بۆچ گــۆڕان؟
ئه‌نوه‌ر ئه‌ڵمان
ئه‌نوه‌ر ئه‌ڵمان
ده‌کرێت بێچه‌ند و چۆن بگوترێت؛ (گه‌نده‌ڵی) هۆکاری سه‌ره‌کی هه‌ژانی کۆمه‌ڵگا بوو. که ئێمه ده‌ڵێین گه‌نده‌ڵی؛ واته، نایه‌کسانی و نابه‌رابه‌ری له هاوکێشه نه‌ته‌وه‌یی، ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کاندا. کۆمه‌ڵگایه‌ک که خه‌ونی به ئازادییه‌کانه‌وه ده‌دی. هیواخوازبوو به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی نیشتمان که دوژمن ساڵه‌هایه له کوردستانی دابڕیووه! به‌ڵام لێپرسراراوانی ئێمه به چه‌ند هۆ لێی که‌مترخه‌من و وه‌ک ده‌ڵێن: ده‌بێت ده‌ستی لێ بشۆین! واته؛ ئه‌و به‌شه بۆته قوربانیی بێئه‌زمۆنی و نه‌زانی سه‌رانی کورد له خه‌بات و هه‌وڵ و کاری سیاسی‌دا. واته مافه ڕه‌واکانمان بوونه قوربانیی شه‌ڕی پارتایه‌تی و هێزی زلپارته‌کانمان. ئه‌وجا خاپاندنی زۆرێک له لێپرسراوه‌کانمان له لایه‌ن ناحه‌زانی ژیر و به ئه‌زمۆن و هۆشیاره‌وه!!* ئه‌م نابه‌رپرسیاریه‌تیه‌ی زۆرێک له سه‌رانی کورد و هه‌ڵبژێردراوه‌کان، خه‌ڵکی تۆشی زویری و توڕه‌یی و نائومێدی کرد! له‌وانه‌یش که خه‌باتگێڕی کۆن و دڵسۆزی ڕێڕه‌و و پرنیسیبی پارته‌کانیان بوون!
ئاواره‌کان به تاسه‌وه، خه‌ونیان به چوونه گوند و شارۆچکه و شار و نێو ماڵی خۆیانه‌وه ده‌دی. بێکاره‌کان خه‌ونیان به کارکردن و ئارامی ژیانه‌وه ده‌دی. هه‌ژاران و نه‌داران خه‌ونیان به تێرکردنی گه‌ده‌ی خۆیان و منداڵه‌کانیانه‌وه ده‌ده‌ی. وه‌چه‌ی ڕه‌شپۆش و به‌شخوراو، خه‌ونیان به ڕێزگرتن و پاداشت! باشی ژیان و تێروته‌سه‌لییه‌وه ده‌دی. منداڵانی هه‌ژاران خه‌ونیان به تێربوون و چوونه خوێندنگاوه ده‌دی. ئافره‌تان خه‌ونیان به ئازادی و سه‌ربه‌ستیه‌کانی (مێینه‌ی) خۆیانه‌وه ده‌دی... گه‌نجان.. گه‌نجانی له هه‌موو خۆشی ژیانێکی گه‌نجانه بێبه‌شکراو، چاوه‌ڕێی ژیانێک و سیسته‌مێک و که‌ش و هه‌وایه‌کی ئازاد و باشتر له جارانیان ده‌کرد، لێ، ئه‌وانیش به دڵشکاوی له گێژاوی بیابانی قه‌ید و باوه پاشکه‌وتوه‌کانی وه‌چه‌کانی پێشخۆیاندا، نهاکه‌یش خولده‌خۆن. ئه‌ی منداڵ و مێردمنداڵ، پیاو منداڵه بێباب و بێدایکه‌کان؟ یانیش باب و دایک که‌نه‌فت و پیر و نه‌خۆشه‌کان؟ که ئه‌مان باکاری دژواریان ده‌بێت بژێویان بۆ فه‌راهه‌م بێنن؟!
