گرتووخانه‌ی سنه به کاری دێنا ئه‌ویش ئه‌وه بوو که به زۆری ئه‌و شه‌وانه‌ی که بۆ خۆی له گرتووخانه ده‌مایه‌وه ئه‌نجامی ده‌دا. ده‌ست و پێی که‌سێکیان ده‌به‌ست، له سه‌ر عه‌رز ده‌یانخست و ئه‌ویش بۆ خۆی به شه‌لاق ده‌که‌وته گیانی.
ده‌نگی ناڵه ناڵ و گریانی که‌سانێک که به زۆری کچ بوون، ده‌گه‌یشتنه گوێ و ڕۆحی مرۆڤیان ئازار ده‌دا.
نزیک به دوومانگ له سلوولی تاکه‌که‌سی سنه‌دا بووم. پهروهندهکهشم دیسان له سنه به هۆی نه‌بوونی سه‌لاحییه‌تی دادگا، سه‌رله نوێ نیردرایهوه بۆ تاران. سه‌رجه‌م ماوه‌ی 8 مانگه ئازاری ڕۆحی و جه‌سته‌یی ده‌درێم و ئه‌مه‌ش کاریگه‌رییه‌کی زۆری له باری ڕۆحی و جه‌سته‌ییه‌وه له سه‌رم داناوه. دوای مانه‌وه‌ی شه‌وێک له زیندانی 209 بردمیانه به‌شی 7 زیندانی ئه‌وین، ئه‌و شوێنه‌ی که مه‌وادی بێهۆشکه‌ر بووه‌ته شه‌وچه‌ره‌ی به‌ندییه‌کان. له 27ی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه گۆێزراومهتهوه بۆ زیندانی ره‌جایی شه‌هری که‌ره‌ج ، زیندانێک که له‌ودا پڕمه‌ترسیدارترین به‌ندی وه‌ک قاتڵ، دزی چه‌کدار و خهڵکدزی تێدا به‌ند کراوه.
له گه‌ڵ ڕێزم2ی سه‌رماوه‌زی ساڵی 1386زیندانی ره‌جایی شه‌هری که‌ره‌ج
نامه‌ی 4
نووسینێکی ته‌واونه‌کراوی فه‌رزادی که‌مانگه‌ر
له کۆبوونه‌وه‌ی ئاشتیخوازانه له شاری سنه بۆ پشتگری له فه‌رزادی که‌مانگه‌ر، سه‌ما و حه‌بیب به‌همه‌نی دوو چالاکی مافی مرۆڤ له به‌نده‌رعه‌باسه‌وه، هه‌زاران کیلۆمتر دوور، خۆیان گه‌یانده سنه و له کۆبوونه‌وه‌ی پشتگری له فه‌رزادی که‌مانگه‌ر که‌دا به‌شداریان کرد. ڕۆژی 2ی گه‌لاوێژ، 23ی ژوویه له لایه‌ن هێزه ئاسایشییه‌کانی کۆماری ئیسلامییه‌وه گیران و بۆ گرتووخانه ئیتلاعات ڕاگوێزران و سه‌ره‌رای بێحورمهتی پێکردنیان ئێستاش له گرتووخانه ڕاگیراون. فه‌رزادی که‌مانگه‌ر ئه‌م نامه‌یه‌ی بۆ سه‌ما نووسییوه که به هۆی ڕاگۆێزرای بۆ سلوولی تاکه‌که‌سی و بڕانی پێوه‌ندییه‌کانی ئه‌و له گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه، به نیوه‌وناته‌واو نێردراوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی زیندان.
