گفت‌وگو سه‌باره‌ت به
کێشه‌کانی کوردستانی ئه‌تنیکی
ستانیسلاڤ ئیڤانۆڤ *
وه‌رگێڕ: مه‌نسور سدقی
کێشه‌کانی کوردستانی ئه‌تنیکی
ستانیسلاڤ ئیڤانۆڤ *
وه‌رگێڕ: مه‌نسور سدقی
21ی مارسی ئه‌مساڵ له ئێنستیتوتی ڕۆژهه‌ڵاتناسیی ئاکادێمیای زانستیی ڕووسیا، "کۆڕێک" بۆ هه‌لومه‌رجی ناوچه کوردییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک گیرا. کۆبوونه‌وه‌که له لایه‌ن ئۆ. ئی. ژیگالینا، دوکتورا له زانسته مێژووییه‌کان، به‌رپرسی به‌شی کوردناسیی ئێنستیتوتی ڕۆژهه‌ڵاتناسیی ئاکادێمیای زانستیی ڕووسیا ده‌ستی پێ‌کرد. له لایه‌ن بابه‌کر خؤشه‌وی، نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ڕووسیا و "وڵاتانی سه‌ربه‌خۆ و هاوپه‌یمان"، وتارێک سه‌باره‌ت به هه‌لومه‌رجی کوردستانی عێراق پێشکه‌ش به به‌شداران کرا. ناوبراو هه‌روه‌ها وڵامی پرسیاری به‌شدارانی داوه.
له‌توێی گفتوگویه‌کی به‌پێز و بابه‌تییانه‌دا، پسپۆڕانی ڕووسیا و نوێنه‌رانی دیاسپۆری کورد له مۆسکۆ، بیروبۆچوونی خۆیان ده‌رباره‌ی کێشه‌ی کورد له هه‌لومه‌رجی هه‌نووکه‌ییدا خسته به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه.
گرینگی تایبه‌ت درا به ڕووداوه‌کانی سه‌ره‌تای ساڵی 2011 له زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌رب، واته ڕاپه‌ڕین و خۆپێشاندانه به‌ربڵاوه‌کانی دانیشتووانی ئه‌و وڵاتانه که پێکدادانی خه‌ڵک و هێزه‌کانی ئاسایشی لێکه‌وته‌وه و بوو به‌هۆی سه‌رنخونی (ڕووخانی)هێندێک ده‌سته‌ڵات (له تونس و میسر) و که‌وتنه به‌ر مه‌ترسی ڕووخانی هێندێکی‌تر له ده‌سه‌ڵاتداران (لیبیا، یه‌مه‌ن، جه‌زایر، به‌حره‌ین). هه‌روه‌ها باسی شه‌قامی عه‌ربی کرا که به‌رده‌وام له جۆش دایه و له مه‌راکش، ئۆردۆن، سوریا، سودان، عێڕاق و وڵاتانی‌تری عه‌رب خۆپێشاندان و دژایه‌تیکردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌کان درێژه‌ی هه‌یه.
وه‌ک ئاگادارین، گه‌لی ده‌یان ملیۆنی کورد به‌هۆی هێندێک فاکته‌ری مێژوویی و سیاسیی، له کاتی ڕووخان و تێکشکانی ئیمپراتوری عوسمانی و دابه‌شکردنی دونیای کۆلۆنیالیستی پاش شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی، نه‌یتوانی ده‌وڵه‌تی خۆی پێک‌بێنێت. به ئێراده‌ی زلهێزه کۆلۆنیاله‌کان، کورد بوو به که‌مایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی له 4 وڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک و نێوه‌ڕاست (تورکیا، ئێران، عێراق، سوریا). ئه‌و زلهێزانه بۆ ماوه‌یه‌کی دورودرێژ به‌واتای "کارتی کورد" و بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان له ناوچه‌کانی وڵاتانی رۆژئاوایی و یه‌کێتی سوڤیه‌ت، یارییان پێ‌کرد. مه‌خابن نه هیچ یه‌ک له زلهێزکان و نه هیچ رێکخراوێکی نێونه‌ته‌وه‌یی مه‌یل و خواستی ڕاسته‌قینه‌یان بۆ چاره‌سه‌ری دادپه‌روه‌رانه‌ی کێشه‌ی کورد له‌خۆ پێشان نه‌دا. ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌کانی دابه‌شکری گه‌لی کورد، به‌درێژایی ساڵان سیاسه‌تی زۆرمه‌دارانه‌ی توانه‌وی نه‌ته‌وایه‌تییان له به‌رامبه‌ر ئه‌و گه‌له‌دا به‌رێوه‌بردووه. ئه‌گه‌رچی هیچ کاتێک سه‌رژمێری ئاپۆڕای کورد نه‌کراوه، به‌گشتی ژماره‌یان که‌موزۆر و به پێی هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌گاته 30 تا 40 ملیۆن که‌س. پتر له یه‌ک ملیۆن که‌سیش له ئه‌وروپا و وڵاتانی "سه‌ربه‌خۆ و هاوپه‌یمان" ده‌ژین.