وامانده‌زانی ئازادیی نه‌ته‌وه‌یی! قڕ ده‌خاته چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییه‌کان. له هه‌مبه‌ریدا، پاراستنی مافی تاکه‌کان. هیوامان بوو که مۆبایل و ده‌بڵ مۆبایل جێی ده‌مانچه و ده‌بڵ ده‌مانچه‌کانی که‌مه‌ر و به‌رباخه‌ڵ بگرنه‌وه، لێ، هه‌یهوو. مغابن. هێزی ته‌کنۆلۆژیای نو‌ێژه‌نیش نه‌یتوانی له ژماره‌ی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییه‌کان که‌م بکاته‌وه. ده‌کرێت بگوترێت که نه‌شمانتوانیووه سوود له‌و ته‌کنۆلۆژیایانه‌ی وه‌ک، مۆبایل و ساته‌لایت و ئینتێرنێت وه‌ر‌بگرین، له دروستبوونی کێشه جۆراوجۆره خوێناوییه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگای به هه‌موو شتێک تینوو زیاتر! به ئاژاوه‌ی مێدیا زیاتر! زۆریی مۆبایل و ساته‌لیت، ژماره‌ی ده‌ستدرێژییه‌کان بۆ سه‌ر ئافره‌ت و ته‌نانه‌ت کوشتنی ئافره‌تیشی زیاتر کرد! ئه‌ی دیارده سه‌یر و نوێکانی وه‌ک؛ هه‌ڵبژاردنی ته‌زویر، تاپۆ و ساختمانی ته‌زویر، جاده و کۆڵانی قیرتاوکراوی ته‌زویر، بڕوانامه‌ی ته‌زویر، لێپرسراوی ته‌زویر، قژ و ڕووخساری ته‌زویر، کارمه‌ندی ته‌زویر، خواردنی ته‌زویر، ده‌رمانی ته‌زویر، گڵۆپ و ماتۆڕ و سپریت و ترانسفۆرماتۆری ته‌زویر! کچی جوانی ڕووخسار ڕه‌نگین و باڵا به‌رزی ته‌زویر!، قژ و ئه‌برۆ و ڕه‌نگی چاو و لێوی ته‌زویر، بوک و زاوای ته‌زویر و ئاهه‌نگی زه‌ماوه‌ندی ته‌زویر!! مردو و شه‌هیدی ته‌زویر، گۆڕی ته‌زویر! تا ده‌گاته کاراکته‌ری ته‌زویری که‌سایه‌تییه‌کان و دۆستان.. بگره خزمان!؟
وامان ده‌زانی له 18 ساڵدا، هیچ نه‌بێت به ئه‌ندازه‌ی 18 هه‌یڤی وڵاتێکی ئه‌وروپی به‌ره‌و پێش ده‌چین، لێ، پێشکه‌وتنه‌کانی 18 ڕۆژیش نه‌بووه نسیبمان! ئازادی بۆ مه بۆته ئاژاوه. چی زیادی کرد؟! ریشی درێژی ئیسلامگه‌رایی، عابا وجبه‌ی ئاخوندی و مه‌لایی! ته‌کیه و مزگه‌وت و زیکر و عاشوورا! سه‌ربڕینی مرۆڤ وه‌ک به‌رخ! فتوای کوشتنی ڕۆشبیر و بیرمه‌نده‌کان. له‌چکی بان سه‌ری کیژان و ئافره‌تان و عابای ڕه‌شی شووم و قاژوو ئاسا!! جارانیش ئیسلام هه‌بوو، نهاکه ئیسلامیش گۆڕانی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی به‌سه‌ر هاتووه، که هیچ که‌سێک له ڕابه‌رانی ئایینی نه‌هی له کاره خراپه‌کان ناکه‌ن. دژی ده‌مارگرژی و تێرۆر و بیروکرده‌وه‌ی زه‌مانی به‌رد، هیچ گووته و په‌رچه‌کردارێکیان دیار نییه! گؤڕانه‌کانی ئه‌و حه‌مکه گروپ و پارته (به‌ناو) ئیسلامییه وابه‌ستانه، نه‌رێتییه نه‌ک ئه‌رێتی!! گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ دواوه! که خه‌ڵک ناچارن بترسن. سڵی