سڵاو بۆ تۆ میوانی به‌ندکراو، خۆش هاتی بان چاو، بۆ لای ئێمه ، بۆ وڵاته‌که‌مان له سه‌ر ته‌واوترین نه‌خشه‌کانی جیهانیش مه‌گه‌ڕێ، به شوێن درێژایی و پانایی جوغرافیایی وڵاته‌که‌مان مه‌گه‌ڕێ، کاتێک له دواترین نیشانه‌کانی پێشه‌سازی و له قه‌راخ دوایین فابریکاوه تێپه‌ڕ بووی، ناوچه‌یه‌کی ڕووتاوه و وشکوبرین و دوور له پیشه‌سازی و پڕ له هه‌ژاری و برسییه‌تی له به‌رانبه‌رتدا وه‌دیار ده‌که‌وێ. وڵاتێک به ئاسۆییه‌کی سوور به سووری مێژوویه‌که‌ی و خۆرێکی زه‌رد به زه‌ردی کێڵگه گه‌نمه‌کانی، داره سه‌وزه به‌ڕووه‌کانی نیشانه‌ی سه‌ختی و ژیانی دانیشتوانی له به‌رانبه‌رتدا باوه‌شی بۆت کردۆته‌وه، خه‌ڵکانێک هه‌روه‌ک خۆتان که پڕن له ڕاستگۆیی و هێشتا مێهره‌بانی و یه‌کره‌نگی ساڵه‌کانی دووری لای خۆیان وه‌ک یادگار ڕاگرتووه، خه‌ڵکانێک که ساڵانێکه نابه‌رانبه‌ری، زوڵم و زۆر و ئاواره‌بوون و هاڵاواردن و سه‌رکوت و دیکتاتۆری چۆکی پێ دانه‌داون، وڵاتێک که هه‌ر که‌سێک ده‌نگی خه‌ڵکه‌که‌ی به‌رز بکاته‌وه، ده‌نگی کپ ده‌که‌ن، جه‌وانه‌کانی له نه‌وه‌ی هه‌تاون که بۆ ناساندنی ئامانجی خه‌ڵکه‌که‌یان و ئارمانه‌کانیان به جیهان، هه‌موو کارێک ده‌که‌ن.
کاتی واهه‌یه، کیسه‌ڵ ههڵدهفڕینن و وه‌ختێکی دیکه‌ش ئه‌سپه‌کان مه‌ست ده‌که‌ن، بازه جارێک به وێبۆڵۆگێک که تاکه تاقه‌ت و توانایانه، کۆمهڵهمهرگی هه‌زاران ساڵه‌ی گه‌له‌که‌یان باس ده‌که‌ن و له دژی زڵم و زۆر و هاڵاواردن ڕاده‌وه‌ستن، هێندێک جار به‌سه‌رهاتی پڕ له داخ و سۆزی خه‌ڵکه‌که‌یان له دڵی گۆرانی و موسیقادا، ده‌ڤه‌ر به ده‌ڤه‌ر و وڵات به وڵات ده‌گێڕن.
ئازیزم سه‌ماء، ئێستا که کامێراکه‌یان لێ وهرگرتوویی، به چاوه‌کانت ببینه و به نێزه‌ی قه‌ڵه‌مه‌که‌ت بنووسه، بنووسه که ئه‌م ده‌ڤه‌ره ساڵه‌هایه برینداره، برینداری توندوتیژیی، سه‌رکوت و گولله و شه‌ڕه.
بنووسه که ئه‌م برینه مه‌ڵهه‌م و ساڕێژی ده‌وێ، بنووسه، ده‌ڤه‌ری ئێمه گه‌روویه‌کی وه‌ک ئێمه‌ی ده‌وێ که قسهنهگووتراوهکانی لێ بێته ده‌رێ، ئه‌و گوێیانه که گوێ له ڕه‌نج و قسه‌ی دڵی خه‌ڵکه‌که‌ی بگرێ، بنووسه که له ده‌ڤه‌ری گوڵدا، گولله حاکمه، بنووسه که لێره هه‌موو ڕۆژێک خه‌نجه‌ر، مه‌حکه‌مه‌ی خوێن ده‌کا.
بنووسه له کوێره ڕێگاکانی ئێره، هه‌موو که‌سێک له بۆسه‌ی هه‌تاودا، له تاراجی چاو و قه‌ڵه‌م و کامێرا و له بۆسه‌ی ڕۆشنگه‌ری و دۆستایه‌تیدا دانیشتوون، بنووسه که لێره هێشتا مینه‌کان له ژێر پێی مندالاندا ده‌ته‌قێنه‌وه، ئێستا که وڵاته‌که‌م کوردستانت دیووه، گله‌یی مه‌که که به‌ندیان کردوویی، ئه‌م زیندانه سالانێکه وه‌ک دمهڵێک قورسایی خستۆته سه‌ر له‌شمان، گله‌یی نه‌که که نه‌یانهێشت میوانداری خاست لێ بکه‌ین، ئه‌م میوانه نه‌خوازراوانه ده‌یانهه‌وێ نه‌ریتی میواندۆستی ئێمه له نێو به‌رن.
