بۆزان ته‌كین، ئه‌ندامی كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تی KCK:
با هه‌موو که‌س قسه بکات، ته‌نیا مام جه‌لال نه‌بێت
هه‌ڤپه‌یڤین: مه‌هدی محه‌ممه‌د رواندزی

رووداوه‌كان له توركیا زۆر سه‌رنج راكیشن بۆ جیهان، له‌نێو كێشه‌كانی توركیادا دروستكردنی سیسته‌مێكی دیموكراتی ته‌واو له توركیا و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد گه‌وره‌ترین دوو مژاری جێگه‌ی سه‌رنجی رای گشتی توركیا و جیهانن. له ناوچه‌ی چیای قه‌ندیل له باشووری كوردستان كه زیاتر له په‌نجا ساڵه بۆ بزووتنه‌وه‌ی كوردی و ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی به‌شێكی كوردستانیان له‌بنده‌ستدایه بووه‌ته ناو و ئه‌دره‌سێكی دیار، بۆزان ته‌كین، ئه‌ندامی كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆما جڤاكێن كوردستان KCK باسی دوا گۆڕانكارییه‌كانی كرد:
ئاگربه‌ست
پرسیار: ماوه‌ی درێژكراوه‌ی ئاگربه‌ست ته‌واوبوو، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای توركیا له باكووری كوردستان فراوان بوون. هه‌ڵوێستی تازه‌ی ئێوه چ ده‌بێ ده‌ست به هێرشكردنی چه‌كداری ده‌كه‌نه‌وه یاخود ئاگربه‌ست درێژ ده‌كه‌نه‌وه؟
بوزان ته‌كین: ئێستا ئێمه خه‌ریكی گفتوگۆكردنین له‌سه‌ر ئه‌و پرسه، هه‌ڵوێستی ئێمه دوای ئه‌و ئاگربه‌سته. تائێستا هیچ بڕیارێكمان نه‌داوه. به‌ڵام چۆن درێژه به ئاگربه‌ستی یه‌ك لایه‌نه بده‌ین له‌كاتێكدا ده‌وڵه‌تی تورك یه‌ك تاكه هه‌نگاویشی نه‌ناوه كه نیاز پاكی خۆی نیشانبدات بۆ ئاشتی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له باكووری كوردستان و توركیا. تائێستا توركیا ئۆپه‌راسیۆن ده‌كات و گه‌لی ئێمه ده‌چه‌وسێنێته‌وه‌و پیلان دژی ئێمه داده‌ڕێژێ، له‌م دواییه‌شدا سه‌رۆك ئاپۆ رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر تاوه‌كو كۆتایی مانگی تشرینی یه‌كه‌م، هیچ هه‌نگاوێكی ئاشتیانه له‌لایه‌ن توركیاوه نه‌نرێن و به‌پیر داخوازییه‌كانی كورده‌وه نه‌چێ من ده‌كشێمه‌وه‌و ئه‌وجا چ ده‌بێ با ببێ. ده‌وڵه‌تی توركیا 8ه‌مین ئاگربه‌ستی ئێمه‌شی وه‌كو ئه‌وانیتر بێ مانا كرد، ئێمه ده‌مانویست ئاگربه‌ستێكی بێ سنوور رابگه‌یێنین تاوه‌كو هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی داهاتوو، به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌موو شتێك بۆ ئێمه ده‌ركه‌وت و زانیمان نیازی حكومه‌تی توركیا باش نییه. بۆیه هه‌ر بۆ ماوه‌ی مانگێك درێژمان كرده‌وه، وه‌ك تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك كه ئاخۆ حكومه‌ت له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات راسته و هه‌نگاوی بۆ ده‌هاوێژێ، كه‌چی دیسان هیچی نه‌كرد و پیلان بۆ له‌نێوبردنی ئێمه داده‌ڕێژێ و له‌گه‌ڵ ئێران و عێراق و سوریا و ئه‌مریكاو ئه‌وروپا و هێزه‌كانی باشووری كوردستان كۆبووه‌وه كه چۆن چۆنی ئێمه له‌نێوببه‌ن و ته‌فروتونامان بكه‌ن. به‌داخه‌وه ده‌وڵه‌تی توركیا هێشتا دروشمی(یه‌ك زمان، یه‌ك وڵات، یه‌ك نه‌ته‌وه)ی كردووه‌ته رێنیشانده‌ری كاره‌كانی. بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی چه‌كداری PKK كه وه‌ك پێویستییه‌ك دروستبوو، ئێستا ته‌مه‌نی 28 ساڵه. ئه‌وكات و ئێستاش ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه بووه‌ته هیوای ملیۆنان كورد له باكووری كوردستان، بۆیه رۆژ به رۆژ به‌رهه‌می خه‌بات و قوربانیدانی شۆڕشڤانانی كورد به‌رچاوترده‌بێ.