کورد و بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له ئێران
پاش کودوده‌تای 22ی جۆزه‌ردان
دوکتور کامران ئه‌مین ئاوه
پاش کودوده‌تای 22ی جۆزه‌ردان
دوکتور کامران ئه‌مین ئاوه
به دوای کووده‌تای 22ی جۆزه‌ردان له لایه‌ن باڵی خامنه‌یی ـ ئه‌حمه‌دی نیژاده‌وه، شۆرشێکی جه‌ماوه‌ری به‌شێک زۆری ئێرانی داگرتووه. به‌ڕاشکاوی ده‌توانین بڵێن ئه‌مه گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین خۆ پیشاندانی گه‌ڵه‌کانی ئێران له 30 سالی رابردوودایه. شۆرشی خه‌ڵکێک که بۆ گه‌ێشتن به ساکارترین ویستی ئینسانییان ده‌که‌ونه به‌ر داپڵۆسینی دڕندانه‌ی هێزه‌کانی دژی شۆرشی حکومه‌تی ئیسلامی ئێرانه‌وه، به‌ڵام به‌م حاله‌ش، به‌سه‌دان هه‌زاز که‌س هه‌مو رۆژێ، به‌دروشمی نه‌مان بۆ دیکتاتۆر، نه‌مان بۆ خامنه‌یی و دژایه‌تیکردن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نیژاد به‌پێشوازی مردنه‌وه ده‌چن.
روداوه‌کانی ئه‌م رۆژانه ئه‌و ڕاستییه ده‌سه‌لمێنی که ڕاپه‌ڕینه‌که ته‌نیا ره‌نگ دانه‌وه‌ی دژایه‌تی باڵه‌کانی حکومه‌تی ئیسلامی ئێران نیه، به‌لکو هێمای ناکۆکی له نێوان کۆمه‌له‌گا و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێراندایه که به‌م چه‌شنه سه‌ری هه‌لداوه. له بۆشایی ئالته‌ێرناتیوێکی به‌هیزی دژی رژیم له ئێران و نه‌بوونی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتووی به‌هێز دژ به کۆماری ئیسلامی له ده‌ره‌وی ئێران که بتوانێ کارتێکه‌ری له سه‌ر شۆرشی نێوخۆ هه‌بێت و هه‌روه‌ها سه‌رنجی ولاته ئوروپاییه‌کان و ئه‌مریکا به‌ره‌و خۆی ڕابکێشی، سه‌ر هه‌ڵدانی ئه‌م چه‌شنه رێبه‌ریه‌تی وناکۆکیانه له ناوخۆی ولات و له نێو حکومه‌تێکی ته‌واو ئیدیۆڵۆژیک ـ ئایینی‌دا قانونمه‌نده و به‌م پێیه ده‌بێ پێشوازی لێ بکرێت و که‌لکی لێ وه‌ربگرترێت. ئه‌مرۆ به‌پێ ئه‌م شۆرشه و به‌شداری به‌شیک له هێزه‌کانی ده‌سته‌ڵات له‌م بزوتنه‌وه‌یه‌دا، بۆ یه‌که‌مجار له مێژووی سی ساڵه‌ی حکومه‌تی ته‌واو ئیسلامی ئێران‌دا ـ ره‌هبه‌ر، شوورای نیگه‌هبان و سه‌رۆک کومار وه‌ک به‌ربه‌ستکار که‌وتونه‌ته ژێر هێرشی باڵێکی تری نیزام، که له‌م وه‌زعیه‌ته ناڕازین. هه‌ر ئه‌م حاله‌ته به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئاکامه‌کانی تری ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه وه‌ک: شکان، سازان یا سه‌رکه‌وتنی ئه‌م شۆرشه، یه‌کێک له پر بایه‌خترین ده‌ستکه‌وته‌کانی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه‌یه که تابوی وه‌لی فه‌قێ و شوورای نیگه‌ه‌بانی له کۆمه‌ڵگادا بۆ هه‌میشه تێکشکاند.
