هه‌ڵبژاردنه‌کانی شاره‌وانی له تورکییه
رێگای تورکییه بۆ یه‌کێتی ئۆروپا، به"دیاربه‌کر"دا تێده‌په‌ڕێ
رۆژنامه‌ی Frankfurter allgemeine Zeitung
وه‌رگێڕانی له ئاڵمانییه‌وه: تاهیر به‌هوون

سه‌رۆک وه‌زیری تورکییه، ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان که به دروشمی"دیاربه‌کر قه‌ڵای ئێمه‌یه" و "من دیاربه‌کرم ده‌وێ" پێی نابووه کێبه‌رکێیکانی دوایین هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان له توکییه، رۆژی 30 مانگی خاکه‌لێوه‌ی 2009، بۆی ده‌رکه‌وت که نه ته‌نیا ئه‌م قه‌ڵایه‌ی بۆ ناگیرێ، به‌ڵکوو گه‌مارۆده‌ران له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌کانی ئه‌م قه‌ڵایه‌دا تووشی شکانێکی گه‌وره هاتوون.
پتر له 65% ده‌نگده‌رانی ئه‌م شاره میلیۆنییه که له باشووری رۆژهه‌ڵاتی تورکییه هه‌ڵکه‌وتوه، متمانه‌ی خۆیان هه‌مدیسانه‌وه به‌خشییه "ئوسمان بایده‌میر" له پارتی کۆمه‌ڵگای دیمۆکڕاتی DTP.
ئه‌م پارته وێڕای ده‌نگ وه‌رگرتنی دڵسۆزانه‌ی ژماره‌یه‌ک له رۆناکبیرانی تورک(دیارده‌یه‌ک که له وڵاتێکی وه‌ک ئێران ده‌بێ خه‌ونی پێوه ببینین-وه‌رگێڕ)، به زۆربه‌یی له لایه‌ن گه‌لی کورده‌وه هه‌ڵبژێردرا و ئه‌مه له‌کاتێکدا بوو که کاندیدای به‌رانبه‌ری "قوتبه‌ددین ئارزو" له پارتی ده‌سته‌ڵاتداریAKP توانی ته‌نیا 31%ده‌نگ وه‌رگرێ.
هه‌ڵه‌ی ئه‌ردوگان
به پێی هه‌موو راپرسییه‌کانی پێش هه‌ڵبژاردن،فره روون و ئاشکرا بوو که دروشمی "من دیار به‌کرم ده‌وێ" له لایه‌ن ئه‌ردۆگانه‌وه به هه‌ڵه به‌رز‌کراوه‌ته‌وه و هه‌ر بۆیه‌ش نه ته‌نیا تووشی شکست هاتوو و له‌بار چوو، به‌ڵکو خۆی بوه یاریده‌ده‌رێکی به هێز بۆ به‌ره‌ی DTP. که هه‌ڕه‌شه‌ی قه‌ده‌غه‌ی له‌سه‌ر بوو.
دروشمی"من دیاربه‌کرم ده‌وێ" نه‌ته‌نیا له لایه‌ن کورده‌کانه‌وه وه‌ک هه‌ڕه‌شه وچه‌شنێک سوکایه‌تی لێکدرایه‌وه که هاوکات هه‌لێکی له‌باری بۆ شاره‌وان بایده‌ر ره‌خساند، به‌ڵکو دواتر به به‌رزکردنه‌وه‌ی دژدرشمێ "دیاربه‌کر قه‌ڵای ئێمه‌یه و له ده‌ستی ناده‌ین"له راستیدا و به کرده‌وه، چالاکییه‌که‌نی ئه‌م ده‌وره له هه‌ڵبژاردنه‌کانی کرده چه‌شنێک "رێفڕاندۆم" بۆ ئه‌وه‌ی به روونی بیسه‌لمێنێ که کام پارتی سیاسی،نوێنه‌رایه‌تی ده‌نگ و خواستی کوردان ده‌کا.
ریزی خواست و داواکانی دیاربه‌کر
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر AKP بیتوانیایه دیاربه‌کریش بباته‌وه، ئه‌مه ته‌نیا هه‌نگاوێک ده‌بوو له رێگای ئه‌سته‌می ئێنتگراسیۆن و یه‌کبوونی کورد له کۆمه‌ڵگای تورکییه‌دا. ئه‌وه‌ی که ئه‌م رێگایه به‌راستی چه‌نده دوور و به‌رده‌ڵانییه، له راپۆرتی تازه بڵاوکراوه‌ی رێکخراویTesev به‌چڕوپڕی هاتوه‌ته توێژینه‌وه که توانیویه‌تی له سه‌ر ئاستی تورکییه سه‌رنجی هه‌موو کۆمه‌ڵگا راکێشێ.
