نوام چۆمسكی:
ئه‌گه‌ره‌كانی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی له 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر زیاترن
نامۆ عه‌بدوڵا

پێنج مانگ له‌مه‌وبه‌ر ئیمه‌یلێكم بۆ نوام چۆمسكی نارد تاوه‌كو هه‌ڤپه‌یڤینێكی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سازبكه‌ین، له‌سه‌ر دۆزی كورد، به‌تایبه‌تی له عێراق و توركیا، بۆ ماڵپه‌ڕی ئینگلیزی رووداو. وه‌ڵامه‌كه‌ی چۆمسكی ده‌ریخست كه ئه‌م بیرمه‌نده ته‌مه‌ن 83 ساڵه‌یه هێشتا مه‌سه‌له‌ی كورد به‌شێكی گرنگی ژیانی فیكریه‌تی. چۆمسكی بۆی نووسیم “تازه له ئیسته‌نبوڵ گه‌ڕاومه‌ته‌وه، له كۆنفرانسێك له‌سه‌ر ئازادی راده‌ربڕین كه به زۆری تایبه‌ت بوو به كورد. خۆزگه ده‌متوانی هه‌ڤپه‌یڤینێكی دیكه بكه‌م. به‌ڵام داوای لێبووردن ده‌كه‌م، كه تاوه‌كو مانگی كانونی دووه‌م ده‌بێ هه‌رچی داواكان هه‌یه ره‌تبكه‌مه‌وه. ته‌نیا ساتێكیش به‌تاڵ نیم پێش ئه‌وكاته، ده‌زانم ره‌نگه قورسیش بێت بڕوابكه‌ی”. بێگومان بڕوام كرد و ته‌نانه‌ت به‌ڵێنێكی له‌م جۆره‌ش خراپ نه‌بوو. دوای چوار مانگ، واته دروست له مانگی كانوونی دووه‌مدا، ئیمه‌یلێكی دیكه‌م بۆ نارده‌وه. چۆمسكی پێی‌گوتم په‌یوه‌ندی به بیڤ ستۆهل بكه‌م، كه دیداره‌كانی ئه‌و رێكده‌خات. دوای چه‌ند ئیمه‌یل و ته‌له‌فۆنێك گفتوگۆكه‌مان له‌ڕۆژی 15 ی شوباتدا ئه‌نجامدا، كه هاوكاتبوو له‌گه‌ڵ 13 ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر رفاندنی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له كینیاوه بۆ توركیا.
له‌ڕاستیدا هیچ كه‌سێك ناتوانێ له چه‌ند په‌ره‌گرافێكی كورتدا باسی بیرمه‌ندی ئه‌مریكی چۆمسكی، بكات (نیویۆرك تایمز) ده‌ڵێت ره‌نگه گه‌وره‌ترین بیرمه‌ندبێ كه ئێستا له ژیاندا مابێ. به‌پێی ماڵپه‌ڕی ویكیپیدیا، چۆمسكی زیاتر له 150 كتێب و سه‌دان وتاری نووسیوه. ئه‌م فه‌یله‌سوفه، نووسینه‌كانی دوو جۆرن. ئه‌و نووسینانه‌ی له سه‌ر زمانناسین كه پسپۆڕی تێدا هه‌یه و نزیكه‌ی 40 ساڵه تیۆره‌كانی ئه‌و هه‌ژموونی به‌سه‌ر زۆربه‌ی ناوه‌نده ئه‌كادیمیه‌كانی ئه‌مریكا و دونیادا گرتووه. به‌شی دووه‌می نووسینه‌كانی ئه‌وانه‌ن كه له‌سه‌ر زمان‌ناسی نین. زۆربه‌یان له سه‌ر سیاسه‌ت و فه‌لسه‌فه‌ی سیاسین، كه نێوبانگێكی زیاتری له‌نیۆ خه‌ڵكدا پێداوه.
له شه‌ڕی ڤێتنامه‌وه، چۆمسكی ره‌خنه‌گرێكی جیدی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكایه. له نووسینه‌كانیدا، پاڵپشتیكه‌رێكی گه‌وره‌ی میلله‌تانی چه‌وساوه‌ی وه‌ك كورد و فه‌له‌ستینییه‌كانه. له 1975دا یه‌كێكبوو له‌كۆی ئه‌و كۆمه‌ڵه بیرمه‌نده‌ی كه نامه‌یه‌كیان بۆ جیهان نووسی له‌باره‌ی بارودۆخی ناهه‌مواری ئه‌وكاتی كوردی باشووری كوردستان.
