ئه‌رگه‌نه‌کۆن، ته‌نیا "تروپکی" کێوێکی سه‌هۆڵه!
گۆڤاری analyse & kritik
کنووت ڕاوشفووس
له ئاڵمانییه‌وه:تاهیر به‌رهوون
گۆڤاری analyse & kritik
کنووت ڕاوشفووس
له ئاڵمانییه‌وه:تاهیر به‌رهوون
پرس و لێکۆڵینه‌وه‌کانی سه‌ر "ده‌وڵه‌تی سێبه‌ر"، سوپای تورکی توشی گێچه‌ڵ کردوه
تا پێش ده-پانزده ساڵ، کاتێک ته‌له‌فۆنت ده‌کرد بۆ تورکیا، زۆر ئاسایی بوو که به‌رانبه‌ره‌که‌ت پرسیارانه هه‌واڵت بداتێ و بڵێ: "ئه‌رێ بیستووته هه‌مدیسان ده‌ستییان وه‌شانده‌وه و هه‌ڤاڵێکی دیکه‌شیان تێدابرد؟"
ساڵانی تاریک و ڕه‌شی ده‌یه‌کانی 90 که ئۆپۆزیسیۆنی تورک و کورد به ڕاسپارده‌ی ده‌وڵه‌تی تورک ده‌ڕفێندران، ئه‌شکه‌نجه ده‌دران و بێسه‌روشوێن ده‌کوژران، به‌و هیوایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی کورد له رۆژهه‌ڵاتی تورکیا سه‌ر‌کوت کرێ. چه‌ند ساڵێکه له‌م چه‌شنه هه‌واڵانه که‌متر بووه‌ته‌وه،هه‌ر چه‌ند نه به ته‌واویی!
ئه‌م بار‌و دۆخه هێمایه‌کی ئاشکرای باڵاده‌ستی و داسه‌پانی "ده‌وڵه‌تی سێبه‌ر" بوو به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای تورکییه‌دا. هاوکارییه‌کی ته‌نگاوته‌نگ له نێوان ئۆرگانه ره‌سمییه‌کانی ده‌وڵه‌تی و باندی رێکخراوی جینایه‌تکاران دا.
زنجیره‌ی ناوی قوربانیانی بێسه‌روشوێنکراو، یان کوژراو به‌ده‌ستی "ده‌وڵه‌تی سێبه‌ر"، گه‌لێک درێژ و نه پساوه‌یه و به‌پێی به‌راوه‌رد، ده‌گاته 17000 که‌س! ته‌نیا رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ، کوژرانی 5000 که‌سیان تۆمار کردووه.
هه‌ر که‌سێک دژی ڕوانگه ره‌سمییه‌کان بوه‌ستایه‌ته‌وه و رێکخراوه نافه‌رمییه‌کانی سه‌ر به ره‌وت و داموده‌زگای بوروکراتییه که‌مالیسته سه‌ربازییه‌کانی به به‌رپرسی کوشتن و ئه‌شکه‌نجه بزانیایه،ده‌که‌وته ژێر چاوه‌دێری و گومانه‌وه.
هه‌ڵپێچان و لێپرسینه‌وه‌کان،روخساری تورکییه‌یان گۆڕیوه
ئه‌وڕۆکه به‌شێک له "ده‌وڵه‌تی سێبه‌ر" له به‌رده‌م دادگایه‌کدایه له ئه‌سته‌مبووڵ. ده‌وسێه‌یه‌ک به بارستایی 5818 لاپه‌ڕه، له سه‌ر 194 گومان‌لێکراو:
تاوانبار به به‌شداری له رێکخراوێکدا به ناوی "ئه‌رگه‌نه‌کۆن" بۆ سه‌رنگوون کردنی ده‌وڵه‌تی تورک،
تێرۆر و کوشتن و ڕفاندن به مه‌به‌ستی تێکدانی ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی و ناسه‌قامگرتوویی کۆمه‌ڵگا،
پڕۆپاگه‌نده‌ی بێ بنه‌ما له دژی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆگان،
چوار جار تێکۆشان بۆ کوودیتا له دژی ده‌وڵه‌ت له نێوان ساڵانی 2002 تا 2009،
هه‌روه‌ها ڕۆچوون و تێخزان له رێکخراوه چه‌کدار و میلیتانته‌کان و یه‌ک له‌وان پ.ک.ک.