بێگۆمان شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له جیهانی عه‌ڕه‌بدا، به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ده‌توانێ کاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی کورد دا‌بنێ، ئه‌گه‌رچی کێشه‌ی کورد به سنووری نێوان 4 وڵات‌دا دابه‌ش کراوه و له هه‌رکامیاندا ئه‌و کێشه‌یه خاوه‌ن ئاستێکی جیاواز له خه‌بات بۆ دابینکردنی ماف و ئازادیی نه‌ته‌وه‌ییه، به‌ڵام کورد بۆ ئاره‌زوی سه‌دان ساڵه‌ی خۆی که دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کورده، پاشه‌کشه ناکات. کۆمه‌ڵگای کورد زۆر به سرنج ڕووداوه‌کانی ناوچه‌ی له‌ژێر چاوه‌دێری دایه، و له کاتی ڕوودانی ڕاپه‌ڕینه هاوشێوه‌کان له وڵاتانییاندا، بێگۆمان دووره‌په‌رێزی ناکات. هه‌ر ئێستا کوردان به شێوه‌یه‌کی کارا له‌هه‌وڵی رێکوپێککردنی پێوه‌ندییه‌کانیادان له‌گه‌ڵ هێزه به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی که تێیدا ده‌ژین.
له تورکیا، ده‌وڵه‌تی ر. ئۆردۆغان به له‌پێشچاوگرتنی هه‌ڵبژاردنه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی مانگی 6 و ڕاپه‌ڕینه‌کانی "شه‌قامی عه‌ره‌ب"، هه‌موو هه‌وڵی خۆی ته‌رخانکردووه تا به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت ناته‌باییه به‌رده‌وامه‌کانی کورد-تورک به‌ره‌و نه‌رمکردنه‌وه ببات. زۆربه‌ی ئاپۆڕای کورد له‌و وڵاته‌دا ده‌ژی. بۆ یه‌که‌مجار به عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، سه‌رۆکی تا‌هه‌تاهه‌تا به‌ندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان مه‌ودا درا تا له ڕێگای په‌رله‌مانی تورکیاوه، وتارێک ئاڕاسته‌ی هاواڵانی بکات. بۆ له‌ناو بردنی پاشکه‌وتوویی ئابووری-کۆمه‌ڵایه‌تی ناوچه‌کانی کوردنشین، بودجه‌یه‌کی تایبه‌تی ته‌رخان کرا، زمانی کوردی هه‌نگاوبه‌هه‌نگاو له کوردستانی تورکیا به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاوتر گه‌شه‌ده‌ستێنێ (له خوێندگاکان، له رادیو و ته‌له‌ڤیزیۆن)، ناوه جۆگرافییه‌کانی شوێنه‌کان ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر واتا کوردییه کۆنه‌کانی خۆی. ئانکارا ده‌ستی کردووه به دامه‌زراندنی پێوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌ربیل، کۆنسولخانه‌ی گشتی خۆی له‌وێ کردۆته‌وه و له‌پێناو پێوه‌ندییه دوو لایه‌نییه‌کان له هه‌موو ئاسته‌کاندا، تێده‌کۆشێ.
ئه‌گه‌رچی کوردی عێراق له چه‌ند ساڵی رابردوودا سه‌رکه‌وتنی مه‌زنیان بۆ خۆیان تۆمار کردووه - ده‌سکه‌وتی یاساییکراوی فێدرالیی له ئاستێکی فره به‌ربڵاودا و هه‌رچه‌نده له لایه‌ن به‌غداوه داوا یاساییه‌کانیان پشگوێیش خراوه، به‌ڵام هه‌ر پێکدادان و ناته‌باییه‌کی به‌ربڵاو‌ی دیکه له نێوان عه‌ربی سونه و عه‌ره‌بی شیعه‌دا، ده‌توانێ ببێته هۆی به‌رپاکردنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ و جیابوونه‌وه‌ی کورد له به‌شی عه‌ره‌بی ئه‌و وڵاته. له‌وانه‌یه سه‌رده‌مێکی گرینگ له ژیانی ئه‌و وڵاته‌دا، له کۆتایی ساڵی 2011ه بێته ئاڕاوه، کاتێک هێزه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووکانی ئه‌مریکا له عێراق ده‌کشێنه‌وه.
کورد له ئێران له ئاڵۆزترین هه‌لومه‌رج دایه، کاتێک رژێمی فوندامێنتالی ئیسلامی به‌شێوه‌ی سه‌رکوتکه‌رانه هه‌ر کرده‌وه‌یه‌کی دژی حکوومه‌تی وه‌ک پێشوو به له‌سێداره‌دانی چالاکڤانانی کورد وڵام ده‌داته‌وه.
