کورد و ئاسۆی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی سه‌ربازی ئامریکا له ئێراق
ئۆ.ژیگالینا
وه‌رگێڕانی: مه‌نسور سدقی
ئۆ.ژیگالینا
وه‌رگێڕانی: مه‌نسور سدقی
ک. رایس وه‌زیری ده‌ره‌وی ئامریکا له 17نوامبێری 2008 له‌گه‌ڵ ه. زیباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێراق په‌یمانی سه‌باره‌ت به کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا له‌ئێراق تا دێسامبێری 2011، واژوو کرد. ئه‌و رووداوه بوو به‌هۆی نیگه‌رانییه‌کی راسته‌وخۆی کۆمه‌ڵگای کورد له‌مه‌ر دووباره‌بوونه‌وه‌ی سیاسه‌تی کۆمه‌ڵکوژی و داسه‌پاندنی زۆرکارانه‌ی به‌عه‌ره‌بکردنیان. له‌ماوه‌ی جێگربوونی هێزه هاوپه‌یمانه‌کان له ئێراقدا، کورده‌کان توانیان هه‌لومه‌رجێکی سه‌قامگیر له هه‌رێمی خودموختاری کوردستان دابین بکه‌ن و نه‌ته‌نیا به‌هۆی ته‌رخانکردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم، به‌ڵکو پتر به‌هۆی سه‌رمایه بیانییه‌کان له که‌رتی گه‌شه‌ساندن و دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه نه‌وتییه‌کان و هه‌روه‌ها له بواری بازه‌رگانییدا، ده‌سکه‌وتی به‌رچاو وه‌ده‌ستبێنن.
کورده‌کان به له‌ده‌ستدانی پشتیوانی ئامریکا، ره‌نگه دوچاری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دژبه‌ره سیاسییه‌کانیان ببنه‌وه. له‌و پێوه‌ندییه‌دا هێندێک له رۆژنامه‌نووسانی کورد، ره‌خنه‌یان له ئاراسته‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئامریکا گرت، که به بۆچوونی ئه‌وان، نه‌ته‌نیا ده‌ستکه‌وته ئابووری-کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، به‌ڵکو به‌گشتی پێش به‌گه‌شه‌ی دیموکڕاسی و فیدڕالیزم له سه‌رانسه‌ری ئێراقیشدا ده‌گرێت. ئه‌و نووسه‌رانه جه‌خت له‌سه‌ر دوستایه‌تی راسته‌قینه‌ی کورد له گه‌ڵ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌که‌نه‌وه و داوا له ده‌سه‌ڵاتی نوێی ئامریکا ده‌که‌ن تا پشتیوانی له په‌ره‌پێدانی فدڕالیزم له ئێراقدا بکات. هه‌روه‌ها، ق. تاڵه‌بانی نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له واشینگتۆن و کوڕی سه‌رکۆماری ئێراق، له‌نزیکه‌وه راوێژکارانی سیاسی ب.ئۆبامای تێگه‌یاندووه تا کورد له‌بیر نه‌که‌ن و په‌رۆشی خۆی له‌مه‌ر کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئامریکا ده‌ربڕیوه و رایگه‌یاندووه که ئه‌و کاره ده‌بێته هۆی نانه‌وه‌ی کێشه و ئاڵۆزی بۆ کوردان، بۆیه داوا ده‌کات ئه‌مریکا به‌لانیکه‌م هێزه‌کانی له ناوچه نه‌وتییه‌کانی کوردستانی ئێراق بهێڵیته‌وه. هاوکات، کۆنگره‌ی نه‌ته‌ویی کورد له باکووری ئه‌مریکا له نوامبێری 2008دا، نامه‌یه‌کی بۆ سه‌رکۆماری داهاتوو، ب. ئۆباما ره‌وانه کردووه و ده‌سه‌ڵاتدارانی داهاتووی ئه‌مریکای بۆ ره‌چاوکردنی به‌رژوه‌ندییه‌کانی کورد له سیاسه‌ته نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانیدا هانداوه و داوای کردووه سیاسه‌تی پاکتاوکردنی کورد له ئێران، تورکیه و سوریه، لغاوبکات و پشتیوانی له ناساندنی مافه یاسایی و دیمۆکراتییه‌کانی کورد له‌و وڵاتانه بکات.
