ئێران فریای وه‌زعه‌كه كه‌وت!
رێبوار كه‌ریم وه‌لی
رێبوار كه‌ریم وه‌لی
به‌ر له‌وه‌ی باسی وه‌زعی هه‌فته‌ی رابردووی كوردستان بكه‌م، شتێك هه‌یه كه به‌داخه‌وه میلله‌تی ئێمه به ئۆپۆزیسیۆن و ده‌سه‌ڵاته‌وه چاو و گوێی خۆیان له ئاستیدا نووقاندووه، 6 هه‌فته‌یه رۆڵه‌كانی كورد له سووریا به‌ره‌نگاری زه‌بر و زه‌نگی دیكتاتۆری بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د بوونه‌ته‌وه و هه‌فته نییه ده‌یان كه‌س له‌سووریا خه‌ڵتانی خوێن نه‌كرێن، كه‌چی نه كه‌س له كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كیان بۆ ده‌رده‌كات، نه خۆش كه‌مپینه‌كانیشمان كه ته‌نانه‌ت ئاماده‌ن بۆ گرتنی جولیان ئاسانجی خاوه‌نی سایتی ویكیلیكس كه‌مپین بكه‌ن، ئیمزای پشتیوانی كۆبكه‌نه‌وه! له‌وه گه‌ڕێ كه ئیسلامییه‌كانی كوردستان ئاماده‌ن بۆ گه‌لی موسڵمانی لیبیا و میسر و توونس قوڕگی خۆیان بدڕێنن، به‌ڵام حه‌تمه‌ن و یه‌قینه‌ن بۆیان ئیسپاتبووه كه ئه‌وه‌ی له سووریا له‌دژی دیكتاتۆرییه‌تی ئه‌سه‌د ده‌كرێ، جیهاد نییه و ئه‌وانه‌ی ده‌شكوژرێن نه كوردن و نه موسڵمانیشن! ئه‌م راستییه تاڵه به‌داخه‌وه به‌به‌رچاوی هه‌موو دنیاوه وا رووده‌دات و وایلێهاتووه ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌سه‌ری به جواب بێ، كه‌چی میلله‌تی ئێمه نوققه‌ی لێوه نایێت. كه ده‌ڵێم میلله‌تی ئێمه نوققه‌ی لێوه نایێت، راده‌ی وابه‌سته‌یی سیاسی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان به سیاسه‌تی وڵاتانی ده‌رودراوسێ نیشانده‌دات. هه‌فته‌ی رابردوو دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی به‌هێزی چه‌كداری”ئارامی”ی بۆ سلێمانی گه‌ڕانده‌وه، ژێربه‌ژێریش په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران به‌رده‌وامبوون بۆ سه‌قامگیركردنی بارودۆخ. پێده‌چێ مام جه‌لال كه ئێستا ئه‌ركی رزگاركردنی كابینه‌كه‌ی مالیكی كه‌وتووه‌ته ئه‌ستۆ له به‌غدا، سه‌ودایه‌كی له‌و چه‌شنه‌ی له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان كردبێ كه له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئه‌و له به‌غدا ده‌یدات، ئێرانیش ئیسلامییه‌كان هێوربكاته‌وه. سه‌ردانی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی بۆ تاران (به نوێنه‌رایه‌تیی ئۆپۆزیسۆن) و پێشتریش دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی تاڵه‌بانی و نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێرانی، گه‌واهیده‌ری ئه‌وه‌ن كه ئێران دیسان قۆڵی له ئیداره‌كردنی قه‌یرانه ناوخۆییه‌كانی كوردستان هه‌ڵماڵیوه و به‌ته‌نها حاكمییه‌تی له به‌غدا تینیویه‌تیی ناشكێنێ. ئه‌م هه‌فته‌یه