دوایین ده‌ستكه‌وت ئه‌وه‌بوو له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 29 ی ئازاری 2009دا كورد سه‌ركه‌وتنێكی سیاسی گه‌وره‌ی تۆماركرد و شاره‌وانییه‌كانی له52 شاره‌وانییه‌وه بووه 99 شاره‌وانی. هه‌روه‌ها له ریفراندۆمی ده‌ستووردا له 12/9/2010دا رێژه‌یه‌كی زۆر له كورد ریفراندۆمه‌كه‌یان بایكۆتكرد. دواتریش مندالانی كورد بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك چوونه قوتابخانه‌یان بایكۆتكرد بۆ داواكردنی خوێندن به زمانی دایك. ئه‌وه‌ش ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنێ كه گه‌لی ئێمه له باكووری كوردستاندا چیتر ئاماده‌نییه له‌ژێر داگیركاری توركدا بژیت. ئێستا 88 ساڵ به‌سه‌ر دروستبوونی كۆماری توركیا تێده‌په‌ڕێ، ئه‌و كۆماره به‌هاوبه‌شی له‌نێوان كورد و تورك دا دروستكراوه، ئه‌وكات مسته‌فا كه‌مال له‌ساڵی 1922 دا ئۆتۆنۆمی دیموكراتی كوردستانی له په‌رله‌ماندا په‌سه‌ند كرد، مافی كورد له‌وكاتدا به‌م شێوه‌یه دیاریكرا، ئێستا ئێمه له‌و خاڵه‌داین. یه‌كه‌م ئاگربه‌ست له‌ساڵی 1993دا له‌لایه‌ن سه‌رۆك ئاپۆوه راگه‌یێندرا، ئه‌وكات كه‌سانێك ده‌یانویست كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر ببێ، ئه‌وانیش سه‌رۆك كۆمار تۆرگۆت ئۆزال، جه‌نه‌رال ئیشتاك بیكس و وه‌زیر عه‌دنان قاهوه‌چی بوون، به‌ڵام هه‌موویات كوژران. دوای ئه‌وه نزیكه‌ی 4 هه‌زار گوندی كورد تێكدران و 4 ملیۆن كورد كۆچیانكرد بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و 17 هه‌زار مرۆڤیش هاتنه كوشتن. ساڵی 1997 كاتێك نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كان بووه سه‌رۆك وه‌زیران، ویستی كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكات، بۆیه‌ش دیالۆگ له‌نێوان ئێمه و حكومه‌تی توركیادا دروستبوو، كه‌چی ئه‌و هه‌وڵه‌ش هه‌ر زوو له‌باربرا به كۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ربه‌كان، كه ئه‌و رووداوه‌ش له مێژووی توركیادا به كوده‌تای 28 ی شوبات ناسراوه. ئینجا له 1998 دا كاتێك ئه‌جه‌وید بووه سه‌رۆك وه‌زیران، سه‌رۆك ئاپۆ له پیلانێكی هاوبه‌شی نێوان چه‌ند وه‌ڵاتێكدا ده‌ستگیركرا و درایه ده‌ست توركیا. كه پارتی داد و گه‌شه‌پێدان AKP حكومه‌تی به‌ده‌سته‌وه گرت، له‌لایه‌ك بانگه‌شه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كوردی ده‌كرد و له‌لایه‌كی دیكه‌ش پیلانی بۆ له‌نێوبردنی بزووتنه‌وه‌ی كورد داده‌نا، هه‌ر له ژه‌هرخواردكردنی سه‌رۆك ئاپۆوه تاوه‌كو چه‌ندان كاری دیكه، به‌ڵام دیسانیش سه‌رۆك ئاپۆ نیاز پاكی خۆی بۆ ئاشتییه‌كی یه‌كجاره‌كی و كۆتایهێنان به‌شه‌ڕ نیشاندا‌و، جارێكیان داوای گرووپی ئاشتی كرد كه له قه‌ندیل و مه‌خموور و ئه‌وروپاوه بگه‌ڕێنه‌وه توركیا، كاتێك گرووپی ئاشتی گه‌ڕایه‌وه توركیا پاش ماوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستگیركران و ئێستا له‌زینداندان. دوایین ئاگربه‌ستی ئێمه ئه‌وه‌بوو له مانگی ره‌مه‌زان دا رامانگه‌یاند، یه‌ك له‌به‌ر به‌ڕۆژووبوونی هاووڵاتیان و هاتنی جه‌ژن، دووه‌میش له‌به‌ر ریفراندۆم وتمان با له كه‌شێكی ئارام‌دا به‌ڕێوه‌بچێ، كه‌چی سوپای توركیا رۆژێك پێش جه‌ژن هێرشیكرد و 9 گه‌ریلای ئێمه‌ی شه‌هیدكرد. توركیا كه گه‌ریلایه‌كی ئێمه‌ی شه‌هید