دیالۆگ له سه‌ر پانتایی نه‌ته‌وه‌دا
شه‌هلا ده‌باغی
ئه‌و وتاره له کۆنفرانسی ستۆکۆڵم دا له ژێر ناوی "هه‌ڵوێست و پێگه‌ی کورد له پرۆسه سیاسییه‌کانی ئێستای ئێران دا - گوتاری سیاسی هاوبه‌ش و دیالۆگی نێوخۆیی" هاته به‌ر باس.

له که‌ش و هه‌وایه‌ک که یاد و بیر و هه‌ست و کاری ڕۆژانه‌ی ئێمه‌ی کورد، به وشه‌کانی ترس، دڵه‌ڕاوکێ، بێ‌باوه‌ڕی، ناوناتۆره، جاش، جاسوس، گه‌نده‌ڵی ئه‌خلاقی، گه‌نده‌ڵی ماڵی، به‌ره‌ژه‌وه‌ندی تاکه که‌سی، به‌رژه‌وه‌ندی گرووپ و هتد... ته‌پ وتۆزی لێده‌نیشێ، ئێمه‌ی بێ وڵات، باس له دیالۆگ ده‌که‌ین.
به بۆچوونی د. برهان یاسین "له سه‌ر پانتایی نه‌ته‌وه ده‌بێ جێگا بۆ کاری هه‌موان هه‌بێ". ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ی د. یاسین‌مان قه‌بوڵ بێ، ئه‌وه ئه‌رکی به‌رپرسایه‌تی و کار بۆ فراوانکردنی دێمۆکراسی ده‌که‌وێته سه‌ر شانمان. فراوانکردنی دێمۆکراسی نه به مانای نه‌ریتی خۆێ که ڕای زۆرینه‌ی مه‌به‌سته و زۆربه‌ی کات، دیالۆگێکی پیاوانه و پاوانخوازه و ژنان و زۆر گرووپ ده‌ردهاوێژێ، به‌ڵکو به مانای هه‌لومه‌رج ڕه‌خساندن بۆ ده‌ربڕینی ڕای ئه‌و گرووپانه که زۆر جار له ده‌روه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات/ده‌سه‌ڵاته‌کان خۆیان ده‌بینێته‌وه.
تێروانینی د. بورهان له چه‌مکی نه‌ته‌وه و چالاکی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی نه ته‌نیا ده‌رهاوێژ نییه که بگره وه‌خۆگره. واته فه‌زا و ئیمکان ئاماده ده‌کا که هه‌موو تاک و گرووپێکی بچووک یان گه‌وه‌ره بتوانێ له ژیانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌شدار بێ و خۆی له بڕیاردان دا هاوکار ببینێ و ئیتر هیچ لایه‌نێک به حوکمی ئه‌وه که "فڵانه ڕێکخراو که‌س نایناسی، یان فڵانه که‌س چکاره‌یه، فڵانه ڕێکخراو کاری مافی مرۆڤی خۆی بکا" ده‌رناهاویشترێ. واته هه‌مان شێوه‌کار له تێڕوانینی د. بورهان دا ده‌بیندرێ که بۆ نمونه له وڵاتێکی وه‌ک سوید که به‌رده‌وام له هه‌موو کۆرو کۆبوونه و ماسمێدیایه‌ک، له هه‌موو گرووپه‌کان، بچووک و گه‌وره، حیزبی و غه‌یری حیزبی، خه‌ڵکی ئاسایی یان چالاک بانگهێشتن ده‌کرێ بۆ دیالۆگ له سه‌ر پرسی جیاواز.
به‌شیک له مێتوۆدی سۆقڕات بۆ گه‌یشتن به حه‌قیقه‌ت، بریتییه له پرسیارکردن. له ڕێگای ئه‌وه که پرسیار له نێوان چه‌ندین که‌سدا خول بخوا، و هه‌رکه‌س له گۆشه‌نیگایه‌که‌وه پرسیاره‌که بنێرێته‌وه بۆ ئه‌ویتر، ده‌کرێت به حه‌قیقه‌ت بگه‌ین. واته پرسیار و به‌شداری هه‌مه لایه‌نه شه‌رتی گه‌یشتن به حه‌قیقه‌ته. له دیالۆگێکی سۆقراتیدا بۆ گه‌یشتن به حه‌قیقه‌ت هه‌موو لایه‌نه‌کان هاوسه‌نگ و به‌رابه‌ر ده‌بیندرێن و هیچیان له‌ویتر زیاتر نییه.
