وتووێژ
ئه‌وه ناسیۆنالیزم و نه‌ته‌وه‌یه که ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌یی پێکدێنێ یا به پێچه‌وانه پێکهێنانی ده‌وڵه‌ته که نه‌ته‌وه ساز ده‌کا؟
له ئاستێکی تیۆریکدا، به گوێره‌ی ڕوانگه‌ی فکری، وه‌ڵامی جیاواز به‌م پرسیاره ده‌درێته‌وه. به‌ڵام له وانه‌یه به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم ئه‌گه‌ر بڵێم که زۆربه‌ی ئه‌و تیۆرییه جیاوازانه‌ی سه‌رباره‌ت به ناسیۆنالیزم هه‌ن، ده‌وڵه‌ت یان ناسیۆنالیزم به پێشمه‌رجی نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانن. له ئاستێکی مێژوویی‌دا، ده‌وڵه‌ت به بێ نه‌ته‌وه بوونی هه‌بووه و پێوه‌ندی ده‌وله‌ت و نه‌ته‌وه به‌و چه‌شنه‌ی ئێمه ئێمڕۆ باسی لێده‌که‌ین، ئه‌نجامی ناسیۆنالیزم و ره‌وتی مۆدێرنیته‌یه که له‌ودا نه‌ته‌وه به چه‌شنێک بنه‌مای پێناسه‌ی ده‌وڵه‌ته مۆدێرنه‌کانی پێکهێناوه. ئه‌گه‌ر ئێمه ده‌وڵه‌ت به گوێره‌ی کۆمه‌ڵناسی ئه‌ڵمانی، ماکس وێبر، وه‌ک رێکخراوێک که له ئاستێکی خاکیی دیاریکراودا بانگه‌شه‌ی ڕه‌وایه‌تی پاوان له که‌ڵکوه‌رگرتن له هێز (زه‌بروزه‌نگی) فیزیکی بۆ خۆی قایله، پێناسه بکه‌ین، ئه‌وسا مێژووی ده‌وله‌ت گه‌لێ کۆنتره له نه‌ته‌وه، ناسیۆنالیزم یان ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی. ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌ته‌وه وه‌ک جڤاکێک بزانین که خاوه‌نی هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندی هاوبه‌شه و ڕابردوو و داهاتوویه‌کی به‌یه‌که‌وه هه‌یه و خاوه‌نی گه‌لاڵه‌یه‌کی هاوبه‌شه، وا سه‌رهه‌ڵدانی نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ دوای شۆڕشی فه‌ره‌نسه، چونکو ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌مانه‌وێ هه‌موو لایه‌نه‌کانی ئه‌و دیاردانه‌ش بێنینه به‌ر باس، خو ئه‌وه کافییه بڵێین، ئه‌و چه‌شنه روانینه به مێژوو و قایل‌بوونی داهاتوویه‌کی هاوبه‌ش، ڕوانگه‌یه‌کی مێژووییه که پێشتر بوونی نه‌بووه.
ڕه‌وتی پێکهاتنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی دیاره له هه‌موو شوێنێک و له هه‌موو کاتێکدا به یه‌ک شێوه نه‌چۆته پێش و هه‌ندێ جار جیاوازی گرینگ له نێوان وڵاته‌کاندا ده‌بیندرێت. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ده‌کرێ، خودی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی به شێوه‌یه‌ک به‌و سسیتمه سیاسییه نوێیه ببه‌ستینه‌وه که دوای سه‌ده‌ی هه‌ژده و نۆزده له ئوروپا سه‌ری هه‌ڵدا. له‌و هه‌له نوێیه‌دا و له پاشخانی کۆمه‌ڵگایه‌کی نوێێ پیشه‌یی و سه‌رمایه‌داریدا، پێداویستی بۆ شه‌رعییه‌تبه‌خشین به‌و ده‌وڵه‌ته نوێیانه و هه‌روه‌ها، ده‌ستنیشانکردن و سازکردنی هه‌ندێ بنه‌ما و ماکی نوێ که بتوانێ ببێته کۆڵه‌که‌ی پێناسه‌یه‌کی هاوبه‌ش، بووه به زه‌رووره‌تێکی حاشاهه‌ڵنه‌گر. ئه‌وه له‌و پاشخانه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه دایه که ده‌بێ سه‌یری نه‌ته‌وه وه‌ک ماکی سه‌ره‌کی ڕه‌وایه‌تیی و هه‌روه‌ها سه‌رشاری سازدانی پێناسه‌یه‌کی نوێ بکه‌ین.
