ئاکامی هێرشی ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ بنکه‌ی ئه‌شره‌ف
دوکتور کامران ئه‌مین ئاوه
دوکتور کامران ئه‌مین ئاوه
به پێی راگه‌یاندنی ڕێکخراوی موجاهیدینی گه‌لی ئێران له رۆژی سێ شه‌ممه 6ی گه‌لاوێژ 1388(28ی جولای 2009)، هێزه‌کانی پۆلیسی عیراق هێرشیان هێنا سه‌ر بنکه‌ی ئه‌شره‌ف و له‌م روداوه‌دا پتر له 300 که‌س بریندار‌و 5 که‌سیش کوژران.
هه‌رچه‌ند ئه‌م ڕێکخراوه‌یه به هۆی نزیک بوونه‌وه به ده‌وڵه‌تی سه‌دام، به‌شداری له سه‌رکوتی بزوتنه‌وه‌ی باشووری کوردستان، شێوه‌ی خه‌باتی هه‌ڵه له ناوخۆی ئێران و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ به‌شێکی زۆر له هێزه کوردی وسه‌رتاسه‌ریه‌کان بۆته هۆی زیان و خه‌ساره‌تێکی زۆر نه ته‌نیا بۆ بزوتنه‌وی پێشکه‌وتوخوازی ئێران به‌ڵکوو بۆ ئه‌ندامانی ئه‌م رێکخرا‌وه‌یه‌ش، ئه‌م چه‌شنه وێکه‌وتنه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عیراق له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی پتر له 3000 که‌س که په‌نابه‌ری ئه‌م وڵاته‌ن و هیچ هیوایه‌کیان بۆ وه‌ده‌ست هێنانی په‌نابه‌ری له ولاتێکی سێهه‌م نییه کارێکی نادموکراتیکه و ته‌نیا بۆ دڵخۆشکردنی هه‌رچی زۆرتری ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نیژاده که له قه‌یرانی سیاسی ئه‌مرۆی ئیران‌دا مه‌ترسی له بوونی هێزه‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه له 80 کیڵۆمێتری سه‌رسنوری ئێران هه‌یه. پێشنیاری ده‌وڵه‌تی عیراق بۆ گه‌رانه‌وه‌ی موجاهیدین بۆ ئێران ئه‌ویش له‌م بارودۆخه‌دا به مانای بۆ سه‌لاخ خانه ناردنی ئه‌م که‌سانه‌یه که نزیک به 30 ساڵه به هۆی خه‌باتی چه‌کدارانه‌وه له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئیسلامی ئێران له هه‌نده‌رانن، پێشنیاری چوونی موجاهیدین بۆ وڵاتێکی تریش بێ یارمه‌تی ده‌وڵه‌تی عێراق، ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ده‌وڵه‌تانی ئوروپایی و ئه‌مریکا ئیمکانی وه‌دیهاتنی نییه.
ده‌وڵه‌تی ئه‌مرۆی عێراق که به‌شێکی زۆر له ئه‌ندامانی، کاتی خۆی په‌نابه‌ری ئێران بوون و ته‌نانه‌ت به‌شێک له‌وان به یارمه‌تی ئێران بوون به که‌سایه‌تی سیاسی و رابردوویه‌کی پاک و خاوێنتریان له موجاهیدین نییه ئه‌مرۆ که‌وتونه‌ته بازنه‌ی مه‌عامله‌یه‌کی سیاسی له‌گه‌ڵ ئێران که ده‌توانێ له داهاتووی نزیکدا داوێنی هێزه‌کانی تری په‌نابه‌ر له عیراق و کوردستان بگرێته‌وه. هه‌ر وه‌ک له ماوه‌ی پتر له ده ساڵی رابردوودا بۆته هۆی ته‌سک بوونی سنووری کار و چالاکی سیاسی هێزه کوردیه‌کانی په‌نابه‌ری رۆژهه‌ڵات له باشووری کوردستان و ده‌توانێ به‌و چاره‌نوسه بگات که ئه‌مرۆ بۆ موجاهیدین پێک هاتووه. بێده‌نگی سه‌باره‌ت به‌م کاره ناره‌وا و نائێنسانیه خه‌تایه‌کی گه‌وره‌ی سیاسیه که دووکه‌ڵه‌که‌ی ده‌توانێ له داهاتوودا به چاوی کورده‌کانی په‌نابه‌ری رۆژهه‌ڵاتیش له باشووری کوردستاندا بچێت. با وه‌ک شیعره‌که‌ی برتۆلت بره‌شتمان به سه‌ر نه‌یه که وتی:
"که‌سێک نه‌مابوو"
هه‌وه‌ڵ بۆ گرتنی کمۆنیسته‌کان هاتن
من هیچم نه‌کوت
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من کمۆنیست نه‌بوم
دوایی بۆ گرتنی کرێکار و ئه‌ندامانی سه‌ندیکا هاتن
من هیچم نه‌کوت
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من ئه‌ندامی سه‌ندیکا نه‌بوم
پاشان بۆ گرتنی کاتۆلیکه‌کان هاتن
من دیسان هیچم نه‌کوت
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من پرۆتستان بووم
سه‌رئه‌نجام بۆ گرتنی من هاتن
ئیتر که‌سێک بۆ قسه کردن نه‌مابوو.
برتۆلت برێشت
"له وه‌یشوومه‌ی فاشیسته نازیه‌کاندا"