کوردی ئێراق، مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له ئێراقدا وه‌ک گارانتی بۆ سه‌قامگیری و ئاسایش له هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت. به‌بڕوای هێندێک له نووسه‌رانی کورد، گه‌شه‌سه‌ندنی دێموکراسی ئه‌مریکایی بریتییه له داکۆکیکردن له مافی مرۆڤ و کرده‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ش، ده‌بێته خۆڵقێنه‌ری مه‌ترسی بۆ هه‌رێمی کوردستان له لایه‌ن وڵاتانی دراوسێ وه‌ک ئێران، تورکیه، هه‌روه‌ها هێندێک له وڵاتانی عه‌ره‌بی که دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانکارییانه له کوردستانی ئێراقدا ده‌که‌ن و ئه‌وه وه‌ک رێگاخۆشکه‌رێکی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ ده‌زانن. کورده‌کان ده‌ڵێن به پاشه‌کشه‌ی ئه‌مریکا له ئێراق، ئێران جێگای ده‌گرێته‌وه که به‌ته‌واوی له شیعه‌کانی ئێراق، واته "سیخوڕانی سیاسه‌تی ئێرانی" پشتیوانی ده‌کات. به‌و چه‌شنه، نوێنه‌رانی "سه‌ر به ئێران" له ده‌سه‌ڵاتی ئێراقدا جێگیر ده‌به‌ن. له کۆتایی ساڵی 2008دا، به چه‌ند هۆی جوراجور له نێوان کورده‌کان و ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندییدا ئاڵۆزی و ناکۆکی هاته گۆڕێ. بۆ نموونه له پارێزگای "تامیم"[که‌رکوک]، هۆی ناکوکییه‌که له‌سه‌ر دابه‌شکردنی ژماره‌ی نوێنه‌رانی عه‌ره‌ب، کورد و تورکمان بوو له ئه‌نجۆمه‌نی پارێزگادا. عه‌ره‌به‌کان دانیان به هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2005دا نه‌ده‌هێنا. به‌ڵام لایه‌نه‌کان توانیان پێکبێن و به‌غداش ئێتر وازی له به‌رێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که هێنا. به‌ڵام هێندێکجار ناته‌باییه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ده‌گاته راده‌یه‌کی زۆر مه‌ترسیدار. له ئاگوستی 2008دا، ئامریکاییه‌کان توانیان پێش به تێکهه‌ڵچوونی نێوان هێزه‌کانی سوپای ئێراق و پێشمه‌رگه له شاری خانه‌قیین سه‌ر به پارێزگای دیاله بگرن.
جێگیربوونی سوپای ئه‌مریکا له کوردستانی ئێراقدا یارمه‌تیده‌ری راگرتنی سه‌قامگیری له کوردستانه، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی خامۆشکردنی ناته‌باییه رو له‌زیادبوونه‌کان و پێشگیری له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له ناوچه‌که ده‌کات. تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌مریکا کۆنتروڵی سیاسی ئێراقی به‌ده‌سته‌وه‌یه، کورده‌کان وه‌ک فراکسیونێکی هه‌ره کارتێکه‌ر له پارڵه‌مانی ئێراقدا ده‌مێننه‌وه، مخابن کێشه‌کانی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌کان و به‌شی بووجه‌ی هه‌رێمی کوردستان و چاره‌نووسی هێزی پێشمه‌رگه، له نێوان حکۆمه‌تی هه‌رێم و پارڵه‌مانی ئێراق ئێستاش به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌وه. هێندێک له به‌رپرسانی کورد پێیان وایه که کورد چیتر ناتوانێت به‌رگری له‌خۆی بکات، چونکو هێزه‌کانی دژه‌ئه‌مریکا به‌هۆی لایه‌نگریکردنی کورد له ئه‌مریکا، له‌هه‌وڵی دژایه‌تیکردن له‌گه‌ڵ کورد دان. ته‌نانه‌ت تاقمێک له مه‌لایانی عه‌ره‌ب به‌ناوی "کفر" بۆ لایه‌نگریکردن له ئه‌مریکا، گۆیا "حۆکمی جیهاد"ی دژ به کوردیان داوه.
