سه‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا و کێشه‌ی کوردستان
تاهیر حیکمه‌ت
تاهیر حیکمه‌ت
سه‌رئه‌نجام ململانێی و کێبه‌رکێی ده‌سه‌ڵات له نێوان ده‌وڵه‌تی تورکیا و باکووری کوردستان گه‌یشته خاڵی بڕیار و روونبوونه‌وه. هه‌ر دوو لا په‌یان به گرینگی ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کان بردبوو و ده‌یانزانی هاوسه‌نگی هێزه‌کان نه‌ته‌نیا له تورکیا به‌ڵکو له ئاستی سیاسه‌تی ناوچه و جیهانیشدا تووشی گۆڕان ده‌بێ. قه‌ڵای ئامێد له لایه‌ن کورده‌کانه‌وه به تواناوه داگیر کرا و نه‌ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتدارانی تورک به‌ڵکو زۆر که‌س و لایه‌نی تریشی تاساند.
ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ ئاکام و کارتێکه‌ریه‌کانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به چڕی کۆ بکه‌ینه‌وه، ده‌گه‌ینه ئه‌م هه‌ڵێنجراوه‌ی خواره‌وه.
1- یه‌کێتی به کرده‌وه‌ی کورد وه‌کو وێنای ئیراده‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی که ده‌توانێ سه‌ره‌تا و هه‌وێنی ئیراده‌ی نیشتمانی و هیوای داهاتووی کورد به گشتی بێت خۆی به روونی نواند.
2- نه‌ته‌نیا له سه‌ر کوردی رۆژهه‌ڵات و باشووری رۆژئاوا کاریگه‌ری ده‌بێ، ده‌وڵه‌تانی ئێران و سوریاش ناتوانن وه‌کو پێشوو له گه‌ڵ کورد هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن و کوردی ئه‌و پارچانه‌ش بێگومان چه‌شنێکی تر ده‌جووڵێنه‌وه و تین و گوڕی ره‌وتی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌شه ده‌ستێنێ.
3- ده‌وڵه‌تی تورکیا ناتوانێ وه‌کو پێشوو پرسی کورد له پشت په‌رده‌ی شه‌ڕی دژه تیرۆر!! دا بشارێته‌وه و له کۆڕ و کۆمه‌ڵه جیهانیه‌کاندا سیاسه‌تی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌ی خۆی به پێویست و له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییدا له قه‌ڵه‌م بدا. هاتنه گۆڕێی پرسی کورد له کاتی سه‌فه‌ره‌که‌ی ئۆباما بۆ تورکیا، ئه‌ویش به پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی هه‌ر دوو لایان، به‌شێکه له ئاکامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه.
4- ده‌وڵه‌تی هه‌رێمی باشوور که به چاوێکی سووک ده‌یڕوانیه جووڵانه‌وه‌ی باکوور و دیاره له ژێر ته‌وژمی تورکیا و زه‌قبوونی تیرۆر له پێوه‌ندیه‌کانی هه‌رێم و تورکیادا، چه‌ند لایه‌نی ده‌سه‌ڵات و هێڵی سیاسی باشوور ته‌نانه‌ت دژی باکوور هه‌ڵوێستیان ده‌گرت، ئه‌گه‌ر بیهه‌وێ و له هه‌لومه‌رجی پێکهاتوو ژیرانه که‌ڵک وه‌رگرێ، به‌رژه‌وه‌ندی کورد به گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌تایبه‌تی باشتر ده‌پارێزێ.
5- حیزبه کوردیه‌کانی پارچه‌کانیتر ده‌بێ هوشیار بووبێتنه‌وه که به بێ بوونی جووڵانه‌وه‌یه‌کی مه‌ده‌نی یه‌کگرتوو له ناوه‌وه‌ی وڵات، وه‌کو پێشوو هه‌ر به ده‌وری خۆیاندا ده‌خولێنه‌وه و له هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی ناوچه‌دا هیچ حیسابێکیان بۆ ناکرێته‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی شێوه‌ی سیاسه‌ت کردنیان بگۆڕن.
6- بێگومان ئه‌ندامه‌تی تورکیا له یه‌کێتی ئوروپا پتر به پرسی کورده‌وه ده‌به‌سترێته‌وه و ئه‌وه‌ش قورسایی کورد له هاوکێشه سیاسیه‌کانی ناوچه‌دا زیاتر ده‌کات. تورکیاش ناتوانێ له پێوه‌ندیه‌کانی له گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه خۆی له کێشه‌ی کورد بپارێزێ و وه‌کو پێشوو به سه‌ریدا بازدات.
دوو بۆچوون له ناو کورددا له سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌ی باکوور دیسانه‌وه تێکهه‌ڵه‌نگوتن. لایه‌نگرانی شه‌ڕی چه‌کداری وای بۆ ده‌چن که جارێکی تریش سه‌لما که خه‌باتی چه‌کدارانه ده‌توانێ ببێته کۆڵه‌که‌ی ئیراده‌ی گشتی و رێبه‌ری جه‌ماوه‌ر. بۆ ئه‌وه‌ش ئیشاره به نه‌خشی قه‌ندیل و ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خشه له رووداوه‌کانی باکووردا ده‌که‌ن و له راستیشدا ئه‌و راسته‌قینه له به‌ر چاوی که‌س وون نییه.
بۆ چوونی دووهه‌م، که شه‌ڕی چه‌کداری به زیانی به‌رژه‌وه‌ندی کورد و وێرانکه‌ر ده‌بینێ و سه‌رکه‌وتنه‌کانی باکوور له ژێر سێبه‌ری خه‌باتی مه‌ده‌نی وه‌کو ئه‌زموونێکی سه‌رکه‌وتوو و ته‌نانه‌ت تاقه بواری سه‌رکه‌وتن لێکده‌داته‌وه. لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و بۆچوونانه مه‌به‌ستی ئه‌م نوسراوه نییه، به‌ڵام ناتوانین حاشا له‌و راسته‌قینه بکه‌ین که خه‌باتی چه‌کداری قه‌ندیل به بێ بوونی باڵێکی مه‌ده‌نی یه‌کگرتوو له ناوه‌وه ئه‌و توانایه‌ی نه‌ده‌بوو و حیزبێکی که‌م ته‌مه‌نی وه‌کو (د.ت.پ) ش به بێ پشتیوانی قه‌ندیل، نه‌یده‌توانی جه‌ماوه‌ر بهه‌ژێنێ و سه‌رکه‌وتن مسۆگه‌ر بکات.
هیوادارم هێزه سیاسیه‌کانی پارچه‌کانی تریش له‌م ئه‌زموونه که‌ڵکی پێویست وه‌رگرن و له به‌ره‌و پێش بردنی جووڵانه‌وه‌ی کورددا چالاک‌تر بن.