له‌م بارودۆخه‌دا ئه‌م پرسیارانه دینه پێش، که ڕۆڵ و ئه‌رکی هیزه‌کانی کوردی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌باره‌ت به‌م رووداوانه ده‌بێ چۆن بێت؟ ئایا به‌شداری کردن له‌م بزوتنه‌ویه ئه‌رکی سه‌ر شانی ئێمه‌ی کوردیشه یا نا؟ ئایا کورد ته‌نیا ده‌بێ بۆ گه‌یشتن به ده‌وڵه‌ت و کیانی خۆی تێ‌بکۆشێ و له‌م رووداوانه‌دا ته‌نیا بینه‌ر بێت؟ ئایا بوونی که‌سێک وه‌ک ئه‌حمه‌دی نیژاد، موسه‌وی یا که‌روبی له ده‌سته‌ڵاتدا بۆ کوردی رۆژهه‌لاتی کوردستان فه‌رق ناکا؟
ـ پێش هه‌مو شتێک ده‌بێ ئه‌م راستیه له به‌ر چاو بگیرێت که به هۆی دابه‌ش بوونی کوردستانه‌وه، ژیانی سیاسی کوردی رۆژهه‌لات تا راده‌یه‌کی زۆر له پێوندی ده‌گه‌ڵ گه‌لانی‌تری نێو ئێرانه و له به‌ێن بردن یا پاشه‌کشه‌کردن به ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ته‌نیا به یه‌کێتی، یارمه‌تی و خه‌باتی ته‌واوی گه‌لانی ئیران وه‌دی دێت. هه‌روه‌ها ئه‌رکی خه‌ڵکی کورد به‌ته‌نیایی رووخاندنی حکومه‌تی تاران نییه، به‌لکو به‌ده‌ست هێنانی به‌شیک یا ته‌واوی مافه‌کانی له‌م ده‌وڵه‌ته یا هه‌ر ده‌وڵه‌تێکه که له داهاتودا بێته سه‌ر کار.
ـ کورد بۆ گه‌یشتن به ئامانجی کۆتایی خۆی یانی پێک هێنانی ده‌وڵه‌ت و کیانی کورد، ناتوانی بارودۆخی ئێستای خۆی له به‌ر چاو نه‌گرێ و ماکسیمالیست بێت و ته‌نیا به شوێن دروشمی هه‌موو شتێک یا هیچ شتێک بکه‌وێت. کورد بۆ گه‌یشتن به ده‌وڵه‌ت و کیانی خۆی پێویستی به پێکهینانی ئاگایی نه‌ته‌وه‌یی، پێکهێنانی به‌ره یا رێکخراوه‌یه‌کی ته‌واوگشتی، راکێشانی سه‌رنجی ئوروپا و ئه‌مریکا و ... هه‌یه. ئه‌م ویسته‌ش نیازی به زه‌مان و کارێکی رۆشنبیرانه‌ی درێژخایه‌ن و هه‌روه‌ها ئالوگۆرێکی به‌رچاو له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته زلهێزه‌کانی جیهان بۆ گۆرانی جوغراڤیای سیاسی له ناوه‌راستی رۆژهه‌ڵات هه‌یه.
ـ بێگومان، هه‌ر ئاڵوگۆرێک له ده‌سته‌ڵاتی ناوه‌ندی ئێران‌دا ده‌توانی کارتێکه‌رێکی پۆزتیڤ یا نێگاتیڤی له کۆمه‌ڵگای کوردستان و پرۆسه‌ی گه‌شه‌کردنی بیری کوردایه‌تی و ئاگایی نه‌ته‌وه‌یی ببێت. بوونی ده‌سته‌ڵاتێکی ته‌واو دیکتاتۆر پێشگیری له پروسه‌ی پێکهاتنی فه‌رهه‌نگی دموکراسی و ئاگایی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی له نێوان ته‌واوی خه‌لک ده‌کات، به‌ڵام بوونی فه‌زایه‌کی که‌م و زۆر ئازادتر ده‌توانێ رێگا بۆ پێکهێنانی ئه‌و بنکه، ناوه‌ند و رێکخراوه فه‌رهه‌نگی ـ سیاسیانه بکاته‌وه که ده‌توانن له نێو وڵات، یارمه‌تی به پێکهاتن و گه‌شه کردنی ئاگایی نه‌ته‌وه‌یی و گه‌یشتن به به‌شێک له ویسته‌کانی گه‌ڵ بده‌ن.
هه‌ر له به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش، ئه‌رکی سه‌رشانی هێزه سیاسیه کانی کوردی رۆژهه‌لاتیشه که هاوپیوه‌ند ده‌گه‌ڵ گه‌للانی‌تری ئێران به شێوه‌ێکی هێمنانه و مه‌ده‌نی له‌م بزوتنه‌ویه‌دا به‌شداری بکه‌ن و ئه‌م حه‌ره‌که‌ته مه‌زنه ته‌نیا به ناکۆکی باڵه‌کانی ره‌ژیم له قه‌له‌م نه‌ده‌ن. له‌م بارودۆخه ناسکه‌دا هه‌ڵبژاردنی شێوه‌ی مه‌ده‌نی و هێمنانه‌ی خه‌بات ده‌توانی که‌مترین خه‌ساری ئینسانی بۆ گه‌له‌که‌مان هه‌بێت و پێشگیری له زۆرتر میلیتیاریزه بوونی کوردستان و که‌ڵک وه‌رگرتنی باڵی ڕاستی حکومه‌تی تاران بۆ سه‌رکوتکردنی بزوتنه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له ئێرانیش بکات.