عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده له حدك : ناكرێ بڵێن ئێوه وه‌رن بۆ كۆنگره‌ی ئێمه
دیموكرات گه‌یشتوونه‌ته قۆناخی سڵاوكردن له‌یه‌كتر
نه‌وزاد مه‌حموود -كاوه شێخ عه‌بدوڵڵا

له‌نێو كه‌مپێكی بچووك، كه 3 كیلۆمه‌تر له شارۆچكه‌ی كۆیه دووره، سیاسه‌ت هێنده به‌نه‌خشه‌ی ململانێ و له‌یه‌كدی دووركه‌وتنه‌وه‌وه سه‌رقاڵبووه، ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی خۆی له بیرچووه‌ته‌وه. له‌كاتێكدا ئێران له‌نێو گه‌مارۆیه‌كی قورسی نێوده‌وڵه‌تی و نێوچه‌ییدا ته‌نگاوكراوه‌و هه‌لێكی مێژوویی له‌به‌رده‌م پارته ئۆپۆزیسیۆنه كوردییه‌كاندایه، ئه‌ندامێكی پێشووی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێك له حیزبه‌كه‌ی دیموكرات ده‌ڵێ "به‌خۆشحاڵییه‌وه ئێستا سڵاو له‌یه‌كتر ده‌كه‌ین".
یه‌كێك له پێشمه‌رگه‌كان، تفه‌نگه‌كه‌ی زۆر به‌شلوشۆڵی به‌ده‌سته‌وه گرتووه‌و بێزارییه زۆره‌كه‌ی رووخساری ئاماژه بۆ ئه‌و ناكۆكیانه ده‌كات كه خه‌ریكه له گۆڕه‌پانه راسته‌قینه‌كه‌ی تێكۆشان ده‌یانكاته ده‌ره‌وه "ئێمه هیوای گه‌لێكین، به‌ڵام بڕوانه لێره چی ده‌كه‌ین، دڵنیام ئیتر رۆژهه‌ڵات خه‌ونه‌كانی به ئێمه‌دا هه‌ڵنه‌واسیوه"، ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه پێی خۆشنه‌بوو ناوی بڵاوبكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دواتر سزانه‌درێت، به‌ڵام كۆی ده‌رده‌دڵی ئه‌و ئه‌وه‌بوو كه كاژێری شۆڕش له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان زیاتر له 6ساڵه به‌هۆی ناكۆكی نێوخۆییه‌وه وه‌ستاوه.
"ئاسۆیه‌ك نابینین بۆ یه‌كگرتنه‌وه"
"وای نابینم هێشتا ئاسۆیه‌ك بۆ نزیكبوونه‌وه هه‌بێ، ئه‌گه‌ر یه‌كیشبگرینه‌وه، پێموایه له داهاتوویه‌كی نزیكدا دیسان له‌ت ده‌بینه‌وه"، شاهۆ فه‌ره‌ج ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی (حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران) كه مسته‌فا هیجری سكرتێریه‌تی، له ژووره ساده‌كه‌یدا و له‌ژێر وێنه‌یه‌كی پێشه‌وا قازی و قاسملۆدا وا ده‌ڵێ. شاهۆ یه‌ك یه‌كی ئه‌و زیانانه‌ی ده‌بژارد كه به‌هۆی ئه‌و كه‌رتبوونه‌وه تووشی هاتوون، به‌ڵام له‌ڕاستیدا هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌وانت ده‌ستناكه‌وێ "یه‌كگرتنه‌وه" به پێویستییه‌كی گرنگ و به په‌له نه‌زانێ، یه‌كیشناگرنه‌وه.