له ره‌وتی لێکۆڵینه‌وه‌کاندا نه ته‌نیا چه‌ندین هه‌ماری چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی دۆزرایه‌وه، به‌ڵکوو به‌ڵگه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی گوشار سه‌رخستنی کارمه‌ندانی ده‌زگای دادوه‌ری و رۆژنامه‌گه‌ری، هه‌روه‌ا چۆنیه‌تی داڕشته‌ی رێکخراوه‌که و به‌رنامه و پلانی چالاکییه‌کانی داهاتووشیان دۆزرایه‌وه و ده‌ستی به سه‌ردا گیرا.
لێکۆڵینه‌وه‌کان هه‌رچی زیاتر و هه‌نگاو به هه‌نگاو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕابردوو و ساڵانی ره‌ش و گڵاوی شه‌ڕ له دژی ئۆپۆزیسیۆنی دێمۆکڕات له تورکییه. نه ته‌نیا تێرۆری رۆژنامه‌وانی ئه‌رمه‌نی هرنات دینک و هێرش بۆ سه‌ر دادگای ئیداری له ئانکاره و یان ئه‌شکه‌نجه و کوشتنی سێ پیاوی ئائینی پڕۆتێستان، به‌ڵکوو پڕۆپاگه‌نده و هه‌ڵنانی توندوتیژی له دژی نووسه‌رانی عه‌له‌ویی له شاری سیواس و یان رفاندنی به‌رهه‌ڵستکارانی کورد له ده‌یه‌کانی 90 دا، هه‌موو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر ئه‌م رێکخراوه و ده‌بنه خاڵه‌کانی ره‌شی ده‌وسێه‌که‌ی.
راپۆرتده‌رێکی تێخزینراو له ده‌زگای ئه‌منییه‌تی ژاندارمێری، توانیویه‌تی چه‌ندین شوێنی شاردنه‌وه‌ی ته‌رمی تێداچووان و قوربانیان، بناسێ و له‌قاویان بدات. له مانگی ره‌زبه‌ری رابردوودا توانرا کۆمه‌ڵێک ئێسک بدۆزرێته‌وه و به‌رده‌وام له ده‌ردانی گۆڕه‌کان، سه‌رقاڵی ناسینه‌وه‌ی زیاتری ئێسکه‌کانن.
بنه‌ماڵه‌ی بێسه‌روشوێنان و تێداچووان که له ژێر ناوی "دایکانی یه‌کشه‌ممه"دا، خۆیان رێکخستووه، سه‌رگه‌رمی به‌رزکردنه‌وه‌ی سکاڵا له دژی رفاندن و کوشتن دان. هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا مانگی خاکه‌لێوه‌ی رابردوو،فه‌رمانده‌ری پایه‌به‌رزی پێشوو، جه‌مال ته‌میزئۆز، په‌لبه‌ست کرا که هاوتاوانی فه‌رمانده‌رێکی خۆجێیی ژاندارمێرییه و ده‌بێ له به‌رده‌م دادگادا راوه‌ستن.