له بواری تیۆری سیاسی‌دا، لایه‌نێک که زیاتر وه‌ک مۆدێرنیسته‌کان باسیان لێده‌کرێ، له‌و باوه‌ڕه دان که نه‌ته‌وه دیارده‌یه‌کی مۆدێرنه و سه‌رهه‌ڵدانی به سه‌رهه‌ڵدانی کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری و یاخود کۆمه‌ڵگای پیشه‌سازیدا ده‌به‌سترێته‌وه. له‌و ڕوانگه‌یه‌وه، بوونی ده‌وڵه‌ت (هه‌رنا له ئاستێکی مێژوویی‌دا) به پێشمه‌رجی سازبوونی نه‌ته‌وه ده‌زاندرێ. به‌و پێیه، سه‌رهه‌ڵدانی ناسیۆنالیزم به ئه‌مجامێکی ڕه‌وتی پیشه‌سازی داده‌ندرێ و ناسیۆنالیزم به‌ر له هه‌موو شت وه‌ک پرینسیپێکی سیاسی پێناسه ده‌کرێت که به گوێره‌ی ئه‌و پرینسیپه، یه‌که‌ی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێ هاوجووت بن. ناسیۆنالیزم واته چه‌شنه شه‌رعییه‌تدانێک به سیاسه‌تێک که به‌گوێره‌ی ئه‌و، سنووره ئیتنیکییه‌کان نابێ سنووره سیاسییه‌کان بپه‌ڕێنن. به‌و مانایه و له‌و خوێندنه‌وه‌یه‌دا، نه‌ته‌وه به به‌رهه‌می ناسیۆنالیزم ده‌زاندرێ. ئه‌رنێست گێلنه‌ر Ernest Gellner یه‌کێ له‌و تیۆریسه‌نانه‌یه که له‌م خانه‌یه‌دا جێی ده‌بێته‌وه.
له پاڵ ئه‌م بۆچوونه‌دا، هه‌ن که‌سانێکی وه‌ک بێنێدیکت ئاندێرسن Benedict Anderson (که ئه‌گه‌رچی ئه‌ویش له وێنه‌ی گێلنه‌ر) نه‌ته‌وه به دیارده‌یه‌کی مۆدێرن ده‌زانێ، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا، به‌پێچه‌وانه‌ی گێلنه‌ر له ڕوانگه‌یه‌کی دژه‌جه‌وهه‌رگه‌رایانه ده‌ڕوانێته سه‌رهه‌ڵدانی ناسیۆنالیزم و نه‌ته‌وه. لای ئاندرێسن نه‌ته‌وه جڤاکێکی سیاسی وێناکراوه و نه‌ته‌وه له‌و ته‌فسیره‌دا له بنه‌ڕه‌تدا، پێکهاتێکی کولتوورییه.
لایه‌نی سیێه‌م، مێژوویه‌کی دوورودرێژتر بۆ نه‌ته‌وه قایله و بوونی نه‌ته‌وه به سه‌رهه‌ڵدانی کۆمه‌ڵگای پیشه‌سازی و سه‌رمایه‌داری نابه‌ستێته‌وه. ئه‌نتۆنی سمیت Anthony Smithبه به‌ناوبانگترین نوێنه‌ری ئه‌و فکره ده‌ناسرێ.
دیاره ته‌نانه‌ت سمیتیش نه‌ته‌وه وه‌ک دیارده‌یه‌کی مۆدێرن سه‌یر ده‌کات، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ئاندرسن یان گێلنه‌ر، ڕێشه‌کانی له سه‌رهه‌ڵدانی مۆدێرنیته یان پێشه‌سازیدا نابینێ، به‌ڵکو مێژوویه‌کی زۆر کۆنتر بۆ نه‌ته‌وه قایله.
