له گوێی "گا"دا خه‌وتووین؟
تاهیر به‌رهوون
تاهیر به‌رهوون
که‌شی سیاسی کوردستان، زیادتر له حه‌وتوویه‌ک پاش ده‌رچوونی "به‌یان"ه گرینگه‌که‌ی به‌ڕێز کاک مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، که ده‌توانێ له سه‌ر ڕه‌وتی ڕووداوه سیاسییه‌کانی داهاتوو به قووڵی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێ، به شێوه‌یه‌کی سه‌رسووڕ هێنه‌ر کپ و ماته. دیاره و له جێی خۆیدایه که هه‌موو توانای پڕۆپاگه‌نده و مێدیایی هه‌موو کوردستان، ئاڕاسته‌ی دوو رژیمی ده‌ژمن و نه‌یاری کورد، واته تورکییه و ئێران بکرێ بۆ رسوا کردنی ئه‌و ساخته‌کارییه‌ی که ئامانجی گڵاوی خۆیان له مه‌ڕ داڕماندنی ده‌سته‌ڵاتی کوردی له باشوور، له ژێر چه‌تری به‌ربه‌ره‌کانێی دوو هێزی چه‌کدار، واته پ.ک.ک. و پژاک دا جێبه‌جێ ده‌که‌ن. به‌ڵام ئایا ئه‌مه ته‌واوی ڕاستییه‌کانه؟
بۆ هه‌ر قوتابییه‌کی مه‌کته‌بی سیاسه‌ت ڕوونه که بوونی ئه‌م هێزه چه‌کدارانه له ناوچه‌ی قه‌ندیل، ته‌نیا "به‌هانه"ی هێرشی ناجوانمێرانه و داپڵۆسێنه‌ری دوو رژیمی ئێران و تورکییه‌ن،نه " هۆ "ی ڕاسته قینه.
ئامانجی ئه‌م هێرشانه ته‌نانه‌ت له چوارچێوه‌ی گوشار بۆ سه‌ر هه‌رێم، له پێناو هه‌ڵسوکه‌وتی به‌رانبه‌ر به هێزه‌کانی تری ئۆپۆزیسیۆنی کوردی نیشته جێ له وێنده‌رێ ، ده‌ر ده‌چێ. هه‌ر دوو لا خۆیان ته‌یار ده‌که‌ن بۆ زه‌مانی ده‌رچوونی هێزه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی و به تایبه‌ت ئه‌مریکا، له عێراق. دیاره هه‌ر کام به مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیانه‌وه، ئێران بۆ "پڕکردنه‌وه‌ی" ئه‌و بۆشاییه و تورکییه‌ش بۆ به‌ر گرتن له‌و "پڕکردنه‌وه". به‌ڵام به‌داخه‌وه،به‌هانه‌ی هه‌ر دوو لا، بوونی پ.ک.ک. و پژاکه.
له‌م ناوه دا،چالاکی پاڵه‌وانانی "دونیای مه‌جازی" و دانیشتوانی "ساحیلی عافییه‌ت" له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، بۆ هاندانی "گریلا" و پاراستنی "قه‌ندیل" و به‌رپا کردنی " زنجیری ئینسانی" ووو، جێی تێڕامان و له هه‌مان کات دا، دؤژدامانه. تۆ بڵێی نه‌فره‌ت له دوژمن،وه‌ها چاوی کوێر کردبین که ته‌نانه‌ت به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی نه‌ته‌وه، نه‌بینین و گه‌لێک هێڵی سووری ئیستڕاتژی نه‌ته‌وه‌یی ببه‌زێنین؟
به باوه‌ڕی من سه‌رنجێک له نزیکه‌وه بۆ چه‌ند خاڵی سه‌ره‌کی ئه‌م به‌یانه، هه‌موو چالاکان سیاسی و دڵسۆزانی نه‌ته‌وه‌یی له به‌رانبه‌ر پرسیارێکی گرینگ دا ،دا ده‌نێ: له هه‌لومه‌رجی کۆنکرێتی ئێستادا به‌ڕاستی له کام "به‌ره" داین؟ ئایا به‌شێکین له "چاره‌سه‌ری" یان به‌شێکین له "کێشه"؟ وه‌ک ده‌ڵێن: "رێگای جه‌هه‌نه‌م به خۆشباوه‌ڕیشه‌وه خۆش ده‌کرێ". له دونیای سیاسه‌تدا ئه‌وه‌ی گرینگه "ئاکام" و "به‌رهه‌مه"، نه 'نییه‌ت' و "خواست". داینێن که هیچ گومانێک له ڕاستگۆیی و دڵسۆزی چالاکوانانی پ.ک.ک. و پژاک،له مه‌ڕ داکۆکی له نه‌ته‌وه‌که‌یان نه‌بێ، و چ پێوه‌ندییه‌کی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆیان به چ ناوه‌ند و مه‌ڵبه‌ندێکه‌وه نه‌بێ، به‌ڵام ئه‌نجامی تێڕوانین و سیاسه‌تیان، به کرده‌وه ئه‌مه‌یه که کاک مه‌سعوود ده‌ڵێ:
"بوونی هێزی چه‌كداری پژاك و په‌كه‌كه له ناوچه سنوریه شاخاوییه‌كان به‌هانه‌یه‌كی به‌هێزه له ده‌ست هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ. به‌رده‌وام بوونی ئه‌م جۆره كرده‌وانه و په‌نابردنیان بۆ توندوتیژی و هه‌وڵدان بۆ به‌كارهێنانی سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته مایه‌ی هێنانی توندوتیژی نه‌خوازراو بۆ گه‌له‌كه‌مان و ئه‌مه‌ش خزمه‌ت به دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كورد ناكات. و به‌داخه‌وه له‌م رووه‌وه هیچ حیسابێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌رێم ناكرێت".