شاهۆ فه‌ره‌ج كه 13ساڵه رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی به‌جێهێشتووه، ده‌ڵێ "ئه‌گه‌ر هه‌وڵیش هه‌بن بۆ نزیكبوونه‌وه‌مان، كێشه‌كه ئه‌وه‌یه زه‌مینه نییه بۆ ئه‌وه"، مسته‌فا مه‌ولودی، جێگری سكرتێری (حیزبی دیموكراتی كوردستان) كه خالید عه‌زیزی سكرتێریه‌تی واده‌ڵێ. ئه‌و گرفته‌كه بۆ لایه‌نی به‌رامبه‌ریان ده‌گێڕێته‌وه "تازه ئه‌وان داواده‌كه‌ن ئێمه ناوی خۆمان بگۆڕین، ئه‌م كێشانه ته‌واو خه‌ڵكی له‌ده‌ستداوین و لێمان بێزاربوون، ده‌زانین ئه‌و دیموكراته گه‌وره‌یه به‌هۆی دوو له‌تبوونه‌وه وای لێهاتووه ئاستی جه‌ماوه‌ریمان به‌ته‌واوی دابه‌زیوه". به‌بڕوای مه‌ولوودی ئه‌گه‌ر خۆیان راستگۆبن و بیانه‌وێ، زه‌مینه‌ی پێكهاتنه‌وه ئێجگار لێژ و ناله‌بار نییه "به‌ڵام به‌رده‌وام لێك دوورده‌كه‌وینه‌وه، به‌داخه‌وه".
سه‌ره‌تای ساڵی 2006 گرژییه‌كی زۆر سه‌ری نایه كه‌مپه‌كه و سه‌ره‌نجام كه‌رتبوون، لایه‌ك به‌ناوی حیزبی دیموكراتی كوردستان و لایه‌كه‌ی دیكه‌ش به ناوی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، هه‌موو شتێكی خۆیان جیاكرده‌وه، ته‌نیا وێنه‌كه‌ی قازی و قاسملۆ نه‌بێ، چه‌ند جارێكیش شه‌ڕ و ئاژاوه كه‌وته نێوان دانیشتووانی كه‌مپه‌كه‌وه، ئێستا له‌و كه‌مپه 400 ماڵییه‌دا و له خاكی ئاواره‌ییدا، برا و ئامۆزای پێشمه‌رگه، سیاسه‌ت رێگه‌ی سڵاوێكیشی بۆ نه‌هێشتوونه‌ته‌وه.
شاهۆ ئه‌و شه‌ڕ و ئاژاوانه پشتڕاستده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ "ئێستا ته‌نسیقێكمان دروستكردووه تاوه‌كو گرژی و كێشه‌كانی نێوان خۆمان به‌زوویی چاره‌سه‌ر بكه‌ین و نه‌گه‌نه دادگا"، به‌ڵام مه‌ولوودی پێیوایه "چاره‌سه‌ری ئێمه یه‌كگرتنه‌وه‌یه، هه‌ر نه‌بێ وه‌ك دوو حیزبی به‌رپرسیاری راسته‌قینه به هاوبه‌شی كاربكه‌ین".
موعته‌سه‌م نوورانی، كادرێكی باڵه‌كه‌ی عه‌زیزی ده‌ڵێ "نائومێدی خه‌ڵك له ئێمه زیاتر له رۆژهه‌ڵاته، بێ شك ئه‌وه زۆر خراپ كه‌وتووه له‌سه‌رمان تۆ له‌شۆڕشدا بیت و نه‌توانی له كه‌مپێكی بچو‌وكدا پێكه‌وه بژیت". نوورانی كه ساڵانێك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بووه و ئێستا كادیرێكی ئاساییه، گوتیشی "ته‌واو هیلاك بووین، چیتر بیانوویه‌ك نه‌ماوه بۆ ئه‌م به‌زمه، نێوبانگمان ته‌واو ناشیرین بووه و ته‌نانه‌ت پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوولاش به‌ته‌واوی ره‌شبین بوون".
"به‌و جۆره رۆژهه‌ڵات وه‌رمانناگرێته‌وه"
ئێستا كادیر و پێشمه‌رگه‌كانی هه‌ردوولا سڵاو له‌یه‌ك ده‌كه‌ن و دۆخه‌كه تاڕادده‌یه‌ك له‌نێوانیاندا نه‌رمتر خۆی ده‌رده‌خات، شاهۆ به ئۆتۆمبیله‌كه‌ی خۆی ئێمه‌ی برده به‌رده‌م باره‌گای سه‌ره‌كی باڵه‌كه‌ی دیكه. رامبوود لوتفپوور، ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تی حیزبی دیموكراتی كوردستان، ده‌ڵێ "ئێستا باشتره، پرسه و سه‌ره‌خۆشی له‌یه‌ك ده‌كه‌ین و سڵاوده‌كه‌ین و ئاژاوه نه‌ماوه، خه‌ڵكه‌كه به باشی له شته‌كان تێگه‌یشتوون".
