دێپلۆماسی داگیرکه‌رانه‌ی تورکیا
هێرش و زه‌خت له‌لایه‌ک و دان و ستانی نافه‌رمی
حه‌سه‌ن ماوه‌ڕانی

ڕووداوه‌کانی چه‌ندمانگی ڕابردوو پێشانده‌ده‌ن که ده‌سته‌ڵاتی تورکیا، به بڕوبیانووی پووچ، کۆڕ کۆڕ و به کۆمه‌ڵ ئازادیخوازه کورده‌کانی باکوور په‌لامار ده‌دا و ده‌یانگرێ. مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ده‌سته‌ڵاتداره تورکه‌کان کوێرکردنه‌وه‌ی هه‌موو بوارێکی چاره‌ی سیاسی و ئاشتیانه‌ی مه‌سه‌له‌ی کورده که دروشمی سه‌ره‌کی سه‌رجه‌م رێکخراوه سیاسییه‌کانی کوردستانی باکووره.
تورکیا که به‌ڕواله‌ت به‌ردی به‌ره‌و ده‌وڵه‌تی دێمۆکراتی چوون له‌سینگ ده‌کوتێ، به هه‌موو تواناوه تێده‌کۆشی بنه‌ما فاشیه‌کانی سیاسه‌تی ئاتورکی پانتورکیزم بپارێزێ و به‌رده‌وام مافی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌ی کورد پێشێل بکات.
گرتن و دادگایی کردنی ١٥٠ که‌س له خه‌باتکاران و سیاسه‌توانانی کورد، هه‌ێه‌شه‌ی دادگایی کردنی سه‌رله‌نۆی له‌یلا زانا، هێرش بردنه سه‌ر شاره‌وانییه‌کانی کوردستان، به‌رگری له دوان به‌زمانی زگماگی زیندانیه‌کان له دادگادا، ڕیگه نه‌دانی که‌سوکاری گیراوه‌کان به جلوبه‌رگی کوردی بۆ ناو ژووری دادگا، به‌تێکرایی ده‌یسه‌لمێنن که مه‌به‌ستی کاربه‌ده‌ستانی تورک له ده‌وڵه‌تی دێمۆکراتی چییه.
به‌کارهێنانی زه‌بری سپایی له کوردستانی باکوور و تۆپبارانی به‌رده‌وامی بناری قه‌ندیل و خۆگێل کردن له ئاگربه‌سه‌کانی په‌یتا په‌یتای و یه‌کلایه‌نه‌ی پ.ک.ک که به‌هێزترین رێکخراوه‌ی سیاسی کوردستانی باکووره، وێڕای پرۆوکاسیونی ئاشکرای سپا و میت که تاوناتاو کوردێکی بیتاوان ده‌کوژن، هاوکات له‌گه‌ڵ مامله‌ی نهێنی سیاسی له‌ته‌ک ئێران و سوریا بۆ زه‌ره‌به لێدان له بزوتنه‌وه‌ی کورد، زنجیره‌ی دژکارییه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیان له دژی نه‌ته‌وه‌که‌مان.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ده‌سته‌ڵاتداره تورکه‌کان خۆبواردنه له داندانان به مافی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌ی کورد و دریژه‌دانه به سیاسه‌تی تاواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ناو تورک‌دا. کۆسپی سه‌ره‌کی ئه‌و ستراتێژییه بزوتنه‌وه‌ی کوردستانی باکووره که پارتی کریکارانی کوردستان له ماوه‌ی سیی ساڵی رابردوودا توانیوێتی به هه‌موو که‌مایه‌سیه‌کانییه‌وه به لێهاتوویی به‌رێوه‌ی به‌ری و له‌م ماوه‌یه‌دا له هێزێکی بچوکی روناکبیریه‌وه بوو به هیزێکی گه‌لی و له‌حاشا نه‌هاتووی لایه‌نی کورد.