ده‌كات ده‌ڵێ تیرۆریستێكمان كوشتووه، كاتێك سه‌ربازێكی ئه‌وانیش ده‌كوژرێ ده‌ڵێ كوا ئاگربه‌ست. بایكۆتكردنی ریفراندۆم له‌لایه‌ن به‌شێكی زۆر له كوردانی باكووری كوردستان، مشتومڕێكی زۆری دروستكرد له‌نێو شه‌قامی توركیدا و به‌سه‌ركه‌وتن بۆ كورد هه‌ژماركرا، بۆیه ده‌وڵه‌ت بیری له رێگه چاره‌یه‌ك كردووه و له ئیمرالی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئاپۆ دانیشت له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد، له‌و دیداره‌دا سه‌رۆك ئاپۆ گوتبووی ده‌بێ دوو پرۆتۆكۆل جێبه‌جێبكرێن: پرۆتۆكۆلێكی سیاسی، گۆڕان له‌فۆرمی سه‌ره‌كی ده‌وڵه‌تدا بكرێن و هه‌نگاوی باشتر بنرێن بۆ چه‌سپاندنی دیموكراتییه‌كی سه‌رتاسه‌ری له توركیا و هیچ ئاسته‌نگێك له‌به‌رده‌م دیموكرات بوون و مافه‌كانی گه‌لی كورد نه‌مێنن. دووه‌میش پرۆتۆكۆلی سه‌ربازی، واته به‌هه‌ر شێوه‌یه‌كبێ ئاگربه‌ست به‌رده‌وام بێ، ئه‌گه‌رنا گفتوگۆیه‌كان بێ مانا ده‌بن. ئێمه له‌به‌ر خاتری سه‌رۆكایه‌تی و دیداری ئه‌وان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك، ئه‌وه‌مان به گرنگ زانی و له 30 ئه‌یلول دا ئاگربه‌ستی هه‌شته‌ممان راگه‌یاند، كه‌چی ئه‌م جاره ئۆپه‌راسیۆنه‌كان هاووڵاتیانی مه‌ده‌نیشی گرته‌وه‌و دژی گه‌ریلاش به‌رده‌وام بوون. به‌گشتی له 13ی ئابه‌وه تاكو ئێستا نزیكه‌ی 80 ئۆپه‌راسیۆنی زه‌مینی دژی گه‌ریلا ئه‌نجامدراون، 90 هێرش به تۆپ كراوه‌ته سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی كه گومانی بوونی گه‌ریلایان لێكراوه، له ئه‌نجامی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆن و توپبارانه‌دا 30 گه‌ریلا شه‌هیدبوون، سه‌ره‌رای سووتاندنی 23 شوێن له سروشتی جوانی كوردستان و له‌نێوبردنی دار‌و باری ئه‌و شوێنانه. هه‌روه‌ها به‌بیانووی ئه‌وه‌ی منداڵی BDP ن، چه‌ند منداڵێك كوژراون و ده‌ستدرێژی كرایه سه‌ر منداڵێكی 4 ساڵان و ده‌یان منداڵ خرانه زیندانه‌وه. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و تاوانانه ئێستا ده‌ڵێن با ئاگربه‌ست به‌رده‌وام بێت. چۆن درێژه به ئاگربه‌ستی یه‌ك لایه‌نه بده‌ین له‌كاتێكدا ده‌وڵه‌تی تورك یه‌ك تاكه هه‌نگاویشی نه‌ناوه كه نیاز پاكی خۆی نیشانبدات بۆ ئاشتی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له باكووری كوردستان و توركیا.
پرسیار: درێژنه‌كردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست كاریگه‌ری خراپ ناكاته سه‌ر گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئوجه‌لان له ئیمرالی؟
بوزان ته‌كین: دیداری حكومه‌ت و ئیمرالی سه‌ره‌تا له شێوه‌ی دیالۆگ بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دوای له‌شێوه‌ی پرۆتۆكۆلێكی سیاسی و سه‌ربازی هاتووه‌ته ئه‌نجام و یادداشتكراوه، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نها هه‌لخه‌له‌تاندنه و هیچی دیكه نییه، سه‌رۆكایه‌تیش ده‌ركی به‌وه كردووه‌و هه‌ڵوێستی خۆی راگه‌یاندووه. ئێمه وتمان با زیندانییه‌كان ئازاد بكرێن، ئۆپه‌راسیۆن رابگیرێن و ده‌ستوورێكی نوێ دابنرێ، كه‌چی ئه‌وانه هیچیان جێبه‌جێنه‌كران، بۆیه تۆپه‌كه له گۆڕه‌پانی توركیایه، ئه‌گه‌ر توركیا بیه‌وێ ئاشتی بكات، دانوستاندن له‌هه‌موو كاتێكدا ده‌كرێ، به‌ڵام دانوستاندنێك كه ته‌نها بۆ چه‌واشه‌كردنی رای گشتی دونیا بێت و هیچ به‌رهه‌مێكی نه‌بێ بێ مانایه.
