ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات خه‌ریکی پیلانن
میكونووس به‌ڵگه‌یه‌كی هه‌میشه زیندووه
حوسێن زوبه‌یره‌م
میكونووس به‌ڵگه‌یه‌كی هه‌میشه زیندووه
حوسێن زوبه‌یره‌م
رۆژی پێنج شه‌ممه 10ی ئاوریلی 1997، راگه‌یه‌نه گشتییه‌كانی جیهان، حوكمی كۆتایی دادگای بێرلین، ناسراو به "دادگای میكونووس"یان بڵاوكرده‌وه. دادگای میكونووس له بێرلین پێته‌ختی ئاڵمان دوای نزیك به چوار ساڵ و نیو كاری لێكۆڵینه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه یاسایییه‌كان‌و گوێگرتن له قسه و وته‌كانی 170 كه‌س ئێرانی و بیانی وه‌ك شاهید، حوكمی مێژوویی خۆی راگه‌یاند.
عه‌باسی راحیل و كازمی دارابی، هه‌ردووك به زیندانی هه‌تاهه‌تایی و دوو كه‌سه ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی دیكه‌ی خه‌ڵكی لوبنانیش هه‌ر یه‌ك به 11 ساڵ و 5 ساڵ زیندان، حوكم دران. تاوانی ئه‌و كه‌سانه تیرۆری سكرتێری گشتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، دوكتور سادقی شه‌ره‌فكه‌ندی و هاورێكانی، فه‌تاح عه‌بدولی، ئه‌ندامی كومیته ناوه‌ندی و نوێنه‌ری حیزب له ئورووپا، هومایونی ئه‌رده‌ڵان، نوێنه‌ری حیزب له ئاڵمان و دۆستی نزیكی حیزب، نووری دێهكوردی له 17 سیپتامبری 1992 له رێستورانی میكونووس‌دا بووه. سه‌ید هاشمی ناسراو به "شه‌ریف" وه‌ك كه‌سی سه‌ره‌كی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه توانیبووی خۆی حه‌شار بدا و له ئاڵمان دوور بكه‌وێته‌وه.
دادوه‌ره‌كانی دادگای ئاڵمان به‌و ئاكامه گه‌یشتن كه ده‌ستووری سه‌ره‌كی تیرۆره‌كه له لایه‌ن "لێژنه‌ی عه‌مه‌لیاتی تایبه‌ت"وه ده‌ركراوه كه خامنه‌یی، رێبه‌ری رێژیم، ره‌فسه‌نجانی، عه‌لی فه‌لاحیان و ویلایه‌تی وه‌كوو سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیری ئیتلاعات (هه‌واڵنێری) و وه‌زیرتی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وكاتی رێژیم، تێیدا ئه‌ندام بوون. بۆیه‌ش دادگا به مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه و دادگاییكردنی ئه‌و چوار به‌رپرسه‌ی رێژیم وه‌كوو تاوانبارانی سه‌ره‌كی دۆسیه‌ی میكونووس، حوكمی گرتن و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنیانی ده‌ركرد و داوای له ئینتێرپۆل كرد كه تاوانباران راده‌ستی دادگا بكات. دوای ده‌رچوونی ئه‌و حوكمه زۆربه‌ی وڵاتانی رۆژئاوایی باڵوێزه‌كانی خۆیانیان له تاران بانگهێشت كرده‌وه و به كرده‌وه پێوه‌ندی خۆیان له‌گه‌ڵ رێژیم راگرت. ئه‌وه‌ی له‌و پێوه‌ندییه‌دا جێگه‌ی داخ بوو، ئه‌وه بوو كه، ئه‌گه‌رچی كاری لێكۆڵینه‌وه و به‌تاوانبارناسین و مه‌حكوومكردنی رێژیمی ئێران، چوار ساڵ و نیوی خایاند، به‌ڵام ته‌نیا چه‌ند حه‌وتوویه‌ك زیاتری نه‌كێشا تا وڵاتانی رۆژئاوایی رابگه‌یه‌نن كه پێوه‌ندی‌یه‌كانیان له‌گه‌ڵ رێژیمی تیرۆریستپه‌روه‌ری ئێران، هیچ ئاڵوگۆرێكی به‌سه‌ردا نایه و ته‌نانه‌ت ئاستی پێوه‌ندییه سیاسییه‌كانیشیان دانابه‌زێنن. هه‌ر بۆیه‌ش یه‌ك له دوای یه‌ك باڵوێزه‌كانیان گه‌ڕانده‌وه باڵوێزخانه‌كان له تاران.