ده‌وڵه‌تی تورکیا به بیانووی تیروریست بوون و چه‌کداربوونی پ.ک.ک، ڕیگای هه‌رچه‌شنه وتووێژێکی به‌ستووه، له‌کاتێکدا کورد چه‌کی بۆ داکۆکی له نیشتمانی خۆێ هه‌ڵگرتووه و تیروریستی ڕاسته‌قینه، سپای تورکه که خاکی کوردی به چه‌ک و ڕژاندنی خوێنی هه‌زاران کورد داگیرکردووه. به‌پێی هه‌ر چه‌شنه بیروبۆچوونیکی مرۆڤانه، دانی به‌رچه‌سپی تیروریست له پێشمه‌رگه‌ی کورد تاوانه. له‌هه‌مان کاتدا ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی تورکیا تێده‌کٶشن به شێۆازی نهێنی و نافه‌رمی به چه‌شنێک بکه‌ونه دانوستانه‌وه له‌گه‌ل ئۆجالان و پارتی کرێکارانی کوردستان. به‌ڵام به شێوازی فه‌رمی نایانهه‌وێ دان به‌م وتووێژانه دابنێن و خۆ ده‌پارێزن له هه‌ر چه‌شنه به‌ڵینێک که به‌رپرسیارێتی به‌دواوه بێ. هه‌ر بۆیه‌ش به بیانووی "تیرۆریسم "له هه‌رچه‌شنه دانیشتن و پێکهاتنێکی فه‌رمی و یاسایی خۆلاده‌ده‌ن. له کاتێکدا تیرۆر له کوردستاندا هه‌میشه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کانه‌وه ده‌رحه‌ق به کورد کراوه. دزین و کوشتن و بێسه‌روشوێن کردنی به هه‌زاران کورد، له‌سیداره‌دانیان، ئاگر تێبه‌ردانی سه‌دان گوندی کورد و کوشتاریان، په‌ره‌وازه کردنی چه‌ند ملیون کورد له زێد و نێشمانیان، کورته‌یه‌که له تۆماری نه‌پێچراوه‌ی تیرۆریستانه‌ی ده‌وڵه‌ته‌کانی تورک.
یه‌کێ له پێشمه‌رجه‌کانی وه‌رگرتنی تورکیا له یه‌کێتی ئوروپادا، سه‌قامگیربوونی دێمۆکراتیه له‌م وڵاته‌دا، هه‌ربۆیه‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا هه‌وڵ ده‌ده‌ن به ڕواله‌ت سیمایه‌کی دێمۆکراتیانه پێشانی وڵاتانی جێهان بده‌ن به‌ڵام ته‌نیا روکه‌شیانه و نه‌ک به ناوه‌رۆک. دیاره عه‌قڵیه‌تی دواکه‌وتووانه‌ی داگیرکه‌رانه، به‌هیوایه بتوانێ به سورو سپیاوی دێمۆکراسی و دانوستانی دیپڵۆماسی وڵاته ئۆروپیه‌کان رازی بکا به ده‌نگدان بۆ وه‌رگرتنی تورکیا له یه‌کێتی ئۆروپیدا! به‌ڵام ئه‌وه خه‌ونه و نایه‌ته‌دی، چون راگه‌یه‌نه‌ره‌گشتیه‌کانی ئۆروپا له ژێر زه‌ختی دادگا و کاربه‌ده‌ستانی تورکیادا نین و خه‌ڵکی خۆشیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کاربه‌ده‌ستانی سپایی و ده‌وڵه‌تی تورکیا فریو ناده‌ن. گۆڕینی یاسای بنه‌ڕه‌تی له تورکیا، نه‌ک هه‌ر پێویستیی سه‌ره‌کی تورکیایه، به‌ڵکو بۆ وه‌دیهێنانی پێشمه‌رجه‌کانی یه‌کێتی ئۆروپا ده‌بێ بێته دی. ئه‌وه‌ش به شێوه‌ی رووکه‌شی نابێ وه‌ک ده‌وڵه‌تی تورک به هیوایه‌تی. تێکٶشانی سیاسه‌توانه‌کانی میریی تورک، بۆ دان و ستانی نائاشکرا و نافه‌رمی له‌گه‌ڵ کورد، ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر ئه‌و ڕاستیه که به‌بێ به‌شداریی کورده‌کان و به بێ له‌به‌ر چاوگرتنی مافێ کورد له یاسای بنه‌ڕه‌تیدا، دابینکردنی ئه‌و مه‌رجه ناگونجێ.
له‌م ڕوانگه‌وه هۆشیاری و به‌کاربردنی دیپڵۆماسی کارا له لایه‌ن پ.ک.ک.وه پێویسته و ده‌بی به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌زمونه‌کانی سه‌رنه‌که‌وتوانه‌ی وتووێژی کورد و ده‌سه‌ڵاتداران، تێبکۆشی بۆ فه‌رمی کردن و قانونی کردن و ئاشکراکردنی هه‌ر چه‌شنه دان و ستانێک له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات به تایبه‌ت له ئاست نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه. کورد ده‌بێ بتوانێ له‌م کاته ناسکه‌دا کارتێکه‌ری هه‌بێ له‌سه‌ر یاسای بنه‌ڕه‌تی داهاتووی تورکیا و له گۆڕنانی هه‌مێشه‌یی قانونه فاشیه‌کانی که‌مالیستی. پاراستنی یه‌کیه‌تی ریزه‌کانی خه‌باتکارانی باکوور له‌م کاته‌دا ئه‌رکێکی نیشتمانییه و خه‌وشدارکردنی به هه‌ر بیانوویه‌ک و له لایه‌رن هه‌ر که‌سایه‌تێک و ڕێکخراوه‌یه‌ک خزمه‌تکردنه به داگیرکه‌رانی کوردستان.