مه‌به‌ستی من له ئاماژه کورت و ساکارکه‌رانه به هه‌ندێ له‌و ڕوانگه فکرییانه ته‌نیا ئه‌وه‌یه که بڵێم له‌و بواره‌دا هه‌موو لایه‌ک یه‌ک نین و له سه‌ر نه‌ته‌وه، ده‌وله‌ت و ناسیۆنالیزم یه‌کده‌نگ نین، له هه‌مان کاتیش‌دا، سه‌باره‌ت به هه‌ندێ لایه‌نه‌کانی ئه‌و پرسیاره، هاوده‌نگی هه‌یه.
به بڕوای من نه‌ته‌وه چه‌مکێکی سیاسییه و بۆیه‌ش ده‌بێ وه‌ک چه‌مکێکی سیاسی مامه‌له‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت، نه‌ک وه‌ک چه‌مکێکی مێژوویی. ئه‌گه‌ر ئێمه له سه‌ر سیاسیبوونی چه‌مکی نه‌ته‌وه یه‌ک بگرین، ئه‌وسا له‌وه‌دا کێشه‌یه‌ک نامێنێ که نه‌ته‌وه دیارده‌یه‌کی نوێ و مۆدێرنه. له ئاستێکی مێژوویی‌دا، هیچ پێویستییه‌کی سیاسی به بوونی نه‌ته‌وه نه‌بووه. ئێمه پێشتر له ڕێگه‌ی ئایین یان خود خزمایه‌تی و عه‌شیره و خێڵ... شه‌ڕعییه‌تمان به قه‌واره‌ی ڕێکخراوه‌یی کۆمه‌ڵگه‌کانمان داوه. پێویستی نه‌ته‌وه وه‌ک بنه‌مایه‌ک بۆ شه‌رعییه‌تدان به قه‌واره‌یه‌کی سیاسی کاتێک زه‌ق ده‌بێت، که ئیتر ئایین، خزمایه‌تی و خێڵ نه‌یانده‌توانی ببنه بنه‌مای پێناسه‌یه‌کی هاوبه‌ش بۆ ئه‌و قه‌واره نوێیه سیاسییه. به‌و مانایه نه‌ته‌وه وه‌ک چه‌مکێکی سیاسی، ئه‌نجامی پێکهاته‌یه‌کی سیاسی و کولتووییه. نه‌ته‌وه خۆی له خۆیدا بوونی نییه، به‌ڵکو ئه‌وه شتێکه که ساز ده‌بێت و ئه‌و سازبوونه‌ش به‌ر له هه‌موو شت، هه‌ر نا له ئوروپا، به‌رهه‌می پێداویستییه‌کی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی بووه. بۆیه‌ش ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له ئوروپادا، پێداویستییه‌ک بوو بۆ ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌یه‌کی خاکیی دیاریکراودا، بتوانێ له ڕێگه‌ی به‌یه‌ککردن، وه‌ک یه‌ککردن، هاوچه‌شنکردن و سازکردنی چه‌شنه کولتوورێکی هاوبه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای هێما، بایه‌خ و نه‌ریت و هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێ مێژووی ئه‌فساناوی و ڕه‌وایه‌تی نوێ، پێناسه‌یه‌کی هاوبه‌شی نوێ ساز بکات.
دیاره ئه‌و چه‌شنه ڕوانینه به نه‌ته‌وه و ئه‌و کورته باسه پتر پێوه‌ندی به مێژووی ئوروپیی نه‌ته‌وه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌ش له خۆیدا یه‌ک لایه‌نی گرینگی ئه‌و باسانه ئاشکرا ده‌کات. نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ت له‌و باسانه وه‌ک دووانه‌یه‌ک هاتوونه‌ته به‌ر باس و پێستر که‌س له ئاستێکی تیۆرییدا، باسی نه‌ته‌وه‌ی بێده‌وڵه‌تی نه‌ده‌کرد، یان ڕه‌نگبێ ڕاستتر بێ بڵێیم که له روانگه‌یه‌کی تیۆرییکه‌وه، نه‌ته‌وه‌ی بێده‌وڵه‌ت بوونی نه‌بوو. ئه‌وه له‌و دواییانه‌دایه که ئه‌و کێشه‌یه به گشتی دێته به‌ر باس.
له هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆی کورددا، چاره‌نووسی نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ت چۆن ده‌بینن؟
ره‌وتی سیاسی ئه‌و دواییانه‌ی کوردستان، به‌تایبه‌ت باشووری کوردستان، له لایه‌که‌وه لاوازی پێناسه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی کوردی ده‌رده‌خات و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه، ئاماژه‌یه‌که بۆ گرفته‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێده‌وله‌ت. کورد وه‌ک نه‌ته‌وه پێناسه کراوه و ده‌کرێت، به‌لام به‌داخه‌وه ئه‌و پێناسه‌یه له کرده‌وه‌دا، پچرپچڕ و لاواز بووه. به بڕوای من کێشه و گرفتی گه‌وره‌ی ئێستای کورد له ئاستێکی گشتیدا، نه‌بوونی پرۆژه‌یه‌کی یه‌کگرتووی نهتهوهیییه. کاتێ ئێمه نه‌ته‌وه پێناسه ده‌که‌ین، یه‌کێ له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی نه‌ته‌وه گه‌ڵاڵه‌یه‌کی هاوبه‌شه بۆ داهاتوو. ئێمه له‌و بواره‌دا تا ئێستا گرفتی زۆر جددیمان هه‌یه. دیاره له ئاستی جه‌ماوه‌یدا، داخوازییه‌کی گشتی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه و ئه‌و داخوازییه هه‌ر ده‌م به‌رفره‌وانتر و تووندتر ده‌بێت، به‌لام له نێوان ئه‌و داخوازییه و گه‌لاڵه سیاسییه‌کاندا، چه‌شنه نه‌گونجاوی و ناته‌ریبییه‌ک هه‌یه که زۆرجاران ستاتووسی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه ده‌خاته ژێر پرسیار. ئێمه ده‌کرێ کورد له تاریفێکی گشتیدا وه‌ک نه‌ته‌وه پێناسه بکه‌ین، به‌ڵام له ئاستی سیاسی‌دا، ئه‌و تاریفه لاوازیی خۆی ده‌بێ، چونکو کورد وه‌ک کۆمه‌ڵێکی به مێژووی هاوبه‌ش، خاوه‌نی پرۆژه‌یه‌کی هاوبه‌ش نییه بۆ داهاتووی خۆی و ته‌نانه‌ت له ئاستێکی چاوێنیدا، ئێمه نازانین خودی ئه‌و داخوازییه له به‌شه جیاوازه‌کانی کوردستاندا چه‌نده ڕه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی پێوه دیاره. هه‌ڵبه‌ت هه‌ر وه‌ک ئاماژه‌م پێ‌کرد، له ئاستێی مێژوویی‌دا، نه‌ته‌وه به‌رهه‌می ناسیۆنالیزم و زۆرتر ره‌وتێکی ده‌وڵه‌تی بووه، به‌ڵام بۆ کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێده‌وڵه‌ت، ئه‌وه ناسیۆنالیزمه که ده‌وری هه‌ره سه‌ره‌کی له پێکهێنانی نه‌ته‌وه و جوولانه‌وه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌ییدا ده‌بینێ. هه‌ر بۆیه‌ش ده‌وری ڕۆشنبیران و هێزه سیاسییه‌کان له‌و ڕه‌وته‌دا ده‌ورێکی بنجبڕانه و سه‌ره‌کییه.