لێبکه‌نه‌وه و لێیهه‌ڵبێن!! جێی سه‌رسووڕمانه که هه‌تا کۆتایی سه‌ده‌ی 21 و زانست و پێشکه‌وتندا،هیچ چاکسازییه‌ک له‌خۆی نه‌گرێت، به‌ڵکو نهاکه ئیسلامی سیاسی، ئیسلامی فێندامینتاڵ و په‌ڕگڕ، ئه‌وجا ئیسلامی پاشکه‌وتوو، ئیسلامی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست و سه‌ده‌ی به‌ردین هه‌ن. هه‌موویش به ناوی ئایین و یه‌زدانه‌وه، فتوای چوار ژنه، کوشتن و سه‌ربڕینی خه‌ڵک و زینده‌به‌چاڵکردنی ئافره‌تان ده‌ده‌ن! به‌ڕاشکاویش دژی ئایینه‌کانی تر( که ئه‌وانیش هه‌ر باوه‌ڕیان به یه‌کتاپه‌رستی هه‌یه!) ، بۆچوونی دوژمنکارانه‌ی خۆیان ناشارانه‌وه. ئه‌وه‌ی که جاران بیستنی ده‌گمه‌ن و تابوو بوو؛له‌شفرۆشی و دزی. ماڵبڕین و ماڵ و زه‌وی داگیرکردن. به‌ربڵاوی مادده بێهۆشکه‌ره‌کان و موعتاد بوونی یه‌ک له‌شکر له گه‌نجانی بێکار،له‌شفرۆشتنی ئافره‌تان وه‌ک کاڵایه‌کی به‌نرخ له لایه‌ن مێرد و برا و خزمانه‌وه! هه‌ڵتۆقینی ساختمانی قه‌به‌قه‌به‌ی به ساخته دروستکراو، له پاره‌ی داگیرکرا و دزراو! گه‌نده‌ڵی ئیداری و مۆڕاڵی و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی. مه‌یدانی ته‌راتێنی جاسوسه‌کانی دوژمنانی دراوسێ و بنکه و باره‌گا جاسوسییه‌کانیان! گۆڕینی کۆمه‌ڵگا له به‌رهه‌مهێنه‌ره‌وه بۆ (به‌رهه‌م هێنه‌ر له وڵاتانی دراوسێوه!! وه‌ک شیر و په‌نیر و هێلکه و میوه و سه‌وزه‌و..هتد!!) هاننه‌دان و هاوکاری نه‌کردنی گوندی و وه‌رزێڕ و جووتیاره‌کان و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ گونده‌کان به‌ڵکوم؛ ته‌مبه‌ڵکردنی وه‌رزێر و ئاژاڵدار و جووتیار، به دامه‌زراندنیان به پۆلیس و فه‌راش و لێخوڕ و پاسه‌وانی تایبه‌تی! بوونی ژماره‌یه‌کی که‌می لێپرسراوانی پارته (کۆنه شۆڕشگێڕه‌کان!!) و دۆست و ماڵباته‌کانیان، له‌سه‌ر حیسابی سامانی نه‌ته‌وه‌یی، به مێلیۆننێر و خاوه‌ن کۆشک و کۆگا، ئوتێل و فیرما و کۆمپانیا و چاڵی نه‌وت!
ئه‌رێ چه‌ندکه‌س له‌وانه پێشووتر، کوڕ و کچی باوکێک و خێزانێکی مۆڵتی میلیۆنێر بوون (به دۆلار!!)؟! وایشمان پێڕاده‌گه‌یه‌نن؛ که دروستکردنی چوار جاده و هه‌شت ساختمانی به‌رز، ئاواره‌کانی که‌رکوک و گه‌رمیان ده‌حه‌سێننه‌وه و له گه‌رما و سه‌رمای کوژه‌ری هاوین و زستان ده‌یان پارێزێت. مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجشیما، هه‌ژاره‌کان تێر ده‌کات و ده‌بێته (قسن!!) ی شفایش بۆ نه‌خۆشه‌کانی چه‌کی کیمیایی! بۆنی خۆشی چێشتخانه پڕه‌کانی هۆتێله‌گران به‌هاکان و ماڵی لێپرسراوه میلیۆننێره‌کان، سکی منداڵان و دایک و بابه هه‌ژاره‌کان تێر ده‌که‌ن!
