کورته‌یه‌ک له ژیانی کاک حه‌مه‌ده‌مین سیراجی (م. ا. ره‌وه‌ند)
حه‌سه‌ن ماوه‌رانی *
حه‌سه‌ن ماوه‌رانی *
هه‌تاکو دواپشوو ڕێبواری ڕێگای عیشق و ئازادیم،
ئه‌گه‌ر بێجگه له ناکامیش نه‌بینم به‌رهه‌مێکی تر
هێمن
به داخ و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه رۆژی ٢٩ی مانگی مای ٢٠١٠ دڵی پڕ له هه‌ست و خۆشه‌ویستیی کاک حه‌مه‌ده‌مین، پاش ململانییه‌کی چه‌ند مانگه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه، له شاری ستۆکهۆلمی سوێد، وه‌ستا. کۆچی دوایی کاک حه‌مه‌ده‌مین بوو به هۆی ماتم و په‌ژاره‌یه‌کی زۆری دۆستان و که‌سوکار و تێکرای کومه‌ڵگای کوردی په‌ره‌وازه.
کاک حه‌مه‌ده‌مین له ساڵی ١٩٣٤، له شاری مه‌هاباد، له‌دایکبوو. خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی له مه‌هاباد ته‌واو کرد . له‌سه‌ره‌تا مامۆستایی قۆتابخانه‌ی کرده پیشه و پاشان له زانکۆی تاران به‌رده‌وام بوو له خوێندنی حقوق (ماف).
له‌سه‌ره‌تای هه‌ره‌تی لاوێتی، به هۆی دیتنی ده‌رد و په‌ژاره‌ی ژیانی نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست و باری گرانی ژیانی چینی هه‌ژار و چه‌وساوه، بڕیاری هه‌ڵبژاردنی رێگای خه‌باتی دا و بوو به ئه‌ندام له رێکخراوی لاوانی ئه‌و سه‌رده‌می حیزبی دێمۆکرات. له هه‌موو خۆپێشاندانه‌کانی ساڵانی ١٩٥٢/٥٣ی شاری مه‌هاباددا، یه‌ک له‌وان میتینگی باخی میکائیل، به‌شداری هه‌بوو. له سه‌رده‌می خوێندکاری‌دا له تاران، چالاکی بێوینه‌ی له کاروباری سیاسی‌دا هه‌بوو. له ساڵی ١٩٦٣، به‌هۆی ئاشکرابوونی چالاکییه‌کانی، وێڕای هاوڕییانی وه‌ک سمایل شه‌ریفزاده، سالار حه‌یده‌ری و.. رووی کرده چیاکانی کوردستان و به هیوایه‌کی زۆره‌وه به‌ره‌و ناوچه رزگارکراوه‌کانی باشووری کوردستان په‌نایان برد.
دوای رووداوه‌کانی پێش کونگره‌ی دووهه‌می حیزب و لادانی به‌ڕێوه‌به‌ری له په‌یره‌ویکردن له بیروڕای گشتی و داسه‌پاندنی تا‌کڕه‌وی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که سکرتێری ئه‌وکات، ئه‌حمه‌د تۆفیق (عه‌بدولا ئیسحاقی) بۆ کۆنگره بانگی کردبوو، ئاماده نه‌بوو هاورییانی به‌جێهێڵی و به‌شداریی کۆنگره‌ی نه‌کرد.
وێڕای سمایل شه‌ریفزاده، مه‌لا ئاواره، سه‌نار مامیدی، مه‌لا ره‌سول، سالار حه‌یده‌ری، مه‌لا سمایل... کۆمیته‌ی شۆڕشگێڕی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئیرانیان پێکهێنا و له‌م رێکخڕاوه‌یه‌دا ده‌وری سه‌ره‌کی و چالاکی هه‌بوو. پاشان کاتێک شه‌هید سوله‌یمان موعینی که له کۆنگره‌ی دوهه‌مدا وه‌ک جێگری سکرتێر هه‌لبژێردرا بوو، وێڕای گه‌لێک کادیر و پێشمه‌رگه له کۆمیته‌ی شۆڕشگێڕی یه‌کیان گرته‌وه، له‌سه‌ر پێشنیاری کاک حه‌مه‌ده‌مین، شه‌هید سوله‌یمان ده‌بێته ووته‌بێژی کۆمیته.
له ساله‌کانی ١٩٦٧/١٩٦٨، و پاش شه‌هید بوونی گه‌لێک کادیر وئه‌ندام و پێشمه‌رگه، بارودۆخێکی شپرزه به سه‌ر هه‌ر دوو باڵی ح.د.ک.ا دا داده‌سه‌پێ. کاک حه‌مه‌ده‌مین وێڕای هاوڕێیانی هه‌ول ده‌ده‌ن بۆ بوژاندنه‌وه‌ی حیزب.
داوای یارمه‌تی له هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌ن. له کۆنفیدراسیۆنی خوێندکاره ئێرانییه‌کانه‌وه هه‌تا حیزبی توده‌ی ئێران.
له کۆتایی شه‌سته‌کان و سه‌ره‌تای حه‌فتاکانه‌وه به هه‌وڵێکی زۆر، وێڕای کاک که‌ریم حیسامی و دوکتور قاسمڵو که کادێری حیزبی توده‌ی ئێران بوون و بۆ یارمه‌تی به‌وان ناردرابوونه‌وه باشووری کوردستان، گه‌مێی تێکشکاوی دێموکرات ساز ده‌کرێته‌وه و به سازدانی کۆنفرانسی سێهه‌م و پاشان کۆنگره‌ی سێهه‌م، حیزبی دێمۆکراتی کوردستان ده‌بووژێننه‌وه (ساڵی ١٩٧١.) له‌سه‌ر پێشنیاری کاک حه‌مه‌ده‌مین، دوکتور قاسمڵو ده‌که‌نه سکرتێر.