ره‌وتی دادگا و هه‌ر له یه‌که‌م په‌لبه‌ستکرانی گومانلێکراوانه‌وه که له مانگی پووشپه‌ڕی 2007 دا ده‌ستی پێ‌کرد، کۆمه‌ڵگای تورکییه‌ی تووشی گۆڕانێکی گه‌وره کردووه. به پێی ڕاپرسی به‌شی هه‌ره زۆری کۆمه‌ڵگای تورکییه به‌ربه‌ره‌کانێ له دژی "ده‌وڵه‌تی سێبه‌ر" به پێویست ده‌زانن و به هه‌زاران خۆپیشانده‌ر پشتیوانی له دادگای به‌رپرسی ئه‌م ده‌وسێیه ده‌که‌ن. هه‌رچه‌ند که‌سانێکیش هه‌ن که ره‌وتی دادگا و لێپرسیینه‌وه‌کان به گومانه‌وه چاو لێده‌که‌ن! به‌تایبه‌ت کاتێک که رێکخراوی "ئه‌رگه‌نه‌کۆن" له لایه‌ن سه‌رجه‌می رۆژنامه که‌مالیسته‌کانه‌وه،ته‌نیا وه‌ک رێکخراوێکی سه‌ره‌ڕۆ و جینایه‌تکار ده‌ناسێندرێ. (مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که ئامانجه سیاسییه‌کان و پێوه‌ندییه ده‌وڵه‌تییه‌کانی وه‌شاردرێ-وه‌رگێڕ) به وته‌ی سه‌رهه‌نگ عه‌لی جۆسار که خۆی به تاوانی به‌شداری له پلانی کودیتا له ساڵی 1997 دا، هه‌ڵپه‌سێردراوه: " ئێمه ته‌نیا 20% هه‌موو باڵه درێژه‌کانی ئه‌م ئۆختاپووسه ده‌ناسین." به‌پێی به‌راوردی جۆسار ئه‌م تاقمه نزیکه‌ی 20000 ئه‌ندامی هه‌یه که له ناو هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگادا: خه‌ڵكی ئاسایی، سوپایی و کاسبکاران، تێخزاون. هه‌رچه‌ند که نزیکه‌ی 80%یان، به شێوه‌یه‌کی کاتی هه‌ڵپه‌سێردراون یان ئه‌رکه‌کانیان زۆر به نهێنی راده‌په‌ڕێنن.
تا ئێستا له ناو لیسته‌ی گومانلێکراواندا، ناوی سیاسه‌توانێکی ده‌یه‌کانی 90 به‌دی نه‌کراوه، هه‌رچه‌ند به پێی پێداچوونه‌وه‌کانی کۆمیته‌ی تایبه‌تی لێکۆڵینه‌وه‌ی په‌ڕله‌مانی تورکییه و له قاودانه‌کانی رۆژنامه‌وانی،له نیوه‌ی دووه‌می ده‌یه‌کانی 90ه‌وه، "ده‌وڵه‌تی سێبه‌ر" پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ و نزیکیان هه‌بووه له گه‌ڵ سه‌رۆکوه‌زیران تانسۆ چیله‌ر و دواتریش مه‌سعوود یه‌لماز. به‌لانی که‌مه‌وه "جووخه‌یه‌کی مه‌رگ" له ژێر فه‌رمانی مه‌همه‌ت ئاگار، وه‌زیری پێشووی ناوخۆدا، بووه.
ئه‌وه‌ی که ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ئه‌فسه‌رانی پایه‌به‌رزی هه‌ڵپه‌سیردراو و ته‌نانه‌ت هێشتا له سه‌رکار،له ناو لیستی ده‌سبه‌سه‌رکراوه‌کاندا ده‌بیندرێ، نیشانده‌ری ئه‌و راستییه‌یه که ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆگان به‌ڕاستی ده‌یهه‌وێ که ئه‌فسانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سوپای تورک تیکبشکێنێ. به‌پێی یاسایه‌ک که له مانگی یونی رابردوودا، په‌رله‌مان په‌سه‌ندی کرد، گومانلێکراوانی سوپایی چیتر نه له به‌رانبه‌ر دادگای سه‌ربازی، به‌ڵکوو له به‌رانبه‌ر دادگاکانی مه‌ده‌نیدا ڕاده‌وه‌ستن و ته‌نانه‌ت ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه که به‌خششی گارانتی کراو له یاسای بنه‌ڕه‌تی تورکییه‌دا بۆ کودیتاچیانی 1980، هه‌ڵبگیردرێ.