گله‌یی له‌وه نه‌که‌ن، که ده‌نگ هه‌ڵبڕینی ئێمه نرخی گرانه، چوونکه له وڵاتی ئێمه‌دا ساڵه‌هایه به شوێن گرتنی خه‌ج و سیامه‌ند و شیرین و فهرهادهوهن و ساڵه‌هایه خۆشه‌ویستی و ئاشتی به پێی یاسا قه‌ده‌غه‌ن، ساڵه‌هایه تامه‌زرۆیی تازهبووکگهل له ڕێی تازهزاواکان و چاوه‌ڕێی دایکان بۆ زه‌ماوه‌ندی جگه‌رگۆشه‌کانیان بووه‌ته گۆرانی.
گۆرانییه‌کانی ئێمه چیرۆکی خهجهکانی بێ سیامه‌ندن، چیرۆکی زینه که به شوێن مه‌مدا ئه‌م زیندان و ئه‌و زیندان و ئه‌م شار بۆ ئه‌و شار ئاواره و سه‌رگه‌ردانه، ساڵه‌هایه که فه‌رهادی وڵاته‌که‌م له سه‌ر دیواری زوڵم و تاریکی وێنه‌ی خۆر و به‌نه‌وشه ده‌کێشێ، ساڵه‌هایه شیرینی ئاواره عه‌وداڵی شوێن فه‌رهاده.
گله‌یی نه‌که که حۆره و ته‌یران سووتێنه‌رن، چوونکه له فرمێسکی یهعقووبهکانی چاوه‌ڕوانی جگه‌رگۆشه‌کانیان و چیرۆکی خوشکانی چاوه‌ڕیی براکانیان لیپاولیپه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو ڕه‌نجه وه‌ک کێوێک له نێو ده‌ریا ڕاوه‌ستاوین..........
نامه‌ی 5
داوای لێبووردن له کێ و بۆچی؟
به ناوی ئازادی!
مانای وردی تاوانی سیاسی و به‌و پێیه‌ش زیندانی سیاسی له هیچکامێک له به‌ڵگه‌کانی ماف و جه‌زای کۆماری ئیسلامی‌دا دیاری نه‌کراوه، هه‌تا هه‌رچه‌شنه تۆمه‌تێکی ناڕه‌وا وه پاڵ که‌سێک بدرێ که به پێی هه‌موو پێوانگهلی ماف له جیهاندا وه‌ک به‌ندی سیاسی حسێبی له سه‌ر ده‌کرێ، له بنه‌ڕه‌تدا له شوێنێکدا که که‌سانێک خۆیان له سه‌ره‌وه‌ی یاسا داده‌نێن، به بێ خوێندنی ئاکادێمی ماف یان سیاسه‌ت، خۆیان وه‌ک باشترین و که‌م وێنه‌ترین سیاسه‌تمه‌دار و زانای سزادان ده‌زانن و هه‌ڵسووکه‌وتی سیاسی خۆیانیش وه‌ک تاقه ئه‌لته‌رناتیڤی سیاسی له سه‌رده‌می غه‌یبه‌تی ئیمامی زه‌مان داده‌نێن و هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئێران به لایه‌نگری بێ ئه‌م لاوئه‌ولا و ده‌روێشی سیاسه‌ته‌کانی خۆیان ده‌زانن و له ئاکامدا هێچ چه‌شنه ڕێباز و شێوازیکی دیکه‌ی سیاسی بێجگه له خۆیان په‌سه‌ند ناکه‌ن و بێجگه له‌وه ئه‌و مافه به هه‌موو خه‌ڵكی دیکه‌ی ئێران ڕه‌وا نابینن. که‌وابوو جێگه‌ی سه‌رسوڕمان نییه که ئه‌م تاقمه به خه‌یاڵی ئاسووده‌وه هیچ که‌سێکی دیکه بێجگه له خۆیان به خاوه‌ن ڕا له کارووباری سیاسی وڵات‌دا نه‌زانن، مه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێ که که‌سانێک درۆزنانه و ریاکارانه به شان و باڵای ئه‌واندا هه‌ڵبڵێن و پشتگیری ئاشکرا و هیستیریکی له سیاسه‌ته‌کانی ئه‌م تاقمه مایه‌پووچ و ڕهسوایه ده‌رنه‌بڕن.
