تووڕه‌بونه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان خێری كوردی تێدابو!
كاردانه‌وه تونده‌كه‌ی ئه‌ردۆغان له‌به‌رامبه‌ر شیمۆن پرێزی سه‌رۆكی ئیسرائیل له مونته‌دای ئابوری داڤۆس خێری بۆكورد لێكه‌وته‌وه.
دوای كاردانه‌وه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان له‌داڤۆس و دروستبونی گرژی له نێوان ئیسرائیل و توركیادا ئێستا ئیدی رۆژانه له رۆژنامه گۆڤاره جیهانییه‌كان ورده ورده باسی كێشه‌ی كورد له‌توركیا زه‌ق ده‌كرێته‌وه كه له‌وانه‌یه پێشتر به هۆی هاوسه‌نگییه سیاسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه‌متر باسیان لێوه كرابێت.
ئه‌م توڕه‌بونه‌ی ئه‌ردۆغان بوه هۆی ئه‌وه‌ی كه ئێستا رۆژانه باسی كێشه‌ی كورد بكرێت له توركیا و ئه‌وه بگوترێت كه مادام ئه‌ردۆغان به‌رگری له كێشه‌ی فه‌له‌ستنینییه‌كان ده‌كات ئه‌ی بۆچی كێشه‌ی كوردی وڵاته‌كه‌ی چاره‌سه‌ر ناكات.
رۆژنامه‌ی وال ستریت ژوورنالی ئه‌مریكایی له بابه‌تێكدا به‌ناوی "سه‌رۆك وه‌زیری توركیا دۆسته‌كانی فه‌رامۆش كردوه" شیكردنه‌وه‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به كاردانه‌وه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان له كۆبونه‌وه‌ی داڤۆس خسته به‌ردیده‌ی خوێنه‌ران.
سه‌رۆك وه‌زیری توركیا له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له داڤۆس به‌رله‌وه‌ی كه به په‌له كۆبونه‌وه‌كه جێبهێڵێ له واتایه‌كی مه‌جازیدا پێڵاوێكی گرته شیمۆن پرێزی سه‌رۆكی ئیسرائیل.
ئه‌ردۆغان به‌شیمۆن پرێزی وت تۆ پیره‌مێردێكی درۆزنی و به‌و جۆره‌ش له‌كه‌یه‌كی خسته سه‌ر ناو و ئاوازه‌ی مێوانپه‌روه‌ریی توركه‌كان.
ئه‌ردۆغان به سه‌رۆكه 85 ساڵه‌كه‌ی ئیسرائیلی وت كه ئێوه له هه‌مو كه‌سێك باشتر ده‌زانن مرۆڤ بكوژن.
به‌هه‌رحاڵ حكومه‌تی توركیا ئه‌وه‌ی فه‌رامۆش كردوه كه بۆخۆی هێرش ده‌كاته سه‌ر په‌كه‌كه و له‌و هێرشانه‌دا چیده‌كات،ئه‌ویش له كاتێكدا كه په‌كه‌كه موشه‌كیشی نه‌هاوێشتوه‌ته ناو شاره‌كانی توركیا.
رۆژنامه‌ی فاینانشڵ تایمز له بابه‌تێكدا به‌ناوی حكومه‌تی توركیا به‌چ هه‌قێك دژایه‌تی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی ده‌كات؟ تیشكی خستۆته سه‌ر كاردانه‌وه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان له‌به‌رامبه‌ر شیمۆن پرێز و له‌وێشه‌وه باسی سیاسه‌ته‌كانی توركیا به‌نیسبه‌ت كورد كردوه.
Silke Mertens نوسه‌ری فاینانشڵ تایمزبۆئه‌و بابه‌ته قه‌ڵه‌می سوڕاندوه‌و له بابه‌ته‌كه‌یدا ده‌ڵێت:
"سه‌رۆك وه‌زیری توركیا سه‌ره‌ڕای ئه‌و ره‌فتار توندانه‌ی كه له‌دژی كورده‌كانی وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات سه‌باره‌ت به‌بارودۆخی شه‌ڕی غه‌زه له‌داڤۆس توڕه ده‌بێت و كاردانه‌وه پیشانده‌دات.كاردانه‌وه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه‌و جێی متمانه‌ش نیه.ئه‌و كاره‌ی ره‌جه‌ب تایپ ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی وه‌زیری توركیا كارێكی مناڵانه بو..
نوسه‌ره‌كه‌ی فاینانشڵ تایمزی به‌ریتانیایی ده‌ڵێت:"دووروویی و ساخته‌كارییه ولاتێك كه بۆخۆی تا ئێستا جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كانی قبوڵ نه‌ركردوه‌و به قسه‌ی خۆی 25 ساڵه شه‌ڕی جیاخوازانی كورد ده‌كات و 35 هه‌زار كه‌سی لێكۆشتون و زۆر جاریش گونده‌كانی خاپوور كردون ئێستا ده‌رسی ئه‌خلاق و ره‌وشت به دنیا بدات.
ئه‌ردۆغان ساڵی رابردو بۆخۆی فه‌رمانی ئه‌وه‌ی ده‌ركرد كه سوپای وڵاته‌كه‌ی بۆ راوه‌دونانی توندڕه‌وه كورده‌كان بچێته ناو خاكی باكوری عێراق.ئه‌ردۆغان تا ئێستا خه‌می ئه‌وه‌شی نه‌بوه كه ئایا له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا كه‌سانی سڤیل كه‌تونه‌ته مه‌ترسی یان نا.
