ئه‌وانه‌ی تەرمی گه‌ریلاکانیان بینیوه وادەڵێن:
سووپای تورکیا چه‌کی کیمیاوی دژی PKK به‌کاردەهێنێ
باوه‌ر چه‌م(ئامه‌د)

دوای ئه‌وه‌ی گه‌ریلاکانی PKK هێرشیان کردە سه‌ر چه‌ند باره‌گایەکی سووپای تورکیا لە چەلێ و ژمارەیەک سه‌ربازیان کوشت، سووپای تورکیاش هێرشێکی تووندی ئاسمانی و زه‌مینیی لەدژی گه‌ریلاکانی PKK ئه‌نجامدا. دواتر ئاشکراکرا کە تەرمی 24 گه‌ریلا له نه‌خۆشخانه‌یەکی حکومی له مهلاتییه دانراون. جگە لەوەش 11 تەرمی دیکە لەلای گەریلاکان خۆیان مابوونەوە.
بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گه‌ریلایانه، دوای بینینی تەرمەکانیان، دەڵێن شوێنی گولله به لاشه‌ی رۆڵه‌کانیانه‌وه دیارنه‌بووه و ئەگەری ئەوە هەیە کە به چه‌کی کیمیاوی کوژرابن. بۆیەش شاندێکی نوێنه‌رانی پارتی کوردیی BDP چوونەتە مهلاتییه، تاوەکو لەو قسەیەی بنەماڵەی گەریلاکان بکۆڵنەوە.
ده‌سته‌ی لێکۆڵینه‌وه له چه‌کی کیمیاوی
حیسامەدین زه‌نده‌رلیئۆغلۆ، پەرلەمانتاری پارتی کوردیی BDP و نوێنەری شاری بەدلیس لە پەرلەمانی تورکیا، یەکێک بووە لەوانەی چووە تەرمەکان ببینێ و بۆ (رووداو) باسی وردەکارییەکانی دەکات. ئەو دەڵێت تەرمەکانیان پیشاننه‌داون، به‌ڵام به‌هۆی کۆمپیوته‌ره‌وه وێنه‌ی هه‌موو تەرمەکانیان بینیوه، "که له هه‌موولایه‌که‌وه وێنه‌یان گیرابوو." زه‌نده‌رلیئۆغلو ئاشکرای کرد که له‌و وێنانه‌شدا تێبینی ده‌کرا کە شوێنەواری گوللە بە تەرمەکانەوە دیارنییه و گوتی: "تەرمەکان نه‌ده‌ناسرانه‌وه، هه‌ندێکیان سه‌ریان پێوه‌نه‌بوو، هه‌ندێکیش گوێ یان چاو یان لووت یان قاچ یاخود ده‌ستیان پێوه‌نه‌بووه. یەکێکیشیان هه‌ر لاشه‌ی نه‌مابوو و ته‌نها دوو قاچی مابوونەوه." ئەو پەرلەمانتارە کوردە دەڵێت: "دیمه‌نەکان دڕندانه بوون و هیچ وشه‌یه‌ک ناتوانێ ده‌ربڕی ئه‌و دڕندایه‌تییه بێت." زه‌نده‌رلیئۆغلو جەختدەکاتەوە کە ئاسەواری گوللەی بە لاشه‌کانەوە نەبینیوە: "من پسپۆڕ و ئه‌ندازیاری کیمیاوی نیم، به‌ڵام هەندێک نیشانەی سووتانی سەیر به لاشه‌کانه‌وه دیاربوون." زه‌نده‌رلیئۆغلو ئاشکرای کرد که ئه‌وان بەتەمان لیژنەیەکی پسپۆڕ ئاماده‌بکه‌ن بۆئەوەی لێکۆڵینەوە بکات له‌سه‌ر پرسی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە. داواشی لە تورکیا کرد کە به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییەکان ره‌فتاربکات. چونکە، به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی، به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی وه‌کو "تاوانێکی دژی مرۆڤایه‌تی" سەیری دەکرێت و هه‌ر وڵاتێک ئه‌و تاوانه ئه‌نجام بدات تووشی سزا نێوده‌وڵه‌تییەکان ده‌بێتەوە.