تێکۆشانی سیاسی به مانای ڕاستی وشه و جێکه‌وتووی بهرههڵستکارییش له لایه‌ن ئه‌م ده‌سته و تاقمانه‌وه ته‌نیا بۆ کهسانیكه که له ئیسلامی سیاسی، ته‌واوی لایه‌نه مرۆڤسازهکان، جوان و ڕۆحانی له گه‌ڵ یاسا قایم و پێشکه‌وتووه‌کان له پێناوی بناغه‌دانانی کۆمه‌ڵگه‌ی ساغ و تێکه‌ڵ به هه‌سته ئینسانییه‌کان به جارێک به لاوه ده‌نێن و به پێی قسه‌ی خۆیان ته‌نیا "الجنه تحت ظلال السیوف" و "النصر بالرعب" له بیرۆکه‌ی سه‌رده‌می سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلام فێر بوون. که‌وابوو، جێگه‌ی سه‌رسوڕمان نییه که له سیسته‌م و نیزامی بیرومافی ئه‌م تاقمانه‌دا، ده‌سته‌واژه‌ی وه‌ک چالاکی سیاسی، تاوانی سیاسی، تۆمه‌تی سیاسی و زیندانی سیاسی تومار نه‌کراوه و بوونی نییه.
به کورتی بیبڕمه‌وه، من فه‌رزادی که‌مانگه‌ر وه‌ک هاووڵاتییه‌کی ئێرانی که هه‌موو مافێکی مه‌شرووع و هاوولاتییهتیم له یاسای ئێران و جیهاندا پارێزراوه، به ناوی که‌سێک که هه‌مان وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و بارهێنان، ئیزنی مامۆستایی و په‌روه‌رده و بارهێنانی به منداڵانی ئه‌م ئاووخاکه به من داوه، ئێستا به پێی مافه ئاساییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، به پێی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ و به پێی تاریفه‌کانی بیردۆزه په‌سه‌ندکراوه‌کانی سیاسی جیهان، خۆم وه‌ک خاوه‌نی هه‌موو پێناسه‌کانی زیندانییه‌کی سیاسی ده‌زانم له کاتێکدا، له ڕووداوێکی به‌د، له کاتێکی به‌د و له شوێنێکی به‌د دا، هه‌روه‌ها له سه‌رده‌مێکدا که تاریفی ساکارانه له تاوانی سیاسی له ژێر ده‌مامکی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی وه‌ک شه‌ڕ له گه‌ڵ خودا، ئه‌فساد فی الارض، هه‌ڵسووڕان له دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به شێوه‌ی داخراوترین بیر و نادیمۆکراترین شێوازدا ده‌کرێ، گرفتار هاتووم. سه‌رنجی خوێنه‌رانی ئه‌م نامه‌یه بۆ ئه‌م خاڵانه ڕاده‌کێشم هه‌تا ره‌وره‌وه‌ی دادوه‌رانه له په‌روه‌نده‌که‌ی مندا له ده‌زگای دادی ئێستای ئێرانی‌دا ڕوون بکرێته‌وه:
1/ من له ڕێکه‌وتی 27ی گه‌ڵاوێژی ساڵی 85دا، له تاران به هۆی چالاکیی سیاسی ئیزن پێنه‌دراو، گیرام. سه‌ره‌ڕای مافی هه‌بوونی پارێزه‌ر به پێی یاسا، 16 مانگی ته‌واو پارێزه‌رم نه‌بوو، یانی پاش تێپه‌ڕکردنی 16 مانگ له دژوارترین جۆره‌کانی ئه‌شکه‌نجه له ژێر ناوی لێپرسینه‌وه‌دا که به پێی یاسا، دژایه‌تییه‌کی ئاشکرای مافی هاوولاتییهتی بووه و من پێشتر له نامه‌یه‌کدا به ناوی "ڕهنجنامه" ئاماژه‌م پێکردووه، له مافی هه‌بوونی پارێزه‌ر بێبه‌ری بووم. هه‌ڵبه‌ت پێویستی به وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه که له شاری کرماشان، دادگای شۆڕشی ئه‌و کاته، به بێ له‌به‌رچاوگرتنی بنه‌مای ته‌فهیم، فه‌رمانی به کاربه‌ده‌ستانی قوه‌ی قه‌زاییه‌دا که ئه‌شکه‌نجه‌کان و گوشاره‌کانیان له سه‌ر من تاکو من پێ له تاوانه‌کان ده‌نێم، به‌رده‌وام و فره‌تر بکه‌ن. له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر لێپرسرهوهی لقی 14ی ئاسایشی تاران داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی منی بۆ تاران نه‌کردبا، به بێ شک ئێستا زیندوو نه‌بووم. ته‌نانه‌ت کاریان به شوێنێک گه‌یاند، له کاتێکدا نه تاوانێکم له سه‌ر سه‌لمێندرابوو، نه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دادگا به‌ڕێوه چووبوو و نه پارێزه‌رێکم هه‌بوو، هه‌ر له سه‌ره‌تای لێپرسینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌کاندا که ئه‌وان بۆ خۆیان ناوی لێپرسینه‌وه‌ی فهنییان له سه‌ر ناوه، تاوانباریان ده‌کردم و به تێڕادیتوویی و به ئه‌و په‌ڕی خۆشحاڵییه‌وه، باسی حوکمی ئێعدامی منیان ده‌کرد.