پرسیار: هه‌وڵدانه‌كانی ئێوه دوای ئه‌و هه‌نگاوه چ ده‌بێ بۆ به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخ له باكووری كوردستان و توركیا بۆ سازكردنی زه‌مینه‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتی؟
بوزان ته‌كین:ئێمه ئێستا له سه‌ده‌ی 21 دا ده‌ژین، ئامانج و خه‌باتی ئێمه له‌پێناو چاره‌سه‌ریه‌كی یه‌كجاره‌كی كێشه‌ی كورده له‌و به‌شه‌ی كوردستان. ئێستا خه‌ڵك هوشیاربووه‌ته‌وه‌و ده‌زانێ كێ ئاشتی ده‌وێ و كێ شه‌ڕ ده‌كات. ئه‌مڕۆ گۆێچكه‌كان تاقه‌تی گۆێگرتن له دروشمی پڕ له درۆ و به‌ڵێنه بێ كرده‌وه‌كانی حكومه‌تیان نه‌ماوه. گه‌لیش گه‌یشتووه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه حكومه‌ت هیچ مافێك به كورد ره‌وا نابینێ، له‌به‌رامبه‌ردا خه‌باتی دیموكراسیانه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كان درێژه پێده‌دات. بۆچی توركیا وه‌ك كه‌نه‌دا و فه‌ره‌نسا و ئینگلته‌را نه‌بێت كه چه‌ندین نه‌ته‌وه به ئازادی و بێ تووندوتیژی تێیاندا پێكه‌وه ده‌ژین. ئه‌مڕۆ ده‌یان نموونه‌ی وه‌ڵاتی وا له جیهاندا هه‌ن. بۆچی تورك رێگه به‌وه نادات له توركیا جگه له تورك هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه بۆی نه‌بێ بڵێ منیش هه‌م. پێویسته ئه‌و یه‌كێتیه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا به‌زۆر دروستیكردووه ببێته یه‌كێتییه‌كی به‌دڵ، ئه‌گه‌ر توركیا ده‌یه‌وێ وڵاتێكی دیموكراسی بێت ده‌بێ مافی نه‌ته‌وه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی و به‌تایبه‌ت گه‌لی كورد به یه‌كسانی بدات، ئێمه داوای دروستبوونی ده‌وڵه‌تمان نه‌كردووه، داوامانكردووه به سیسته‌می ئۆتۆنۆمی دیموكراتی بژین.
پرسیار: چۆن ده‌ڕواننه لێدوانێكی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی كه له گۆڤاری (گوڵان)دا گوتی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له توركیا رێگه‌ی باش و نزیك ئه‌وه‌یه توركیا دانوستاندنی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ PKK بكات، چونكه به پشتگوێخستنی PKK ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر نابێ؟
بوزان ته‌كین: ئه‌وه بۆچوون و تێڕوانینێكی راست و گونجاوه، چونكه ئه‌و له واقیعه‌كه گه‌یشتووه، ئه‌وه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری هه‌وڵده‌دات ئێمه‌ین. له ماوه‌ی 18 ساڵدا هه‌شت ئاگربه‌ستی یه‌ك لایه‌نه‌مان له‌پێناو گه‌یشتن به رێگه چاره‌یه‌كی ئاشتیانه و دیموكراسیانه بۆ كێشه‌ی كورد راگه‌یاندووه. پێویسته كورد له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ئه‌و راستییه باش بزانێ كه ئه‌وه‌ی به‌دوای ئاشتیدا ده‌گه‌ڕێ ئێمه‌ین و ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ له رێگای سوپا و چه‌كه‌وه بگاته ئامانج ده‌وڵه‌تی توركه. گه‌ره‌كه هه‌موو سیاسه‌تمه‌دارانمان ئه‌و راستییه‌یان له‌به‌رچاو بێت. به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ئه‌و ئه‌و راستییه‌ی گوتووه كه ئه‌و دوو لایه‌نه‌ی شه‌ڕ ده‌كه‌ن، هه‌ر ئه‌وانیش ده‌توانن به‌هه‌ردوولا له‌رێگه‌ی گفتوگۆ و دانیشتن شه‌ڕ به‌لاوه بنێن و ئاشتی دروستبكه‌ن.