ئه‌گه‌رچی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی وڵاتانی رۆژئاوایی شك و دڕدۆنگییه‌كی زۆری له نێو كۆر و كۆمه‌ڵه ئازادیخوازه‌كان و گه‌لانی ژێرده‌ست و زوڵملێكراوی جیهاندا لێكه‌وته‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ر یه‌ك، حوكمی دادگای میكونووس جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی و دڵخۆشی بوو بۆ ئه‌و لایه‌نانه و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ش بوو بۆ بیره دێموكراته‌كان له به‌رانبه‌ر رێژیمه دوگم و تۆتالیتێره‌كاندا.
ئه‌وه یه‌كه‌م جار بوو كه رێژیمی ویلایه‌تی فه‌قیهی تاران له دادگای وڵاتێكی وه‌ك ئاڵمان و به‌و شێوه‌یه مه‌حكووم ده‌كرا و به تیرۆریست‌و تیرۆریستپه‌روه‌ر ده‌ناسرا و به‌رپرسانیشی له ئاستی هه‌ره‌به‌رزدا وه‌ك تاوانبارانی سه‌ره‌كی حوكم ده‌دران. حوكمی دادگای میكونووس له ناوه‌رۆكی خۆیدا سه‌لمێنه‌ری چه‌ند راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر بووه و هه‌یه، وه‌ك جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر ره‌وایی خه‌باتی گه‌لی كورد بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافی چاره‌نووسی خۆی و هه‌روه‌ها تیرۆریست‌بوون و نادێموكرات بوونی رێژیمی ده‌سه‌ڵاتداری ئێران.
ئه‌گه‌ر تیرۆری دوكتور قاسملوو و شاپووری به‌ختیار و ده‌یان كه‌سی دیكه، بووه قوربانی ساتوسه‌ودای نێوان وڵاتانی رۆژئاوایی و رێژیمی كۆنه‌په‌رستی ئێران و هه‌ر نه‌بێ هه‌تا ئێستا بڕیارێك له‌سه‌ر دۆسیه‌كانیان نه‌دراوه، ئه‌وه تیرۆری دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی بۆته به‌ڵگه‌یه‌كی هه‌میشه زیندوو بۆ سه‌لماندنی تیرۆریستپه‌روه‌ری و دڕنده‌یی رێژیمی ده‌سه‌ڵاتداری ئێران و حوكمی دادگاكانی ئارژانتین و سوئێدیش دوابه‌دوای حوكمی دادگای میكونووس و هه‌ر له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی كاره تیرۆریستییه‌كانی ئه‌و رێژیمه‌دا، توانیان دڵخۆشییه‌كی دیكه و به‌رچاو روونییه‌كی دیكه بن بۆ له قاودان و ناساندنی رووی راسته‌قینه‌ی ئه‌و حكوومه‌ته.
رێژیم كه ته‌حه‌ممولی هیچ چه‌شنه بیرێكی جیاواز و ئه‌ندیشه‌یه‌كی دێموكرات ناكا، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ تاك و كۆمه‌ڵ و رێكخراوه جیابیره‌كانی په‌نا ده‌باته به‌ر تیغ و شمشێر و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌ستاواڵایییه‌كی زۆری به به‌رپرسانی خۆی داوه. توند‌وتیژی و تیرۆر و ده‌ستدرێژی و سه‌ركوتی بێبه‌زه‌ییانه و...، رێگاگه‌لێكن كه بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵات و هێژمۆنییان، ده‌ستنیشانیان كردووه و ئه‌نجامده‌ران و مه‌ئموورانی ئه‌و به‌رنامانه‌ش به "سه‌ربازانی بێ ناونیشانی ئیمامی زه‌مان" ناو ده‌به‌ن و مژده‌ی به‌هه‌شتی به‌رینیان پێ ده‌ده‌ن. ئه‌نجامی ده‌یان عه‌مه‌لیاتی تیرۆریستی له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و كوشتن و كه‌مئه‌ندامكردنی سه‌دان كه‌س له ئازادیخوازان، جیابیران، چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌وانان و...هتد ده‌رخه‌ری ناوه‌ڕۆكی راسته‌قینه‌ی ئه‌و رێژیمه و ئایدئۆلۆژی زاڵ به‌سه‌ر ئه‌و حكوومه‌ته نادێموكراتیكه دان.