2/ له ماوه‌ی قۆناغی 16 مانگه‌دا و له فابریکای سه‌رله‌نوێ سازکردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتدا و دوای گه‌ڕانه‌وه‌م له کرماشانه‌وه بۆ تاران، تۆمه‌ته پێشووه‌کانی من وه‌ک ئه‌ندامه‌تی له په‌ژاک، ڕاگوێزرانی مه‌وادی ته‌قینه‌وه، هه‌وڵدان بۆ بۆمبدانانه‌وه، ته‌نانه‌ت بۆمبدانانه‌وه له کارنامه‌ی کرده‌وه‌کانی مندا سڕدرایه‌وه و تۆمه‌تی وه‌ک ئه‌ندامه‌تی له پارتی کرێکارانی کوردستان له په‌روه‌نده‌ی مندا نووسرا، ئه‌ڵبه‌ت هه‌ر وه‌ک عاده‌تی پێشوویان به بێ ئه‌وه‌ی هیچ سه‌نه‌د و به‌ڵگه‌یه‌کیان هه‌بێ، ته‌نانه‌ت به‌ڵگه‌ی ساخته و درووستکراویشیان پێ نه‌بوو که بیخه‌نه ڕوو.
3/ هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا که نازانم بۆچی و چۆن لقی 30ی دادگای شۆرشی تاران نه‌بوونی سه‌لاحییه‌تی خۆی له سه‌ر په‌روه‌نده‌که‌ی من ڕاگه‌یاند و جارێکی دیکه منیان گه‌ڕانده‌وه دادگای شۆڕشی سنه.
4/ دوو مانگ له تاک سلوولی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه له کاتێکدا به سامناکترین شێوه ئه‌شکه‌نجه ده‌کرام، ڕوون نه‌بوو که پانتایی ئه‌م گوشار و ئه‌شکه‌نه‌جه تووشانه له به‌ر چییه و بۆ کامه مه‌به‌ست له سه‌ر من ئه‌نجام ده‌درێ؟ بۆچی...؟ چوونکه له‌و ماوه‌یه‌دا نه تۆمه‌تێکی نوێم خرابووه پاڵ و نه ته‌نانه‌ت تاقه جارێکیش پرسیارێکی نوێ له من کرا و سه‌رئه‌نجام داستانی لقی 30ی دادگای شۆرشی تاران له سنه‌ش دووپات کرایه‌وه و دادگای شۆرشی سنه نه‌بوونی سه‌لاحییه‌تی خۆی له سه‌ر په‌روه‌نده‌که‌ی من ڕاگه‌یاند و جارێکی دیکه من گه‌ڕێندرامه‌وه تاران بۆ لقی 30ی دادگای شۆرشی تاران. گۆیا جه‌نابانی کاربه‌ده‌ستی قوی قه‌زاییه ده‌یانه‌ویست من له هه‌ر سێ پارێزگاکانی تاران، کرماشان و سنه، تامی ئه‌شکه‌نجه جۆراوجۆره‌کانییان بچێژم و له ڕاستیدا به من بڵێن، تۆ بۆ هه‌ر کوێ به‌رین "ئاسمانی تۆ هه‌ر هه‌مان ڕه‌نگی هه‌یه".
