کۆنفێدڕالیزم
حه‌سه‌ن ماوه‌ڕانی
حه‌سه‌ن ماوه‌ڕانی
ماوه‌یه‌ک باس له‌سه‌ر کۆنفێدڕالیزم وه‌ک ستراتێژی هيندێ له هێزه سیاسیه‌کانی کوردستانی که‌وتۆته سه‌ر زاران و به‌ده‌یان دێکلاراسێۆن (ڕوونکردنه‌وه) و وتاری له‌سه‌ر نووسراوه و ته‌نانه‌ت زۆر لایه‌نیش باسی ڕۆژهه‌ڵاتێکی ناوه‌ڕاستی کۆنفێدراتیڤ ده‌که‌ن.
من نامهه‌وێ بچمه سه‌ر ئه‌و باسه که تا چ ڕاده‌یه‌ک وه‌دیهاتنی ده‌سه‌ڵاتێکی یه‌کگرتووانه‌ی ئه‌وتۆ له ڕۆژهه‌ڵاتێکی ناوه‌ڕاستی پڕ له ناکۆکێ به چه‌نده‌ها نه‌ته‌وه‌ی جیاوازه‌وه و به بێ تامچێشتنی ته‌نانه‌ت کاتیی گه‌له‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه له دێمۆکراسی و به سنووره ده‌سکرده‌کانی کاتی کۆلۆنیالیزمه‌وه له ڕاستی دووره. ته‌نیا بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی ناوه‌رۆکی زانستیانه‌ی ئه‌و شیۆازه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری و پێشینه مێژوویه‌که‌ی، په‌نجه ڕاده‌کێشم و به‌ر له‌هه‌ر شت به بڕوای خۆم کۆنفێدڕالیزم و پێکهێنانی کۆنفێدراسیۆن سه‌ره‌ڕای پیرۆزیه‌که‌ی به‌لامه‌وه به مه‌سه‌له‌ی پاش چاره‌کردنی پرسی نه‌ته‌وه‌یی کورد و دابینکردنی دێمۆکراسی و به‌تایبه‌ت پێکهاتنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستانی ده‌زانم که ته‌نیا ئه‌و، واته ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان، ده‌توانی بڕیاری پێویست له‌م بواره بدا و نۆینه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی گه‌لی کورد بێ له به‌ستنی په‌یمانی کۆنفێدڕالیدا. دابینکردنی مافی نه‌ته‌وایه‌تی کورد له کاتی ئێستادا مه‌سه‌له‌ی ڕۆژی ئێمه‌یه و ئه‌رکی سه‌ر شانمانه بۆی هه‌وڵبده‌ین.
کۆنفێدرالیزم له مانا و واتای وشەدا، یانی یه‌کێتی و یه‌کگرتنه‌وه. یه‌کێتیی یه‌ک یان چه‌ند ئه‌شیرت یان کۆمپانیا یان یانه‌ی سپۆرت و له ئاستی سیاسی، چه‌ند ده‌وڵه‌ت، له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یمانی ناوخۆیاندا به کۆنفێدراسێۆنی لایه‌نه به‌شداره‌کان ده‌ناسرێ. مێژووی مرۆڤ حه‌کایه‌ت له گه‌لێک کۆنفێدراسیۆن ده‌گێڕێته‌وه که پێکهاتوون و تێکچوون. له کوردستان ئێستاش پاشماوه‌ی دوو وێنه‌ی کۆنفێدراسیۆنی ئه‌شیره‌تیمان هه‌ر له‌به‌ر چاوه، بارزانیه‌کان که له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌ریقه‌ت له یه‌کێتی پینج ئه‌شیره‌ت پێکهاتن و مه‌نگوره‌کان که له‌سه‌ر بنه‌مای خزمایه‌تی دایکان پێکهاتوون. له لانی سیاسیه‌وه، پاشایه‌تی مادی کورده‌کان و هه‌خامه‌نیشی فارسه‌کان و ساسانی، هه‌رکامیان به چه‌شنێک کۆنفێدڕاسیۆن ده‌ناسرێن. به‌ڵام نه‌ک له‌سه‌ر پێکهاتنێکی خوازیارانه به‌ڵکوو له ئه‌نجامی ناچاری لایه‌نی تێکشکاو له‌شه‌ڕی داگیرکه‌رانه‌دا. هه‌ر وه‌ها دوای ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌ب به‌سه‌ر زۆربه‌ی وڵاتانی ئاسیاییدا، شێوازی خه‌لیفه‌کانی عه‌ره‌ب سه‌رجه‌م له شێوازی ده‌سته‌ڵاتداری ساسانیه‌کان وه‌رگیرابوو و ته‌نانه‌ت ناوی میره‌کان کرابوو به والی و حاکم و له لایه‌ن خه‌لیفه‌وه هه‌ڵده‌بژێردران. واتا ده‌کرێ شێوازی ئه‌ماراتی خه‌لیفه‌کانیش به کٶنفێدراسیۆنیکی پڕ له که‌مایه‌سی دابندرێ له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئایینی ئیسلام، واته ته‌نیا خاڵی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه جیاوازه‌کان.