مه‌گه‌ر ئازدای ده‌کوڵێنرێت و ده‌برژێنێرێت و ده‌خورێت؟! مه‌گه‌ر ئازادی (ئازادییه‌که‌ی کن مه!) ده‌توانێت که هه‌ژارانی نه‌خۆش به‌و ده‌رمانه ئێکسپایه‌ر و به‌سه‌رچووانه‌ی لێپرسراوه‌کان ده‌یهێنن و ده‌یفرۆشن، ساغ بکاته‌وه و شفای بداتێ؟ مه‌گه‌ر ئه‌و ترانسفۆرماته ته‌زویرانه له ئه‌مپێر و ڤۆڵتدا، چه‌نده ده‌توانن ژوورێکی تاریکی کۆڵیتی هه‌ژاران ڕووناک بکه‌نه‌وه، هه‌تا زاڕۆکه شڕه‌ڵه و برسیه‌کان، له‌به‌ر ڕؤشنایی گڵۆپه ته‌زویره‌کاندا، ئه‌رکی خوێندنگایا‌ن به‌جێبێنن؟ ئه‌رێ په‌رله‌مانی وڵاته خوێن له‌به‌ر ڕۆیشتووه‌که‌م، نه‌وه‌ی سیسته‌می دیکتاتۆر و لیژنه‌ی ئه‌شهه‌دو بیلاکه‌ی زه‌مانی گۆڕبه‌گۆڕه‌که‌ی به‌غداد نین؟! ئه‌رێ چه‌ند له ژنانی لێپرسراوه‌کان ئه‌ندامی ئه‌و حه‌مکه یه‌کێتی ئافره‌تان و ژنانه‌ن؟! ئه‌رێ وه‌زاره‌تی په‌ره‌وه‌رده چ ڕاژه‌یه‌کی نوێژه‌نی به جۆری په‌ره‌ورده و ڕێنووس و ڕێزمانی نه‌ته‌وه‌ی کوردی کردووه؟! له خولخواردن له که‌شی ناوچه‌گه‌ریی زیاتر؟
به‌ڵێ؛ به‌هه‌ده‌ردانی سامانی نه‌ته‌وه‌یی؛ (که هه‌موو تاکێک به‌شی لێی هه‌یه!) نایه‌کسانی، نابه‌رابه‌ری، گه‌نده‌ڵی، خراپی باری ئابووری، ته‌ندروستی، کۆمه‌ڵایه‌تی، گه‌یشته سنووری سووری خۆی. بۆیه ده‌شێت بگوترێت که (گؤڕان) له هه‌ناوی گه‌نده‌ڵی و فه‌وزای بیره‌کاندا له دایک بوو. گۆڕانخوازان له هه‌ساره‌یه‌کی دوور له کوردستانه‌وه قووت نه‌بوونه‌ته‌وه، به‌ڵکو له هه‌مان چینه جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵگاو پارت و گروپه سیاسییه‌کانی مه‌یدانه‌وه هاتوون، مۆتۆڕ و بزووتنی ئه‌و که‌سانه ته‌نیا (ویژدان) ه! ئه‌گه‌ر ویژدان نه‌بووایه، ئه‌وانیش ده‌یانتوانی خۆیان له ته‌ک ڕه‌وتی گه‌نده‌ڵیدا بگونجێنن و هه‌نگاو هه‌ڵێنن! گؤران کرده‌یه‌کی حه‌تمی بوو.. هه‌لومه‌رجه‌که له‌بار بوو، ده‌بوایه شتێک ڕووی بدایه، دروست بکرابایه. هه‌ر ته‌واو وه‌ک خولی منداڵ بوون. له‌سات و وه‌ختی خۆیدا. (گۆڕان) هه‌ناوی گه‌نده‌ڵخوازه‌کانی هه‌ژاند. لێ، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ر ناوێکی تر و هه‌ر که‌سێک و که‌سانێکی تر ڕابه‌ریان بکردبایه، ده‌بوا دروست ببوایه. چونکه بۆشاییه‌کی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و له‌بار ڕه‌خسابوو. نایه‌کسانی و نابه‌رابه‌ری سنووری سووری تێپه‌ڕاندبوو! ده‌بوایه له زه‌مه‌نێکدا ئاڵوگؤڕێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی، سیاسییه قاڵبگرتوو و لووتبه‌رز و له خۆگؤڕاوه‌کانی له‌و گه‌نده‌ڵی و نایه‌کسانی و زوڵمی کۆمه‌ڵایه‌تیه به‌ئاگا بهێنایه‌ته‌وه.
