"کۆمه‌ڵگای ئێران ده‌ته‌قێته‌وه"
شارستان، وڵات، به‌رخۆدان
Le Monde diplomatique
شه‌روین ئه‌حمه‌دی
له ئاڵمانییه‌وه:تاهیر به‌رهوون
شارستان، وڵات، به‌رخۆدان
Le Monde diplomatique
شه‌روین ئه‌حمه‌دی
له ئاڵمانییه‌وه:تاهیر به‌رهوون
وێنه‌کانی دوایین سه‌رهه‌ڵدانی جه‌ماوه‌ری له ئێران، بیره‌وه‌ری شۆڕشه‌که‌ی 1979 ده‌هه‌ژێنن. له راستیشدا وڵاتی ئێران له ماوه‌ی سی ساڵی رابردوودا به قووڵی گۆڕدراوه و به تایبه‌ت پڕۆسه‌ی شارنشینی په‌ره‌ی گرتوه. ئه‌وڕۆکه زۆربه‌ی ئێرانییه‌کان شارنشینن. نیسبه‌تی شارنشینان که تا ساڵی 1979 که‌متر له 50% بوو تا پێش هه‌شت سالان گه‌یشته 65% و نه‌هاکه سنووری 70% تێپه‌ڕاندوه.
هاوکات دیهات و شارۆچکه‌کانیش، به بۆنه‌ی هه‌ره‌وه‌زی ساڵانی هه‌وه‌ڵی پاش شۆڕش، به تایبه‌ت به کێشانی رێگاوبان و دابینکردنی ئاو و کاره‌با، په‌ره‌یان ئه‌ستاندوه و تووشی گۆڕانکاری هاتوون. چۆنیه‌تی و ستایلی ژیانی شار و دێ، لێک نزیک بوونه‌ته‌وه. دابینکردنی ته‌ندرستی، فێرکردن و بارهێنان و تانانه‌ت خوێندنی باڵا، چیتر ته‌نیا بۆ شارنشینان نییه و به گوندنشینانیش راده‌گا.
له ئه‌نجامی ئه‌م پڕۆسه‌دا، ژماره‌ی نه‌خوێنده‌واران به شێوه‌یه‌کی سه‌رسووڕهێنه‌ر دابه‌زیوه و هاوکات ژماره‌ی خوێندکارانی باڵا هه‌ڵبه‌زیوه: پێش شۆڕش زیاتر له نیوه‌ی شاروه‌ندان، نه‌خوێنده‌وار بوون، ئه‌وڕۆکه که‌متر له 15% ن. ژماره‌ی ژنانێک که ده‌توانن بنووسن و بخوێنن، زیاتر له دوو به‌رانبه‌ر بووه (له 36%ه‌وه گه‌یشتوه‌ته 74% و له شاره‌کاندا ته‌نانه‌ت تا 82%ه.) سی ساڵ پاش شۆڕش ژماره‌ی خوێندکارانی زانکۆکان 7،5 به‌رانبه‌ر زیادی کردوه و له 160000ه‌وه گه‌یشتوه‌ته 1،2 میلیۆن. راده‌ی ژنان له 38%ه‌وه گه‌یشتوه‌ته 65%ی هه‌موو خوێندکاران.
هاوکات ئێران تووشی گۆڕانکاریه‌کی بنه‌ڕه‌تی دێمۆگڕافی بووه‌ته‌وه: ساڵی 1979 ژماره‌ی دانیشتوان 30 میلیۆن بوو که ئه‌وڕۆکه گه‌یشتوه‌ته 70 میلیۆن که زیاتر له نیوه‌یان ژێر 25 ساڵن، واته زۆربه‌ی دانیشتوان، له‌دایکبووی پاش شۆڕشن. راده‌ی مامناوه‌ندی منداڵبوون بۆ هه‌ر ژنێک، شش منداڵ بوو که ئه‌وڕۆکه ته‌نیا دوو منداڵه.
به شێوه‌یه‌کی ناته‌با له گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتی ئیسلامی، کوسب و له‌مپه‌ره‌کانی به‌رده‌م کچان و ژنان بۆ خوێندن و په‌روه‌رده، لادراون و ره‌ویونه‌وه. وێڕای بایکۆت و هه‌ڕه‌شه‌ی لایه‌نه توندره‌وه‌کان، ته‌له‌ڤیزیۆن و سینه‌ما، له ناو بنه‌ماڵه‌کاندا شوێنی خۆی کردوه‌ته‌وه و ژماره‌ی نووسه‌رانی ژن و پیاوی ئێرانی له ئاستی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات چه‌ند به‌رانبه‌ر بووه.
هاوشانی ژیانی شارستانیانه و وێڕای مه‌یل و خواستی رژیم، پێداویستییه‌کانی نوێ هاتونه‌ته ئاڕاوه. راده‌ی بێکارانی ژێر 25 ساڵ، تا 2005 ده‌گه‌یشته 29% و بۆ ژنان ته‌نانه‌ت تا 39%.
کۆسب و ئاستته‌نگی له بواری مافه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و نه‌بوونی ئاسۆیه‌کی ڕونی کار و ژیان، بووته هۆی کۆ ڕه‌و و کۆچی خوێندکاران و پسپۆڕان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات. به پێی ئاماری IWF ته‌نیا له ئه‌مریکادا 250000 ئه‌ندازیار و پزیشک و نزیکه‌ی 170000 خوێندکارانی باڵای ئێرانی ده‌ژین.
له دووه‌مین خولی سه‌رۆککۆماری ره‌فسه‌نجانی و به له‌پێشگرتنی سیاسه‌تی نێۆلیبڕاڵی ئابووری و به له‌بیربردنه‌وه‌ی دروشمه‌کانی سه‌رده‌می شۆڕش له‌مه‌ڕ عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی، رێگا و مه‌ودا بۆ سوودپه‌رستان کرایه‌وه و به به‌ره‌که‌تی هه‌مان سیاسه‌ت کڕیاران و تاجرانی گه‌وره به تایبه‌ت له مه‌یدانی هاورده‌ی که‌لوپه‌لی مه‌سره‌فیدا گه‌شه‌یان ساند و راده‌ی مه‌سره‌ف و ده‌کار کردن، به تایبه‌ت له نێو توێژی گه‌نجانی سه‌ر به چینه دارا و ده‌وڵه‌مانده‌کان، به‌رز بۆ‌وه. به‌رهه‌مهێنه‌ری خۆماڵی بڕستی به‌ربه‌ره‌کانێی له گه‌ڵ راده‌ی هاورده له ده‌ره‌وه، له‌ده‌ست دا و هه‌ر له‌م رێیه‌وه گه‌لێک هه‌لپه‌رستانی پشت به‌ستوو به ده‌وڵه‌ت، سوودمه‌ند بوون.
سی ساڵ پاش شۆڕش، چوارچێوه دیاریکراوه‌کانی ده‌سته‌ڵاتداران، بۆ کۆمه‌ڵگای ئێرانی به‌رته‌نگ و ته‌سک بوونه‌ته‌وه. دروشمه‌کانی پێشوو، چێتر له ئاڕادا نین و رژیم به نه‌دیتنی پێداویستییه کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتوورییه‌کانی کۆمه‌ڵگا، له راستیدا هیوا و ئاواتی گه‌نجانی پیپه‌س کردوه.
سه‌ر هه‌ڵدانی هه‌نووکه‌یی، له ڕاستیدا به‌رهه‌می پێداویستی و نیازی ڕه‌واندنه‌وه و به‌رینکردنی سنووره به زۆر داخراوه و به‌رته‌سک کراوه‌کانه.