داواكردن له بوركای بۆ چوونه‌وه توركیا
پرسیار: له‌و ماوه‌یه‌دا له رۆژنامه‌كانی توركیا باسی ئه‌وه ده‌كرا كه له ئه‌وروپا دانیشتن له‌نێوان PKK و ده‌زگا ئیستیخباراتی و سیاسییه‌كانی توركیا هه‌بووه، ئه‌وه راسته؟ بوزان ته‌كین: نه‌خێر راست نییه و تائێستا هیچ دانیشتنێكی وا نه‌كراوه. پرسیار: به‌م دواییه موراد قه‌ره‌یلان سه‌رۆكی كۆنسه‌ی KCK گوتی توركیا ده‌یه‌وێ بزووتنه‌وه‌و حێزبێك له كه‌سانی نزیكی PKKو هه‌ندێ كه‌سی دیكه له توركیا و باكووری كوردستان دروست بكات. ئه‌و كه‌سانه كێن و توركیا چ كارێك به‌و حیزبه ده‌كات؟
بوزان ته‌كین:پێویست ناكات ناوی ئه‌و كه‌سانه بێنین، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه داهاتوو له به‌رژوه‌ندی تورك دانابێ به‌ڵكو له به‌رژه‌وه‌ندی كورد ده‌بێ. ده‌وڵه‌تی توركیا ناچاربووه هه‌ندێك هه‌نگاو بهاوێژێ له‌پێناو ئه‌وه‌ی سوود له‌كات وه‌ربگرێ و جیاوازی و دووبه‌ره‌كی بخاته نێو ریزه‌كانی كورده‌وه، بۆیه پێویسته ئه‌و كه‌سانه ته‌نازوول بۆ ئه‌و جۆره سیاسه‌ته نه‌كه‌ن و كه‌سایه‌تی خۆیان بپارێزن و نه‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری هه‌ندێك قسه‌ی زلی بێ مانا، ئه‌گه‌ر بشیكه‌ن لێره‌وه پێیان راده‌گه‌یێنین كه هیچ ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆیان ده‌ست ناكه‌وێ كه دڵیان خۆشبكات، ریفراندۆم باشترین به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه كه هه‌ڵسه‌نگاندن بكه‌ن و به كاره‌كانیاندا بچنه‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به (به‌ڵێ) ده‌نگیاندا، ده‌كرێ له‌خۆیان بپرسن ئه‌رێ چمان ده‌ستكه‌وت؟. ته‌نها شه‌رمه‌زرارییان بۆ مایه‌وه. له مێژوودا ئه‌وانه‌ی خیانه‌تیان له نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیان كردووه چاره‌نووسێكی باشیان نه‌بووه،ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆش هه‌روا ده‌بن، چونكه به‌و كاره‌یان هه‌ستی شێخ سه‌عید و سه‌ید ره‌زا ئازار ده‌ده‌ن.
پرسیار: به‌م دواییانه وه‌زیری ناوخۆی توركیا به‌شیر ئاتاڵای به ته‌له‌فۆن داوای له كه‌مال بۆركای سه‌رۆكی پێشووی پارتی سۆسیالیستی كوردستانی باكوور كرد له سوێده‌وه بچێته‌وه توركیا، هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان سوپاسی هه‌ڵوێستی HAKPARی نزیك له بۆركای كرد كه به (به‌ڵێ) ده‌نگیدایه ریفۆرمی ده‌ستوور و له‌وانه‌یه له داهاتوودا هاوكاری سیاسیان زیاتر ببێ. ئێوه چۆن له‌و هه‌نگاوانه ده‌ڕوانن؟ بۆزان ته‌كین: (به‌پێكه‌نینه‌وه) به كورت و كرمانجی ئێمه پیرۆزباییان لێده‌كه‌ین. یه‌عنی ئه‌وه به‌و مانایه دێت كه ئه‌وان كوردی به‌ڕوومه‌ت، كوردی به ئیراده قبوول ناكه‌ن، ئه‌وان كوردێكیان ده‌وێ ته‌سلیم ببێ و سه‌ری له‌به‌رده‌میان نه‌وی بكات. ئه‌وان به‌دوای ئه‌و كوردانه‌دا ده‌گه‌ڕێن. ئه‌وانه كورد نین، چونكه ئه‌مڕۆ رووی راسته‌قینه‌ی كورد دیاره كه هه‌موویان به‌یه‌كگرتوویی له‌به‌رخۆداندان و په‌یویستن به‌سه‌رۆكایه‌تی خۆیان و گه‌ریلاوه. خۆر به‌ئاسانی له‌هه‌موو كه‌سه‌وه دیاره.