حه‌زفی فکری و فیزیکی یه‌کتر له مێژووی ئینسانی‌دا شتێکی تازه نییه. هه‌ر له یونانی باستاندا سوقڕات شه‌وکه‌رانی ده‌خوارد درا، له سه‌ده‌کانی ناوین مه‌نسوور سه‌ری چووه سه‌ر دار، مارتین لوترکینگ، دوکتور قاسملو و دوکتور شڕه‌فکه‌ندی له ده‌ورانی مۆدێرندا تێروڕ و شه‌هیدکران. له مێژووی زۆر گه‌ڵان‌دا شه‌ڕ و ناکۆکێکیش بووه. ئه‌وه‌ش ڕاسته که نه‌بوونی دێمۆکراسی له وڵاتانی دیکتاتۆڕلێدراودا، کولتورێکی دیکتاورخوو، له ناو بنه‌ماڵه را تا حیزبه‌کان، له ته‌واوی تانوپۆی کۆمه‌ڵگادا، دروستده‌کا، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه که ئه‌رکی "تاک" وه‌ک ئینسانێکی به‌رپرس و پرسیارگه‌ر و ئه‌رکی ڕێکخراوه‌کان چی لێدێ؟؟؟ ئه‌وه که ئێمه ده‌ستپه‌رورده‌ی کولتورێکی دیکتاتۆرین، ئایا ئه‌و حه‌قه‌مان پێده‌دا که ڕوخساری پرسیاره‌که پاک که‌ینه‌وه که هه‌ر کام له ئێمه بۆ یه‌کتر دیکتاتۆرێکین؟؟؟ پرسی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه که ڕۆشنبیران و حیزبه‌کانی ئیمه وه‌ک هێزی سه‌ره‌کی که کاری سیاسی ئۆرگانیزه‌و ڕێبه‌ری ده‌که‌ن، له حیزبه قه‌دیمیه‌کان‌ڕا بگره تا دوایین حیزب و ئه‌و ڕێکخراوانه که دروست بوون و به‌رده‌وام باسی زۆرینه بوونی خۆیان له ناو خه‌ڵکدا ده‌که‌ن بۆ هه‌ر جاره‌و هێندیکیان خۆ له دیالۆگ ده‌پارێزن؟
کۆسپه‌کان
کۆسپێکی هه‌ره گه‌وره‌ی سه‌ر ڕێ دیالۆگی ناوخۆیی کورد له ڕاستیدا بۆچوونی جیاواز له سه‌ر کێشه‌ی سیاسی کورده. ئه‌گه‌ر هیندێک کۆڕ‌و کۆمه‌ڵ و که‌سایه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزبه‌کان باوه‌ڕیان به‌وه‌یه که ده‌بێ ستراتژی و تاکتیکی کورد له سه‌ر گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کورد دابڕژرێت، ئه‌وه زۆربه‌ی هیزه‌کان پێیانوایه که ده‌بێ له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا کار بکرێت. هه‌ر بۆیه کار له گه‌ڵ که‌سێکی تارانی یان هێزێکی سه‌رانسه‌ری و وتووێژ له‌گه‌ل تی‌ڤی ب.ب.س. وه‌ک ئێرانییه‌ک زۆر ئاسانتره تا کار له گه‌ڵ کوردێکی سه‌ربه‌خۆی‌خواز.
