له ئه‌ڵمانیا رێز له خه‌باتی گیرا
یادی غه‌نی بلووریان پارته‌کانی رۆژهه‌ڵاتی پێکه‌وه کۆکرده‌وه
مسته‌فا چوارتایی

رۆژی 2011/4/9 بۆ عێراقییه‌کان یادی رووخاندنی رژێمی سه‌دام بوو، به‌ڵام بۆ کوردانی تاراوگه‌نشین له ئه‌ڵمانیا ئه‌و رۆژه بیرهێنانه‌وه‌ی دۆزی زیندانییه سیاسییه‌کان و داواکاری بۆ ئازادکردنیان، هه‌روه‌ها رێزگرتن له"سیمبۆلی ئازادیی کوردستان" غه‌نی بلووریان بوو.
له‌و رۆژه‌دا له هۆتێلی بارسێلۆ له شاری (کوێلن)ی ئه‌ڵمانیا کۆڕێکی رێزلێنان بۆ که‌سایه‌تیی کۆچکردوو (غه‌نی بلووریان) سازکرا، که وه‌ک "سیمبۆلی ئازادی" لێی ده‌ڕواندرێ و له‌ناو کورددا خاوه‌نی درێژترین ته‌مه‌نه له زینداندا.
بۆ ئه‌و کۆڕه له زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپاوه ده‌یان که‌سایه‌تیی کورد و ئازه‌ری و فارس هاتبوون. سه‌ره‌تا فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری له‌سه‌ر ژیانی کۆچکردوو بلووریان نیشانی ئاماده‌بووان درا و له‌لایه‌ن چه‌ندین دۆست و هاوڕێیه‌وه، باسی خۆڕاگری و ره‌نج و ماندووبوونی خۆی و خێزانه‌که‌ی له‌پێناوی ئازادی کوردستاندا کرا. هه‌روه‌ها وتاری چه‌ندین لایه‌ن و حیزبی کوردی و ئێرانی خوێندرانه‌وه. سه‌ره‌تای وتاره‌کانیش به وتاری نوێنه‌رایه‌تیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئه‌ڵمانیا ده‌ستیپێکرد.
به‌شه ناکۆکه‌کانی دیموکراتی پێکه‌وه کۆکرده‌وه
به سه‌رنجدان له ئاماده‌بوانی ئه‌و کۆڕه، مرۆڤ ده‌یتوانی به‌جۆرێک هه‌ستی ئاماده‌بووان بخوێنێته‌وه که هه‌ر یه‌کێکیان حه‌زی ده‌کرد ئه‌ویش غه‌نی بلووریانێک بووایه. له‌وه‌ش سه‌رنجڕاکێشتر ئه‌وه بوو که نوێنه‌ری پارته کوردییه پێکناکۆکه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌موویان به‌یه‌که‌وه له‌و مه‌راسیمه‌دا کۆببوونه‌وه. له‌مباره‌یه‌وه که‌سایه‌تیی رووناکبیری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌نوه‌ر سوڵتانی بۆ (رووداو) گوتی: " هیوادارم یادی ئه‌و ببێته مه‌شخه‌ڵێک بۆ گه‌لێک شت، وه‌ک یه‌کگرتنه‌وه‌ی گه‌له‌که‌مان و ریزه‌کانی و حیزبه‌کانی، هه‌روه‌کو لێره‌دا ده‌بینین به‌شه ناکۆکه‌کانی حیزبی دیموکرات به‌یه‌که‌وه کۆبوونه‌ته‌وه. هیوادارم ئه‌وه ببێته رێبازێک که له‌سه‌ری بڕۆین." سوڵتانی پێیوایه باشترین وه‌فاداری بۆ بلووریان پاراستنی رێبازه‌که‌یه‌تی: " پاراستنی رێگاکه‌ی، ئه‌و هه‌موو ره‌نج و ئێش و ئازاره‌ی که کێشای، خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی، پێموایه پاراستنی ئه‌و رێبازه باشترین وه‌فادارییه." مامۆستا هێرشی شاعیریش که هاوڕێ و نزیکی کۆچکردوو غه‌نی بلووریان بووه، گه‌لێک نامه و ده‌ستنووسی کۆچکردووی لایه. ئه‌و خۆی به شاگردی غه‌نی بلووریان ده‌زانێ و ده‌ڵێ "مامه غه‌نی ده‌بێت وه‌ک سیمبۆلی ئازادیی و قاره‌مانی زیندان ته‌ماشا بکرێت." سه‌باره‌ت به نامه و ده‌ستنووسه‌کانیش ده‌ڵێت "له‌یه‌کێکیاندا وه‌ک وه‌سیه‌تێک به ئێمه‌ی نه‌وه‌ی دوای خۆی ده‌ڵێت: تێ‌بکۆشن بۆ یه‌کگرتنی میلله‌تی خۆتان و دووبه‌ره‌کی به‌لاوه‌بنێن، تێ‌بکۆشن بۆ سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی."