هه‌ڵوێستی کورده‌کانی ئێراق خۆی له ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا له ئاسیای رۆژئاوادا دوزیوه‌ته‌وه، چونکو بۆ واشینگتۆن، به وته‌ی ک.رایس، ئێران مه‌ترسی هه‌ره سه‌ره‌کی و درێژخایه‌نه بۆ ئه‌مریکا، بۆیه پرۆگرامی 75 ملیون دۆلاریی رووخانی رژێمی ئێرانی داڕشتووه. هه‌روه‌ها ئێران، نه‌ته‌نیا سێیه‌م وڵاتی خاوه‌ن پاشکۆی گاز له جیهاندایه، به‌ڵکو راده‌ی پێوه‌ندی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێراقدا به له‌پێشچاو گرتنی هه‌نارده‌کانی سوته‌مه‌نی و کاره‌با، ده‌گاته 2 ملیارد دۆلار له‌ساڵدا. که‌وابوو کورده‌کانی ئێراق پێشوازی ده‌که‌ن له بیروکه‌ی رووخانی رژێمی ئێران و پێیان وایه که سه‌قامگیربوونی دێموکراسی و فیدڕالیسم له ئێراقدا، ده‌بێته هۆی لاوازبوونی رژێمی ئێران. هێندێک له چاودێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات وه‌ک ر.نه‌قشبه‌ندی، ته‌نانه‌ت پێشبینی سه‌یریش ده‌که‌ن که: "یه‌کگرتنی ئابووری ئێراق و ئێران ناوه‌ندێکی نه‌وتی-وزه‌یی پێکدێنێت که ده‌بێته هۆی رووخانی ئابووری جیهان له‌رێگای داسپاندنی نڕخی نه‌وت و کۆنتڕۆڵکردنی راده‌ی فروشتنی نه‌وت له بازاڕه‌کانی جیهانییدا". بۆیه ئه‌و که‌سانه پێیان وایه که کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی سه‌ربازی ئه‌مریکا له ئێراق پێویسته هاوکات بێت له‌گه‌ڵ پێکهاتنی ئێران و ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ یه‌کتر. یه‌کێک له سیاسه‌توانه به‌تواناکانی ئێران به‌هه‌ڵکه‌وت نه‌یوتووه که "ئێران بۆ هه‌میشه لێره ده‌مێنێته‌وه و ئه‌وه ئه‌مریکاییه‌کانن که ده‌ڕوون، ئه‌مریکاییه‌کان هه‌لومه‌رجی خۆیان له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌ربازی و سیاسی داده‌مه‌زرێنن. ئه‌وان تێناکۆشن له هه‌لومه‌رجی لایه‌نه‌کانی‌تر خۆ تێوه‌رده‌ن و خاڵی هاوبه‌شی نزیکایه‌تی له‌گه‌ڵیان بدۆزنه‌وه... به‌ڵام ئێرانییه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی پتر ئه‌رێنی، لێکدانه‌وه‌ی بۆده‌که‌ن".
