ده‌رباره‌ی بنبڕکردنی گه‌نده‌ڵی له کوردستاندا
هه‌ڵمه‌ت باشه به‌ڵام میکانیزم گرنگتره
هێمن عه‌بدوڵڵا
هه‌ڵمه‌ت باشه به‌ڵام میکانیزم گرنگتره
هێمن عه‌بدوڵڵا
سه‌رۆکی ئیداره‌ی باشووری کوردستان ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێکی لێپرسینه‌وه له گه‌نده‌ڵکاری و راپێچانی گه‌نده‌ڵکاران کردووه. هه‌فته‌ی رابردوو ناوی چه‌ند که‌سێک له‌وانه‌ی به‌ر هه‌ڵمه‌ته‌که که‌وتوون دزه‌یان کرده نێو میدیاکان. هه‌رچه‌نده ئه‌وه هه‌نگاوێکی باشه، به‌ڵام زۆر هه‌نگاوی گه‌وره‌تر ماون که پێویسته بارزانی بیانهاوێت تا رای گشتی دڵنیا بێته‌وه له به‌رهه‌مداربوونی هه‌وڵه‌کانی.
بارزانی به‌ر له رووداوه دڵته‌زێنه‌کانی 17ی شوباتی 2011 و دواتری به پارته سیاسییه‌کانی کوردستانی گوتبوو که به‌رنامه‌ی داناوه بۆ بنبڕکردنی گه‌نده‌ڵی. کاتێکیش له سه‌فه‌ره‌که‌ی گه‌ڕایه‌وه، دیسان جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌بوونی به‌رنامه‌که‌ی کرده‌وه و به خۆپیشانده‌رانیشی گوت: "په‌یامه‌که‌تان گه‌یشت." که‌واته ده‌کرێ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ئێستا ده‌ستی پێکردووه، ده‌ستپێکی به‌رنامه‌که‌ی بێت.
زۆر له‌و که‌سانه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا قسه‌م له‌گه‌ڵ کردوون به گه‌شبینییه‌وه له‌و هه‌نگاوه ده‌ڕوانن و ده‌ستخۆشیی لێده‌که‌ن، به‌ڵام زۆربه‌شیان له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن که تا "ماسییه گه‌وره‌کان" نه‌که‌ونه ناو تۆڕه‌که‌ی بارزانییه‌وه، خه‌ڵک ناتوانێت به‌و دوعایه بڵێ: ئامین.
رۆژنامه‌ی (هاوڵاتی) له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی ناونه‌هێندراوه‌وه نووسیبووی بارزانی گوتوویه‌تی "له که‌سه نزیکه‌کانی خۆمه‌وه ده‌ست پێده‌که‌م." ئه‌وه‌ی دیاریشه بارزانی له هه‌ولێره‌وه (واته له‌و شوێنه‌وه که زۆرتر له هه‌ر شوێنێکی دیکه ده‌ستی ده‌ڕوات) و له‌ناو کاربه‌ده‌ستانی پارته‌که‌ی خۆیه‌وه ده‌ستی به جێبه‌جێکردنی به‌رنامه‌که‌ی کردووه. ئه‌مه‌ش له‌لایه‌که‌وه ده‌ریده‌خات که ئه‌و ده‌یه‌وێت پێش هه‌مووان "که‌سه نزیکه‌کانی" راته‌کێنێ، له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه پرسیاری ئه‌وه دروست ده‌کات که تا چه‌ند بازنه‌ی لێپرسینه‌وه له که‌سه نزیکه‌کانی بچووک ده‌بێته‌وه و له کام ئاستدا راده‌وه‌ستێ؟ هه‌روه‌ها پرسیاری ئه‌وه‌ش دروست ده‌کات که ئایا ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له "هه‌رێمی سه‌وز"یش درێژه‌ی پێ ده‌درێت یان هه‌ر له "ده‌ڤه‌ری زه‌رد"دا ده‌مێنێته‌وه؟
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆکی ئیداره‌ی باشووری کوردستان شایسته‌ی پشتیوانیکردن و هاندانه. چونکه هیچ نه‌بێت سنوورێک بۆ ئه‌و خوێنبه‌ربوونه داده‌نێت که ئابووریی کوردستان و هاووڵاتیی کوردستان به‌ده‌ستییه‌وه گیرۆده‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر گرنگه له‌بیرنه‌کرێت که بنبڕکردنی گه‌نده‌ڵی به ده‌ستپێکردنی هه‌ڵمه‌تی ئاشکراکردنی چه‌ند گه‌وره دزێک و لێسه‌ندنه‌وه‌ی پاره‌کانیان کۆتایی نایه‌ت. ئه‌وه‌ی له هه‌موو شتێک گرنگتره دانانی میکانیزمێکی درێژخایه‌نه بۆ (رێگه‌گرتن) له دووباره‌بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ئینجا (بنبڕکردن)ی ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی که هه‌یه.