چه‌كدانان
پرسیار: مام جه‌لال له هه‌ڤپه‌یڤینێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی عه‌ره‌بی TRT دا گوتی، من دوو وتارم نووسی و بۆ PKK نارد و په‌یامم بۆ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانیشم نارد له ئیمرالی كه سه‌رده‌می شه‌ڕی گه‌ریلایی به‌سه‌رچووه‌و كاتی ئه‌وه هاتووه چه‌ك دابنێنن، به‌ڵام PKK ده‌رفه‌تی كاری سیاسی نادات. راسته ئێوه رێگه‌كانی كاری سیاسی ناكه‌نه‌وه؟
بوزان ته‌كین: هه‌ر كه‌سێك قسه ده‌كات له‌وباره‌وه با بیكات، ته‌نها مام جه‌لال نه‌بێ، چونكه مام جه‌لال له ساڵی 1993ه‌وه له‌نێو وه‌زعه‌كه‌دا ده‌ژی و ئاگاداری هه‌موو شتێكه و باش ده‌زانێ كێ ئاشتی ده‌وێ و كێ شه‌ڕ ده‌كات، بۆچی ئێستا ئه‌و قسانه ده‌كات؟ پێویسته ئه‌و پرسیاره له مام جه‌لال بكرێ. مام جه‌لال هه‌ر كاتێك ده‌می ده‌كاته‌وه هه‌رچی دێته سه‌ر زمانی ده‌یڵێ. با كه‌س داوای چه‌كدانان و ئاگربه‌ست له ئێمه نه‌كات. دوای 8 ئاگربه‌ستی یه‌ك لایه‌نه‌ی ئێمه چیتر داوا له PKK و سه‌رۆكایه‌تی ئێمه نه‌كات چه‌ك دابنێین یان ئاگربه‌ستێكی دیكه رابگه‌یێنین، هه‌ر ئه‌گه‌ر ئه‌و داوایه‌مان لێبكرێ ئه‌وه بێ ویژدانییه. ئێستا ده‌یان سیاسه‌تمه‌داری ئێمه له زینداندان و مافی ئه‌وه‌یان نییه به زمانی كوردی قسه بكه‌ن، جا چۆن داوا له‌گه‌ریلا و ئێمه ده‌كه‌ن چه‌ك دابنێین، ئه‌وانه‌ی له‌ناو توركیا سیاسه‌ت ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه گیراون، جا ده‌بێ هه‌ڵوێستی حكومه‌ت به‌رامبه‌ر ئێمه و گه‌ریلا چۆن بێت. ئه‌وه‌ی مام جه‌لال ده‌یڵێ راست نییه، راستی له مێژوودا تۆماركراوه‌و هه‌موو خه‌ڵك باش ده‌یزانێ به مام جه‌لالیشه‌وه.
پرسیار: به چ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌ن چه‌ك دابنێن؟
بوزان ته‌كین: تاوه‌كو ده‌وڵه‌تی تورك ئۆپه‌راسیۆنه سیاسی و سوپاییه‌كانی رانه‌گرێ، دان به ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان دانه‌نێ، سه‌رۆك ئاپۆ له زیندان ئازاد نه‌كات، له ده‌ستووری توركیادا مافه‌كانی كورد نه‌چه‌سپێنێ، رێككه‌وتنێكی ده‌وڵه‌تی تورك له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی كورد نه‌بێ، ئێمه ده‌ستبه‌رداری چه‌ك نابین و به‌رده‌وام ده‌بین له شۆڕش دژی ئه‌و سیاسه‌ته. تائێستا ده‌وڵه‌ت ده‌ستی به خوێنی رۆڵه‌كانی ئێمه سووره و رۆژانه ئازاری دایك و باب و خوشك و برای ئێمه ده‌دات، له‌و بارودۆخه‌دا چۆن گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ك دانان و چه‌ك دانه‌نان بكه‌ین.
پرسیار: له‌و ماوه‌یه‌دا راتانگه‌یاند كه به‌شیر ئاتلای وه‌زیری ناوخۆی توركیا له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه ناوچه‌یه‌كی داخراو له‌سه‌ر سنووره‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر دروستبكات، ئایا ده‌توانن ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی توركیا هه‌ڵوه‌شێننه‌وه؟
بوزان ته‌كین: به‌ڵێ شتێكی وا هه‌یه، توركیا ده‌یه‌وێ به‌وشێوه‌یه سه‌رهه‌ڵدانه‌كانی هاوشێوه‌ی جۆله‌مێرگ و شڕنا‌خ و شوێنه‌كانی دیكه له‌ناوچه‌كانی باكووری كوردستان نه‌هێڵێ و سنوورێك بۆ توڕه‌یی و سه‌رهه‌ڵدانی گه‌له‌كه‌مان دابنێ. هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێ به دروستكردنی شتێكی وا له‌سه‌ر سنوور سیاسه‌تی خۆی له‌سه‌ر باشووری كوردستانیش زێده‌تر بكات و خۆی بسه‌پێنێ. ئه‌وان ده‌یانه‌وێ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان گۆڕانێك له‌سنووره‌كاندا بكه‌ن و ئه‌و جێگه‌یانه‌ی گه‌ریلایان تێدانه بخه‌نه نێو سنووری توركیاوه، به‌ڵام ئه‌وه هه‌رگیز سه‌رناكه‌وێت.