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ خۆپاراستن له‌به‌رانبه‌ر ئه‌گه‌ری مه‌ترسی هێرشی سه‌ربازیدا ده‌ستی به هێندێک هه‌ڵسوکه‌وتی پێشگیرانه کردووه و بۆ ته‌یارکردنی هێزه‌کانی خۆی که‌لوپه‌لی سه‌ربازی له بۆلگارستان کڕیوه که له سێپتامبه‌ری 2008دا گه‌یشتۆته شاری سلێمانی. کورده‌کان ده‌ڵێن ناوچه‌که‌یان له "به‌ره‌ی به‌رایی شه‌ڕی دژه تێروریزم" هه‌ڵکه‌وتووه، بۆیه پێویستیان به‌و که‌لوپه‌له هه‌یه. به‌ڵام کڕینی ئه‌و که‌لوپه‌له به بێ‌ئاگاداری ده‌سه‌ڵات له به‌غدا، دژایه‌تی وه‌زاره‌ته‌کانی ناوخۆ و به‌رگری لێکه‌وته‌وه. هه‌روه‌ها، کورده‌کان هێندێک هه‌نگاویان بۆ نه‌رمکردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی تورکیه به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی کوردستان، هه‌ڵێناوه. له کۆتاییه‌کانی ساڵی 2008دا، پاش ئه‌نجامدانی هێندێک هه‌ڵسوکه‌وت له‌لایه‌ن کورده‌کانی ئێراق دژ به خه‌باتکارانی پ.ک.ک، ده‌سه‌ڵاتی تورکیه پێشوازی له‌و هه‌ڵسوکه‌وته کرد و دانیشتن و وتووێژ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستانی ده‌ستیپێکرد، هه‌روه‌ها راوێژی تورکیه له‌ئاست سه‌رکرده کورده‌کان گۆڕانی به‌سه‌رداهات. ئه‌و گۆرانکارییانه رێگای بۆ پێوه‌ندی راسته‌وخۆ له‌نێوان حکومه‌تی هه‌رێمی کورردستان و ده‌وڵه‌تی تورکیه خۆشکرد و واژووکردنی په‌یمانێکێ تورک- کوردی لێکه‌وته‌وه. کورده‌کان پێیان وایه، ئه‌وه ده‌بێته هۆی پێشگیریکردن له داسه‌پانی تورکیه پاش کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی سۆپای ئامریکا له ئێراق که تا ئێستا بێ ئه‌وه‌ش، کاردانه‌وه‌ی خۆی تا راده‌یه‌کی زۆر له هه‌رێمی کوردستان داسه‌پاندووه ، واته ئه‌و ناوچه‌یه‌ی که تورکیه له‌گه‌ڵ ئێران بۆ په‌ره‌پێدانی ده‌سه‌لاتیان کێبه‌رکێیان هه‌یه. هاوکات حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هاوکاری ئابووری له‌گه‌ڵ ئێران‌دا به‌شێوه‌یه‌کی شاراوه، نه‌کو ته‌نیا له ناوچه‌کانی "ئازاد بۆ بازه‌رگانی"، په‌ره‌پێده‌دات. به‌پێی نووسراوه‌ی "رۆژنامه"(27.04.2008)، به‌رهه‌می نه‌وتی زاخۆ له‌رێگای کۆمپانیای کوردی "گیشین" به پاڵاوگه‌کانی که‌رتی تایبه‌ت له "به‌نده‌ر عه‌باس" و "به‌نده‌ر ئیمام" له ئێران فرۆشراوه.
پاشکۆی نه‌وتی کوردستانی ئێراق به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو سرنجی کۆمپانیا بیانیه‌کان و به‌تایبه‌ت له لایه‌ن ئه‌مریکاییه‌کانه‌وه، بۆلای خۆی راکێشاوه. بۆیه زۆر دژواره ئه‌مریکاییه‌کان ده‌سکه‌وته‌کانی خۆیان له باکووری ئێراقدا به‌جێبێڵن. له ناوه‌راستی مانگی ژانوییه‌ی 2009دا، کۆمپانیای نه‌وتی "Heritage Oil Limited" ئاشکرایکرد که ده‌ستی به‌دۆزێنه‌وه‌ی نه‌وت له رۆژئاوای سه‌رچاوه نه‌وتییه‌کانی میران له رۆژئاوای شاری سلێمانی کردووه. ئه‌و کۆمپانیایه مافی دۆزینه‌وه و وه‌به‌رهێنانی نه‌وت له سه‌رچاوه‌ی ناوبراوی به پێکهاتن له‌گه‌ڵ کۆمپانیای "Great Wall Drilling Company Ltd"، وه‌ده‌ستهێناوه. به‌پێی پێشبینییه به‌راییه‌کان، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه تا راده‌ی 1 ملیارد بۆشکه نه‌وتی له‌خۆگرتووه. هه‌روه‌ها به‌رهه‌مهێنان و گۆاستنه‌وه‌ی نه‌وتی شاری که‌رکوک(که کورده فیدڕالیسمخوازه‌کان داوای ده‌که‌ن) له رێگای تورکیه‌وه، له‌ژێر کۆنتڕۆلی ئامریکاییه‌کاندایه. سه‌باره‌ت به کێشه‌ی که‌رکوک، کورده‌کان نه‌ته‌نیا له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کان ناته‌باییان هه‌یه، به‌ڵکو له‌سه‌ر کێشه‌ی دابه‌شکردنی داهاتی نه‌وه‌تی که‌رکوک له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی ئێراقیش پێکنه‌هاتوون. به‌ڵام وادیاره کورده‌کان زۆر په‌روشی کێشه‌ی که‌رکوک نین. جێگری سه‌رکۆماری تازه هه‌لبژێردراوی ئه‌مریکا "جۆ بایدێن"، له‌سه‌ردانی بۆ ئێراق له ژانویه‌ی 2009دا، کورده‌کانی دڵنیاکرده‌وه که پاش جێگیربوونی سه‌رکۆمار ئۆباما، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکا پرۆگرامی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی که‌رکوک پێشکه‌ش ده‌کات. له به‌غداش، ده‌سه‌ڵاتی ئێراقی دڵنیاکرده‌وه که پاشه‌کشه‌ی هێزه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له ئێراقدا به‌وشێوه‌یه نابێت که سه‌قامگیری و ده‌ستکه‌وته‌کانی ئاسایش و ئه‌منی وڵات له‌مه‌ترسی بخات.
رێبه‌رانی کورد هه‌ر چه‌شنه داخوازی و هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی ئێراق بۆ کۆنتڕۆڵی هه‌رێمی کوردستان ره‌تده‌که‌نه‌وه و وه‌ک چاوه‌ڕوانیش ده‌کرێ، پشتیوانی ئه‌مریکا که گارانتییه بۆ نیوه‌سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان له‌چوارچێوه‌ی ئێراقێکی فێدراڵ‌دا، وه‌ک هه‌لێکی وه‌ده‌ستهێنانی سه‌رکه‌وتنی سیاسی و ئابووری به هه‌ر ئامرازێک و به‌گشتی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی ئێ‌لیتی کورد، هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت. پێوه‌نداربوونی چاره‌سه‌ری زۆربه‌ی کێشه گرینگه‌کانی کوردستان به ویست و هه‌ڵویست له به‌غدا، زۆرجار کێشه‌ی سیاسی له هه‌ولێر سازده‌کات، چونکو حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان تا ئێستا نه‌یتوانێوه ته‌واوی داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی ئاسایی کورد دابین بکات. گرنگترین بابه‌ته کێشه‌داره‌کانی که دانیشتوانی هه‌رێمی کوردستانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵکردووه بریتییه له گه‌نده‌ڵی، به‌رژه‌وه‌ندی خێڵایه‌تی و خزمایه‌تی Nepotism، گه‌شه نه‌کردنی به‌رچاوی شێوازه دێمۆکراتییه‌کان و ناشه‌فافی سیاسی و ئابووری. داگیرکردنی ئێراق له لایه‌ن ئه‌مریکا و جیگیربوونی هێزه‌کانی له هه‌رێمی کوردستان رێگای بۆ پارتی دێمۆکراتی کوردستان و یه‌کێتی نشتیمانی کوردستان خۆشکرد ده‌سکه‌وتی به‌رچاو وه‌ده‌ست بێنن. به‌ڵام ئایا ئه‌و دوو رێکخراوه ده‌توانن ئه‌و ده‌سکه‌وتانه له‌هه‌لومه‌رجی کێشه‌ناوخۆییه رێکخراوه‌ییه‌کانیاندا بپارێزن(به‌لانیکه‌م ئیستا له ناو یه‌کیتییدا)، پرسێکی ره‌مزاوییه.
سه‌رچاوه: ئێنستیتوتی رۆژهه‌ڵاتی نزیک/ رووسیا Институт Ближнего Востока
http://www.centrasia.ru/newsA.php?st=1232782140