کورد کۆنگره‌ی جیهانی ده‌به‌ستێت
زۆرتر له 36 که‌سایه‌تی کورد و بێگانه لێکۆڵینه‌وه زانستییه‌کانیانی تێدا پێشکه‌ش ده‌که‌ن
رووداو
زۆرتر له 36 که‌سایه‌تی کورد و بێگانه لێکۆڵینه‌وه زانستییه‌کانیانی تێدا پێشکه‌ش ده‌که‌ن
رووداو
بۆ جاری یه‌که‌م له مێژووی کوردستاندا کۆنگره‌یه‌کی ئه‌کادیمیی جیهانی ده‌به‌سترێت بۆ کۆکردنه‌وه‌ی توانای کوردان له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا. پرۆفیسۆر ئالان دیلانی، دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی (کۆنگره‌ی جیهانی کوردی)، باسی ورده‌کارییه‌کانی کۆنگره‌که و ئامانجه‌کانی ده‌کات. ئامانجی یه‌که‌مین کۆنگره‌ی جیهانی کوردی چییه؟
ئالان دیلانی: ئامانجی گشتیی کۆنگره‌ی ساڵی 2011 دامه‌زراندنی تۆڕێکی به‌رهه‌مداره له‌نێوان زانستکاران، په‌روه‌رده‌کاران و کاردارانی کورد و ناکورد له چوارچێوه‌ی کۆبه‌ندییه‌کی کولتووریدا. هه‌وڵدانمان بۆ ئه‌وه‌یه تاوه‌کو وابکه‌ین دانپێدانانێکی جیهانی وه‌ده‌ستبێنین بۆ کوردستان وه‌ک گه‌لێک که ده‌یه‌وێ پێشکه‌وێ و چالاکتربێت له کۆمه‌ڵگه‌ی شارستانیدا. له‌ڕێگه‌ی ئه‌و تۆڕه فره‌مه‌ودایه له‌نێوان که‌سانی پرۆفێشناڵ و زانستکارانی کورد و ناکورد، ئومێده‌وارین بتوانین چالاکانه به‌شداربین له زانیاریبه‌خشین به دامه‌زراوه‌کان و فراوانترکردنی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان تاوه‌کو به‌و هۆیه‌وه هاوکاربین له به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی گه‌له‌که‌مان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا.
ئامانجێکی دیکه‌مان ئه‌وه‌یه که ئاستی هۆشیاریی بڕیارده‌ره گرنگه‌کان له وڵاتانی جیاجیای جیهان سه‌باره‌ت به ره‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ له کوردستان و ناساندنی ناسنامه‌ی گه‌له‌که‌مان پێیان به‌رزتربکه‌ینه‌وه. ده‌مانه‌وێ ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی تۆڕسازی (نێتوۆرکینگ) و له‌ڕێگه‌ی سازدانی کۆنگره‌یه‌کی جیهانی وه‌دیبهێنین که کۆڕوکۆبوونه‌وه و وۆرکشۆپی جیاجیای له‌خۆگرتبێت. ئه‌و بۆنانه ده‌بنه هۆکار بۆ ئه‌نجامدانی سیمیناری زانستییانه بۆ کوردان و خه‌ڵکانی ناکورد له سه‌رتاسه‌ری جیهان. هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت پردێک دروست بکه‌ین له‌نێوان کوردانی کوردستان و ده‌ره‌وه. ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی کۆمیته‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆوه، بۆئه‌وه‌ی ستراتیژێکی درێژخایه‌ن بخه‌ینه به‌رده‌ستی سه‌رکردایه‌تیی کوردستان که تایبه‌ت بێت به لێکۆڵینه‌وه ده‌رباره‌ی کوردان و کوردستان له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا. واته ئه‌مه له‌شێوه‌ی Think Tankێکدا ده‌بێت.