"با ده‌زگای سه‌ربه‌خۆ شیکردنەوەی دووه‌م ئه‌نجام بده‌ن"
راجی بیلیجی، سکرتێری کۆمه‌ڵه‌ی مافەکانی مرۆڤ له ئامه‌د (ÎHD)، بۆ (رووداو) نەیشاردەوە کە ئەوانیش وەک کەسوکاری گەریلاکان گومانی ئەوەیان لەلا دروست بووە کە رەنگە تورکیا چه‌کی کیمیاویی بەکارهێنابێت، بۆیە داوای کرد تەرمی گەریلاکان له‌لایه‌ن ده‌زگایه‌کی سه‌ربه‌خۆیه‌وه سەرلەنوێ بپشکندرێنەوە. بیلیجی گوتی: "کەسوکاری گەریلاکان ده‌ڵێن چه‌کی کیمیاویی به‌کارهاتووه. دادگا‌ی باڵای کۆماریش له مهلاتییه ئه‌نجامی پشکنینی تەرمەکانی پیشانی ئێمه نه‌داوه و تەنانەت نه‌یانهێشتووه تەرمەکانیش ببینین." ئەو چالاکڤانە کوردە دەڵێت: "پارێزه‌ره‌کانمان داوایان کردووە پشکنینی دووەم ئه‌نجام بدرێ، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌م پشکنینە له‌لایه‌ن ده‌زگه‌ی پزیشکی دادی سه‌ربه‌خۆ ئه‌نجام بدرێ، نه‌ک له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه. چونکه تەنیا ئەوان دەتوانن روونی بکەنەوە کە ئایا چەکی کیمیاوی بەکارهاتووە یان نا."
بیلیجی پێشنیاز دەکات کە (کۆمه‌ڵه‌ی پسپۆڕانی ده‌زگه‌ی پزیشکی دادی) و (به‌شی فاکوالیته‌ی ده‌زگه‌ی پزیشکی دادی) و (یه‌کێتی پزیشکانی تورکیا) پشکنینی دووەم ئەنجام بدەن: "ئێمه په‌یوه‌ندی به دادگاوه ده‌که‌ین بۆئه‌وه‌ی ئه‌م سێ ده‌زگایه پشکنینێکی دیکه ئه‌نجام بده‌ن. ئەگەر دادگا ئه‌م داوایه‌ی قه‌بووڵ کردین، ئه‌وه باش دەبێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر دادوه‌ر و ده‌وڵه‌تیش ئه‌م داواکارییه قبوڵ نه‌که‌ن، ئه‌وکاته گومانەکانمان دەر‌باره‌ی مه‌سه‌له‌ی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی زۆرتر ده‌بن." چونکە وەک ئەو گوتی: "ئه‌گه‌ر چه‌کی کیمیاوی به‌کارنه‌هاتووه، کەواته ده‌بێ رێگه بده‌ن پشکنینی دووەم له‌لایه‌ن ده‌زگایه‌کی سه‌ربه‌خۆ‌وه ئه‌نجام بدرێت."