پرسیار: له دوایین هه‌ڤپه‌یڤیندا كه نزیكه‌ی سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ به‌ڕێزتان ئه‌نجاممدا جه‌ختمان كرده سه‌ر عێراق. به‌ڵام ئه‌مجاره، ده‌مه‌وێ فراوانتر قسه‌بكه‌ین له‌سه‌ر كورد له عێراق و توركیاش. له‌كاتێكدا ئه‌و هه‌موو گۆڕانكاریانه ده‌بینین كه له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا رووده‌ده‌ن و ئه‌وه‌ی پێشتر له میسر و توونس روویاندا، حه‌زده‌كه‌م بۆچوونت بزانم له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای كورد به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له توركیا و عێراق؟
چۆمسكی: له‌ڕاستیدا، ته‌نیا توركیا و عێراق نییه. سوریا، ئێران و چه‌ند به‌شێكی رووسیاش ده‌گرێته‌وه. تۆ ده‌زانی و پێویست ناكات من پێت بڵێم، كه كورد گه‌وره‌ترین گرووپی نه‌ته‌وه‌یی و كولتورییه هه‌رگیز نه‌یانتوانیوه هه‌رێمێكی نه‌ته‌وه‌یی (ده‌وڵه‌ت) به‌ده‌ستبێنێ. هه‌نگاو بۆپێشه‌وه نراون. بۆ نموونه، له باكووری عێراق، رێژه‌یه‌ك له ئۆتۆنۆمی و بارێكی ئاسایش بوونی هه‌یه كه پێشتر نه‌بووه. پرسی ئه‌وه هه‌یه كه چۆن كوردی ئه‌وێ بتوانن ئه‌م هه‌له بقۆزنه‌وه و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌واو شیاو بۆ خۆیان دروستبكه‌ن و ببنه مودێلێك بۆ ئه‌وانیتریش. توركیا، كه له‌ڕاستیدا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌وێبووم، بارودۆخه‌كه‌ی باشتر بووه. یه‌كه‌مجار كه له‌وێبووم، نزیكه‌ی ده ساڵ له‌مه‌وبه‌ربوو، بارودۆخه‌كه زۆر ترسناك بوو. دروست دوای ئه‌و ماوه‌یه‌بوو كه تووندوتیژی و سه‌ركوتكاری و وێرانكاری گه‌یشتبووه ئه‌وپه‌ڕی تووندی. خه‌ڵكی ده‌ترسان ئه‌و ره‌نگانه به‌كاربێنن كه گوزارشت له كورد ده‌كه‌ن، به‌نهێنی نه‌بووایه نه‌یانده‌توانی به زمانی خۆیان قسه بكه‌ن و، ئیدی به‌م شێوه‌یه. ئه‌مه به‌ره‌وپێشچوونێكی خاوی به‌خۆیه‌وه دیوه. ئێستا جۆرێك له دانپێدانان به شه‌رعیبوونی شوناسی كورد له‌لایه‌ن حكومه‌ت و رێژه‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكه‌وه دروستبووه. كورد، ئه‌گه‌ر به‌و دیالێكته سه‌یرانه قسه بكه‌ین، هیچیتر به “توركی شاخاوی” ناونابرێن. بۆیه ئێستا كورد رێژه‌یه‌ك دانپێدانانیان وه‌رگرتووه. ئێستا په‌خشی ته‌له‌ڤزیۆنی و رادیۆیی به‌زمانی كوردی هه‌یه. ئێستا به‌ڵێندراوه كه كوردی له قوتابخانه‌كان بخوێنرێ، ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كه كه هێشتا به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ر نه‌كراوه. له‌هه‌مانكاتدا، هه‌نگاوی پاشه‌كشه بینراوه. كاتێك مانگی تشرینی دووه‌م له‌وێبووم، دادگاییكردنی 150 سه‌ركرده‌ی كورد كه هه‌ندێكیان كه‌سانی به‌نێوبانگن، وه‌ك عوسمان بایده‌میری سه‌رۆك شاره‌وانی دیاربه‌كر، به‌ڕێوه‌بوو. چالاكڤانه‌كان كه‌سانی تووندوتیژ نه‌بوون و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی درابوونه پاڵیان به ته‌واوی بێ مانابوون. به‌ڵام تۆمه‌تباركرابوون و پێموایه ئێستا دواخراوه و پێده‌چێ حكومه‌ت نه‌یه‌وێ سووربێ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی تۆمه‌ته‌كانی. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه نراوه، ئاستێك له پێشكه‌وتن به‌ده‌ستهاتووه. حكومه‌تی توركیا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانی سوریا و ئێران باشتركردووه، به‌ڵام هێنده‌ی من بزانم ئه‌مه كاریگه‌ری نه‌كردووه‌ته سه‌ر بارودۆخی كورد وه‌ك كه‌مینه‌یه‌ك له‌و وڵاتانه‌دا. رێگه‌ی درێژ ماوه ببڕدرێ، به‌ڵام پێموایه هه‌نگاوی جیدی بۆ پێشه‌وه نراون و ئه‌و ئۆتۆنۆمییه رێژه‌ییه‌ی كه كوردی باكووری عێراق به‌ده‌ستیان هێناوه به‌رده‌وامی به‌م هه‌نگاوانه داوه‌و، هه‌لی ره‌خساندووه كه ده‌كرێ بقۆزرێنه‌وه.
