رۆژنامه‌ی ئۆتریشی
| دووشه‌ممه 2009-06-22 |
|---|
سه‌رۆككۆماری ئێران، تاوانباری کوشتاره‌که‌ی ڤینایه
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، سه‌رۆككۆماری ئێران ئه‌ندامی "كۆماندۆی مه‌رگ"
له جینایه‌ته‌كه‌ی ڤینا بووه

له ئاڵمانییه‌وه تاهیر به‌رهوون
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، سه‌رۆككۆماری ئێران ئه‌ندامی "كۆماندۆی مه‌رگ" له جینایه‌ته‌كه‌ی ڤینا بووه. به‌رپرسی كاروباری ئه‌منی پارتی سه‌وزه‌كانی ئۆتریش به ناوی "پێتیر پیلز" رایگه‌یاند: "گومانێك له‌وه‌دا نییه كه ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، له ساڵی 1989 له تێرۆری ڤینا به‌شدار بووه و یه‌كێكه له‌وانه‌ی كه یه‌كێك له چه‌كه‌كانی بۆ كوشتن به‌كار هێناوه". پیلتز ده‌ڵێ: "به‌پێی نوێترین به‌ڵگه‌كان و شاهیدانی عه‌ینی، ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد یه‌ك له بكوژانی رێبه‌ری پارتی دێمۆكراتی كوردوستانی ئێران، عه‌بدولره‌حمان قاسملو و عه‌بدوللاه قادری ئازه‌ر و فازل ره‌سوول بووه".
به پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان، له یه‌كه‌مین هه‌فته‌ی مانگی یونی ساڵی 1989 دا، چه‌كفرۆشێكی ئاڵمانی له بالوێزخانه‌ی ئێران له ڤینا چاوپێكه‌وتنێكی هه‌بووه كه كه‌سێك به ناوی "موحه‌ممه‌د"ی لێبووه كه پاشان ده‌ركه‌وت بووه‌ته سه‌رۆككۆماری ئێران.
چه‌كفرۆشه‌كه ده‌ڵێ: "مه‌به‌ست له دانیشتنه‌كه‌ی باڵوێزخانه، وه‌ده‌ست هێنانی چه‌ك به قاچاخی بوو."
پیلتز ده‌ڵێ بۆ ئه‌م جینایه‌ته دوو تیمی ئێرانی له كاردا بوون، "تیمی ئاماده‌كاری" و "تیمی به‌ڕێوه‌بردن". ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به‌رپرسی تیمی ئاماده‌كاری و هاوكات ئه‌ندامی تیمی به‌ڕێوه‌بردن بووه.
پیلتز ده‌ڵێ به‌ڵگه‌نامه‌كانی به زمانی ئاڵمانی له به‌رده‌ست وه‌زاره‌تی ناوخۆ و داواكاری گشتی دا داناوه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆككۆماری پێشتری ئێران، به‌نی سه‌در، لێبڕاوانه بڕوای وایه كه ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد یه‌كێكه له ئه‌ندامانی تیمی به‌رێوه بردنی كوشتاری سێ كورد له ڤینا.
بكوژانی كورده‌كان پاش ڕاكردن و په‌ناگرتن له باڵوێزخانه‌ی ئێران، له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی كاتی ئۆتریشه‌وه كه خۆی له ژێر گوشاری ئێران دا بوو، مه‌ودای هه‌ڵاتنیان بۆ ساز كرا.
په‌یڤداری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی پارتی سه‌وزه‌كان و پاڵپشتی هێزه دێمۆكڕاته‌كانی ئێرانی ده‌ڵێ: كه‌سێك كه بكوژی كوردان و ده‌یان رۆژنامه‌وانه و هه‌ر ئێستا له ژێر گومانی فێڵ و ساخته‌چییه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری دایه، ناتوانێ په‌یامهێنه‌ری دێمۆكڕاسی و مافی مرۆڤ بێت و: "یه‌كیه‌تی ئۆروپا نابێ به ره‌سمی بیناسێ".