کۆنگره‌که چۆن وکه‌ی ده‌کرێته‌وه؟
ئالان دیلانی: کۆنگره‌که له رۆژی 7/10/2011 له شاری رۆتته‌ردام له هۆڵه‌ندا ده‌کرێته‌وه. وته‌ی کردنه‌وه‌ی کۆنگره له‌لایه‌ن له‌یلا زانا، خانمه په‌رله‌مانتاری کورد له په‌رله‌مانی تورکیا و وه‌رگری خه‌ڵاتی (ساخارۆف)ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ، پێشکه‌ش ده‌کرێت. له‌ماوه‌ی 3 رۆژدا به 8 قۆناخ زۆرتر له 30 باسی زانستی پێشکه‌ش ده‌کرێن. له‌دوای هه‌ر باسێکیش ده‌رگا ده‌کرێته‌وه بۆ گه‌نگه‌شه. چاوه‌ڕوان ده‌که‌ین که ئه‌و قسه‌کردن و گه‌نگه‌شانه له‌سه‌ر ئاستێکی به‌رز به‌رهه‌مدار بن و هاوکاری گه‌له‌که‌مان بکه‌ن تاوه‌کو به‌ره‌وپێشه‌وه بچێت.
کێ خاوه‌نی بیرۆکه‌که‌یه؟
ئالان دیلانی: راستییه‌که‌ی بیرۆکه‌که هی منه که نزیکه‌ی 20 ساڵ له بواری تۆڕسازیی نێوده‌وڵه‌تیدا کارمکردووه بۆئه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کانم له‌بواری (دیزاین و ته‌ندرووستی)دا له‌گه‌ڵ که‌سانی دیکه‌دا بگۆڕمه‌وه. من به هه‌موو جیهاندا ده‌گه‌ڕێم و له‌گه‌ڵ به‌رپرسان، وه‌زیران، پرۆفیسۆران و که‌سانی ئه‌کادیمیی دیکه له زۆر وڵات‌دا داده‌نیشم. پێموابوو ئه‌و شێوازه، واته سازکردنی کۆنگره‌یه‌کی جیهانی بۆ کورد، کاریگه‌ریی گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ئاستێکی فراوان له‌نێوان به‌شداربوواندا که له هه‌موو لایه‌کی جیهانه‌وه دێن و ئاماده‌ن چاره‌سه‌ره نوێکان ئاڵوگۆڕ بکه‌ن، گوێ لێ بگرن و بیکه‌ن به ستراتیژ.
به‌رده‌وام گوتوومه که من کوردم و وه‌ک نه‌ته‌وه پێویستمان به پشتیوانیی مه‌عنه‌ویی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه تاوه‌کو ئازادی به‌ده‌ست بهێنین. هاوکات، چاوم به زۆر له هاوکاره کورده‌کانم و زانستکارانی کوردی دیکه له به‌شه جیاجیاکانی جیهان که‌وتووه. ئه‌وه‌ی له کۆنگره‌ی جیهانیی کوردی‌دا به‌رجه‌سته بووه، به‌کارهێنانی ئه‌زموونی تۆڕسازیی خۆمه بۆئه‌وه‌ی رێکخراوێک دروست بێت بۆئه‌وه‌ی ساڵانه له‌سه‌ر لایه‌نی زانستی و کو‌لتووریی گه‌له‌که‌مان گه‌نگه‌شه بکه‌ن. من پێموایه زۆر گرنگه که که‌سانی ناکورد به‌شدارییان پێ بکرێت، تاوه‌کو پشتیوانیمان بکه‌ن و هۆشیاریی جیهانی له‌سه‌ر دۆزه‌که‌مان فراوانتر ببێت.