پرسیار: وه‌ك ئاماژه‌ت پێدا بێگومان گۆڕانكاری روویداوه له توركیا. به‌ڵام پێناچێ كورد، به‌تایبه‌تی پارتی ئاشتی و دیموكراتی BDP و پارتی كرێكارانی كوردستان PKK، به‌م گۆڕانكاریانه خۆشحاڵبن. بۆچوونی ئێوه چییه؟
چۆمسكی: له‌ڕاستیدا، ئه‌م دادگاییكردنانه به‌رامبه‌ر پارتێكی سیاسی رێكخراون. هێشتاش مه‌حاڵه دان به هێزێكی سیاسی شه‌رعی كوردی له وڵات‌دا بنرێت و ئه‌مه ململانێیه‌كه و هێشتا به‌رده‌وامه. به‌ڵام پێموایه چه‌ند ئه‌گه‌رێكی باش له ئارادان. مه‌به‌ستم ئه‌و كۆنفرانسه‌یه كه مانگی تشرینی دووه‌م له ئیسته‌نبوڵ به‌شداریم تێدا كرد. كۆنفرانسێك بوو بۆ رۆژنامه‌نووسان و هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران و چالاكڤانه‌كان و چه‌ند كه‌سێكی بیانی وه‌ك من و كه‌سانی دیكه‌ی لێ‌بوو. ئێستا داننان به‌وه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی زمانی كوردی ناشه‌رعییه و پێویسته كۆتایی پێبێت له زیادبووندایه به به‌راورد به ساڵانی رابردوو. راسته زۆر شت هه‌یه كه كورد له‌باره‌یانه‌وه ناڕازی بێ، وه‌ك سزادانی ئه‌و پارته سیاسییه‌و ئه‌و دادگاییه بێ مانایانه‌ی كه به‌ڕێوه‌ن. دادگایكردنه‌كان ره‌نگه ئه‌نجامبدرێن و ره‌نگیشه ئه‌نجامنه‌درێن. نازانم، ئێستا خه‌ریكه دواده‌خرێن، به‌ڵام هێشتا له ماوه‌ی رابردوودا به‌ره‌وپێشچوون بینراوه كه پێموایه ده‌بێ پێیان خۆشحاڵبین و وه‌ك هه‌لێك یاخود جۆرێك له كه‌له‌پوور سه‌یری بكه‌ین كه ده‌توانی لێیه‌وه بنیاتنان ده‌ست پێبكه‌ی بۆ پێشڤه‌چوونی زیاتر.
پرسیار: پێتوایه ئه‌م پێشڤه‌چوونانه‌ی ئاماژه‌یان بۆ ده‌كه‌ی ده‌ره‌نجامی ئه‌و راستییه بن كه پارتێكی ریشه ئیسلامی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته، كه ئه‌وییش پارتی داد و گه‌شه‌پێدانه به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان؟
چۆمسكی: ده‌مه‌وێ بڵێم شته‌كه ئاڵۆزه. ده‌كرێ جۆرێك له نمره به‌و پارته بده‌ی. به‌ڵام گۆڕانكاری پۆزه‌تیڤ روویانداوه‌و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، پێموایه سیاسه‌ته‌كانی ئیداره‌ی ئه‌ردۆغان زۆر ماناداربوون، وه‌ك سیاسه‌تی “كرانه‌وه به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات” و نه‌بوونی دووژمن “سفر كێشه له‌گه‌ڵ دراوسێیه‌كان”. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێموایه ئه‌وه سیاسه‌تێكی ژیرانه‌یه و پێشكه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه. بۆ نموونه، ئه‌ردۆغان ئێستا به‌نێوبانگترین كه‌سه له جیهانی عه‌ره‌بیدا، به‌پێی راپرسییه‌كانی ئه‌م دواییه. ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی راپه‌ڕینه‌كه‌ی ئه‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی رابردووی میسر بكه‌ین، راپه‌ڕینێكی بێ وێنه‌بوو. ئه‌ردۆغان تاڕاده‌یه‌كی زۆر تاكه سه‌ركرده بووه كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پاڵپشتی به‌هێزی خۆی بۆ ده‌ربڕی. هه‌موو كه‌سێكی دیكه خۆی بێده‌نگكردبوو، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه.