تێروانینی ئه‌گه‌ر وه‌ک من نه‌بی و وه‌ک من بیرنه‌کیته‌وه، ئه‌وه دژ به منی، به‌رده‌وام ده‌رهاوێژ و دووره‌په‌رێزه و باوه‌ڕی به دیالۆگی ناوخۆیی و بۆچوونی جیاواز نییه. مکانیزمی ئه‌وه که هه‌ر که‌س له‌گه‌ڵ من نه‌بێ دژی منه و هه‌ڵوێستی حیزبه‌کان له به‌رامبه‌ر یه‌ک و خه‌ڵکی ده‌ره‌وه خۆیان، وه‌زعێکی وا پێک هێناوه که خه‌ڵک نه‌وێری به ڕاشکاوی بیر‌و ڕاکانی خۆی ده‌رببڕێ، ئه‌وه‌ش له ترسی ناو ناتۆره له یه‌کتردان و که‌ڵکوه‌رگرتن له‌و وشانه که له باری ڕه‌وانییه‌وه، زۆر کاریگه‌ری نێگاتیڤییان له سه‌ر هه‌ستی تاک و گرووپ هه‌یه. واته ئه‌و بارودۆخه، وای کردووه که سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگای ئێمه به "خودی_ ناخودی" دابه‌ش بێ و ئاکامی ئه‌وه‌ش له سه‌رئه‌نجامی خۆیدا بۆته هۆی دابه‌شبوونی کۆمه‌ڵگا، هه‌ڵوێست نه‌گرتن، قسه‌نه‌کردن و هه‌ر که‌س له ماڵه خۆی دانیشتن و که‌س نه‌وێرێ هێچ بڵێ یان ته‌نانه‌ت بتوانێ هاوده‌ردی له‌گه‌ل بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان بکا.
ئه‌و سیستیمه فکریه که ئینسانه‌کان به خودی و ناخودی دابه‌شده‌کا، مافی تاک و گروپه‌کانی بچوکی ناو خودی حیزبه‌کان و ده‌روه حیزبه‌کان، زه‌وت ده‌کا و بۆته هۆی دروست بوونی فه‌زایه‌ک که ئارامی و ئه‌هوه‌نی ون بێ و گیژه‌لوکه و ترس، پانتایی ژیانی سیاسی کورد داگیربکا. ئه‌گه‌رچی من شکم له‌وه‌دا هه‌یه که له ئێستای ڕۆژهه‌ڵاتدا حیزبمان هه‌بێ که به ته‌نیایی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی له‌گه‌ڵ بێ به‌ڵام ئه‌رکی حیزبه‌کان لێره‌دا قورس‌تر ده‌بێ چونکه ئه‌وه ئه‌وانن که له سیستێمێکی دێمۆکراسیدا، له داهاتوو، ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست.
شایانی باسه که به پێی زۆر یاسای که له پاڕلمانی سوید یان شاره‌وانیه‌کانی وڵاتی سوید په‌سه‌ند کراون، مه‌رجێکی سه‌ڵامه‌تی ڕه‌وانی خه‌ڵک، به‌شداری له ژیانی سیاسی ڕۆژانه و هاوبیری و به‌شداری له بڕیاره‌کانه. ئه‌گه‌ر حیزبه‌کانی ئێمه، سه‌ڵامه‌تی ڕه‌وانی خه‌ڵک وه‌ک سه‌رمایه ببینن، ڕه‌نگه بکرێ هه‌نگاوێک زیاتر به‌روه دیالۆگ باوێژین.
کۆسپێکی‌تر وه‌زعیه‌تی ته‌شکیلاتی ڕێکخراوه سیاسیه‌کان و هه‌روه‌ها ئێلت و ڕۆشنبیرانی ڕۆژهه‌ڵاته. ئینشعاب و لێکدابرینی په‌یتا په‌یتای دیموکرات و کۆمه‌ڵه وه‌زعیه‌تیکی زۆر تایبه‌تی پێک هیناوه . هه‌ر له‌م کۆنفرانسه‌دا پێموایه به‌ده‌گمه‌ن که‌سی وای تیدا بێ که ڕۆژیک ئه‌ندام یان لایه‌نگری کۆمه‌ڵه یان دێمۆکرات نه‌بووبێت. به‌مانایکی‌تر، ئێمه به‌داخه‌وه ئێستا له وه‌زعێکداین که ده‌بێ داوا بکه‌ین که که‌سانێک پێکه‌وه دیالۆگ بکه‌ن که ڕۆژیک له ڕۆژان هاوخه‌بات و هاوسنگه‌ر بوون و زۆر به‌وردی یه‌ک ده‌ناسن و زه‌مانێکیش به توندی به‌گژ یه‌کدا چوون. ئه‌و توندوتیژیه به‌رامبه‌ر به‌یه‌کتر، نه‌ته‌نیا به خاتری بۆچوونی سیاسی جیاواز نه‌بووه و نییه به‌ڵکو سه‌د داخ که به خاتری کورسی ده‌سه‌ڵات و ته‌نانه‌ت گه‌نده‌ڵییه.