قسه‌که‌ره‌کان له کام پارچه‌ی کوردستانه‌وه دێن؟
ئالان دیلانی: هه‌وڵمانداوه له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستانه‌وه به‌شداری هه‌بن. له‌ڕاستیدا، 11 قسه‌که‌رمان هه‌ن، به خۆم و پرۆفیسۆر (ئه‌ڵماس حیشمه‌تی)یه‌وه، که خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانین. ئێمه هه‌ردووکمان به‌رپرسیارێتیی پرۆگرامه زانستییه‌که‌مان له‌سه‌رشان بوو. هه‌روه‌ها 13 قسه‌که‌ر له باشووری کوردستانه‌وه دێن و 2 قسه‌که‌ریش له باکووری کوردستانه‌وه دێن. هه‌روه‌ها 10 قسه‌که‌ریشمان هه‌ن که زانستکاری ناکوردن. به‌هه‌رحاڵ ئێمه ته‌رکیزمان له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌کردووه که قسه‌که‌ره‌کان له کام پارچه‌ی کوردستانه‌وه هاتوون، چونکه وایده‌بینین که کوردستان هه‌مووی یه‌ک وڵاته. هه‌روه‌ها بۆ ئێمه ئه‌و زانیارییانه گرنگن که قسه‌که‌ره‌کان ده‌یخه‌نه‌ڕوو. زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له کۆنگره‌که‌دا قسه ده‌که‌ن، له‌لایه‌ن ئێمه‌وه بانگهێشت نه‌کراون. به‌ڵکو ئه‌وان خۆیان وه‌ڵامدانه‌وه‌یان هه‌بوو بۆ ئه‌و ئاگادارییه‌ی بڵاومان کردبووه‌وه. ئێمه دڵشادین به‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ی له که‌سایه‌تییه ناسراوه‌کان و زانستکاره خاوه‌ن ناوبانگه‌کان و کاردارانه‌وه پێمان گه‌یشتووه و ئاماده‌ن لێکۆڵینه‌وه‌کانیان له کۆنگره‌که‌دا بخه‌نه به‌ر باس. زۆر گرنگه که ئاماده‌بین به‌یه‌که‌وه ئه‌و شتانه‌ی ده‌یزانین بگۆڕینه‌وه و له یه‌کدییه‌وه فێربین. گرنگه هه‌مان شت له‌گه‌ڵ قسه‌که‌ره ناکورده‌کانیشماندا بکه‌ین. تاوه‌کو به‌وهۆیه‌وه که‌لێنی زانین و کولتووریمان پڕبکه‌ینه‌وه.
کێن ئه‌وانه‌ی پشتیوانی له پرۆژه‌که ده‌که‌ن و رۆڵی له‌یلا زانا چی بووه؟
ئالان دیلانی: ئێمه سه‌ربه‌رزین که خانمێکی به‌ڕێزی وه‌ک له‌یلا زانا پشتیوانیمان ده‌کات. رۆڵی ئه‌و زۆر گرنگه له خه‌باتی گه‌له‌که‌ماندا له کوردستان. هه‌روه‌ها به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، که له سه‌ره‌تاییترین قۆناخه‌کانی ئاماده‌سازییه‌کانی کۆنگره‌که‌دا نامه‌ی پشتیوانی و هاندانی بۆ ناردین، بۆ زۆر که‌س ئیلهامبه‌خش بوو. هه‌روه‌ها زۆر له سه‌رکرده‌کانی وه‌ک سه‌رۆک تاڵه‌بانی و سه‌رۆک بارزانی پشتیوانی‌یان لێکردووین. ئه‌مه هاوکاربوو تاوه‌کو بتوانین تاوه‌کو زانستکاره ناسراوه کورد و ناکورده‌کان به‌و ئامانجه بگه‌یه‌ننه یه‌کدی که پردێک دروست بکه‌ن له‌نێوان هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستاندا، تاوه‌کو به‌وهۆیه‌وه گه‌له‌که‌مان به پێشکه‌وتوویی و گه‌شه‌سه‌ندوویی بچێته کۆمه‌ڵگه‌ی شارستانییه‌وه.
هه‌روه‌ها سوپاسی پشتیوانیی مه‌عنه‌ویی که‌سانی وه‌ک لۆرد ئێریک ئه‌یڤبه‌ری و لۆرد نیگێل کریسپ ده‌که‌م که ئه‌زموون و شاره‌زاییان خسته خزمه‌تی کۆنگره‌که و بوونه ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ر.