مه‌گه‌ر مرۆڤ مێژوو دروست ناکه‌ن؟! ئه‌دی چی؟! مێژووی بێمرۆڤ کوا هه‌یه؟! له دێرۆکی مرۆڤایه‌تیشدا، هیچ بزووتنه‌وه و شۆڕشێک نه‌بووه، که‌سێک و یان چه‌ند که‌سێکی خاوه‌ن کاریزما، ڕێبه‌ریان نه‌کردبێت. بۆیه ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌ستپێک و هاوکاری ئه‌م (گۆڕان) ه‌ن بخوازن و نه‌خوازن، ده‌که‌ونه دووتوێی ئه‌رێتی مێژووی مرۆڤایه‌تییه‌وه. لێ، ئه‌وه‌یش بگوترێت؛ ئه‌گه‌ر له داهاتوودا، (گۆڕان) وه‌ک ئێستاشی نه‌مێنێت و هه‌ر ناوێک و قاڵبێکی تر (بێجگه له گه‌نده‌ڵ بوون!!) وه‌خۆی بگرێت، هێشتا ده‌ووری گرنگی له ڕه‌وتی کۆمه‌ڵگاو مێژووی نه‌ته‌وه‌دا، نرخێکی تایبه‌تی ده‌بێت، به‌تایبه‌ت له کن نه‌وه و وه‌چه‌ی داهاتوو.لێ بغابن، هه‌یشن (جا به‌هه‌ر هۆیه‌ک بێت) به‌شێکیان له‌و گه‌نده‌ڵییه چه‌وره پێنه‌بڕاوه، مه‌سیری تر ده‌گرنه به‌ر بۆگه‌یشتن به پله و پایه و پاره و مشه‌خۆری!، پێده‌چێت که هه‌ندێک تۆرا و ده‌رکرا و هیوابڕاو، بخوازن به سه‌ر شانی گۆڕانخوازاندا و بۆ سه‌ره‌وه هه‌ڵگه‌ڕێن! بۆیه هیواخوازین که ئه‌وانه‌ی به‌ڕاستی له‌گه‌ڵ گۆڕانی ئه‌رێتی و زانستی سیاسه‌ت و کۆمه‌ڵگادان، ته‌نیا مۆتۆری هێزو بزووتنیان،( ویژادان) بێت. ئه‌گه‌رچی ناباوه‌ڕان و دژه گۆڕان، به دۆلار گوێی خۆیان له زه‌نگی ناقوسی گۆڕان بئاخنن و بگرن، لێ، مێژوو وه‌ک قه‌تارێکی بێگه‌ڕانه‌وه ، هه‌ر به‌ره‌و پێش ده‌چێت! ئه‌مه بڕیارێکی بنبڕی مێژوو بوو، که ده‌بوایه شتێکی دی بێله‌وانیتر، له‌و کۆمه‌ڵگا و سیاسی و ئابووری و سه‌ربازی و ڕۆشنبیرییه گه‌نده‌ڵه،سه‌ری هه‌لهێنابا و وه‌ک پۆلیسێکی به‌ویژدانی سه‌ر ڕێگه‌ی هاتووچۆ (بوه‌سته) یه‌کی بگوتبا! گه‌لۆ؛ خۆ ده‌بێت که‌سێک، لایه‌نێک، گروپێک، له خه‌می ئه‌و ئاژاوه‌یه‌دا بێت؟! خۆ ده‌بێت که‌سێک هه‌ڵبداتێ؟ ده‌نا زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگا و به تایبه‌تی لێپرسروا و کاربه‌ده‌ستان، به ترسنۆک و گه‌نده‌ڵ و بوده‌ڵه، پاره‌په‌رست و که‌مته‌رخه‌م و بێ‌ویژدان و به‌رژه‌وه‌ندچی، تاوانبار ده‌بن!
باشه شه‌ڕی گۆڕان و گۆڕانخوازان چییه و چۆنه؟!