کێشه‌ی ئێمه‌ش هه‌ر لێره‌دایه، له حاڵێک له ئاستێکی مێژوویی‌دا، ناسیۆنالیزمی کورد له‌وه‌دا سه‌رکه‌توو بوو که کێشه‌ی کورد وه‌ک کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک بێنیته به‌ر باس و هه‌رنا له ئاستێکی ناوچه‌ییدا، بیکاته ئه‌جێندایه‌کی سیاسیی، وا له زۆر قۆناغی سیاسیش‌دا، ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی هێناوه‌ته ژێر پرسیار و کێسه‌ی کوردی کردۆته به پاشکۆی کێشه‌ی دێمۆکراسی له وڵاته‌کانی دیکه‌دا. له هه‌مان حالێشدا نابێ ئه‌وه فه‌رامۆش بکه‌ین که ئه‌و توێژه‌ی ئێمڕۆ بانگه‌شه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و ناسیۆنالیزمه ده‌که‌ن، له زۆر بواردا، نه‌خش و ده‌وری پێشووی دۆڕاندووه و ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ ئاستدا، بووه به له‌مپه‌رێک له‌به‌ر ده‌م ئه‌و ڕه‌وته‌دا. دیاره کوردستان، یه‌که‌یه‌کی یه‌کده‌ست نییه و ته‌نانه‌ت قه‌واره‌ی ڕێکخراوه‌یی، داخواز و گه‌لاڵه‌ی سیاسییه‌کان به گوێره‌ی هه‌ر پارچه‌یه، گۆرانی به‌سه‌ردا هاتووه و دێت. من لێره‌دا ته‌نیا دێمه سه‌ر کێشه‌ی کورد له رۆژهه‌لاتی کوردستان.
ئێمڕۆ ئێمه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا چه‌ند ڕه‌وتی جیاواز ده‌بینین. له لایه‌که‌وه، هێزه نه‌ریتییه سیاسییه‌کانی کورد که له دوای شه‌ڕی دووه‌می جیهانییه‌وه له کرده‌وه‌دا نوێنه‌ری جوولانه‌وه‌که بوون. له لایه‌که‌وه ڕه‌وتێکی مه‌ده‌نی که له کوردستاندا له‌و دواییانه‌دا شکڵی گرتووه و دووره له ئه‌زموونی حیزبایه‌تی نه‌ریتی کورد و له لایه‌کیشه‌وه، کۆمه‌ڵێ ڕۆشنبیر و چالاکی سیاسیی تاراوگه که له ده‌ره‌وه‌ی حیزبه‌کاندا کار وچالاکی ده‌که‌ن. ئێمڕۆ هیچ پێوه‌ندییه‌کی ئۆرگانیک و ئه‌ساسی له نێوان ئه‌و سێ ڕه‌وته‌دا نییه. تراژدیای ئێمڕۆی کورد له ڕۆژهه‌لاتی کوردستان ڕه‌نگبێ له‌وه‌دا بێت که هیچکام له‌و ڕه‌وتانه خاوه‌نی ستراتێژی و گه‌ڵاڵه‌یه‌کی تۆکمه و یه‌کده‌ست نین و تاکتیکی سیاسیی ئه‌و لایه‌نانه‌ش ناڕوون و به‌رهه‌می ڕووداوه‌کان و ڕێککه‌وتانه. له هه‌مان حاڵیش‌دا، هیچکام له‌و ره‌وتانه به ته‌نیا هێزی سه‌رکردایه‌تی جووڵانه‌وه‌که‌یان نییه.
حیزبه سیاسییه‌کان به گشتی حه‌ز به به‌هێزی دوو ره‌وته‌که‌ی ده‌ره‌وه‌ی خۆیان ناکه‌ن و ئه‌گه‌رچی له رێتۆرکی سیاسی‌دا هه‌ول ده‌ده‌ن که دوو ڕه‌وته‌که‌ی دیکه به به‌شیک له‌و جووڵانه‌وه‌یه دابنێن، به‌ڵام له کرده‌وه‌دا نه پێوه‌ندییه‌کیان به‌و ڕه‌وتانه‌وه هه‌یه و نه حه‌زیشیان له به‌هێزبوونی ئه‌وانه. یه‌ک هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌و کێشه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سیاسه‌تی ئه‌و حیزبانه که ئێمڕۆ ته‌نیا له به‌ده‌ستگرتنی ده‌سه‌ڵات له ڕێگه‌ی هێزه ده‌ره‌کییه‌کانه‌وه خولاسه بۆته‌وه. پرۆژه‌ی ئه‌و حزیبانه که ئێمڕۆ گرفتاری قه‌یرانێکی بیوێنه‌ن، له ناوه‌رۆک و له کرده‌وه‌دا، پرۆژه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی نییه، به‌ڵکو به‌ر له هه‌موو شت، پرۆژه‌یه‌کی به‌رته‌سکی حیزبییه.