- و له ئه‌نجام دا ئهگهیین به لوتکه‌ی شاهکاری ئه‌م سێناریۆ ئه‌منیه‌تی-قه‌زاییه، ئه‌ویش خۆلی پێکهێنانی دادگایه. له خۆلی پێکهاتنی کۆبوونه‌وه‌ی دادره‌سی و پاشان سه‌پاندنی سزا، هه‌ڵبه‌ت خوێنه‌ر تێبگات که ده‌زگای قه‌زایی له هه‌ژده‌هه‌مین مانگ پاش گیرانم به‌م ئامانجه گه‌یشت که له ده‌ستدانی کات ئیدی به‌سه و ئه‌م په‌روه‌نده‌یه ئه‌بێ به زووترین کات خه‌تم به خه‌یر بکریێت و ئه‌م نییه‌ته خهیرخوازانه ته‌نانه‌ت چوو بۆ دادگاش و من له که‌متر له 7 خوله‌ک (به‌ڵێ دروست ئه‌خوێننه‌وه، ته‌نیا 7 خوله‌ک) که 3 خوله‌کی بۆ خوێندنه‌وه‌ی "که‌یفه‌ر خاست" ته‌رخان کرا بوو، سزای ئیعدام به سه‌رم دا سه‌پا، ئه‌ویش له دادگایه‌ک که به پێی ئه‌سڵی 168ی یاسای بنه‌ڕه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌بێ به شێوه‌ێه‌کی ئاشکرا و به به‌شداری پارێزه‌ر و له به‌ر ده‌م هه‌یئه‌ت مۆنسێفه به‌ڕێوه بچێت، که هه‌یئه‌ت مۆنسێفه و دادگای ئاشکرا، هێچکات بوونی نه‌بوو و ئیزنی قسه کردن له‌گه‌ڵ پارێزهرهکشم پێش دادگا و له کاتی به‌ڕێوه چوونی دادگا ته‌نانه‌ت بۆ سڵام کردن به من نه‌درا و کاتی یاسایی بۆ به‌رگری له منیش به ئه‌و نه‌درا. جێی ئاماژه‌یه له "که‌یفه‌ر خاست"دا ته‌نیا تاوانی ئه‌ندام بوون له پ.ک.ک له دادگا به من راگه‌یێندرا.
6- قازی په‌روه‌نده‌که پاش مانگێک، له پرۆسه‌یکی ته‌شریفاتی له کاتی راگه‌یاندنی سزاکه‌ی من، به روونی ئاماژه‌ی به‌وه کرد که وه‌زاره‌تی ئێتێلاعات پێش راگه‌یاندنی سزای دادگا، مۆحارێبهی تۆی له لا روون ببۆوه و که‌مترین سزا که تۆ ئه‌بێ به ته‌مای بی، ئیعدامه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م بابه‌ته بۆ من بابه‌تێکی نوێ نه‌بوو چوون ته‌واوی ئه‌و که‌سانه‌ی که له ئێتێلاعاتی هه‌ر سێ شار له من لێپرسینه‌وه‌یان ده‌کرد، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پێداگریان ده‌کرد که ئه‌وه ئێمه‌ین که دیاریمان کردووه که کام سزات به‌سه‌ردا ببرێ و سزای تۆش ده‌بێ ئیعدام بێت. ئه‌مه بێ که‌م و زیاد قسه‌ی لێپرسرهوهکانی په‌روه‌نده‌که‌یه.