هه‌لومه‌رجی کورد له سوریاش وه‌ک ئێرانه. رژێمی ناسیۆنالیستی به‌عسیی به سرکردایه‌تی ب. ئه‌سه‌د به‌هه‌موو شێوه‌کان ده‌رێژه ده‌دات به سیاسه‌تی پاکتاوکردنی کورد (نزیکه‌ی 300 هه‌زار که‌س له ئاپۆڕای 3 ملیۆنی کوردی سوریا ته‌نانه‌ت مافی شارومه‌ندیان نییه). کورده‌کان له سوریا له وه‌دستهێنانی کاری شایسته بێبه‌شن، ئیتر باسکردن له پله و پایه‌ی حکوومه‌تی و سه‌ربازی و وه‌رگرتنی به‌رپرسایه‌تی له ناوه‌نده‌کانی ده‌سه‌ڵات، هه‌ڵسوکه‌وتی سه‌ربه‌ستانه له‌گه‌ڵ سامان و داراییان و خوێندن له ئاستی به‌رزدا و ...، زیاده‌یه.
زۆڕ ڕوونه که کورد له ئێران و سوریا ده‌توانن له هه‌لومه‌رجێکی گونجاو‌دا له‌گه‌ڵ هێزه به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی سوری و ئێرانی‌دا له دژی رژێمه سه‌ره‌ڕووکانیاندا ڕاپه‌ڕن. تاران و ده‌میشق ئه‌و ڕاستییه باش ده‌زانن، بۆیه زۆر به خه‌ستی و کارا به پشتبه‌ستن به هێزه‌کانی ئاسایش و سیخوڕی، هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا کۆنتڕۆڵی ناوچه کوردنشینه‌کان له ده‌ستیان ده‌رنه‌چێت.
هه‌ڵسوکه‌وتی به‌رهه‌ڵستکارانه‌ی کورد له ئێران و سوریا به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات و حکوومه‌ته‌کانی ئه‌و وڵاتانه، له‌ژێر چاوه‌دێری واشینگتۆن و تێل‌ئاڤیڤ (ئۆرشه‌لیم) دایه. ئه‌و دوو وڵاته پێیان وایه که له هه‌لومه‌رجی ڕاپه‌ڕینی ناوخۆیی له هه‌ریه‌که له‌و وڵاتانه‌دا و یان له‌کاتی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی به مه‌به‌ستی ڕووخانی "ڕژێمه سه‌ره‌ڕۆکانی" نه‌خوازیاری رۆژئاوا،له چوارچێوه‌یه‌کی دیاریکراودا کورد ده‌توانێ نه‌خشی "چه‌رخی پێنجه‌م" بگێڕێ. شتێکی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له عێراق قه‌وما و پێشمه‌رگه له هاوکارییه‌کی ته‌نگاوته‌نگدا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، عێراقیان له ده‌ست هێزه‌کانی سه‌دام حوسێن ڕزگار کرد.
به‌گشتی به‌شدارانی کۆڕه‌که گه‌یشتنه ئه‌و ئاکامه که کوردستانی ئه‌تنیکی له هه‌لومه‌رجی هه‌نووکه‌ییدا به‌هۆی چاره‌سه‌رنه‌بوونی کێشه‌ی کورد (نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی کورد، پێشێلکاری ماف و ئازادییه سه‌ره‌تاییه‌کانی کوردان) بۆ ماوه‌یه‌کی درێژخایه‌ن وه‌ک فاکته‌رێک کاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر سه‌قامنه‌گرتوویی هه‌لومه‌رجی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ده‌بێت. ئه‌وه‌ش پێوه‌ندی ده‌بێ، زۆرتر به ڕه‌وتی ئه‌و چاکسازییه سیاسی و ئابووری- کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌وه که له‌و وڵاتانه‌ی کوردستانیان به‌سه‌ر دابه‌شکراوه، به‌ڕێوه ده‌چێ، و هه‌م به روانگه‌ی وڵاتانی سودمه‌ند و کۆمه‌ڵگای جیهانی.
* ستانیسلاڤ میخائیلۆڤیچ ئیڤانۆڤ، هاوکاری زانستی ناوه‌ندی ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی له "ئێنستیتوتی ئابووری جیهانی و پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان"ی ئاکادێمیای زانستیی ڕووسیا، کاندیدای زانسته مێژووییه‌کان، پسپۆڕ له گۆڤاری ئه‌نترنێتیی "Новое Восточное Обозрение"
25/03/2011
--------------------------
سه‌رچاوه‌ی ڕووسی:
http://www.journal-neo.com/?q=ru/node/5319