ره‌وتی تاراوگه، بریتییه له ده‌یان ڕێکخراو و ره‌هه‌ندی جیاواز که ئه‌گه‌رچی داخوازی نه‌ته‌وه‌ییان پڕڕه‌نگتره له هی حیزبه سیاسییه‌کان، به‌لام به‌داخه‌وه خاوه‌نی هیچ به‌رنامه و ستراتێژییه‌ک نین و به‌ر له هه‌موو شتێکیش، هیچ پێوه‌ندییه‌کی چڕیان له‌گه‌ڵ ناوه‌وه‌ی وڵاته‌وه نییه. ئه‌و ڕه‌وته به بڕوای من ناتوانێ ده‌ورێکی سه‌ره‌کی له داهاتووی جووڵانه‌وه‌که‌دا ببینێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بتوانێ پێوه‌ندییه‌کی چڕ و به‌هێزتر له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی ناوه‌وه ساز بکات، بێگومان ده‌ورێکی کاریگه‌رتری ده‌بێت له گۆڕانکارییه‌کانی داهاتوودا.
ره‌وتی ناوه‌وه پێده‌چێ که له داهاتوودا سێ ره‌هه‌ندی جیاواز به خۆیه‌وه بگرێ. ڕه‌وتێکی مه‌ده‌نی که له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، هه‌ندێ جار هێز و توانای خۆی ده‌رخستووه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی شه‌پۆلوار خۆی ده‌رده‌خا. ئه‌و ره‌وته به‌ڵام له ئه‌ساسدا، له سه‌ر هه‌ندێ تاکتیکی سیاسی و داواکارییه سیاسییه‌کانی کورتخایه‌ندا شکڵی گرتووه و خاوه‌نی سترارێژییه‌کی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بووه و نییه. ره‌هه‌ندێکی دیکه، شکڵ‌گرتنی جووڵانه‌وه‌یه‌کی سیاسی و حیزبی له ناوه‌وه‌ی وڵاته که ره‌نگبێ پێوه‌ندییه‌کی به جووڵانه‌وه‌ی سیاسی پێشوو نه‌بێت، به‌ڵکو جیلێکی نوێ و به ئه‌زموونێکی جیاوازی قۆناغی کۆماری ئیسلامی‌دا، شێوه‌یه‌کی نوێ له حیزبایه‌تی بگرنه پێش. ئه‌م ڕه‌وته ئێمڕۆ فره لاوازه و هۆکارێکی ئه‌و لاوازییه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌وری حیزبه سیاسییه نه‌ریتییه‌کان و هه‌روه‌ها ده‌وری هێزه سیاسییه‌کانی باشووری کوردستان. به‌ڵام من به‌هێزبوونی ئه‌و ڕه‌وته له داهاتوودا به دوور نازانم.
ره‌هه‌ندێکی دیکه، به‌هێزبوونی هێزی سیاسی چالاک و رادیکاڵه له ناوه‌وه‌ی وڵات که ئێستا زیاتر له ده‌وری پارتی ژیانی ئازادی کوردستاندا به‌دی ده‌کرێت. به بڕوای من به‌شێکی ئه‌ساسی ئه‌و هێزه، له داهاتوودا داده‌بڕێت له قه‌واره‌ی ئێستاکێی ئه‌و حیزبه و پاشکۆیی به پارتی کریكارانی کوردستان. به‌هێزبوونی ئه‌و هێزه له قه‌واره‌ی ئێستادا، به‌شێک پێوه‌ندی به نه‌بوونی ئالترناتیڤ و پاسیڤبوون و قه‌یرانی هێزه سیاسییه‌کانی دیکه‌وه هه‌یه. به‌شێکیش به‌و بۆشاییه‌ی ناوه‌وه‌ی وڵات له به‌رانبه‌ر کۆماری ئیسلامی‌دا و هه‌روه‌ها به‌شیکی، به گه‌نده‌ڵی هه‌موو ئاقاره سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی باشووری کوردستان. ئێمڕۆ ئه‌و هێزه‌ش خاوه‌نی ستراتێژییه‌کی سیاسیی ڕوون نییه و زیاتر ده‌ر‌خه‌ری به‌رهه‌ڵست و پێوسیتی چالاکیی سیاسییه له ناوه‌وه‌ی وڵات.