له‌م سه‌رده‌مه نوێژه‌نه‌دا ده‌بێت؛ شه‌ڕ شه‌ڕی به‌رنامه و پڕۆژه بێت. گؤڕان به کوده‌تای سه‌ربازی و شه‌ڕی وێرانکاری ته‌نگ به ده‌سته‌ڵاته گه‌وره‌کان هه‌ڵناچنێت. باوی وه‌ها شتێک نه‌ماوه و به‌سه‌ر چووه! ناشیه‌وێت جێی ئه‌وان بگرێته‌وه، که ئه‌وانیش بنه‌مایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری وئه‌زموونێکی دوورودرێژی خه‌باتیان له‌و وڵاته‌دا هه‌یه. وه‌ک چۆن مافی گۆڕانه، گۆڕانی ئه‌رێتی له ئاوه‌زه و سیسته‌م و کار و پڕۆژه‌کاندا بکات، ئاوه‌هایش مافی پارته ده‌سته‌ڵاتداره‌کانه له‌سه‌ر ده‌سته‌ڵات بن. به‌ڵام ده‌سته‌ڵاتیكی یه‌کسان و دیموکرات و هه‌مئاهه‌نگ و ته‌ندروست به‌ڕێوه به‌رن، که له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگادا بێت،به‌تایبه‌تیش هه‌ژار و زوڵم لێکراوه‌کان! چی له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییدا بێت، بێچه‌ند و چوون هه‌وڵی بۆ بده‌ن. ئه‌مڕۆ له بریتی شه‌ڕی فیشه‌ک،شه‌ڕی وشه‌یه؛ وشه‌ی باش، بیری باش، کرده‌وه‌ی باش. ده‌نا جیاوازی نێوان ئه‌وان و گۆڕان هێنده نابێت! به‌رنامه‌ی شه‌ڕه‌که له مه‌یدانی په‌ڕله‌مان و به نوکی خامه‌یه. گۆڕان خوێنناڕێژێت،به‌ڵکوم خوێن به‌به‌ر خه‌ڵکیدا ده‌کاته‌وه! ئه‌رکی گۆڕانه؛ کاروئه‌رکه‌کان، له خراپه‌وه بۆ باش بگوێزێته‌وه! گۆڕان ده‌بێت ته‌نیا ئه‌رێتی بێت. بێهۆشه‌کان، هۆشیار و خه‌واڵووه‌کان به ئاگا و بێهێزه‌کان به‌هێز بکاته‌وه. ئه‌رکی گۆڕان هه‌ر زۆر دژواره، چونکه شه‌ڕ شه‌ڕی نوێژه‌نییه. دۆزینه‌وه و په‌یڕه‌وکردنی ڕێگای ته‌باییه. ده‌بێت له پێشدا له هه‌وڵی گۆڕانی ئاوه‌زه‌کاندا ـ ئه‌قلیه‌ت! ـ بێت. ئه‌وجا پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌کی نوێی ته‌یار به سیاسه‌ت و کاراکته‌ر و میتۆدی نوێ له کاردا. ده‌نا ئه‌و دیموکراتی و ئازادی و یه‌کسانی و ئارامییه‌ی ئێمه داوای ده‌که‌ین، به کوده‌تای سه‌ربازی و خه‌ڵاتی زلهێزه‌کان، به‌زه‌یی وڵاتانی دراوسێی داگیرکه‌رمان ، چێ نابن. به‌ڵکوم به گرتنه به‌ری سیسته‌می زانستی و له ڕاژه‌ی په‌روه‌رده و ئاوه‌زه‌ی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگادا، ده‌توانین بگه‌ینه ئاوه‌زه و کرداری ته‌ندروست و نه‌وه‌یه‌کی نوێی هۆشیار و دیموکرات و لیبرال. له‌ته‌ک ئه‌م هه‌موو خاڵه نه‌رێتی و ناشیاوانه‌ی باسمان کردن، ده‌بێت خۆگونجاندنمان ته‌نیا له‌ته‌ک دڵسۆزان و خه‌مخۆرانی دۆزه‌کانی نه‌ته‌وه‌ییدا بێت. ده‌بێت هۆشیار بین و هه‌لی ناله‌بار به دوژمنانی نه‌ته‌وه‌ی کورد و ئازادییه‌که‌ی نه‌ده‌ین و نه‌ڕه‌خسێنین! ده‌بێت وشه و گفت‌و کرداری گۆڕانخوازان، دیواری به‌ربه‌ست و پارێزگاری ئه‌و نیمچه سه‌ربه‌ستییه بێت که له پێناویدا، وڵات خاپوور و سووتێنراوه و خوێنێکی زۆر له پێناویدا رژێنراوه.
که‌واته با ئه‌و له‌ویتر بپرسێت: ئه‌رێ ئه‌رکه‌کانی گۆڕان چین..؟!
(*) له‌م باره‌یه‌وه، بڕوانه وتاره زۆره‌کانی( نوری تاڵه‌بانی) یاساناس، (جه‌وهه‌ر نامیق)ی سه‌رۆکی خولی یه‌که‌می په‌رله‌مانت و دوکتۆر (مه‌حمود عوسمان) ی سیاسه‌تمه‌دار، که له گه‌لێک ڕۆژنامه و گۆڤار و ماڵپه‌ڕه‌کاندا بڵاویان کردۆته‌وه.