له‌و کاته‌ه‌وه هه‌تا ساڵی ١٩٨٠، کاک حه‌مه‌ده‌مین وه‌ک ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی چالاکانه به هه‌ر ئه‌رکێک هه‌لده‌ستێ، له پاش کۆنگره‌ی چوار، دیسان هه‌مان نه‌خۆشی کۆنی تا‌کڕه‌وی ده‌بێته هۆی جیابوونه‌وه‌ی به‌شێکی به‌رچاوی رووناکبیره‌کان له حیزب به ناوی لایه‌نگرانی کۆنگره‌ی چواره‌م.
کاک حه‌مه‌ده‌مین، مامه غه‌نی بلوریان، مامۆستا هێمن، وێڕای سه‌دان کادێر، له حیزبی دێمۆکرات په‌یڕه‌وانی کۆنگره‌ی چواره‌مدا، درێژه به خه‌بات ده‌ده‌ن.
له ساڵی ١٩٨٣، پاش هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی رژێمی ئێران بو سه‌ر رێکخڕاوه‌کانی نائایینی، هه‌مدیسان کاک حه‌مه‌ده‌مین و براده‌رانی روو ده‌که‌نه‌وه چیاکانی کوردستان. به یارمه‌تی پارتی و حیزبی شیوعی عێراق له ناوچه رزگارکراوه‌کانی باشووردا خۆده‌گرنه‌وه.
له ساڵی ١٩٨٥دا، وێڕای هاورێیانی تێکه‌ڵاوی حیزبی توده‌ی ئێران ده‌بن و له کۆنفرانسی به‌رفراوانی ئه‌م حیزبه‌دا له کابۆل پایته‌ختی ئه‌فغانستان، به ئه‌ندامه‌تی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵده‌بژێردرێت.
ماوه‌یه‌ک له پراگ نوێنه‌ری ئه‌و حیزبه له گٶڤاری ئاشتی و سۆسیالیزم و ماوه‌یه‌ک نوێنه‌ری حیزب له ئه‌فغانستان ده‌بێ.
له ساڵی ١٩٨٨ه‌وه، وێڕای کورده‌کانی‌تری ئه‌ندامی حیزبی توده‌ی ئێران، به روانگه‌ی نوێی ڕه‌خنه‌گرانه به‌ره‌وڕووی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و حیزبه ده‌بنه‌وه و له ئه‌نجامدا به هیوای پێکهێنانی رێکخراوه‌یه‌کی کوردی چه‌پی سه‌ربه‌خۆ، به‌یانییه‌ی دابڕانی زۆربه‌ی کادیر و ئه‌ندامانی کورد له حیزبی توده بڵاوده‌که‌نه‌وه.
کاک حه‌مه‌ده‌مین وه‌ک په‌نابه‌ر رووده‌کاته سوێد و له‌وی ده‌مێنێته‌وه.
ئاواتی پێکهاتنی حیزبێکی چه‌پی کوردی سه‌ربه‌خۆ نه‌هاته دی.
له سوید ده‌بێته ئه‌ندامی فێدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستاییه‌کان و یانه‌ی ساڵمه‌ندانی کورد داده‌مه‌زرێنی که هه‌تا کاتی کۆچی دوایی به‌رێوه‌ی ده‌برد.
به‌رهه‌می نووسینی کاک حه‌مه‌ده‌مین زۆر بوون. له رۆژنامه‌ی کوردستان، تیشک، رادیۆ ده‌نگی نه‌جاتی کوردستان، دنیا، کوردستان ئۆرگانی په‌یره‌وانی کۆنگره‌ی چوار و له ده‌یان بڵاوکراوه‌ی تردا بلاوکراونه‌ته‌وه. مانیفێستی کۆمۆنیستی، له زمانی ئینگلیزیه‌وه وه‌رگێراوه‌ته سه‌ر کوردی. چه‌ند وه‌رگێڕانێکی‌تری هه‌یه که له چاپ نه‌دراون، وه‌ک شه‌ری پارتیزانی مائۆ.
کاک حه‌مه‌ده‌مین به‌ر له چالاکێکی سیاسی، مرۆڤێکی به‌نڕخ ، راستبێژ، روح سوک، لێو به‌خه‌نده و له‌سه‌ره‌خۆ بوو. ته‌نانه‌ت له ئاست دژبه‌ره‌کانیشیدا قین هه‌ڵگر نه‌بوو.
به کۆچی دوایی کاک حه‌مه‌ده‌مین، نه‌ته‌وه‌ی کورد یه‌کێک له ڕۆله هه‌ره پاک و نه‌ترس و کۆڵنه‌دره‌کانی خۆی له‌ده‌ست دا.
یادی هه‌میشه زیندوو و ناوی هه‌میشه به‌رز بێت.
------------------------
* حه‌سه‌ن ماوه‌ڕانی وه‌ک خۆارزای کاک حه‌مه‌دمین، له نزیکه‌وه ئاگادارییه‌کی باشی له‌سه‌ر قۆناخه‌کانی ژیانی سیاسیی و که‌سێتی ئه‌و تێکوشه‌ره کوچکردووه هه‌یه.