"له‌به‌ر جلوبه‌رگی كوردی نه‌یانهێشت بچنه ژووره‌وه"
پرسیار: دادگاییكردنی 153 سیاسه‌تڤانی باكووری كوردستان ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌بوو، به‌تایبه‌تی كه رێگه نه‌درا به كوردی قسه بكه‌ن. ئێوه ئه‌وه چۆن لێكده‌ده‌نه‌وه؟
بوزان ته‌كین: له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی دادگاییكردنه‌كه‌دا مافی قسه‌كردن به زمانی دایك له سیاسه‌تڤانانی كورد قه‌ده‌خه‌كرا، نه‌یانهێشت دایك و خوشكی ئێمه بچنه نێو هۆڵی دادگاییكردنه‌كه، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جلوبه‌رگی كوردی‌یان له‌به‌ردابوو، به‌ڵام ئه‌وه به‌لای ئێمه‌وه شتێكی نوێ نییه چونكه هیچ شتێك به‌ناوی یاسا له توركیادا نییه. كه‌سانی لیبرال و دیموكرات و چه‌پ و ئیسلامیش دژی ئه‌و دادگاییكردنه‌ن، ده‌وڵه‌تی تورك هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی كرد به‌گرتنی ئه‌وانه و رێگرتن به قسه‌كردن به زمانی خۆیان. ئه‌وه دژی هه‌موو كورده له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان. توركیا به‌قه‌ده‌خه‌كردنی ئاخه‌وتن به زمانی دایك له‌و چه‌ند زیندانییه بێ رێزی به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و مرۆڤانه كرد كه له ده‌ره‌وه‌ی دادگا و توركیاش ده‌ژین و به‌م زمانه قسه ده‌كه‌ن، پێویسته كورد به‌رامبه‌ر ئه‌و بێ رێزیه‌ی توركیا بێده‌نگ نه‌مێنێ.
"كرده‌وه‌ی فیدایی به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌ت حه‌رامه"
پرسیار: به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه ئه‌مریكیانه‌ی له ماڵپه‌ڕی (ویكیلیكس)دا بڵاوكرانه‌وه، هێزه‌كانی ئه‌مریكا زۆر به نه‌رمی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ گرووپێكی ئێوه كردووه له فه‌لوجه و، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێوه‌یان وه‌ك "شه‌ڕوانانانی ئازادی" به‌ناوكردووه له‌چه‌ند نووسراوێكیاندا، توركیا ئێستا ره‌خنه له حكومه‌تی ئه‌مریكا ده‌گرێ له‌سه‌ر ئه‌وه. ئێوه ئه‌وه چۆن لێكده‌ده‌نه‌وه، هه‌ستده‌كه‌ن هاوسۆزیه‌ك له‌ناو ئیداره‌ی ئه‌مریكادا هه‌بووبێ و ئێستاش هه‌بێ به‌رامبه‌ر ئێوه؟
بۆزان ته‌كین: من ئاگاداری ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه نیم كه بڵاكراونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه راستییه و ده‌یسه‌لمێنێ كه ئێمه شه‌ڕوانانانی ئازادین و هیچ كه‌سێك ناتوانێ خۆی له‌و راستییه لابدات، پێویسته ئه‌مریكا به‌و شێوه‌یه له ئێمه بڕوانێ و واز له‌و بیروبۆچوونه هه‌ڵانه بێنێ كه PKK وه‌ك گرووپێكی تیرۆریست ده‌ناساند، چونكه گه‌لی كورد به‌وه دڵخۆش نابێ، ئه‌گه‌ر شتێكی وا هه‌بووبێ جێگه‌ی دڵخۆشی گه‌له‌كه‌مان و ئێمه‌ش ده‌بێ. دڵخۆشی ئێمه له‌وه‌ده‌بێ كه ئه‌مریكا هه‌ڵه‌یه‌كی خۆی راستكردووه‌ته‌وه. هه‌رچه‌نده ئێمه نه به‌قسه‌ی ئه‌وان بووینه تیرۆریست نه به قسه‌ی هه‌ندێك كه‌سیش بووینه‌ته شه‌ڕوانانی ئازادی، ئێمه شه‌ڕوانانی ئازادی گه‌لی خۆمانین.