لوتفپوور هه‌روه‌ها به‌گه‌شبینییه‌وه گوتی "هیوایه‌ك بۆ له یه‌ك نزیكبوونه‌وه ده‌بینم، پێشتر به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی خۆیانه‌وه هه‌ندێك سه‌ركرده‌ی ئه‌وان و ئێمه درزه‌كه‌یان دروستكرد". رامبوود زیاتر گوتی "ده‌بێ ناكۆكییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، چونكه ئه‌گه‌ر وابڕوات كوردانی رۆژهه‌ڵات وه‌رمانناگرنه‌وه".
كۆنگره‌یه‌كی هاوبه‌ش
حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له 16ی ئابی 1945 له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دامه‌زرا، پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د یه‌كه‌مین سكرتێری بوو، دوای راگه‌یاندنی كۆماری كوردستان، له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ئه‌وسای ئێران ده‌ستگیركراو دواتر له‌سێداره‌درا. دوای ئه‌ویش دوو سكرتێری دیكه‌ی، د.عه‌بدولڕه‌حمان قاسملۆ(1989) و سادقی شه‌ره‌فكه‌ندی(1992) له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه تیرۆركران. ئه‌و حیزبه چه‌ند جار كه‌رتبوون و جیابوونه‌وه تێیدا روویداوه. له‌سه‌رده‌می عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‌دا حیزب یه‌كیگرته‌وه، دوای كۆنگره‌ی 13 كه مسته‌فا هیجری بووه سكرتێر، دیموكرات بووه دوو باڵ، حیزبی دیموكراتی كوردستان به رێبه‌رایه‌تی خالید عه‌زیزی كه حه‌سه‌ن زاده و سه‌كرده‌كانی پێشووی رێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێڕیان له‌گه‌ڵدان، هه‌روه‌ها حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران به رێبه‌رایه‌تی مسته‌فا هیجری.
نوێترین هه‌واڵی هه‌وڵدان بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو (حدك) و(حدكا)، پاش پێشنیازێكی مسته‌فا هیجری هات، كه له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی تیشكدا، پێشنیازی كرد سه‌ركرده‌كانی حیزبه‌كه‌ی دیكه بچنه كۆنگره‌ی 15 به ناوبژیوانی و چاودێری لایه‌نی سێیه‌م، به‌ڵام لایه‌نی به‌رامبه‌ر پێشنیازه‌كه به‌وشێوه‌یه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
هه‌رچه‌نده هیجری له‌و هه‌ڤپه‌یڤینه‌دا زۆر به‌تووندی هێرشیكرده سه‌ر حدك، به‌ڵام خالید عه‌زیزی له وه‌ڵامیدا گوتی ئه‌وان ئه‌و هێرشه له‌به‌رچاو ناگرن و باسی چۆنیه‌تی به‌ستنی كۆنگره‌كه‌ی كرد و به ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه‌ی خۆیان كورد تیڤی گوت "نه ئه‌وان كۆنگره‌یه‌ك بگرن، كه ئێمه بچین و نه ئێمه كۆنگره‌یه‌ك بگرین كه ئه‌وان بێن، با هه‌ردوولامان بڕیار بده‌ین به‌ره‌و كۆنگره‌یه‌كی هاوبه‌ش بچین، بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته ده‌فته‌ری سیاسی هه‌ردوولامان دانیشن یان كۆمیته‌یه‌كی هاوبه‌ش دیاری بكه‌ین".
قادر وریا، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی (حدك)، ده‌ڵێ "به‌ڕێز هیجری داوایكردووه ئێمه بچین بۆ كۆنگره‌ی ئه‌وان كه بڕیاره له داهاتوو بیبه‌ستن، ئێمه ده‌مانه‌وێ پێكه‌وه كۆنگره ببه‌ستین و كۆنگره‌یه‌كی هاوبه‌ش بێ و هه‌ردوولا پێكه‌وه ئاماده‌سازی بۆ بكه‌ین و كۆمیته‌ی هاوبه‌شی بۆ دروستبكه‌ین، نه‌ك ئه‌وان كۆنگره‌ی خۆیان ببه‌ستن و ئێمه‌ش بچینه ناو كۆنگره‌كه".