رێکخراوی Tesev بیرخانه‌یه‌که (به ئینگلیسی Tink tank به ئاڵمانی Denk Fabrik و له فارسی‌دا به مخازن اندیشه یان اندیشکده) که له ساڵی 1994 له ئه‌سته‌مبووڵ سازکراوه و خۆی به پردێک له نێوان سیاسه‌ت و لێکۆڵینه‌وه دا ده‌ناسێنێ و له راستیدا توانیویه‌تی له بابه‌تگه‌لێکی وه‌ک توێژینه‌وه‌ی ئابووری و کێشه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کانی تورکییه ده‌ورێکی چالاک و به‌ئاسه‌واری هه‌بێ.
تازه‌ترین لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م رێکخراوه له ژێر سه‌ر دێڕی "پلانێک بۆ چاره‌سه‌ری ئاریشه‌ی کورد: کۆمه‌ڵه پێشنیارێک له ناوچه‌وه بۆ ده‌وڵه‌ت" بڵاو بوه‌ته‌وه.
خاڵی به‌رجه‌سته‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه، نه وتووێژ له‌سه‌ر کورد، به‌ڵکو له‌گه‌ڵ کورده. و نه روانگه‌کانی دانیشتوانی ئه‌سته‌مبووڵ و ئانکارا، به‌ڵکو تێروانینی کورده له قووڵایی کێشه‌که‌وه.
نووسه‌ران وئاماده‌کارانی راپۆرته‌که به‌کۆکردنه‌وه‌ی روانگه و خواست و پێشنیاره‌کانی سیاسه‌توانان، بازاڕیان، چالاکانی بواری مافی ژنان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که نوێنه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵگای کوردی ده‌که‌ن، له‌راستیدا چه‌شنێک "لیسته‌ی داواکاری" بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد به‌ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن و هه‌ر نه‌بێ ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ که کورد له کۆمه‌ڵگای تورکییه‌دا، پێگه و جێگای خۆی وه‌ک هاووڵاتیه‌ک، چۆن ده‌بینێ و هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ.
سه‌ره‌تا ئه‌و بیرۆکه‌ی که ساڵه‌های "کێشه‌ی کورد" له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و کاربه‌ده‌ستانه‌وه وه‌ک "ئاریشه‌یه‌کی تێرۆریستی" که ئه‌ویش به ته‌نیا له لایه‌ن PKKوه سه‌رچاوه ده‌گرێ، ده‌داته به‌ر پلار و سه‌رکۆنه و پێی وایه که: ".... کێشه‌ی کورد فره ساڵ پێش دامه‌زراندنی پ.ک.ک. هه‌بووه و به نه‌مان و فه‌وتانی ئه‌م رێکخراوه‌ش، خواست و ویستی کوردان هێشتا هه‌ر ده‌مێنێ و له جێی خۆیه‌تی....".
لێره‌دا باس له‌سه‌ر تاووتوێکردن و چاره‌سه‌ری گشتی کێشه‌که نییه، به‌ڵکوو بریتییه له کۆمه‌ڵێک مه‌رج و پێداویستی بۆ ئاسایی و ئه‌هوه‌ند کردنه‌وه‌ی که‌شی باڵکێش به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا. لیسته‌ی داواکارییه‌کانی دیاربه‌کر ساڵه‌هایه له ئاڕادایه و له راستیشدا لانی که‌م بڕێک له خاڵه‌کانی هاوته‌ریب و جووتن له گه‌ڵ ئامانجه‌کانی پارتی عه‌داله‌ت و گه‌شه. یه‌ک له‌وانه کردنه‌وه‌ی سنووری ئه‌رمنستانه، که ده‌توانێ مه‌یدانێکی فراوانی بازرگانی به‌ڕووی دانیشتوانی ناه‌چه‌که‌دا بکاته‌وه، ئه‌م خاڵه ده‌توانێ وه‌ک هه‌نگاوێکی مێژوویی له‌داهاتوویه‌کی نزیکدا و پاش سه‌ردانی باراک ئۆباما بۆ تورکییه، چێ ببێ.