پرسیار: له‌و ماوه‌یه‌دا خۆكوژێكی سه‌ر به ئه‌نسارولئیسلام كه له‌ناوچه‌ی سه‌رسنووری ئێرانه‌وه ده‌ربازی ناوچه‌ی قه‌ڵادزێ بوو خۆی ته‌قانده‌وه، هه‌روه‌ها جموجۆڵی ئه‌و گرووپه له ناوچه سنوورییه‌كان بینراوه. ئێوه هه‌میشه ده‌تانگوت ئه‌گه‌ر ئێوه نه‌بن ئه‌و ناوچه‌یه له‌لایه‌ن گرووپه ئیسلامییه چه‌كداره تووندڕه‌وه‌كانه‌وه سوودی لێده‌بینرێ. چۆن بوو ئه‌و خۆكوژه توانی ده‌ربازی ناوچه‌ی قه‌ڵادزێ بێت؟
بۆزان ته‌كین: بێگومان خه‌ڵكانێك هه‌ن ده‌یانه‌وێ گه‌لی كورد به‌گشتی له‌نائارامیدا بژیت، دووژمنانی گه‌لی كورد ئێستا له‌هه‌موو كات زیاتر له‌هه‌وڵداندان بۆ دروستكردنی نائارامی له‌به‌شه‌كانی كوردستان، یه‌كێك له‌و كارانه‌ش هه‌وڵه خۆكوژییه‌كه‌ی قه‌ڵادزێ بوو، دیاره دووژمن ده‌یه‌وێ جارێكی دیكه‌ش سیاسه‌تی كوشتنی كورد به‌ده‌ستی كورد دروستبكاته‌وه، ئێمه به‌و كه‌سانه ده‌ڵێین كاتێك ده‌خوازن كارێكی فیدایی بكه‌ن با له‌به‌رامبه‌ر هاونیشتمانیانی خۆیان نه‌بێ، پێویسته له‌هه‌مبه‌ر دووژمنی گه‌لی كوردبێت جا له‌ژێر هه‌ر ناێكه‌وه بێت ئیسلامی یان شتێكی دیكه، هێرشی به‌وشێوه‌یه به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌ت بكه‌ی حه‌رامه. ئێمه سه‌ت له سه‌ت دڵنیاین ئه‌و كه‌سه له هه‌رێمی ئێمه‌وه ده‌رباز نه‌بووه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه، به‌ڵكو له‌شوێنێكی دیكه‌وه داخیلی ناوچه‌ی قه‌ڵادزێ بووه، ئێمه هیچ كات رێگه به‌شتێك ناده‌ین لێره ده‌ربازببێ كه زیان به گه‌لی ئێمه له‌باشوور بگه‌یێنێ.
پرسیار: ئه‌گه‌ر ئێوه گرووپی چه‌كدارانی ئه‌نسارولئیسلام له ناوچه سنوورییه‌كان ببینن هه‌ڵوێستان چ ده‌بێ به‌رامبه‌ریان. ده‌یانگرن؟
بۆزان ته‌كین: باوه‌ڕناكه‌م ئه‌و شوێنانه‌ی ئێمه تێیداین، ئه‌وان بۆ مه‌رامه‌كانی خۆیان به‌كاری بێنن، چونكه ئه‌وان باش ئێمه ده‌ناسن، بۆیه گه‌لی خۆمان له باشوور دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه هه‌ر لایه‌نێك یان هه‌ر گرووپێك بیه‌وێ زیان به ئارامی باشووری كوردستان یان گه‌لی ئێمه له هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان بگه‌یێنێ به‌هه‌ر نرخێك بێت رووبه‌ڕوویان ده‌وه‌ستینه‌وه، جا چ ده‌بێ با ببێ، ئێمه هاوكاری هیچ كوردێك ناكه‌ین كه خزمه‌تی دوژمنی كورد بكات، ئه‌و جۆره كه‌سانه له‌روانگه‌ی ئێمه‌وه خیانه‌تكارن و سزای خیانه‌تكار چ بێت به‌وشێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین.
بۆزان ته‌كین
-ساڵی 1962 له شاری رووحا(ئۆرفا)ی باكووری كوردستان له‌دایكبووه.
-له 1978دا په‌یوه‌ندی به رێكخستنه‌كانی PKK ه‌وه كردووه.
-ساڵی 1980 له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه گیراوه و 20 ساڵ له گرتووخانه‌دا بووه.
-دوای ماوه‌یه‌كی كورت له ئازادبوونی روو ده‌كاته شاخ.
سه‌رچاوه: هه‌فته‌نامه‌ی "رووداو"، ژماره 136، چاپی کوردستان، دووشه‌ممه 2010.11.01
--------------------------------------------
تێبینی: کورتکراوه‌ی ئه‌و هه‌ڤپه‌یڤینه له ژماره 69ی "رووداو" چاپی ئه‌وروپا، سێشه‌ممه 2010.11.02 بڵاو بووته‌وه.