یه‌کگرتنه‌وه‌ی سێ شازاده‌ی رووس له شاری کییف و پێکهێنانی تێزاریسم له رووسیا، کۆنفێدراسیۆنیکی خوازیارانه بووه که بوو به هۆی پێکهاتنی ئیمپێراتوری رووس.
کۆنفێدڕاسیۆن له ترمینۆلۆژی سیاسی‌دا به‌مانای پێکهاتنی دوو یان چه‌ند ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و سه‌ربه‌خۆیه له‌سه‌ر بنچینه‌ی هاوکاری له یه‌ک یان چه‌ند بواری دیارێکراو و هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش له ئاست وڵاتان یان ده‌سه‌ڵاته سه‌ربه‌خۆکانی‌تر.
له‌باری مافی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه، کۆنفێدرالیزم یه‌کێتیه‌که له نێوان وڵاته سه‌ربه‌خۆکانی ئه‌ندام له‌و یه‌کێتیه که به‌پێی په‌یمانی پێکهاتنیان، هێز و توانای خۆیان له خزمه‌ت سیاسه‌تی هاوبه‌شیان داده‌نێن بۆ گه‌یشتن به مه‌به‌سته دیاریکراوه‌کانی په‌یماننامه‌که‌یان، به بێ وه‌دیهینانی ئاڵوگۆڕ له سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌ری سیاسی ئه‌و ئه‌ندامانه. یاسای نێونه‌ته‌ویی ڕێز له‌م چه‌شنه یه‌کێتیه ده‌گرێ و په‌یماننامه‌که‌یان هه‌تا هه‌ڵوه‌شاننه‌وه له لایه‌ن ئه‌ندامه‌کانیه‌وه به یاسایی ده‌ناسرێت. له ڕوانگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه، کۆنفێدراسیۆنیک ده‌توانێ ده‌وڵه‌تێکی ناوه‌ندی هه‌بێت که نۆینه‌رایه‌تی ئه‌ندامه‌کانی له شاشه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییدا بکا.
ده‌وڵه‌تی کانادا خاوه‌نی سیستێمێکی کۆنفێدڕاڵیه که له‌سه‌ر بڕیاری سه‌ربه‌خۆی لایه‌نه به‌شداره‌کانی پێکهاتووه. و له هه‌مانکاتدا ئه‌ندامه له وڵاتانی هاوبه‌رژه‌وه‌ندیی ئابووری که پاش تێکچوونی سیستێمی کۆڵۆنیالی به‌ریتانیا له نێوان ئه‌و وڵاته و، وڵاته سه‌ربه‌خۆکانی جیابۆوه له‌و، پێکهات ( وه‌ک هیند، ئۆسترالیا و ... ). کانادا ئه‌زموونێکی سه‌رکه‌وتووانه‌ی کۆنفێدڕالیزمه که سه‌ره‌ڕای ده‌سکه‌وته‌کانی بێ مه‌سه‌له نییه و زۆرجاران له نێوان کێبێک و لایه‌نه‌کانی تر مشتومڕی سیاسی دێته گۆڕێ که پێویستیان به ده‌نگدانی گه‌له‌که‌یانه.
وڵاته‌کانی ئه‌ندامی کۆنفێدراسیۆنێک له به‌ستنی په‌یمانی ناوخۆیاندا ده‌توانن هه‌م له‌سه‌ر چه‌ند لایه‌نی سپایی و ئابووری و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا یه‌کبگرن و هه‌م ده‌کارن ده‌وڵه‌تێکی هاوبه‌شی ناوه‌ندی پێک‌بێنن و له ڕاده‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییدا وه‌ک یه‌ک وڵات بناسرێن.
په‌یمانی کۆنفێدڕاسیۆن، واته په‌یمانی یه‌کگرتن، ده‌بی هه‌موو مه‌سه‌له گرینگه هاوبه‌شه کۆمه‌ڵایه‌تیه جیاوازه‌کانی ئه‌ندامانی یه‌کێتیه‌که وه‌ڵامبداته‌وه. وه‌ک مه‌سه‌له‌ی دارایی، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، سپایی، ماف و دادپه‌روه‌ری، شاروه‌ندی، سنووره‌کان، کشتوکاڵ و پیشه و هتد...
هه‌روه‌ک ئاماژه‌م پێ‌کرد، کۆنفێدراسیۆن (یه‌کێتی) به درێژایی ژیانی شارستانی مرۆڤ، کۆنه. به‌ڵام واتای سیاسی و نێونه‌ته‌وه‌یی چه‌سپاوی هه‌نوکه‌یی، هه‌مان یه‌کێتی دوو یان چه‌ند وڵاته له‌سه‌ر بنچینه‌ی په‌یمانێکی دیاریکراودا. له‌مێژووی سیاسی سه‌ده‌کانی پێشووی مرۆڤدا گه‌لێک کۆنفێدراسیۆن له نێوان وڵاتان پێکهاتووه که چه‌ند وینه‌یان ده‌ستنیشان ده‌که‌ین:
١- تاج و ته‌ختی ئاڕاگۆن ١١٣٧/١٧١٦ ز. له نێوان کاتالۆنیای و باشووری خوارووی فه‌رانسه پێکهات و له سه‌ده‌کانی ١٤ و ١٥ی زایینی‌دا به‌هێزترین پاشایه‌تی ده‌ژمێردرا و شا به ناوی شای سپانیا ده‌ناسرا.