دیاره گۆڕانکارییه‌کانی باشووری کوردستانیش ده‌ورێکی فره گرینگ‌یان له سه‌ر ره‌وتی سیاسی کوردستاندا هه‌بووه که هه‌م لایه‌نی پۆزیتڤی هه‌بووه هه‌میش نێگاتڤ. من وای بۆ ده‌چم که ئه‌گه‌ر ڕووداوه‌کانی باشووری کوردستان نه‌بایه‌ن، له‌وانه‌بوو شێوه‌ی خه‌باتی سه‌ره‌کی جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له ده‌ره‌وه بۆ ناوه‌وه گوێزراباوه و خه‌سڵه‌تێکی دیکه‌ی به‌خۆیه‌وه گرتبا. ئێمڕۆ من ئه‌و گریمانه‌یه به دوور ده‌زانم.
به کورتی، جووڵانه‌وه‌ی کوردی سه‌ره‌ڕای ڕه‌وته جیاواز و ره‌هه‌نده جیاوازه‌کانی له یه‌ک خاڵدا یه‌ک ده‌گرنه‌وه و ئه‌ویش نه‌بوونی ستراتێژییه‌کی یه‌کگرتووی نه‌ته‌وه‌ییه. ئه‌وه‌ی ئێمڕۆ هه‌مووی لایه‌نه‌کانی جووڵانه‌وه‌که به یه‌که‌وه گرێ ده‌دات، قه‌یرانێکی قووڵی سیاسییه. ره‌مزی ده‌رکه‌وتن له‌و قه‌یرانه و سه‌رکه‌وتنی جووڵانه‌وه‌ی کورد تا ڕاده‌یه‌کی زۆر به‌نده به گه‌ڵاڵه‌کردنی ستراتێژییه‌کی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و هه‌روه‌ها پته‌وکردنی پێوه‌ندی نێوان ئه‌و سێ ره‌وته جیاوازه و یه‌کگرتووییه‌کی سیاسیی له ئاستێکی گشتیدا. ئێمڕۆ ئێمه له‌و داخوازه گه‌لێ دوورین.
دیاره سیاسه‌ت هه‌میشه به‌رهه‌می گه‌ڵاڵه‌ی فکری و سیاسی حیزبه‌کان نییه. بارودۆخی ناوچه‌که هه‌میشه شیمانه‌ی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵه که شتێکی چاوه‌ڕواننه‌کرای لێ بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌زموونی باشووری کوردستان ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت، که ئه‌و چه‌شنه ڕووداو و ڕێکه‌وتانه هه‌مێشه جێگه‌ی به‌قا و متمانه نین و ده‌توانن له ره‌وتێکی درێژخایه‌ندا، له بار بچنه‌وه یان خود خه‌سڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی جوولانه‌وه‌که تووشی گۆڕان و گه‌نده‌ڵی بکه‌ن. ئێمڕۆ ئێمه ده‌بێ له‌و ته‌جرووبانه ده‌رس وه‌رگرین و چیتر به سیاسه‌تی چاوه‌ڕوانی و به‌رژه‌وه‌ندی کورتخایه‌نی حیزبانه، به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌ته‌وه‌یی نه‌خه‌ینه مه‌ترسییه‌وه. نه‌بوونی گه‌ڵاڵه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی نیشانه‌ی نه‌بوونی پێناسه‌یه‌کی تۆکمه‌ی نهتهوهیییه. له نه‌بوونی ده‌وڵه‌تێکی کوردی‌دا، ئه‌و ئه‌رکه ده‌بێته ئه‌رکی سه‌ره‌کی هێز و رێکخراوه سیاسیی، مه‌ده‌نی و ڕۆشنبیران و چالاکانی سیاسی ده‌ره‌وه‌ی حیزبه‌کان. ئه‌و ئه‌رکه‌ش کاتێ ماددی ده‌بێت که یه‌کگرووتییه‌ک له ده‌وری سیاسه‌ت و ستراتێژییه‌کی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بێت.
ستۆکهۆلم 16ی سێپته‌مبری 2008