پرسیار: به‌ڵام به‌مدواییه، ئۆجه‌لان ، داوای له كورد كرد كه ئه‌وه‌ی میسرییه‌كان كردیان بۆ رزگاربوون له حوسنی موباره‌كی سه‌رۆكیان دووباره بكه‌نه‌وه له دیاربه‌كر . گوتی كورد ته‌نیا ده‌توانێ ئازاد بێت ئه‌گه‌ر بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای مافه‌كانی بكات. پێتوایه ئه‌وه سیاسه‌تێكی ژیرانه بێت؟
چۆمسكی: ده‌بێ داوای مافه‌كانیان بكه‌ن. به‌ڵام پێویسته ئامانجه‌كانت دیاریبكه‌ی. له كه‌یسی میسردا، بۆ نموونه، ئامانجه‌كه زۆر ته‌سك، به‌ڵام روون بوو:رزگاربوون له موباره‌ك. پاشان ئامانجێكی گه‌وره‌تر هه‌بوو: رزگاربوون له ده‌سته‌بژێری حوكمڕان. ئه‌وه‌تا هه‌ر ئێستا خه‌ریكی فۆرمه‌له‌كردنی ئامانجی فراوانترن. له‌ڕاستیدا، هه‌ر دوێنی، یان چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر بوو، پێموایه، بۆ یه‌كه‌مجار گرووپێك چالاكڤانی مافی مرۆڤ به پرۆگرامێكی درێژخایه‌نتره‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی سیاسی و مه‌ده‌نی هاتنه‌پێشه‌وه. ئه‌مه له‌ڕاستیدا یه‌كه‌مجاربوو كه له 25 ی كانونی دووه‌مه‌وه كرابێ. ئه‌مه ژیرانه‌یه و پێویسته بیكه‌ن. ململانێیه‌ك دێته كایه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و مافانه. زۆر ده‌سه‌ڵاتی چه‌سپیوو هه‌یه كه به ئاسانی وازناهێنن. ئه‌وه‌ی میسرییه‌كان ده‌یكه‌ن، مۆدیلێكی هانده‌ره، به‌ڵام ناتوانی له شوێنه‌كانی دیكه دووباره‌ی بكه‌یه‌وه. بۆ نموونه، ئه‌وه‌ی له توونس رووده‌دات هاوشێوه‌ی رووداوه‌كه‌ی میسر نییه. بارودۆخی جیاواز و گرفتی جیاوازیان هه‌یه. ئه‌مه به‌هه‌مان شێوه بۆ كوردیش دروسته. ده‌بێ به وریاییه‌وه بزانن ئه‌و بارودۆخانه چین كه رووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه و بپرسن چ تاكتیكێك دروسته له بارودۆخێكی وادا؟
مه‌به‌ستمه بڵێم ئه‌مه گرفتێكی كۆنه. ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تاكانی بزووتنه‌وه شۆرشگێڕییه‌كان و ریفۆرمخوازه‌كانی سه‌دده‌ی نۆزده. ئێستا بیربكه‌وه بۆ نموونه له‌وه‌ی كه كارڵ ماركس له‌باره‌ی شۆڕشه‌وه نووسی. كارڵ ماركس لایه‌نگری شۆڕشه سۆشیالیستییه‌كان و سۆشیالیست-كۆمۆنیستییه‌كان بوو. به‌ڵام بۆچوونێكی كه‌مێك جیاوازی له‌وباره‌یه‌وه هه‌بوو. بۆ نموونه، ئه‌و گوتی له به‌ریتانیا، كه جۆرێك له سیسته‌می په‌رله‌مانی بوونی هه‌بوو، پێیوابوو ده‌كرێ كرێكاره‌كان مافه‌كانی خۆیان به‌ده‌ستبێنن، به‌كۆنترۆڵكرنی وه‌به‌رهێنان و پیشه‌سازی له‌ڕێگه‌ی پێوه‌ره په‌رله‌مانییه‌كانه‌وه كه له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگه سۆشیالیستییه‌كان فه‌رزكرابوو. ئێستا شوێنی دیكه ده‌بینین كه شۆڕشی جه‌ماوه‌ریان تێدا رووده‌دات. ئه‌و (ماركس) ده‌كرێت راست بووبێ و ده‌كرێت هه‌ڵه‌ش بووبێ، به‌ڵام هه‌ڵوێسته گشتییه‌كه كه دروستبوو ئه‌وه‌بوو كه، ده‌بێ تاكتیكه‌كان به‌گوێره‌ی ئه‌و بارودۆخ و كه‌شوهه‌وایه‌ی كه له ئارادایه رێكبخه‌ی. یاسایه‌كی میكانیكی نییه كه پێت بڵێ تاكتیكه دروسته‌كان كامانه‌ن.