كشوماته. ئه‌گه‌رچی به‌یاننامه و وه‌ڵامنامه به‌رامبه‌ر یه‌كتر ده‌ركران ، به‌ڵام گفتوگۆ و دانوستاندنی سیاسیش به ئاشكرا و به نهێنی به‌رده‌وامن. رێڕه‌وی رووداوه‌كان به‌ره‌و هێوربوونه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری سیاسی ده‌چێ. به‌واتایه‌كی دیكه ته‌ده‌خولی به‌هێزی ئێران و كاریگه‌ری به‌سه‌ر دوو هێزه ئیسلامییه‌كه، گۆڕانی كه‌مێك به‌ته‌نها هێشته‌وه، هه‌رچه‌نده تائێستاش سێ قۆڵی به‌یاننامه ده‌رده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌ئاشكرا ئه‌م راستییه دركی پێده‌كرێ كه كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو، ریتمی هه‌نگاوه‌كانیان له چاو گۆڕان خاوتر بووه‌ته‌وه (هه‌رچه‌نده هه‌ڵوێستی سیاسی یه‌كگرتوو هێورتربوو له‌سه‌ره‌تاوه). به‌ڵام نابێ ئه‌وه‌ش له‌بیر بكرێ، كه جگه له كاریگه‌ری ئێران به‌سه‌ر ئه‌و دوو هێزه ئیسلامییه‌وه، خودی ئه‌و دوو هێزه‌ش هێشتا ناتوانن متمانه به گۆڕان بكه‌ن و وه‌ك پێشتریش باسمكردبوو، به تایبه‌تی یه‌كگرتوو ئه‌گه‌رچی رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بوو له لێدانی چه‌خماخه‌ی رووداوه‌كانی شوباتدا، به‌ڵام دواتر ده‌ستیكرد به سیاسه‌تی ده‌وره‌دانی دوولایه‌نه و به‌رزه‌فتكردنی گۆڕان.
ئێستا كه ئێران له سه‌ودایه‌كی سیاسی له‌گه‌ڵ خودی تاڵه‌بانیدا رۆڵی ئیداره‌كردن و هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی كوردستانی وه‌ئه‌ستۆ گرتووه، یه‌كێتی ئومێده‌واره بتوانێ پارێزگاری له كورسی سه‌رۆكی كابینه‌ی شه‌شه‌م بكات. ئێران خۆی رۆڵێكی به‌رچاوی بینی له‌هه‌وڵدان بۆ پاسیفیزه‌كردنی كابینه‌ی پێنجه‌م و پشتیوانیكردنی سه‌رۆكی ئێستای حكومه‌ت، بۆیه ئاساییه كه ئێستا به فریای بكه‌وێ. چونكه هاتنی ئه‌ردۆغان بۆ هه‌ولێر و گه‌رموگوڕی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورك له‌گه‌ڵ بارزانیدا، وایكرد كه ئێران به سیله‌ی چاو، ئاوڕێك له رێكخستنه‌وه‌ی ماڵی هاوپه‌یمانه دێرێنه‌كه‌ی بداته‌وه.
گۆڕان كه‌مێك بێده‌نگه، بێده‌نگییه‌كه‌شی له‌وه‌وه دێت كه ئه‌وانیش نازانن چی رووده‌دات و ده‌بێ چی بكه‌ن، هێنانی هێزیش تۆزێك ئه‌وانی تووشی شۆك كردووه، به‌تایبه‌تیش ئه‌و لێدوانه‌ی عیماد ئه‌حمه‌د كه ناڕاسته‌وخۆ لێدانی بنكه و باره‌گاكانی ئۆپۆزیسیۆن ره‌تناكاته‌وه و ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر له باره‌گاكانی ئه‌وانه‌وه هیچ نه‌كرێ، لێیان ناده‌ین. واته ئه‌گه‌ر شتێك بكه‌ن لێیان ده‌ده‌ن! بۆیه پێده‌چێ گۆڕان كه‌مێك چاوه‌ڕه‌ێی نیشتنه‌وه‌ی ئه‌و ته‌پوتۆزه بكات كه له سلێمانی له ئارادایه.
سه‌رچاوه: هه‌فته‌نامه‌ی "رووداو"، ژماره 94، چاپی ئه‌وروپا، 2011.05.05