هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم و چه‌ند تێبینییه‌ك
تاهیر به‌هوون
تاهیر به‌هوون
هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم كه له ژێر چاوه‌دێری دۆستان و نه‌یارانی گه‌له‌كه‌مان، وێڕای هه‌ندێك نارێکوپێكی لێره‌وله‌وێ،به گشتی به شێوه‌یه‌كی هێمنانه و دروستكارانه به رێوه‌چوو، جێی شانازی هه‌موانه و به تایبه‌ت له كه‌شوهه‌وای ئه‌م رۆژانه‌دا كه له وڵاتێكی وه‌ك ئێران سه‌دان كه‌س ده‌بنه قوربانی ئاكامه‌كانی هه‌ڵبژاردنێكی فێڵاوی،به‌رجه‌سته‌تر ده‌بێ و زیاتر ده‌دره‌وشێته‌وه.
لێكدان و تاووتوێ كردنی رێژه و ئاكامه‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه، بێگومان ده‌بێ و ده‌توانێ هه‌وێنی ده‌یان وتاری كۆمه‌ڵناسانه و سیاسه‌توانانه و ته‌نانه‌ت سایكۆلۆژیانه‌ی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری له باشوور بێ.
له‌م پێناوه‌دا تێده‌كۆشم له چه‌ند خاڵێك ورد ببمه‌وه:
- به‌شداری گه‌لی كوردستان به رێژه‌ی 80%ی خاوه‌ن ده‌نگه‌كان، له هه‌ڵبژارنه‌كاندا به‌ڕاستی سه‌لماندی كه گه‌لی كوردستان پێداویستی و ئامڕازه‌كانی ئامانجپێكانی دونیای ئه‌وڕۆ به باشی ده‌ناسێ و ئه‌گه‌ر زه‌مانێك چه‌كهه‌ڵگری خه‌باتێكی نابه‌رانبه‌ر و خوێناوی بووه، ئه‌وڕۆ به چه‌كی "ده‌نگ" ده‌جه‌نگێ و له‌و مه‌یدانه‌شدا چالاكه و ئه‌مه‌ش له جیهانی سه‌رده‌مدا بایه‌خێكی گرینگ و پێوه‌رێكی به هێزی هه‌ڵسه‌نگاندنی راده‌ی پێشكه‌وتوویی و تامه‌زرۆیی گه‌لی كوردستانه بۆ ئاسایش و ئاوه‌دانی.
- متمانه‌ی باڵای گه‌لی كورد بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به راده‌ی 70% به كاك مه‌سعوود بارزانی، وێڕای تایبه‌تمه‌ندییه مێژوویه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و كه‌سایه‌تی "كاریزماتیك"ی خودی كاك مه‌سعوود،به بڕوای من پتر و پێشتر له هه‌ر پاساوێك، ده‌ستخۆشانه‌ی "گه‌ل"ێكه بۆ یه‌كێك له رێبه‌رانی كه به پێچه‌وانه‌ی بڕێك له كه‌سایه‌تییه‌كانی تر، له هه‌موو كۆڕ و كۆبوونه‌وه و وتووێژ و چاوپێكه‌وتنێكدا،مافی گه‌لی كوردی بۆ "سه‌ر به خۆیی" دوو پات و چه‌ند پات كردوه‌ته‌وه و به "خه‌و و خه‌یاڵی" نه زانیوه.
وادیاره هه‌ڵوێستی بوێرانه‌ی له به‌رانبه‌ر كێشه‌كانی هه‌ڵاوه‌سراو، وه‌ك ئاریشه‌ی كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان و به تایبه‌ت خۆڕاگری له هه‌مبه‌ر خۆتێكوتاندنی وڵاتانی دراوسێ له كار و باری هه‌رێم،له هزر وبیری گه‌ل دا جێی خۆی كردوه‌ته‌وه.
ئه‌و كه هێشتاش جل و به‌رگی"پێشمه‌رگایه‌تی" دانه‌ماڵیوه. به‌ڵێنی داوه:"چی تر خوێنی كورد به ده‌ستی كورد نایه‌ته رژان".
-پێش به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان،له تۆی وتارێكدا و له ژێر سه‌ردێڕی" خشتی هه‌وه‌ڵ...."، تاكتیكی "لیستی هاوبه‌ش"م كه له لایه‌ن پارتی و یه‌كێتییه‌وه ده‌سته‌به‌ر كرابوو، به چه‌شنێك پاوانخوازی و پاشقول، بۆ به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی مه‌یدانی ململانێ و به هیوای ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی هه‌موو هێز و تواناكان،نرخاندبوو. له راستیشدا به پێی پڕۆپاگه‌نده‌ی ئه‌و دوو هێزه كه كۆمه‌ڵگای كورده‌وارییان له نێوان خۆیاندا دابه‌شیبوو،مرۆڤ ده‌گه‌یشته ئه‌و مه‌ترسیه كه ئاماژه‌م پێدابوو واته: پاوانخوازی.