پرسیار: به‌ڵام هێنده‌ی من بزانم، تۆ ئانارشیستیت و پاڵپشتێكه‌رێكی مه‌زنی “ملكه‌چنه‌بوونی مه‌ده‌نییانه”(civil disobedience)یت. پێتوانییه كاتی ئه‌وه هاتووه كورد له توركیا، كه پارته سیاسییه‌كانیان هێشتا قه‌ده‌خه‌ده‌كرێن، هێشتا ناتوانن به زمانی كوردی له خوێندنگه‌كان بخوێنن، ئه‌و كاره بكه‌ن كه میسرییه‌كان كردیان تاوه‌كو ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتیتریان هه‌بێ له توركیا؟
چۆمسكی: با ملكه‌چنه‌بوونی مه‌ده‌نیانه وه‌ربگرین، چه‌ندین جار خۆم به‌شداریم كردووه و به‌ندكراوم و سزای به‌نكردنی درێژم بۆ بڕاوه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه تاكتیكه، پره‌نسیپ نییه. كاتێك ئه‌نجامیده‌ده‌ی كه پێتوایه كاریگه‌ری دروستده‌كات. ئامانجی سه‌ره‌كی ملكه‌چنه‌بوونی مه‌ده‌نیانه هه‌میشه بریتییه له هاندان و ورووژاندنی ئه‌وانیتر بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری بكه‌ن، شتێك بكه‌ن. بۆیه، ئه‌مه هه‌ندێكجار تاكتیكێكی باشه، هه‌ندێكجاریش باش نییه. كه دێته سه‌ر كورد، كورد ناتوانن له سه‌ر شه‌قامه‌كانی دیاربه‌كر خۆپیشاندان بكه‌ن و بڵێن ده‌مانه‌وێ له سه‌رۆك رزگارمان بێت. ئه‌مه تاكتیكێكی گونجاو نییه. به‌ڵام ئه‌مه تاكتیكێكی گونجاوبوو له میسر، له قاهیره. به‌ڵام تاكتیكێكی گونجاو نییه له دیاربه‌كر، له‌به‌رئه‌وه‌ی بارودۆخه‌كان جیاوازن. وه‌بیرتبێ كه ناڕازییه‌كه‌ی میسر، له‌كاتێكدا ته‌واو بێوێنه بوون و بوێری و سووربونی نیشاندا، تائێستاش ئامانجی زۆر ته‌سكی هه‌بوو: موباره‌ك پێویسته بڕوات. ئه‌وه ئامانجه‌كه بوو و ئامانجی كورد، له توركیا، باكووری عێراق، یان هه‌رشوێنێكی دیكه، به‌راورد ناكرێت به‌وه‌ی میسر. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئامانجه‌كانی كورد فراوانترن. دووباره، بڕێكی زۆر مافی مه‌ده‌نین و ده‌بێ له خۆت بپرسی چ تاكتیكێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دروسته؟. ئایا ملكه‌چنه‌بوونی كۆمه‌ڵایه‌تی یارمه‌تیده‌ره یان ئایا رێگه‌ی باشتر هه‌یه؟ گرفتێكی زۆر هه‌ستیاره. ته‌نانه‌ت هه‌وڵیشناده‌م هیچ ئامۆژگارییه‌ك له ده‌ره‌وه‌وه پێشكه‌ش بكه‌م. پێویستی به هه‌ڵسه‌نگاندنی وردی بارودۆخه‌كه و ده‌ره‌نجامه پێشبینیكراوه‌كانی هه‌یه.