وێرای له‌گه‌ڵبوونی گه‌ل و جه‌ماوه‌ر، دادگایی کردنی ئه‌رگه‌نه‌کۆن ده‌توانی سه‌قامگرتوویی سیاسی ده‌وڵه‌تی تورکییه تووشی ئه‌سته‌م و گێچه‌ڵ بکا. هه‌ر که سه‌رۆکوه‌زیر ئه‌ردۆگان خۆی وه‌ک "سه‌ره‌ک شکایه‌تبه‌ر" له دژی تۆڕی ئه‌رگه‌نه‌کۆن ناساند،له وه‌ڵامدا سه‌روکی ئۆپۆزیسیۆن له پارتی CHP، ده‌نیس بایکاڵ، گوتی : " ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆگان سه‌ره‌ک شکایه‌تبه‌ره، ئه‌وا منیش ده‌بمه محامی و داکۆکیکار."
هێزه سه‌ربازییه‌کانی تورک، چیتر موقه‌دده‌س نین
ڵه راستیدا به‌م شێوه‌یه، هه‌ر دوو لایه‌ن هه‌ڵوێستی خۆیان درکاندوه و له‌مه‌ودوا هه‌ڵسوکه‌وتی سیاسی له ناو ئه‌م خشته و چوارچێوه‌یه‌دا دیاری ده‌کرێ. ئێستاکه ره‌وتی ناسیۆنالیست-پاوانخوازی CHP، سه‌رقاڵی شکایه‌ته له به‌رده‌م دادگای یاسای بنه‌ڕه‌تی تورکییه‌دا له‌مه‌ڕ کورتکردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی دادگا نیزامییه‌کان. هاوده‌نگ له گه‌ڵ فاشیسته‌کانی MHP و ئه‌و به‌شه‌ی کۆمه‌ڵگا که نیگه‌رانی کودیتای مه‌زهه‌بییه راستڕه‌وه‌کانی ده‌سته‌ڵاتدارن، بایکاڵ هه‌ڕه‌شه و هۆشداری ده‌دات که ئیسلامییه فوندامیندالیسته‌کان له تورکییه‌دا سه‌رقاڵی تۆڵه ئه‌ستاندنه‌وه‌ن و پڕۆسه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی ئه‌رگه‌نه‌کۆن شه‌رمه‌زار ده‌کا و به تۆڵه‌ی لادان و لابردنی ره‌وتی ئیسلامی له ساڵه‌کانی 1997 له لایه‌ن سوپای تورکه‌وه ده‌زانێ و به سوکایه‌تی و سه‌رکۆنه‌ی گشتی سوپای تورکی داده‌نێ. ژماره‌ی باڵای ده‌سبه‌سه‌رکراوانی سیویل نیشانه‌ی لێهه‌ڵپێچانی نه‌یارانی لائیک و ره‌خنه‌گرانی سیاسه‌ته‌کانی AKPیه.
ته‌نانه‌ت چاوه‌دێرانی بێلایه‌نیش، به گومانه‌وه ده‌ڕواننه شێوه و ژماره‌ی باڵای ده‌ستبه‌سه‌رکراوانی رۆژنامه‌نووس و توێژی ئاکادێمیک له تورکییه. توێژینه‌وه‌یه‌کی وردی دادنامه‌ی دژ به ئه‌رگه‌نه‌کۆن، به‌ڕ‌وونی ده‌ریده‌خات که چ ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له توێژی ئێلیت و هه‌ڵبژارده‌ی سه‌رکرده که‌مالیسته‌کانی کۆمه‌ڵگا، پێوه‌ندیان به‌و رێکخراوه‌وه هه‌بووه. ئه‌م ئیستیدلاله که ده‌وڵه‌تی AKP پرۆسه‌ی لێکۆڵینه‌وه له ئه‌رگه‌نه‌کۆن، وه‌ک ئامڕازێک بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی چه‌شنێک هه‌مبه‌رایه‌تی سیاسی- حقوقی له به‌رانبه‌ر پڕۆسه‌ی چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ری قه‌ده‌غه‌کردنی پارته‌که‌ی خؤی به‌کار دێنێ، به له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌نجامی هه‌ر دوو پرؤسه‌که،له راستیدا ئیعتباری خۆی ده‌دۆڕێنێ.