جیا له کردنه‌وه‌ی سنووری ئه‌رمنستان، بازرگانانی کورد ده‌خوازن که گرفت و له‌مپه‌ره‌کانی به‌رده‌م ئاڵوگۆڕی کالا و پێداویستییه‌کانی خه‌لکی سه‌ر سنووره‌کانی سوورییه، ئێران و ئێراقیش، بڕه‌وێته‌وه و ئه‌م وڵاتانه هه‌ڵنێن بۆ کردنه‌وه‌ی کونسوولخانه و هۆده‌ی بازرگانی له دیاربه‌کر.
جیا له‌م سه‌رنجانه‌ی ئاماژه‌یان پێ کرا، له راپۆرته‌که‌دا به تایبه‌ت کۆکردنه‌وه‌ی نزیک به یه‌ک میلێون میین له ناوچه‌کانی شه‌ڕلێدراو، ده‌بێ تا ساڵی 2014 جێبه‌جێ بکرێ.
به‌تایبه‌ت و له‌سه‌رووی هه‌موو داواکانه‌وه، به هۆگه‌لێکی که بۆ هه‌مووان روونه، خواستی لابردنی "وه‌زیفه‌ی سه‌ربازی" و یان به ره‌سمی ناسینی "مافی خۆدزینه‌وه له شه‌ڕ"، هاتووه و بانگه‌شه‌ی بۆ کراوه.
هه‌موو ده‌مڕاستانی کورد له سه‌ر ئه‌وه یه‌ک بوون که ئه‌نکارا ده‌بێ سیاسه‌تی له هه‌مبه‌ر زمان دا بگۆڕێ و چیتر پاڵێوراوان و نوێنه‌رانی کورد له چالاکییه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا پێمل نه‌بن به ئاخافتنی تورکی.
"رێگای تورکییه بۆ یه‌کێتی ئۆروپا، به دیاربه‌کردا تێده‌په‌ڕێ"
هه‌روه‌ها له ئه‌نکارا ئه‌م راستییه دێته به‌ر باس که خوێندن به زمانی کوردی ته‌نیا له قوتابخانه‌کانی ناده‌وڵه‌تی، چاره‌ساز نییه و ده‌بێ له به‌شه‌کانی ده‌وڵه‌تیشدا و به بژارده بڕێک له وانه‌کان به‌زمانی کوردی بوێژرێنه‌وه. هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی کارمه‌ندانی کوردزمان له خه‌سته‌خانه‌کان، به مه‌به‌ستی تێگه‌یشتن و تێگه‌یاندنی نه‌خۆشه‌کان- به تایبه‌ت ژنان که زمانی تورکی تێناگه‌ن- پێویسته و هاوکات ده‌بێ سیاسه‌تی له په‌راوێزهاوێشتنی DTP و باقی رێکخراوه کوردییه‌کان، وه‌لا نرێن.
یه‌ک له‌و ئاستته‌نگییانه‌ی که ده‌بێ لاچێت، مه‌رجی هێنانی ده‌نگه به بڕی 10% بۆ چوونه ناو پاڕلێمانی تورکییه‌وه و ئه‌مه له کاتێکدایه که له شوێنه‌کانی تری ئۆروپا ته‌نیا 5%ه.
سه‌ره‌کیترین گۆڕانکاری بریتییه له په‌سه‌ند کردنی یاسایه‌کی بنه‌ڕه‌تی نوێ که ئه‌ساس و بنه‌ماکه‌ی، نه پاراستنی داموده‌زگای ده‌وڵه‌ت له به‌رانبه‌ر هاووڵاتییان، به‌ڵکو به پێچه‌وانه، پاراستنی هاووڵاتییان له به‌رانبه‌ر ئه‌ودا بێ و چیتر جیاوازی له سه‌ر بنه‌مای ئایین و ڕه‌گه‌ز، نه مێنێ.
ئه‌وانه‌ی تا ئێستا گوتران و هێنرانه‌وه، ته‌نیا ئاوات و خواسته‌کانن که وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی وته به‌ناوبانگه‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیری پێشوو مه‌سعوود یه‌لماز له ساڵانی 90 دایه:
"رێگای تورکییه بۆ ئۆروپا به دیاربه‌کردا تێده‌په‌ڕێ."
هه‌ڵبژاردنه‌کانی رۆژی یه‌کشه‌مه‌ی پێشوو، به روونی ئه‌و راستییه‌ی ده‌رده‌خات که ئه‌م رێگایه ته‌نیا به هاوبه‌شی و هاوکاری کورد و تورک ده‌بڕدرێ.