زۆر گوترا له‌سه‌ر گرنگیی شه‌فافبوونی کاره‌کانی حکومه‌ت له کوردستاندا. زۆر قسه کرا له‌سه‌ر پێویستیی چالاککردنی ده‌زگای داواکاری گشتی. زۆر نووسرا له‌سه‌ر کاریگه‌ریی میدیای ئازاد بۆ چاودێریکردنی کاره‌کانی حکومه‌ت. که‌چی به کرده‌وه زۆر که‌م ئه‌نجام درا. له وڵاتێک‌دا که یاسای تۆکمه و روون بۆ رێگه‌گرتن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی دانرابن، که دادوه‌ره‌کانی تێگه‌یشتبن له گرنگیی جێبه‌جێکردنی یاساکانی دژه‌گه‌نده‌ڵی و ده‌سه‌ڵاتیان درابێتێ، که میدیاکان بواریان بدرێتێ به به‌ڵگه‌وه په‌رده له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌کان هه‌ڵماڵن، که داواکاری گشتی شه‌ونخوونی بکات بۆ به دادگا گه‌یاندنی گه‌نده‌ڵکاران و پۆلیسیش به‌شی ئه‌وه‌نده ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت که ماسییه زۆر گه‌وره‌کانیش به فه‌رمانی دادگا بخاته تۆڕه‌وه، بواری ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی ده‌گاته نزمترین ئاست.
ئه‌مه ئه‌و میکانیزمه‌یه که تاوه‌کو له کوردستاندا نه‌بێت گه‌نده‌ڵی هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.
بارزانی زۆرجار له لێدوانه‌کانیدا گوتوویه‌تی گه‌نده‌ڵی ته‌نیا به تۆمه‌تبارکردن نابێ و ده‌بێ به‌ڵگه هه‌بن، به‌ڵام ئه‌و له‌وه‌ش ئاگاداره که له کوردستاندا هیچ یاسایه‌ک نییه که‌سی "گه‌نده‌ڵی ئاشکراکار" بپارێزێت. دڵنیام زۆر کارمه‌ندی فه‌رمانگه‌کانی ده‌وڵه‌ت له کوردستاندا هه‌ن که به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵکارییه‌کانی ناو فه‌رمانگه‌کانیان له‌لایه، به‌ڵام له‌به‌ر دوو هۆ ئاشکرای ناکه‌ن: یه‌که‌م: له‌به‌رئه‌وه‌ی دڵنیا نین له‌وه‌ی به‌دواداچوونی بۆ ده‌کرێت، دووه‌م: له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ترسن دواتر به‌هۆی ئاشکراکارییه‌کانیانه‌وه سزابدرێن. ئه‌گه‌ر به‌پێی یاسایه‌کی مۆدێرن مافی ئه‌و که‌سانه پارێزراو بێت و سیستمێک هه‌بێت بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی ره‌نگه به‌وهۆیه‌وه پێیان بکه‌وێت، دڵنیام زۆر گه‌نده‌ڵکاری گه‌وره ئاشکرا ده‌بن.
بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێ ئاستی گه‌نده‌ڵی له کوردستاندا بگاته خواره‌وه‌ترین ئاست، با ته‌نیا دڵمان به هه‌ڵمه‌تێک خۆش نه‌که‌ین. ئه‌وه باشه، به‌ڵام گرنگتر له‌و هه‌بوونی میکانیزمه.
-----------
سه‌رچاوه: هه‌فته‌نامه‌ی "رووداو"، ژماره 99، چاپی ئه‌وروپا، 2011.06.09