پرسیار: ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر كوردی عێراق بكه‌ین لێره، وه‌ك گوتت پێشڤه‌چوونی ئابووری گه‌وره دروستبووه‌و كێڵگه‌ی نه‌وتی گه‌وره دۆزراونه‌ته‌وه له هه‌رێمی كوردستان، كه زۆر ئارامتریشه له به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی عێراق. ده‌زانی زۆر خه‌ڵك ئێستا لێره به‌تایبه‌تی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێن كاتی ئه‌وه هاتووه له عێراق جیاببنه‌وه، وه‌ك وڵاتێك كه تائێستاش تووندوتیژی و شه‌ڕ یه‌خه‌ی گرتووه. ده‌ڵێن ئێستا باشترین كاته، دوای رووداوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، بۆ ئه‌وه‌ی كورد له عێراق جیاببێته‌وه. له‌م باره‌یه‌وه چ ده‌ڵێی؟
چۆمسكی: پێموایه زۆر پرس هه‌یه كه ده‌بێ به‌جیدی بیریان لێبكرێته‌وه. یه‌كێك له‌وانه عه‌ره‌بی عێراق. بێگومان ئه‌وان به‌تووندی دژی ئه‌وه ده‌وه‌ستنه‌وه. توركیا ره‌نگه دژایه‌تی بكات. ئێران به دڵنیاییه‌وه دژایه‌تی ده‌كات. ئه‌نجامی كۆتایی ئه‌وه‌یه، كه جوڵانه‌وه به ئاراسته‌ی كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ له باكووری عێراق، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر جێبه‌جێشبكرێت كه خۆی زۆر جێگه‌ی پرسیاره، ده‌كرێت وڵاتێك بێنێته كایه‌وه كه هیچ ده‌روازه‌یه‌كی بۆ جیهانی ده‌ره‌وه نابێ. ئه‌مه وێرانكارییه. بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ر جوڵانه‌وه‌یه‌ك به‌و ئاراسته‌یدا بكرێت، ده‌بێ به وردی بیر له په‌یوه‌ندییه‌كان بكه‌یه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رێمه‌كان و وڵاته دراوسێیه‌كان. ناتوانی به‌و ئاراسته‌یدا بڕۆی ئه‌گه‌ر به‌جدی له‌م پرسیارانه نه‌ڕوانی. ئێستا ره‌نگه، ئه‌گه‌ر به باڵانسێك بیربكه‌یته‌وه له‌م شتانه، ره‌نگه ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره شتێكی باش بێت. به‌ڵام ناتوانی یه‌كسه‌ر بڵێی یاڵڵا بابیكه‌ین، ئه‌مه شتێكی چاكه. ده‌كرێت بۆ نموونه ببێته هۆی دروستبوونی ململانێیه‌كی سه‌ربازی گه‌وره، كه ده‌كرێت وێرانكاری بێت. ته‌نیا سه‌یری ئه‌وه‌بكه چه‌ند قورسه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی كه‌ركووك چاره‌سه‌ر بكه‌ی.
پرسیار: مه‌به‌ستمه بڵێم كه زۆر خه‌ڵك، پێیانوایه مانه‌وه وه‌ك به‌شێك له عێراق مه‌ترسیدارتر ده‌بێ، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق، كه له‌ژێر هه‌ژموونی عه‌ره‌بدایه، به‌هێزتربێ. پێیانوایه تاوه‌كو زووتر به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی عێراقیان له كۆڵ ببێته‌وه باشتره. هه‌روه‌ها خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان پێشیانوایه داخستنی سنوور له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێوه شتێكی درێژخایه‌ن نابێ؟
چۆمسكی: له‌ڕاستیدا، زۆر دڵنیانیم كه ته‌نانه‌ت به‌درێژخایه‌نیش توركیا خۆشحاڵده‌بێ به‌وه‌ی كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ ببێته دراوسێی ته‌نیا له‌به‌رئه‌و كاریگه‌ریه‌ی كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی باشوری رۆژهه‌ڵاتی توركیا هه‌یه‌تی. بۆیه ده‌كرێت گرفتێكی درێژخایه‌نی مه‌ترسیدار بێت. هه‌رچه‌نده، ئه‌مه ئه‌و جۆره شتانه‌یه كه ده‌بێ دیراسه‌یان بكه‌ن. سه‌یركه، من ته‌نیا دوو مانگێك ده‌بێ له تایوان و چین هاتوومه‌ته‌وه. له تایوان، گفتوگۆیه‌كی چڕ هه‌یه له‌سه‌ر چۆن ده‌بێ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ چین بكه‌ن. چین، بێگومان، تایوان وه‌ك به‌شێك له چین سه‌یرده‌كات. وه‌ك ناوچه‌یه‌كی جیا لێی ناڕوانێت. ئه‌گه‌ر تایوانییه‌كان ئازادبوونایه كه بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی بده‌ن، زۆربه‌یان ره‌نگه سه‌ربه‌خۆییان هه‌ڵبژاردایه. به‌ڵام له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كرده‌كان ئه‌نجامیان لێده‌كه‌وێته‌وه.