بۆچی نرخی به‌شداریکردن 200 یۆرۆیه؟
ئالان دیلانی: من پێداگیری ده‌که‌م له‌سه‌رئه‌وه‌ی که قه‌ت هیچ شتێک به‌خۆڕایی نه‌ده‌ینه که‌س. ئه‌و 200 یۆرۆیه بۆ 2 ژه‌می نانخواردنی نیوه‌ڕۆ و ئێواره و 4 پشووی قاوه‌خواردنه‌وه‌یه. ئه‌و پاره‌یه خه‌رجیی کۆنسێرتێک و کتێبۆکه‌یه‌کی کۆنگره‌که‌شی پێ دابین ده‌کرێت. بۆ قوتابیان دامانناوه 50 له‌سه‌دی نرخه‌که‌یان بۆ دابشکێنین. هه‌روه‌ها بۆ هه‌ندێک که‌س دامانناوه پاره وه‌رنه‌گرین تاوه‌کو بتوانن ئاماده ببن. بۆنموونه بۆ ئه‌و قسه‌که‌ره‌کان و ئه‌و که‌سانه‌ی ناویان له‌سه‌ر پۆسته‌ری کۆنگره‌که هاتووه، پێویست ناکات پاره بده‌ن. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و قسه‌که‌ره ناکوردانه‌ی به‌شداری ده‌که‌ن پاره‌ی هوتێل و فڕۆکه‌مان دابین کردووه.
پێموایه کوردانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان به‌بێ کێشه ده‌توانن ئه‌و پاره‌یه بده‌ن، هه‌روه‌ها بۆ هه‌ندێک له‌و که‌سانه‌ی له ناوه‌وه‌ی کوردستانه‌وه دێن، کۆنگره‌ی جیهانی کوردی هاوکارییان ده‌کات.
له باشووری کوردستانه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی شایانی باس سپۆنسۆر کراوین! ئێمه زۆر سوپاسگوزارین بۆ ئه‌و پشتیوانییه که واده‌کات به‌بێ کێشه به‌رده‌وام بین له کاره‌کانمان و ئه‌و کۆنگره‌ی تۆڕسازییه گرنگ و له‌کاتی خۆیه‌دا بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌له‌که‌مان گه‌شه پێبده‌ین.
بۆچی هۆڵه‌نداتان هه‌ڵبژارد، نه‌ک وڵاتێکی دیکه؟
ئالان دیلانی: له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مه یه‌که‌مین کۆنگره‌یه، پێمان زۆر گرنگ بوو که شوێنێک هه‌ڵبژێرین که ناوه‌ند بێت و له سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه به‌ئاسانی خه‌ڵک بۆی بێت. به‌ر له هه‌رشتێک بڕیارماندا که کۆنگره‌که له ئه‌وروپا بێت و دوای ئه‌وه‌ش وامان بیرکرده‌وه که ده‌بێ له شوێنێک بێت که خه‌ڵکه‌که‌ی ئینگلیزی بزانن (چونکه کۆنگره‌که به زمانی ئینگلیزییه). بینیمان هۆڵه‌ندا که‌وتووه‌ته ناوه‌نده‌وه. هه‌روه‌ها بۆ به‌ریتانیا کێشه‌ی ئه‌وه‌مان هه‌بوو که بۆ هه‌ندێک که‌س ده‌بووایه ڤیزا دابین بکرێت. بۆیه‌ش ئه‌مساڵ بڕیارماندا له شاری رۆته‌ردام بێت. ساڵی ئاینده‌ش هه‌ر له ئه‌وروپا ده‌بێت. له دوایین قۆناخی کۆنگره‌ی ئه‌مساڵدا ئاگاداری بڵاوده‌که‌ینه‌وه ده‌رباره‌ی کۆنگره‌ی ساڵی ئاینده. ئاواتی سه‌ره‌کیمان ئه‌وه‌یه که بتوانین سێیه‌مین کۆنگره‌مان له‌ساڵی 20113 له پایته‌ختی کوردستان (هه‌ولێر) سازبکه‌ین.
زانیاریی زۆرتر ده‌رباره‌ی کۆنگره‌ی جیهانی کوردی له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا بخوێنه‌ره‌وه:
http://www.kurdishcongress.org
--------------------------------------------------------------------------
سه‌رچاوه: هه‌فته‌نامه‌ی "رووداو"، ژماره 116، چاپی ئه‌وروپا، 2011.10.06