لایه‌نه‌کی‌تر گرفته‌که، ئێلیت و ڕۆشنبیرانی کورده. ئه‌گه‌ر حیزبه‌کانمان له پاشکۆڕاگرتنی ڕۆشنبیران و له‌کارخستنی که‌سانی سه‌ربه‌خۆ، کاریگه‌رێکی نێگاتیڤییان بووه ئه‌وه گفتومانی ڕۆشنبیری کوردیش به به‌شی خۆی هه‌لومه‌رجێک پێکدێنێ، که که‌س که‌سی قه‌بووڵ نه‌بێ. ئه‌و له ژێرناوی ئاکادمی و ئه‌ویتر له ژێرناوی چالاکوانی مه‌ده‌نی و هتد، به جێگای هاوکاری، دیالۆگێکی ڕه‌خنه‌گرانه و سالم، دایم وه‌ک سه‌رباز له به‌رامبه‌ر یه‌کتردا سه‌نگرده‌گرن و هێزی فکری و ڕه‌وانی یه‌کتر ده‌سوون و یه‌کتر بریندار ده‌که‌ن. ته‌نیا ئه‌وه بێننیه‌وه یاد که هه‌موو خه‌ڵکانی جیهان که بونه‌ته‌وه خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت له ئه‌نجامی کاری ئێلیتێکی کارامه‌دا بووه.
هه‌ڵسوکه‌وتی چالاکوانان و ڕۆژنامه‌وانی سه‌ر به ئه‌م یان ئه‌و حیزبیش به جێگای ئه‌وه که خه‌ڵک لێک نزیک‌کاته‌وه، ده‌بێته هۆی لێک دوور بوونه‌وه. تازه‌ترین نمونه‌ی ئه‌وه‌ش هه‌ر هه‌ڵسووکه‌وتی سایتی بۆ ڕۆژهه‌لاته که له‌و ماوه‌یه‌دا که هاوکات که ته‌بلیغی بۆ ئه‌و کۆنفرانسه ده‌کرد، په‌یتا په‌یتا ئاوری ئه‌وه‌ی خۆشده‌کرد که چاو هێندێک حازرن دیالۆگ بکه‌ن به‌ڵام هێندێکیتر نا.
به‌م جۆریه که هه‌م حیزبه‌کانمان و هه‌م ئیلیتی سیاسی و کولتوریمان نه هێزی خۆیان و نه سنووره‌کانی توانایی خۆیان به باشی هه‌ڵناسه‌نگێنن و له بازنه‌یه‌ک‌دا قه‌تیس ماوین.
هه‌مووی ئه‌مانه و نه‌بوونی ئاڵۆگۆری فکری له نێوان حیزبه‌کان، خه‌ڵک و ڕۆشنبیران، وای کردووه که دیالۆگی نێوان هه‌موو چین و تۆێژه‌کان لێک بترازێ. ئه‌وه له حالێکدایه که گفت‌وگو بۆ بڕیاردان له سه‌ر هه‌موو ئه‌و تاکتیکه سیاسیانه که پێوه‌ندی به ژیانی سیاسی کورده، له هه‌میشه زیاتر پێویسته.