سرنج دان به‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه که ته‌نیا مشتێک له خه‌روارن بۆ ئه‌وانه‌ی په‌ند وه‌رده‌گرن مایه‌ی بهداخبوونه، چوون ده‌زگای ئێتێلاعاتی-ئه‌منیه‌تی وڵات به پێشێل کردنی یاسایه‌ک که به په‌سه‌ندی کۆماری ئیسلامی گه‌یشتوه و له سه‌ره‌وه‌ی ئه‌وان ئه‌و ئه‌سڵانه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی وه‌ک ئه‌سڵی 20(یه‌کسان بوونی هه‌موو تاکێک له به‌رده‌م یاسا)، ئه‌سڵی 23(قه‌ده‌خه بوونی پشکنینی بیرووباوه‌ڕ)، ئه‌سڵی 35(مافی هه‌بوونی پارێزه‌ر)، ئه‌سڵی 37(ئه‌سڵی به‌رائه‌ت)، ئه‌سڵی 38(قه‌ده‌خه بوونی ئه‌شکه‌نجه)، ئه‌سڵی 39(قه‌ده‌خه بوونی شکاندنی ڕێز و حورمه‌ت و حه‌یسیه‌ت)، ئه‌سڵی 57(بێ لایهنبوونی قوه‌ی قه‌زاییه)، ئه‌سڵی 166(مۆستهدهل و مۆسته‌نه‌د بوونی سزاکان)، ئه‌سڵی 168(ئاشکرابوونی دادگای تاوانه سیاسیه‌کان) و پێشێل کردنی یاساکانی مافی شارومه‌ندی، پێشێل کردنی ئایینی دادره‌سی و پێشێل کردنی ئایین نامه‌ی رێکخراوه‌ی زیندانه‌کان له لایه‌ک، به ته‌واوی ئه‌وه‌ی له ده‌قی یاساکانی کۆماری ئیسلامی‌دا هاتووه، بێ بایه‌خ ده‌کا و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه لێپرسراوانی سه‌رکوتی وه‌ک تاوان- پشکێنه‌ری ئیتلاعات- لێپرسرهوهی دادگا، دادستان و دادوه‌ر راده‌وه‌ستن و ریکخراوه‌یه‌ک که به رواڵه‌ت له ژێر چاودێری قۆوی مۆجریه دایه، زۆرتر له قۆوه‌ی قه‌زائیه هه‌ڕوگیڤ ده‌کا و با له خۆی ده‌کا.
وا ده‌بینرێ که سه‌پاندنی سزای قورس به سه‌ر چالاکانی مه‌ده‌نی له ناوچه کوردنشینه‌کان به‌رگرییه‌کی جیدی بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی ئه‌م چالاکیانه‌یه و سزای ئیعدامی ئێمه‌ش به له به‌ر چاو گرتنی خاڵه سیاسیه‌کان و پێوه‌ندی سیاسی له‌گه‌ل ئه‌و حیزبانه‌ی که تازه ده‌سه‌ڵاتیان گرتۆته ده‌ست (ئێوه بخوێنن تازه بونه‌ته مۆسڵمان) له یه‌کێک له دراوسێ ڕۆژئاواییه‌کانه که له کوشتاری نه‌ته‌وه‌کان له ساڵی 1915 ده‌ستێکی باڵایان هه‌یه. ئه‌م سزای ئیعدامه جۆرێک خه‌ڵاتی سیاسیه، جۆرێک ته‌عزیمی مۆنفهعێلانه له لایه‌ن یه‌کێک له شه‌ریکانی هاوخه‌وی ئیدئۆلۆژیکی به شه‌ریکێکی دیکه‌یه که هه‌ڵبه‌ت به ڕواڵه‌ت هه‌ڵگری یه‌ک ئامانج و ستراتێژیین، به‌ڵام ڕا و بۆچوونی به‌ته‌واوی جیاوازیان له گه‌ڵ یه‌کتری هه‌یه.
ئێستا به پێی ئه‌و شته‌ی که نووسیومه، ئایا من شایانی سزای له سێداره‌دانم؟ ئایا من بۆ پاراستی ژیانی خۆم ده‌بێ داوای لێ بوردن بکه‌م؟ لێ بوردن له کامه گونا و له چی و له کێ؟ ئایا ئه‌و که‌سانه‌ی ته‌نانه‌ت یاسای نووسراوه‌ی خۆشیان زۆر جار پێشێل ده‌که‌ن و به پێی یاسای نه‌نوسراوی خۆیان ئه‌شکه‌نجه و ئیعدام دابه‌ش ده‌که‌نه‌وه، و له‌م رێگه‌یه‌شدا له هه‌موو که‌س ده‌ست و دڵ بازترن، پێویست نییه ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن؟
فه‌رزاد که‌مانگه‌ر
گرتوخانه‌ی ره‌جایی شه‌هر
به‌شی نه‌خۆشییه گیرۆده‌یی و متادوني یه‌کان
25ی پووشپه‌ری ساڵی 87