ده‌بێ به باشی له خۆت بپرسی: باشترین وه‌سیله چییه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه سه‌ره‌تاییه‌كانت. من پێموایه، هه‌ستێكی گشتی هه‌یه پێمانده‌ڵێ كه ره‌نگه ژیرانه‌ترین شت ئه‌وه‌بێ له خۆته‌وه هیچ شتێكی دراماتیكی ئه‌نجام نه‌ده‌ی. لێگه‌ڕێی تاوه‌كو رووداوه‌كان بۆ خۆیان بڕۆن، به تێپه‌ربوونی كات په‌یوه‌ندی كولتووری، په‌یوه‌ندی بازرگانی، هاتووچۆی نێوان هاووڵاتیان زیاتر ده‌بێت. جۆرێك له تێكه‌ڵاوی دروست ده‌بێ. ره‌نگه حكومه‌ته‌كان نه‌بنه یه‌ك، به‌ڵام جۆرێك له تێكه‌ڵاوی و ره‌نگه پێكهاته‌یه‌كی فیدراڵی بێته ئاراوه. كه‌وایه باشه، ده‌بێ چاوه‌ڕوان بن تاوه‌كوو ببینن كه شته‌كان چی‌یان به‌سه‌ر دێت. ئه‌مه جیاوازه له شوێنه‌كانی دیكه. مه‌به‌ستمه بڵێم، (كێشه‌ی كورد) جیاوازه. بۆ نموونه، له خاكه داگیركراوه‌كانی فه‌له‌ستین. له‌ڕاستیدا، له هه‌ر شوێنێك ده‌ڕوانی، گرفتی له‌م شێوه‌یه ده‌بینی. كشمیر گرفتی خۆی هه‌یه. گرفتی زۆر گه‌وره. كشمیر، وه‌ك عه‌سكه‌رتارترین به‌شی جیهان، گرفتێكی زۆر مه‌ترسیداری هه‌یه. ناتوانی وانه‌كانی به‌شێكی سه‌ركه‌وتووی دونیا به‌ری بۆ گرفتێكی دیكه. ده‌بێ به وردی بیر له ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و كرده‌وانه بكه‌یه‌وه كه ئه‌نجامیان ده‌ده‌ی له بارودۆخێكدا كه تێیدا ده‌ژی و جیاوازن له شوێنه جیاوازه‌كانی دیكه.
پرسیار: ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌یه مه‌سه‌له‌ی كه‌ركووك و ناوچه جێناكۆكه‌كانی دیكه. هه‌ندێك كه‌س لێره بڕوایانوایه هه‌ر كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا كشانه‌وه له عێراق، ره‌نگه شه‌ڕی كورد-عه‌ره‌ب دروستببێ له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه. تاچه‌ند ئه‌گه‌ری ئه‌مه هه‌یه؟
چۆمسكی: تۆ له من باشتر ده‌زانی. له‌ڕاستیدا پێموانییه هیچ كه‌سێك بزانێ. پێموانییه ئه‌سڵه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌ته‌واوی بكشێنه‌وه. وا پێناچێ، به‌ڵام ئه‌وه گرفتێكی گه‌وره‌یه. تائێستا هیچ پێشنیازێكی ژیرانه‌م له‌سه‌ر كه‌ركووك نه‌دیوه. من له ئاستێكی وادانیم كه هیچ پێشبینییه‌كی مانادار له‌وباره‌یه‌وه بخه‌مه‌ڕوو.
پرسیار: دوو پرسیاری دیكه‌م ماوه. نامه‌وێ زۆر كاتتان بگرم. پرسیارێكیان له‌سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكییه، كه خۆت ئێستا باستكرد. هه‌ندێك خه‌ڵك پێیانوایه كه زۆر ستراتیژی ده‌بێت بۆ ئه‌مریكییه‌كان كه بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی لێره له كوردستان دابمه‌زرێنن، چونكه راستییه‌ك هه‌یه كه ئێران ده‌كه‌وێته لایه‌كی هه‌رێمی كوردستان و، سوریاش ده‌كه‌وێته لایه‌كه‌ی دیكه‌یه‌وه. ئایا ئه‌م كاره ستراتیژییه؟
چۆمسكی: گومانم نییه له‌وه‌ی كه ئه‌مریكا حه‌زده‌كات ئه‌و كاره بكات. ئایا ده‌بێ كوردی عێراق جێگه‌ی بكه‌نه‌وه و رێگه‌ی پێبده‌ن، ئه‌مه پرسیارێكی دیكه‌یه. به‌بۆچوونی من، نابێت(كورد) وابكه‌ن. پێموانییه، فیكره‌یه‌كی باشبێت هه‌رێمی كوردستان بگۆڕێت بۆ بنكه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكی له هه‌رێمه‌كه‌دا. ئه‌مه رێگه خۆشكه‌ره بۆ چه‌وساندنه‌وه، تووندوتیژی، شه‌ڕی به‌رده‌وام و هه‌تا دوایی. ئه‌مریكا بنكه‌ی سه‌ربازی گه‌وره‌ی هه‌یه له رۆژهه‌ڵاتی توركیادا و ئێستا هێنده‌ی رابردوو ده‌ستی ناگاته ئه‌و بنكانه و به‌كارده‌هێنرێن. مه‌به‌ستمه بڵێم كه بنكه‌ی سه‌ربازی به هۆكار داده‌مه‌زرێنرێن. داده‌مه‌زرێنرێن بۆ چه‌وساندنه‌وه، تووندوتیژی و سه‌ركوتكاری. باشترین شت بۆ هه‌رێمه‌كه ئه‌وه‌یه كه خۆی له ژێر ده‌ستی هێزه ئیمپریالییه‌كان رزگار بكات. ئه‌مه دروست ئه‌وه‌یه كه له به‌شێكی زۆری دونیا رووده‌دات. بۆ نموونه، باشووری ئه‌مریكا وه‌ربگره. مه‌به‌ستمه بڵێم كه باشووری ئه‌مریكا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ باخچه‌ی پشته‌وه‌ی ئه‌مریكا بوو. به‌ڵام ئێستا وڵاتانی باشووری ئه‌مریكا هیچ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكایان له‌ناوچه‌كانیاندا نه‌هێشتووه‌ته‌وه. پێموایه ئه‌مه پێشڤه‌چوونێكی ته‌ندروسته. ئه‌مه بۆ ئه‌وانیش و بۆ دونیاش باشه.