گرفتێکی‌تر، تێکه‌ڵ کردنی چه‌مکی دیالۆگ و به‌ره‌یه. دیالۆگ له به‌رامبه‌ر به‌ره دانییه، به‌ڵکو ده‌کرێ ئێمه به‌رده‌وام له سه‌ر گرفته‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی دیالۆگ و ئالۆگۆری بیروڕا بکه‌ین به بێ ئه‌وه که له به‌ره‌یه‌کدا بین. دیالۆک له ڕاستیدا ئالۆگۆرینه‌وه‌ی فکر و بۆچوونه‌کانه له گه‌ڵ نه ته‌نیا هاوبیران که له‌گه‌ڵ موخالیفانیش. زۆر حیزب و ڕێکخراوی سیاسی تا باسی کوسپ و ته‌گه‌ڕی سه‌ر ڕێ دیالۆگ ده‌کرێ له ڕاستیدا ئاماژه به‌و گڕفتانه ده‌که‌ن که پێوه‌ندی به پێکهینانی به‌ره‌یه نه دانیشتن به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی کات و ڕوداوه‌کان. ڕاسته که دیالۆگ هه‌نگاوی هه‌وه‌ڵی لێک‌حاڵی بوون ولێک نیزیک بو‌ونه و ئاکامی مه‌نتقی دیالۆگیکی دڵسوزانه ده‌توانێ هاوکاری و به‌ره بێت ، به‌ڵام به‌ره نه پێش‌شه‌رتی دیالۆگه و نه ده‌بێ ڕێگا بدرێت که ببێته کوسپ له م ڕێگه‌دا.
کاتێک ئێمه له دیالۆگ خۆده‌پارێزین، ئاکامه‌کانی ته‌نیا پێ خۆمان ناگرێته‌وه بگره کاریگه‌ری ده‌کاته سه‌رئه‌ندامانی حیزبه‌کان، چالاکانی مه‌ده‌نی و ده‌یان میلۆن تاکی کورد که سه‌رنوشتیان به یه‌ک و به حیزبه‌کانه‌وه گرێ دراوه. تۆ بڵێێ که گرفته‌کانی ئێمه له سیستیمی ئاپارتایدی ئافریقای باشور گه‌وره‌تر بێ که ئه‌وان توانیان له پڕۆسه‌یه‌کدا لێک خۆشبوون و وڵاته‌که‌یان دووباره له سه‌ر سیستێمێکی نوێ دروست بکه‌ن؟
ژورنالیست، ڕه‌خنه‌گری ئه‌ده‌ب و دێباتووری ئامریکایی سوزان سۆنتاگ ده‌ڵێ "گه‌وره‌ترین شاعیر به ته‌نیای ناتوانێ جیهان بگۆڕێ." هه‌ر له‌و قیاسه‌وه، حیزبێکی کوردیش به ته‌نیایی ناتوانی کورد نه‌جات بدا. با ئه‌زموونی باشور دووپات نه‌که‌ینه‌وه. کۆمه‌ڵگای جیهانی و خودی کورد خاوه‌نی ئه‌وه‌نده مۆدێل و توانایی شیاوه که بکرێ به جێگای شه‌ر و ده‌م له جه‌رگی یه‌کترنان و هه‌رزکردنی هێز و توانایی ڕێکخراوه‌کان و خه‌ڵک، شۆڕه‌بی نه‌ته‌وه‌که‌مان ئاو بده‌ین تا چرۆ و گه‌شه‌بکاو به میلیون کورد به بیروڕای جیاواز، له ژێر سێبه‌ریدا بحه‌سێته‌وه.