ئه‌مه لێکدانه‌وه و بۆچوونی "باڵاترین مه‌قامی ره‌سمی" هه‌رێمی کوردستانه که له هه‌ڵبژاردنێکی دیمۆکڕاتیک دا متمانه‌ی زیاتر له 70% خه‌ڵکی کوردستانی وه‌ر گرتووه، نه کوڵی ئیحساسات و هه‌ڵچوونی دڵسۆزانه، به‌ڵام کورت بینانه‌ی لایه‌نگرانی به سۆز.
یه‌ک له ئه‌نجامه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی ڕووخانی رژێمی سه‌دام، تێکچوونی قه‌واره‌ی ژئۆپۆلیتیکی ناوچه‌که‌یه.
جێگای شاردنه‌وه نییه که پێشتر، کورد له هه‌ر دوو لا، وڵاتی دراوسێی وه‌ک مه‌یدانی پاشه‌کشێی و دابینکردنی پێداویستییه لۆجیستیکییه‌کان، چاو لێ کردوه. زه‌ره‌ر و قازانجی ئه‌م تاکتیکه جێگای باسێکی سه‌ر به‌خۆیه، به‌ڵام باش یان خه‌راپ هه‌رچێ بوو، ته‌واو بووه. ده‌وڵه‌تی به‌زۆربه شیعه‌ی عێراق به هه‌رێمی کودستانیشه‌وه، به پێی هیچ نۆرم و یاسا و رێسایه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی ناتوانێ مه‌کۆ و مه‌یدانی ئۆپۆزیسیۆنی "چه‌کدار"ی هیچ رژێمێکی دراوسێ بێ.
تێگه‌شتن له‌م ڕاستییه پێویستی به هۆشیارییه‌کی باڵا نییه. ئه‌و ناوچه‌ی که پ.ک.ک. و پژاک به زۆره‌ملی و که‌ڵه‌گایی داگیریان کردوه و ناوی "ناوچه‌ی پاراستنی میدیا" یان لێ ناوه، له ڕاستی دا نه خاکی ئێرانه و نه خاکی تورکییه، به‌ڵکو خاکی هه‌رێمی کوردستان و عێراقه و ئه‌مه وێڕای هه‌موو که‌ند و کۆسپێکی یاسایی نێونه‌ته‌وه‌یی،راست و ره‌وان بانگهێشتی ئێران و تورکییه‌یه بۆ سه‌ر هه‌رێم.
له به‌شێکی تری "به‌یانه"که دا، کاک مه‌سعوود به درستی ئاماژه ده‌کا و ده‌ڵێ که ئه‌م ئه‌زموونه،ماڵی هه‌ـو کوردانه و ده‌بێ بپارێزرێ، "ئامانجی ئێمه هه‌میشه به‌خته‌وه‌ری گه‌له‌كه‌مان و سه‌قامگیری هه‌رێم بووه ، بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ك نامانه‌وێت ئه‌و به‌خته‌وه‌ری و سه‌قامگیریه‌ی هه‌رێم تێك بدرێت جا به هه‌ر به‌هانه‌یه‌ك بێت ، هه‌ر بۆیه داوا ده‌كه‌ین كه به‌رژه‌وه‌ندی دانیشتوانی هه‌رێم له به‌رچاو بگیرێت . چونكه ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌ی ئه‌مڕۆی خه‌ڵكی كوردستان به‌ری ره‌نج و خه‌بات و قوربانیدانێكی زۆره ، پێویسته له سه‌ر هه‌موو كوردێك ئه‌م ئه‌زموونه به هی خۆی بزانێت و بیپارێزێت ."