بیانوه‌كه‌ی توركیا بۆئه‌وه‌ی كه له مانگی شوباتی ساڵی 2008دا هێرشی كرده سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه بو كه گوایه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێوشوێنی پێویست له دژی په‌كه‌كه ناگرێته به‌ر، باشه ئه‌ی ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه‌ش وه‌كو حه‌ماس رۆژانه سه‌دان موشه‌كی بچوك و گه‌وره‌ی بهاوێشتایه‌ته خاكی توركیا ئه‌و كاته حكومه‌تی توركیا چی ده‌كرد؟
ئه‌گه‌ر حكومه‌تی توركیا ئه‌مه وه‌كو مافێك ده‌زانێت بۆفه‌له‌ستینییه‌كان به چ حه‌قێك رێگا له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی ده‌گرێت؟
مادام كه‌ئه‌ردۆغان داوا ده‌كات ئیسرائیل له گه‌ڵ حه‌ماسدا دانوستان بكات ئه‌ی بۆچی خۆی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا دانوستان ناكات؟حه‌ماسی فه‌له‌ستینی و په‌كه‌كه‌ه‌ی كوردی هه‌ردو له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌مریكاوه به تیرۆریست ناوزه‌د كراون.
نوسه‌ره‌كه‌ی فاینانشڵ تایمز ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت كه كاردانه‌وه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان له‌به‌رامبه‌ر پرێز ته‌نیا له‌به‌ر هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی وڵاته‌كه‌ی نه‌بوه به‌ڵكو جوڵانه‌وه‌ی ده‌ماره ئیسلامگه‌راییه‌كه‌ی ئه‌ردۆغانه.
"توركیا خه‌یاڵی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه ببێته پردێك له نێوان خۆرئاوا و خۆرهه‌ڵاتدا.ئه‌ردۆغان ئیدی متمانه‌ی ئه‌وه‌ی له ده‌سداوه كه ببێته ناوبژیوانێكی دروست و راستگۆ.له شه‌ڕی كه‌رتی غه‌زه‌دا ده‌ركه‌وت كه پارتی داد‌و گه‌شه پێدان به‌رگری له سیاسه‌تی موحافزه‌كاری دینی ده‌كات.ئیسلامی هه‌ربه ئیسلامی ده‌مێنێته‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تیشی به ده‌سته‌وه بێت."
رۆژنامه‌ی هائارتسی ئیسرائیلیش باسی ئه‌وه‌ی كردوه كه توركیا له ساڵه‌كانی نه‌وه‌ده‌كاندا 1990كاندا 3هه‌زار و 500 گوندی كوردی وێران كردوه.
رۆژنامه‌ی هائارتس له بابه‌تێكدا به ناوی" دووڕوویی و ساخته‌كاریی ئه‌ردۆغان زیان به په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئیسرائیل ناگه‌یه‌نێت"دا سه‌رنجی راكێشاوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌ردۆغان ناتوانێت به‌سه‌ر خۆیدا زاڵ بێت و خۆی كۆنترۆڵ بكات.
رۆژنامه‌ی هائارتس له به‌رده‌وامی بابه‌ته‌كه‌یدا ده‌نوسێت "توركیا له ساڵه‌كانی نه‌وه‌ده‌كاندا 3500 گوندی كوردی خاپوور كردوه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای ئه‌و ولاته‌ش بۆسه‌ر باكوری عێراق هاوشێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ئیسرائیله بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌زه."
رۆژنامه‌كه له زاری هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی به‌رپرسی توركه‌وه باسی ئه‌وه‌ی كردوه كه حكومه‌تی تروكیا له رێی هاوكارییه‌كانی ئیسرائیله‌وه توانیویه‌تی زیاتر دژایه‌تی په‌كه‌كه بكات و هه‌روه‌ها كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیش له ئیسرائیل وه‌رده‌گرێت.ئه‌وه‌شی وتوه كه" ئیسرائیل سه‌باره‌ت به قه‌تڵوعامی ئه‌رمه‌نه‌كان وخاپور كردنی گوندی كورده‌كان له توركیا بێده‌نگی هه‌ڵبژارد،چونكه په‌یوه‌ندییه‌كانی له گه‌ڵ توركیا به‌لاوه گرنگتر بو."
به‌هه‌رحال ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه‌یه كه پێكدادانی به‌رژه‌وه‌ندی ولاتان ده‌بێته هۆی دروستبونی هاوسه‌نگی سیاسی و نوێ‌و هه‌ندێك جار به‌وه‌ش گۆڕانكاری دروستده‌بێت. ئه‌ردۆغان له‌كاردانه‌وه‌كه‌یدا به‌رامبه‌ر به شیمۆن پرێز به‌رگی له حه‌ماس كرد به‌ڵام له‌وانه‌یه ئه‌و كاته له‌بیری ئه‌وه‌دا نه‌بوبێت كه ولاته‌كه‌ی ئه‌وه‌یش كێشه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی فه‌له‌ستینی هه‌یه.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی رادیو نه‌وا
http://www.radionawa.com/NewsDetailN.aspx?id=30439&LinkID=70