تۆماری تورکیا لە بەکارهێنانی چه‌کی کیمیاویدا
لە باکووری کوردستان باسی ئەوە دەکرێت کە سەرفه‌رمانده‌ی ئێستای سووپای تورکیا ژەنەڕاڵ (نه‌ژده‌ت ئۆزه‌ل) له 11ی گوڵانی ساڵی 1998 له گوندی (بیلیکایا)ی قه‌زای (سلۆپی) لە باکووری کوردستان چه‌کی کیمیاویی لەدژی گه‌ریلاکانی PKK بەکارهێناوە و له‌ئه‌نجامدا 20 گه‌ریلا گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئۆزه‌ل به‌هۆی ئه‌م کاره‌وه له نێو میدیای باکووری کوردستاندا و بەتایبەتیش میدیای PKKدا وه‌کو "نه‌ژدەت کیمیاوی" ناسراوە. به‌پێی قسه‌ی رێکخراوەکانی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ له ساڵی 1994 تا ساڵی 2011 سووپای تورکیا 5 جار چه‌کی کیمیاوی و 2 جاریش چه‌کی بیۆلۆژیی به‌کارهێناوه و له‌ئه‌نجامدا 437 گه‌ریلا گیانیان له‌ده‌ستداوه و 137 ئاژه‌ڵیش مرداربوون. بنه‌ماڵه‌ی گه‌ریلا کوژراوەکانی PKK سکاڵایان له دادگه‌ی باڵای کۆماری له شاری ئامه‌د تۆمارکردووه و داوایانکردووه لێپرسراوانی سه‌ربازیی تورکیا دادگایی بکرێن بۆئه‌وه‌ی راستییه‌کان روون ببنەوە. هه‌روه‌ها له ساڵانی رابردوودا پرسی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی له‌لایەن دەوڵەتی تورکیاوە له‌نێو میدیاکانی ئه‌ڵمانیاشدا به‌شێوه‌یه‌کی فراوان باسی لێوه‌کراوە.
په‌یماننامه‌ی چه‌کی کیمیاوی
چه‌کی کیمیاوی بۆ له‌ناوبردنی به‌کۆمه‌ڵی خه‌ڵک و ئاژه‌ڵ و زه‌وی و دارستانان به‌کاردێ. ئه‌و چه‌که یه‌که‌مینجار له جه‌نگی جیهانیی دووه‌مدا له‌لایه‌ن له‌شکری ئه‌ڵمانیاوه لەدژی هێزه‌کانی فەره‌نسا و به‌لجیکا به‌کارهێندرا. دواتر له چه‌ندین وڵاتی ئه‌فریقایی و له باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستانیش له‌دژی گه‌لی کورد به‌کارهێندرا. تورکیا یه‌کێکه له‌و وڵاتانه‌ی به‌پێی په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به‌کارهێنان و بڵاوکردنەوەی چه‌کی کیمیاوی قه‌ده‌خه‌کردووه و خۆی بە پابەند دەزانێت بەو پەیماننامانەوە.
په‌یماننامه‌ی چه‌کی کیمیاوی له ساڵی 1993 بۆ ئیمزاکردن له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه ئاماده‌کرا. له ساڵی 1997 له‌نێو ئه‌و وڵاتانه‌دا کە ئیمزایان له‌سه‌رکرد جێگیرکرا. هەرچەندە تورکیا، که له 12 گوڵانی ساڵی 1997، وه‌کو لایه‌نگرێکی ئه‌م په‌یماننامه‌یه هه‌ڵوێستی پیشاندا، به‌ڵام بڕیاری جێبه‌جێکردنی په‌یمانه‌که دوای 10 ساڵ، واته له 13 کانوونی دووه‌می ساڵی 2006 ، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌وه په‌سندکرا. په‌یمانی نێوبراو به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی و به‌رهه‌مهێنان و پێشخستن و کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌م چه‌که قه‌ده‌خه ده‌کات. ئه‌م په‌یماننامه‌یه له‌لایه‌ن 181 وڵاتانی جیهانەوە ئیمزاکراوه. تورکیا له‌گه‌ڵ 170 وڵاتی دیکه له ساڵی 1974 په‌یماننامه‌ی چه‌کی بیۆلۆجیشی ئیمزا کردووه.
تاوەکو ئێستا کۆمه‌ڵه‌ی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە ئامەد ÎHD و بنه‌ماڵه‌ی گه‌ریلا کوژراوەکان چه‌ندین جار له دادگا‌ی مافەکانی مرۆڤ له ئه‌وروپا سکاڵایان له‌دژی تورکیا تۆمارکردووه.
سه‌رچاوه: هه‌فته‌نامه‌ی "رووداو"، ژماره 121، چاپی ئه‌وروپا، 2011.11.10