به‌ڵام راستییه‌كانی پاش هه‌ڵبژاردن،سه‌لماندی كه پارتی و یه‌كێتی، چیتر ئه‌و هێزه باڵاده‌سته‌ی ده‌یه‌كانی پێشوو نین كه بتوانن كۆمه‌ڵگای كوردستان به بڕی 50-50 له نێوان خۆیاندا دابه‌شن و ته‌نیا به جووتبوون و هه‌ڤگری ده‌توانن متمانه‌ی 58% كۆمه‌ڵگایان له گه‌ڵ بێ. ئه‌مه هه‌رچه‌ند له لایه‌ك بۆ ئه‌و دوو هێزه گران و هۆشداریده‌ره،له لایه‌كی‌تر، به‌ڵام بۆ كۆمه‌ڵگای كوردستان به گشتی مژده‌هێنه‌ری پێگه‌یشتوویی و ده‌رچوون له بازنه‌ی "سوننه‌ت" و گۆتره‌كاری سیاسییه.
لیستی كوردستانی ده‌وڵه‌تی هه‌رێم پێكدێنێ، به‌ڵام بۆ یه‌كه‌م جار به‌ره‌و ڕووی "ئۆپۆزیسیۆن"ێكی به‌هێز ده‌بێته‌وه كه سه‌رجه‌م متمانه‌ی لانی كه‌م 36% گه‌لی كوردستانی له گه‌ڵه. (لیستی گۆڕان نزیكه‌ی 24% و لیستی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی نزیكه‌ی 13%)
پانۆرامای سیاسی نوێی كوردستان ده‌بێ و ده‌توانێ هه‌وێنی ململانییه‌كی سیاسیی جوانمێرانه و ئه‌مڕۆیانه بێ و ئه‌مه‌ش ناكرێ مه‌گه‌ر به گۆڕینی نیگا و بۆچوون بۆ چه‌مكی "ده‌سته‌ڵات".
له كۆمه‌ڵگای مۆدێڕنی ئه‌مڕۆییدا، ئۆپۆزیسیۆن ناتوانی ته‌نیا هێزێكی رووخێنه‌ر و داڕمێنه‌ر بێ، به‌ڵكو ده‌بێ داهێنه‌رانه،ده‌سته‌ڵات به‌ره‌و چاكسازی هه‌ڵنێ و ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ده‌یهه‌وێ و به هیوایه له ده‌وری داهاتوودا ده‌وڵه‌ت به‌ده‌سته‌وه بگرێ ده‌بێ له دانی دروشمی بریقه‌دار و خه‌ڵه‌تێنه‌ر و پۆپۆلیستی خۆی بپارێزێ. مه‌ترسی وڵاتانی دراوسێ و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی نه پڕۆپاگه‌نده، به‌ڵكو ڕاستییه‌كی تاڵی حاشاهه‌ڵنه‌گره. به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و هێڵه سووره‌یه كه هیچ كه‌س و ده‌سته‌یه‌ك و به هیچ بیانوو و پاساوێك بۆی نییه بیبه‌زێنێ.
ده‌سته‌ڵاتی كوردی وێڕای دانه‌وه‌ی وڵامی گونجاو به داخواستی به‌جێی هاووڵاتیان،له ململانییه‌كی هاتونه‌هات له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراق و ته‌نانه‌ت دراوسێكانیدایه.
-یه‌ك له ئاكامه‌كانی تری هه‌ڵبژاردن، نواندنی"دێوجامه"ی سیاسی كۆمه‌ڵگای كوردستانه. واته ده‌یان لیست و گرووپ و كۆڕ و كۆمه‌ڵی جیاواز و كه‌مینه. ئه‌م دیارده‌یه ئه‌گه‌ر له لایه‌ك هێمایه‌كی دیمۆكڕاتیانه‌ی پێوه دیاره به‌ڵام له لایه‌كی‌تره‌وه نیشانه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی هێشتا دانه‌مه‌زراو و ناسه‌قامگرتووه كه بێگومان له داهاتوودا له بێژنگی راستییه‌كانی كۆمه‌ڵ ده‌درێن و به یه‌كگرتوویی له گه‌ڵ هاوبیران و هاوته‌ریبانی خۆیان ده‌توانن كۆی "ده‌نگ"ه‌كانیان له مه‌یدانی ململانێی سیاسی‌دا بكه‌نه "كورسی"له په‌رله‌مانی كوردستاندا. ده‌نا پێداگرتن له سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی رێكخراوه‌یی و تاكه‌كه‌سیی ده‌بێته هۆی دۆڕاندن له مه‌یدانی سیاسه‌تدا و پوچاندنی مه‌ودای هاوبه‌شیی له ده‌سته‌ڵاتدا.
جیا له لیستی كوردستانی، ده‌وڵه‌تی داهاتووی هه‌رێم ده‌توانێ كوالیسیۆنێك بێ له پارتی-گۆڕان، یان یه‌كێتی-گۆڕان. پارسه‌نگی لیستی چاكسازی و خزمه‌تگوزاری ده‌توانێ یامه‌تیده‌ر یان لاوازكه‌ری هه‌ركام له‌و پێكهاتانه بێ و ئه‌مه‌ش وێڕای ژماره‌ی كه‌میان، به‌ڵام ده‌ورێكی گرینگ و كاریگه‌ر ده‌گێڕن له ستڕوكتۆڕی ده‌سته‌ڵات له داهاتوو دا.
11/08/2009