وێده‌چێ که ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆگان پرۆسه‌ی به دیمۆکراتی کردنی تورکییه، نه به‌هۆی تێگه‌یشتن و له قووڵایی بیر و ناخه‌وه جێبه‌جێ ده‌کا، به‌ڵکوو به پێچه‌وانه‌ی به‌رانبه‌ره‌کانی که له‌سه‌ر له‌شکرکێشی سیاسی هێزه سه‌ربازییه‌کان ده‌ڕۆن، ئه‌مان ده‌یانه‌وێ له رێگای دێمۆکراتیزاسیۆن و بێده‌سته‌ڵات کردنی سوپاوه، کێشه‌ی ده‌سته‌ڵات به سوودی خۆیان، بچه‌سپێنن.
هه‌نگاوێکی گه‌وره‌ی وه‌ک موحاکمه‌ی ئه‌رگه‌نه‌کۆن، هه‌روه‌ها به‌رهه‌می خه‌بات و تێکۆشانی رۆژنامه‌وانانی بوێر و نه ترسه. بۆ نمونه رۆژنامه‌ی چه‌پ-لیبڕاڵی ته‌ره‌ف، هه‌ر له سه‌رتای دامه‌زرانییه‌وه، په‌رده‌ی له سه‌ر تاقم و گرووپه راست-ناسیۆنالیسته‌کان، هه‌روه‌ها چالاکییه‌کانی سوپا، هه‌ڵدایه‌وه و بوو‌ته جێگای سه‌رنجی هه‌مووان. سه‌رنووسه‌ر ئه‌حمه‌د ئاڵتان ده‌رباره‌ی پارتی ده‌سته‌ڵاتداری AKP ده‌ڵێ: "وێک‌چوویی و هاورێیمان تا ئه‌و جێگایه‌یه که مافی ئازادی و سه‌ر به‌ستی بپارێزن و له‌و شوێنه‌شدا کۆتایی دێت که خۆیان له بڕێک له ئازادییه تایبه‌تییه‌کان گێل و پاشگه‌ز که‌نه‌وه."
نه‌هاکه ده‌وڵه‌تی تورک پرۆسه‌ی به‌دیمۆکڕاسی کردن، بێپسانه‌وه و به‌ڕاستی جێبه‌جێ ده‌کا. به‌پێی دانپێدانانی بوێرانه‌ی ئه‌ردۆگان، ده‌وڵه‌تی تورکییه " کێشه‌ی کوردی" هه‌یه. ئه‌م هه‌نگاوه دواتر به کردنه‌وه‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنی ده‌وڵه‌تی TRT6 که بۆ یه‌که‌مجار به‌زمانی کوردی به‌رنامه ده‌وه‌شێنێ و هه‌روه‌ها به دامه‌زراندنی به‌شی کوردولۆژی له سێ زانستگه‌دا، خۆی چه‌سپاند.
ئه‌م هه‌نگاوه کورتانه، له وڵاتێک‌دا که تا چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕاستی باس له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کرا که ره‌نگی چرای جاده‌کان بگۆڕن، چونکه له ره‌نگی ئاڵای "تێرۆریسته‌کان" ده‌چێ و به‌کارهێنانی زمانی کوردی به‌توندی سزا ده‌درا، ئاڵوگوڕ و شۆڕشه!
ئێستا به له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌م ڕاستییه که به هۆی پرۆسه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی ئه‌رگه‌نه‌کۆن، پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی سوپا تا راده‌یه‌کی زۆر دابه‌زیوه، AKP ده‌یهه‌وێ کێشه‌ی کورد به شێوه‌یه‌کی گشتی چاره‌سه‌ر بکات.
ئێسا PKK ده‌بێ بنوێنێ و بڕیار بدات که ئایا ئاماده‌ی ئاشتییه، یان ده‌یهه‌وه‌ێ هه‌روا وه‌ک ئامڕازێکی "ده‌وڵه‌تی سێبه‌ر" بهێڵدرێته‌وه.