ئێمه وه‌ک کورد به‌رده‌وام حازرین بچینه زیندان و ژێر په‌تی دار، ژیانمان بده‌ینه به‌ر گولله به‌ڵام چۆنه که حازر نین له‌گه‌ڵ یه‌ک گفتوگۆ بکه‌ین؟؟ ئێمه حازرین هه‌موو ئیمکاناتی خۆمان، تی‌ڤی‌کانمان بده‌ینه ده‌ست ئێ‌لیتی نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست که بێن و باسی ئێرانی گه‌وره‌مان بۆ بکه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌مان لێبکه‌ن که دژی جیابوونه‌وه‌ن، به‌ڵام چۆنه حازر نین ته‌نانه‌ت ساتێک به ڕاشکاوی و شه‌فاف، له گه‌ڵ هاوڕێکانی قه‌دیمی خۆمان بکه‌وینه گفتوگۆ؟
چۆنه حیزبێک بێ‌قه‌ید و شه‌رت پشتیوانی له چه‌ند پێشنیاری که‌روبی ده‌کا و یان به پێ قسه‌کانی کاک سه‌لاح مهتدی له ره‌وانیوز، ده‌بێ هه‌رچی زیاتر له‌گه‌ڵیان، مه‌به‌ستی ئێرانیه‌کانه، بکه‌وینه هاوکاری و له کوردستان جێگایان بدین، به‌ڵام حازر نین، نیوکاتژمێر بده‌ینه که‌سێک/ ئه‌ندامێکی موخالف که بێت بیره‌کانی خۆی بخاته به‌ر باس؟
هه‌مووی ئێمه پێمان وایه که جوڵانه‌وه‌ی ئێستای ئێران ڕیشه‌ی له داخوازیه‌کانی ئینسانی و به حه‌قی خه‌ڵکدایه، به‌ڵام چۆنه که حیزبه‌کان و ڕۆشنبیرانیمان بێ قه‌یدو شه‌رت ئاماده‌ن ئه‌زموونی تاڵی ساڵانی دوای شورشی 79 و هاوکاری بێ‌قه‌یدو شه‌رت له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی سه‌راسه‌ری و ئێرانی دیسان دووپات که‌نه‌وه، به‌ڵام ئاماده نین بۆ ڕاگرتنی حوکمی ئێعدامی لاوه‌کانمان پێکه‌وه هاوکاری بکه‌ن؟
رۆمانی شازاده‌ی بچووکی سانت ئێکزۆپێری له 1943 دا ڕه‌نگه تا ئێستاش یه‌ک له جوانترین کتێبه‌کانی جیهان بێ. شازاده‌یه‌ک که له ئه‌ستێره‌یکی بچووک سه‌فه‌رده‌کاته زه‌وی و له‌گه‌ڵ ئینسانی جواروجور ڕوبه‌ڕو ده‌بێ و پێ سه‌یره که ئینسانه‌کان بۆ هێنده خۆپه‌رست، ته‌نگ‌نه‌زه‌ر و ماڵپه‌ره‌ستن. شازده‌ی بچووک نیگه‌رانی گوڵیکه له ئه‌ستێره‌که‌ی خۆی و ته‌ماشاکرنی هه‌ڵاتنی خۆر له‌و ئه‌ستێره به هێچ شتێک ناگۆڕێته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئێمه له ته‌قدیسگه‌رایی گه‌ڕێن و زێد و نیشتمانمان وه‌ک گۆڵه‌که‌ی ئه‌و شازاده‌یه ببینین، که ده‌بێ بخه‌مڵێ و له ژێر کرداری ناشایستی تاک و ڕێکخراوه‌کان دا نه‌ژاکێ، ئه‌وه ده‌کرێ پێ له خۆپه‌رستی بنێن، ئه‌مه‌ش ته‌نیا بۆ مه‌به‌ستێکی ئینسانی که هه‌موو که‌س به هه‌ر بیر‌و ڕایه‌ک که هه‌یه‌تی، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌یانیان خۆرهه‌ڵاتن له زێدی خۆیدا ببینێ.
شه‌فافیه‌ت و ئاشکرا بوون، له هه‌موو باسه‌کانی سه‌باره‌ت به کێشه‌ی کورد، گفتوگۆ و هاوکاری و کۆکردنه‌وه‌ی هێزه‌کان له ده‌وری چه‌ند خاڵ وه‌ک کار بۆ نه‌مانی ئێعدام، به‌رابه‌ری ژنان و پیاوان، یارمه‌تیدان به بنه‌ماڵه‌کانی زیندانیان و هتد، جگه له قازانج هیچ خه‌ساره‌تێک ناگه‌ێنێ. باس له سه‌ر دیکتاتۆڕی، گه‌نده‌ڵی، گرفتی نێوان خه‌ڵک ، حیزبه‌کان و ڕوشنبیران، ته‌نیا له ڕێگای ئازادی به‌یان و ئازادی قه‌ڵم و گفتوگۆ ده‌کرێ.
وێڕای سپاس. رێز هه‌م بۆ ئه‌وانه که به‌شدارن و ئه‌و کۆنفرانسه‌یان پێک هێنا و هه‌م ئه‌وانه که به‌شدار نین به‌ڵام سه‌رنوشتمان پێکه‌وه گڕێدراوه.
15 november 2009