پرسیار: پرسیاری كۆتاییم ئه‌وه‌یه: ئایا رۆژێك دێت گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێ ده‌وڵه‌تی ئه‌م دونیایه، كه كورده، ببێته خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆی؟
چۆمسكی: پێموایه ده‌بێ چاوه‌رێی ئه‌م پێشڤه‌چوونه بكه‌ین. به‌ڵام ئه‌مه ده‌بێ هه‌نگاو به هه‌نگاو رووبدات. پێموایه ئه‌گه‌ره‌كانی ئه‌وه ئێستا له ده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر زیاترن. به‌ڵام رێگه‌ی درێژمان له‌پێشه. ته‌نیا بۆ ساتێك بیر له ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی بكه‌وه. مه‌به‌ستمه بڵێم كه هیچ كه‌س نایه‌وێ ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی بگه‌ڕێته‌وه. ئیمپراتۆریه‌تێكی چه‌وسێنه‌ر، تووند و گه‌نده‌ڵ بوو، كه ئاشكرایه ناته‌وێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی چه‌ند شتێكی هه‌بوو كه شایه‌نی هێنانه‌وه‌ن. بۆ نموونه، له سه‌رده‌می عوسمانییه‌كاندا ده‌تتوانی له قاهیره‌وه بۆ به‌غدا و بۆ ئیسته‌نبوڵ بڕۆی بێ ئه‌وه‌ی هیچ سنورێك ببڕیت. پێویستت به ڤیزا نه‌بوو. هه‌مووی یه‌ك هه‌رێم بوو. به‌شێك له‌به‌ر گه‌نده‌ڵی، ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی هه‌رێمه‌كانی كه‌م تا زۆر سپارده ده‌ستخۆیان. ئه‌رمه‌نییه‌كان خۆیان كاروباری خۆیانیان به‌ڕێوه‌ده‌برد. یۆنانییه‌كان خۆیان كاروباری خۆیانیان به‌ڕێوه‌ده‌برد. چه‌ندین په‌یوه‌ندییان له‌نێو یه‌كتردا هه‌بوو، كه بازرگانی و كولتوری په‌یوه‌ندی دیكه بوون. به‌ڵام رێژه‌یه‌ك له ئۆتۆنۆمیان هه‌بوو. ئه‌م پێكهاته درێژخایه‌نه، پێموانییه، خراپ بێت به ئاراسته‌یدا هه‌نگاوبنێی.له‌ڕاستیدا، ئه‌وروپا تاوه‌كو ئاستێك به‌و ئاراسته‌یه‌دا هه‌نگاوده‌نێ كه دان به ئۆتۆنۆمی، بۆ نموونه، كه‌ته‌لۆنیادا ده‌نێت له‌نیۆ پێكهاته‌یه‌كی فیدراڵی فراواندا. پێیوایه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌وانه پێشڤه‌چوونی ته‌ندروستن. چه‌ندین گرفتیان هه‌یه. چه‌ندین ململانێی ناخۆش ده‌كرێ سه‌رهه‌ڵبدات، به‌ڵام گونجاوه ئه‌گه‌ر وه‌ك جۆرێك له چاره‌سه‌ری درێژخایه‌ن بیری لێبكه‌یه‌وه.
---------------------------------------------
سه‌رچاوه: هه‌فته‌نامه‌ی "رووداو" چاپی ئه‌وروپا، ژماره 85، پێنجشه‌ممه 17/2/2011