"بلووریان هه‌ڵه‌شی هه‌بوون"
شوکری ته‌ریقی، به‌رپرسی حیزبی دیموکراتی کوردستان له ئه‌ڵمانیا، پێیوایه ده‌بێت رێگای غه‌نی بلووریان ون نه‌کرێت و ئاواتی به‌دیبێنن "ده‌بێت به‌سه‌ر رێگای ئه‌ودا بڕۆین و بتوانین ئاواتی به‌دیبێنین." به‌ڵام ته‌ریقی پێیوایه غه‌نی بلووریان، که کاری باش و خه‌باتی زۆری هه‌بووه، هه‌ڵه‌ی سیاسیشی هه‌بوون "بێگومان مامه غه‌نی وه‌ک زۆر خه‌باتگێڕ هه‌ڵه‌ی سیاسی له ژیانیدا هه‌بوون، به‌لام ئێمه وه‌ک کوردێک ده‌بێت له کاره باشه‌کانی مامه غه‌نی که‌ڵک وه‌ربگرین و ئه‌و هه‌ڵانه‌ش که مامه غه‌نی له ژیانی سیاسیی‌دا کردوویه‌تی وابکه‌ین دووباره نه‌بنه‌وه."
"من هه‌ڵگری رێبازی تۆم"
حامید گه‌وهه‌ری، نووسه‌ر و ئاماده‌کاری کتێبی (ئاڵه‌کۆک) که یاداشته‌کانی غه‌نی بلووریانه، له‌باره‌ی وه‌فای خه‌ڵکه‌وه بۆ خه‌باتی بلووریان ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ی من ئێستا ده‌یبینم که بۆ غه‌نی بلووریان کراوه، ئه‌و رێزلێنانه‌یه که به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان (مه‌سعود بارزانی) و له‌لایه‌ن هه‌ڵگرانی رێبازی بارزانی مسته‌فا و له‌لایه‌ن تێکۆشه‌رانی کورد له هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان کراوه و ئه‌وه ئه‌و رێزلێنانه‌یه که هاتوون ئه‌مڕۆ یادی ده‌که‌نه‌وه." حامید گه‌وهه‌ری ده‌شڵێت"په‌ند و وانه له زیندانیکردنی غه‌نی بلووریان خۆڕاگرتنه، کاتێک له زینداندا غه‌نی بلووریان له‌پێش چاوی هاوڕێ زیندانیکراوه‌کانیدا ده‌وه‌ستێنرێت و ئه‌شکه‌نجه ده‌درێت، پڕژه‌ی خوێنی ده‌گاته ده‌موچاوی هاوڕێکانی." گه‌وهه‌ری به‌رده‌وام ده‌بێ و ده‌ڵێت: "ئه‌و که خاوه‌نی زیاتر له 70 ساڵ خه‌بات بوو، له سه‌ردانێکیدا بۆ سه‌ر مه‌زاری نه‌مران گوتی: بارزانی، من هه‌ڵگری رێبازی تۆم، به‌و رێگایه‌دا ده‌ڕۆم و بزانه قوتابی تۆم و له‌بیرم نه‌کردووه."
له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی بردیانه‌وه هه‌ولێر
ژماره‌یه‌ک که‌سایه‌تیی دیکه‌ش که له کۆڕه‌که‌دا ئاماده‌بوون بۆ (رووداو) دوان. نووسه‌ر حه‌سه‌ن ماوه‌رانی پێیوایه بلووریان به‌شێکه له مێژووی کورد و هه‌میشه ده‌مێنێته‌وه "ئه‌و خۆڕاگری و تێکۆشان و خۆشه‌ویستییه‌ی که ئه‌و بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ی هه‌یبووه، که‌م نییه که مرۆڤ به‌ئاسانی به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕێت." حه‌سه‌ن ماوه‌رانی ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات که مامه غه‌نی له‌سه‌ر وه‌سییه‌تی خۆی ته‌رمه‌که‌ی بردراوه‌ته‌وه هه‌ولێر و له کوردستانی ئازاد‌دا نێژراوه "ئه‌وه له‌سه‌ر وه‌سییه‌تی خۆی بوو، پێێخۆش بوو له کوردستانی ئازاد‌دا ئارام بگرێت."
سه‌رچاوه: هه‌فته‌نامه‌ی "رووداو" چاپی ئه‌وروپا، ژماره 90، پێنجشه‌ممه 2011.04.14