ئه‌گه‌رچی به‌رپرسانی خۆسه‌پێنی رێژیم له دوای حوكمی دادگای میكونووس و به‌هۆی له‌بارنه‌بوونی هه‌لومه‌رجه‌كان، هه‌تا ئێستا ورده ورده له راده‌ی تیرۆره‌كانیان كه‌م كرده‌ووته‌وه به‌ڵام هه‌رگیز به‌ڵگه‌یه‌ك به‌دی نه‌كراوه كه نیشان بدا رێژیم به گشتی له كاری خۆی پاشگه‌ز بۆته‌وه و ئیتر خۆی له كاری تیرۆریستی نادا.
ناڕه‌زایه‌تی‌ده‌ربڕینی خه‌ڵكی ئێران و بزووتنه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری دوای شانۆی هه‌ڵبژاردن له ساڵی رابردوودا، بۆ رێژیم و به‌رپرسانی، نیشانه‌ی نزیكبوونه‌وه له كۆتایی ته‌مه‌ن و داخستنی یه‌كجاره‌كی دۆسیه‌ی 31 ساڵه‌یان بوو. ئاخوونده ده‌سه‌ڵاتداره‌كان به ئاگاداری له‌و راستی‌یه و هه‌روه‌ها په‌نابه‌ری سه‌دان چالاكی سیاسی، مه‌ده‌نی، رۆژنامه‌وان و... بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه، دیسان سه‌رله نوێ جموجۆڵیان وێكه‌وتووه و نایانهه‌وێ ده‌ربازبووان له تیغی جه‌لاده‌كانی رێژیم ئاسووده بن و خه‌ریكی پیلان‌گێرین بۆیان.
وه‌زیری دادگوسته‌ری ئێران، "مۆرتزا به‌ختیاری"، رێكه‌وتی 15/1/1389 رایگه‌یاند كه دادسه‌رای تایبه‌ت به كه‌سانی ئێرانی دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی وڵات داده‌مه‌زرێنن. ئه‌و ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و بڕیاره‌ی گه‌رانده‌وه بۆ: یه‌كه‌م، به‌هێزكردنی شوناسی ئیسلامی ـ ئێرانی كه‌سانی دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، دووهه‌م، پشتیوانی له مافه یاسایییه‌كانی ئه‌وان و یارمه‌تی په‌ره‌پێدانی خه‌ت و زمانی فارسی، سێهه‌م، راكێشانی سه‌رنجی كه‌سانی سه‌رمایه‌دار بۆ كاری ئابووری و وه‌گه‌ڕخستنی داهاته‌كانیان له ناوخۆی ئێران و...هتد. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه وه‌ك ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و بڕیاره خۆی ده‌نوێنێ و له قسه‌كانی خامنه‌یشدا ئاماژه‌ی پێ‌كراوه، كێشه‌ی ئاسایش و ئه‌منییه‌تی رێژیمه و به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامیش ده‌یانهه‌وێ به‌و شێوه‌یه هه‌ڕشه له ئێرانییانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن. ئه‌و بڕیاره‌ی رێژیم، بۆ ئێرانییه‌كانی دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆته جێی نیگه‌رانی‌و زیاتر له هه‌موشیان ئه‌و كه‌سانه‌ی نیگه‌ران كردووه كه له‌یه‌ك ساڵی رابردوودا و دوای بزووتنه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری خه‌ڵكی ئێران، به ناچاری و بۆ پاراستنی گیانیان به شێوه‌ی نه‌خوازراو روویان كردۆته وڵاتانی رۆژئاوایی و مافی په‌نابه‌ریی سیاسی‌یان وه‌رگرتووه. ئه‌وان ئه‌و بڕیاره‌ی رێژیم به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راشكاوانه ده‌زانن و پێیان وایه كه گیانیان له مه‌ترسی دایه و چاوه‌ڕوانی دووپات‌و چه‌ندپات بوونه‌وه‌ی زنجیره تیرۆره‌كان ده‌كه‌ن.
دیاره له رێژیمێك‌دا كه باڵوێزه‌كانی له جێگه‌ی كاری دیپلۆماتیك، ئه‌رك و مه‌ئموورییه‌تی سه‌ره‌كییان دابینكردنی چه‌ك، ته‌قه‌مه‌نی، پاسپۆرت، جێگه‌ی خۆحه‌شاردان و حه‌سانه‌وه، ماشین و هێندێك پێداویستی دیكه‌یه بۆ تیرۆریستان، چاوه‌ڕوانی له‌وه چاكتری لێ ناكرێ و پێویسته چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌وانان و ئه‌ندامانی ئۆپۆزیسیۆن به چاوكراوه‌یی زیاتر‌و وریایی زیاتره‌وه كار بكه‌ن.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی کوردستان"