٢- کۆنفێدراسیۆنی لیتوانی-پۆڵۆنی، له‌سه‌ر بنه‌مای شای هاوبه‌ش به‌ڵام به ده‌وڵه‌ت و سپا و سنوور و شاروه‌ندی جیاواز، دوو جار پێکهاتووه و ده‌یان سال درێژه‌ی هه‌بووه.
له ١٤٤٧ی ز. هه‌تا ١٤٩٢ ی ز.
له ١٥٠١ی ز هه‌تا ١٥٦٩ی . ز
٣-یه‌کێتی کالمار له ١٣٢٧ی .ز. هه‌تا ١٥٢٣ی.ز له نێوان سوێد، نۆروێژ و دانمارک دا پێکهات.
٤- کۆنفێدراسیۆنی نۆروێژ و دانمارک له ١٥٣٦ هه‌تا ١٨١٤ی .ز.
٦- کۆنفیدراسیۆنی ئارۆ له ساڵی ١٦٩٠ی ز. هه‌تا ١٩٠٢ی ز. له‌نێوان نیجێریای باشوور، کامه‌رۆن و گینه‌ی ئێکواتۆر هاته گۆڕێ. له‌و کۆنفێدراسیۆنه‌دا سێ پاشایه‌تی ئارۆ و ئۆمۆ و چوکۆ یه‌کتریان گرته‌وه.
٧- کۆنفێدراسیۆنی سوێد و نۆروێژ له ١٨١٤ی ز. هه‌تا ١٩٠٥ی ز.
هه‌روه‌ها له سه‌ده‌ی ڕابردوودا ده‌یان کۆنفێدراسیۆن له نێوان وڵاته جیاوازه‌کانی ئاسیایی و ئه‌فریقایی و ئامریکای لاتیندا پێکهاتن که هێچیان جگه به نووسراوه نه‌یانتوانی هه‌نگاوێک به‌ره‌و یه‌کێتی هه‌ڵگرن وه‌ک یه‌کێتیه جیاوازه‌کانی ناو وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان. بۆ وێنه:
یه‌کێتی کۆماره عه‌ره‌بیه‌کان له ١٩٥٨ی ز. هه‌تا ١٩٦١ ی ز. به به‌شداری میسر و سوریا و پاشان هه‌تا ١٩٦٣ ی ز. به عێراقه‌وه.
یه‌کێتی کۆماره عه‌ره‌بیه‌کانی میسر و سوریا و لیبیا ١٩٧٢ی ز.
یه‌کێتی وڵاته عه‌ره‌به ئیسلامیه‌کانی لیبیا و تونێس ١٩٧٤ی ز.
یه‌کێتی ئۆروپا یان وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئۆروپی ئه‌زموونێکی نۆیه له‌م بواره‌دا. سه‌ره‌ڕای ڕاده‌ی پێشکه‌وتوویی و ئه‌زموونی دێمۆکراسی درێژخایه‌نی ئه‌و وڵاتانه، یه‌کێتی ئۆروپا به‌ره‌وڕوی هه‌زاران مه‌سه‌له‌ی ئاڵۆز و پێچراوه‌یه، وه‌ک پاره‌ی یه‌کسان، ماڵیاتی هاوچه‌شن، ڕاده‌ی به‌شداری ئه‌ندامه‌کان له دابینکردنی بودجه‌ی ساڵانه‌دا و ته‌نانه‌ت گوێدان به بڕیاره‌کانی پارڵیمانی ئۆروپا.
بۆ گه‌یشتن به قۆناخێکی ئه‌وتۆی شارستانێتی ڕیگایه‌کی دوور و درێژ له‌به‌رده‌م وڵاته ناپێشکه‌وتووه‌کانی رٶژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدایه که به‌داخه‌وه له هیچکامیاندا پرسه سه‌ره‌کیه‌کانی مافی مرۆڤ و ژیانی شارستانیانه و ده‌سه‌ڵاتی شارستانیانه چاره نه‌کراوه و هه‌ر وه‌ک سه‌رده‌مه‌کانی به‌ردینه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه‌کانی کۆمه‌ڵ ده‌جوڵینه‌وه.
سه‌رچاوه‌کان: چۆن کانادایه‌کان سه‌ربه‌خۆ بوون، ١٩٨٠ ئۆیگنه فۆرسی، به زمانی ئینگلیزی
ماڵپه‌ره‌کانی: ویکیپێدیا له‌سه‌ر کۆنفێدرالیزم، ماڵپه‌ریarookigbo له‌سه‌ر پاشایه‌تی ئارۆ.