یه‌ک له شانازییه مێژووییه‌کانی گه‌لی کورد، حکومه‌تی "یازده مانگه‌ی" پێشه‌وا قازیه له مه‌هاباد که مه‌ودا و مه‌یدانی ده‌سته‌ڵاتی گه‌لێک کورت و لاواز بوو. به‌ڵام له هه‌مان کات دا، هێزی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و ده‌می باشوور، به هه‌موو تواناوه خۆی له ژێر فه‌رمانی حکومه‌تی قازی دا دانا و ته‌نانه‌ت پاش ڕووخانیشی، ئاڵای ئه‌و خه‌باته‌ی به‌ده‌سته‌وه نه دا و کێواوکێو و دۆڵاودۆڵ، له رۆباری ئارازی په‌ڕانده‌وه و ئه‌مڕۆ له سه‌ر خاکی هه‌رێم ده‌شه‌کێته‌وه. جێگای خۆی بوو که هه‌موو هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، لانی که‌م وه‌ک سه‌مبول و نیشانه‌ی یه‌کگرتوویی کێشه و خاک و به‌سه‌رهاتی هاوبه‌ش، خۆی له ژێر فه‌رمانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمدا دا بنایه. نه به پێچه‌وانه ببنه "به‌هانه‌ی" هێرش.
له به‌شێکی تری به‌یانه که‌دا، هه‌مدیسان سه‌رنج ڕا ده‌کێشرێ بۆ "به‌هانه‌ی" بوونی هێزی چه‌کدار له سه‌ر سنوور و به شێوه‌یه‌کی ڕاشکاوانه داوایان لێ ده‌کا که ئه‌گه‌ر "شه‌ریان هه‌ڵبژاردوه"، ئه‌وا خاکی کوردستان به‌جێ بێڵن. ئه‌مه داوایه‌کی ڕاشکاوانه و یاساییه:
"ده‌بێ له لای خه‌ڵكی كوردستان ئاشكرا بێت كه كرده‌وه‌ی سه‌ربازیی له سه‌ر سنووره‌كان پاساوێك ده‌داته هه‌ر دوو وڵات تا به به‌رچاوی جیهان كرده‌وه سه‌ربازیه‌كانیان له هه‌رێم ئه‌نجام بده‌ن. له نێو ئه‌و شه‌ڕه نا به‌رامبه‌رو له‌شكركێشی و بۆردومانه به‌رده‌وامانه‌دا به پله‌ی یه‌كه‌م هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن. و دڵنیام به شه‌ڕ ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر نابێت و له كۆتاییدا هه‌ر ده‌بێت به ئاشتی بێت ئینجا رۆژێك زووتر ئه‌و شه‌ڕه كۆتایی پێ بهێنرێ باشتره به‌ڵام ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی ده‌رگیر خه‌یاری شه‌ڕیان هه‌ڵبژاردووه ئه‌وا داوایان لێ ده‌كه‌م ئه‌و شه‌ڕه له هه‌رێمی كوردستان دوور بخه‌نه‌وه."
له‌م "به‌یانه" دا، بۆ به‌رگری هه‌ر چه‌شنه بڕیارێکی تاکه که‌سی و له ڕاستی بۆ مانه‌وه له مێژوو دا،کێشه که ده‌باته به‌ر ده‌می پارلێمانی کوردستان و داوای وه‌رگرتنی ڕا و هه‌ڵوێستی لێ ده‌کا:
"به ره‌چاوكردنی ئه‌و بارودۆخه ناسك و هه‌ستیاره‌دا داوا له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌م به وردی دیراسه‌ی ئه‌م بارودۆخه هه‌ستیاره‌ی هه‌رێم بكات بۆ بریاردان له سه‌ر دانانی سیاسه‌تێك كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕای یه‌كگرتووی هه‌رێمی كوردستان بێت."
به له‌به‌رچاوگرتنی پێکهاته‌ی کورسییه‌کانی پارلێمان ده‌توانرێ پێشبینی ڕای پارلێمان بکرێ. واته بۆ یه‌که‌م جار له مێژووی ده‌سته‌ڵاتداری کوردی دا دوو پارتی کوردی ده‌که‌ونه به‌ر تاقیکارییه‌کی مێژووییه‌وه،که بریتییه له مل ڕاکێشان بۆ ڕای پارلێمان، یان ملهوری له به‌رانبه‌ری دا.
"تۆپ" له مه‌یدانی پ.ک.ک. و پژاک دا یه. یان به بڕیارێکی مێژوویی ده‌توانن پیلانی دوژمن پووچه‌ڵ که‌نه‌وه، یان به‌داخه‌وه سناریۆیه‌کی نگریس و چه‌په‌ڵ، دێته ئه‌نجام. واته کورد له به‌رانبه‌ر کورد دا و داستانی "حه‌ماس" و " فه‌تح" له کوردستانیش دوو پات ده‌بێته‌وه.
06/10/2011