به‌ڵام حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، كۆنگره‌ی هاوبه‌ش ره‌تده‌كاته‌وه "كۆنگره‌ی هاوبه‌ش مانای نییه و كاتی خۆی له كۆنگره‌ی 13دا ئه‌وان له حیزب چوونه‌ته ده‌ره‌وه، ئێستا خۆمان بۆ كۆنگره‌ی 15 ئاماده ده‌كه‌ین و ده‌توانن بێن"، محه‌ممه‌د نه‌زیفی، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی ئه‌و حیزبه، گوتیشی "ئه‌وه رێگه‌یه‌كی باشه كه كاك مسته‌فا پێشنیازی كردووه".
له جوگرافیایه‌كی ئێجگار بچو‌وكدا، كه له پانتایی دوو گوند تێناپه‌ڕێ، ماوه‌ی زیاتر له 5 ساڵه دوو حیزبی ئاواره‌ی كوردی، سه‌رباری كێشه زۆره‌كانی ژیانی ئاواره‌یی، له ناكۆكییه‌كی تووندی سیاسی‌دا ده‌ژین و وه‌ك عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده، سكرتێری پێشووی حیزبه‌كه ده‌ڵێ "به‌هۆی ئه‌و ناكۆكی و جیابوونه‌وه‌یه‌وه، هه‌ردوولا له رۆژهه‌ڵات زیانێكی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌رییان پێكه‌وتووه و نفوزێكی زۆریان له‌ده‌ستداوه".
محه‌ممه‌د نه‌زیفی، ده‌ڵێ، دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان دانیشتن و داوایان لێكراوه كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن "سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی زۆری له‌گه‌ڵداین، ئێستا زه‌مینه‌یه‌ك له پێشنیازی كاك مسته‌فادا هه‌یه و ئه‌وان خۆیانی لێده‌دزنه‌وه". به‌ڵام قادر وریا ره‌تیكرده‌وه خۆیان له چاره‌سه‌ر بدزنه‌وه "به‌رده‌وام پێشنیاز و قسه‌ی تازه‌مان هه‌بووه بۆ لێكنزیكبوونه‌وه، به‌ڵام ئێمه ده‌ڵێین، با له‌سه‌ر ئاستی سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوولا دابنیشین و قسه‌بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و كۆنگره‌یه‌ی كاك مسته‌فا باسیده‌كات".
هه‌رچه‌نده نه‌زیفی ده‌ڵێ "ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش نه‌یێن ئێمه كۆنگره‌ی 15 ده‌به‌ستین"، به‌ڵام دیسان ژماره‌ی كۆنگره‌كه‌ش یه‌كێكی دیكه‌یه له ناكۆكییه‌كانی نێوانیان، (حدك) دوای جیابوونه‌وه كۆنگره‌ی 14 و 15ی به‌ستووه و (حدكا) ته‌نیا كۆنگره‌ی 14ی به‌ستووه.
مسته‌فا هیجری پێشنیازی كردووه، له‌سه‌ر بنه‌ما و میكانیزمه‌كانی كۆنگره‌ی 13 گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌ست پێبكات. محه‌ممه‌د نه‌زیفی، باسی ئه‌و زه‌مینه‌یه ده‌كات و ده‌ڵێ "خۆیان باش ده‌زانن چییه، ئه‌و سه‌ركردانه‌ی ئه‌وكات ئه‌ندامی ره‌هبه‌ری بوون بێنه ناو كۆنگره‌ی 15"، به‌ڵام قادر وریا ده‌ڵێ "باشه بۆ ده‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه بۆ كۆنگره‌ی 13، خۆ ئه‌وان خۆشیان كۆنگره‌ی 14یان به‌ستووه، هه‌رده‌بێ كۆنگره‌یه‌كی هاوبه‌ش ببه‌ستین و له‌و كۆنگره‌یه‌دا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن".
عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده، رێبه‌ری پێشووی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، بۆ له‌یه‌ك نزیكبوونه‌وه پێشنیازه‌كه‌ی هیجری به دروست نازانێ و ده‌ڵێ "ده‌بێ كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش سازبكرێ و دواتر كۆنگره‌یه‌كی هاوبه‌ش ببه‌سترێ، ئه‌گه‌ر هه‌ردوولا به‌مه رازی بن، دۆست زۆره ناوبژیوانی بكات، به‌ڵام ناكرێ بڵێ ئێوه وه‌رن بۆ كۆنگره‌ی ئێمه".
--------------------------------------------------------
سه‌رچاوه: هه‌فته‌نامه‌ی "رووداو"، ژماره 195، چاپی هه‌ولێر، دووشه‌ممه 2012.01.16